باکووری کوردستان
- بەرخودانی
ئامەدئامەد لە دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکان لە ڕۆژی حەوتەمدایە.
هەدەپەهەدەپەییەکان دیسانەوە و سەرلەنوێ لە شەقامی لیسەی ئامەد کۆبوونەوە.
[2]
بەرخودانی ئامەد لە 7هەمین ڕۆژدایە؛ هەدەپەییەکان لەسەر شەقامن
رۆژهەڵاتی کوردستان
- بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا،
کۆڵبەرکۆڵبەرێکی کورد بە ناوی سەلام ئەمینی، کوڕی محەممەد، تەمەن 30 ساڵ، خەڵکی
بانەبانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە ناوچەی سنووریی نەنووری ئەم شارستانە، گیانی لەدەست دا. ئەم کۆڵبەرە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، ڕاستەوخۆ تەقەی لێکراوە. ناوبراو خاوەن منداڵێکی 3 ساڵەیە و هاوسەرەکەشی دووگیانە.
[5]
- لە ڕێوڕەسمێکی گەورەدا، خەڵکی
مەریوانمەریوان و کوردستان، لەسەر گڵکۆی کاک شەریف باجوەر و کاک ئومید کۆنەپۆشیدا ئامادە بوون و یادی شەهیدانی ژینگەیان بەرز ڕاگرت.
[5]
- بە بۆنەی یەکەمین ساڵیادی شەهیدانی ژینگە، کاک
شەریف باجوەرشەریف باجوەر و سێ هاوڕێکەی دیکەی، کۆڕیادێک لە لایەن ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی
پیرانشارپیرانشارەوە بەڕێوەچوو.
[5]
- کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی عادڵ ئوموی بەدرەش، خەڵکی گوندی کەرکۆشی شاری خۆی، بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران، پێکرا.
[5]
باشووری کوردستان
- وەزارەتی بەرگری تورکیا ئاشکرایکرد کە سێ سەربازیان لە ناوسنووری هەرێمی کوردستان کوژران و حەوتی تریش برینداربوون کاتێک لەگەڵ ژمارەیەک لە چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان (
پەکەکەپەکەکە) بەشەڕهاتووە.
[1]
- کارگێڕێکی مەڵبەندی دووی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ، هێزەکانی هاوپەیمانان دوو تۆپی دوورهاوێژیان هێناوەتە سنووری
مەخموورمەخموور و جێگيریان کردوون، دەشڵێت: بۆردومانی
داعشداعش لە چیای قەرەچوغ دەکەن.
[1]
-
حەمەی فەرەجحەمەی فەرەج یاریدەدەری سکرتێری گشتیی یەکێتی بۆ کارو باری کۆمەڵایەتی بەهۆی نەخۆشیەوە لە
سلێمانیسلێمانی کۆچی دوایی کرد.
[3]
تەرمی بڕیار لەتەنیشت باوکییەوە نێژرا
- بڕیاری تەمەن 4 ساڵان کوڕی شەهید ئاسۆ
مام جەلالمام جەلال مەسۆیی دوای دوو ڕۆژ مانەوە لەنەخۆشخانە بەهۆی ئەو نەخۆشیەی لە حەسرەت دووری باوکی دووچاری هات، دواجار ئێوارەی ئەمڕۆ بەیەکجاری چاوەکانی لەیەکنا و کۆچی دوایی کرد و بۆ هەمیشەیی گەڕایەوە ئامێزی باوکی.
[3]
دەرەوەی کوردستان
- شەوی ڕابردوو فڕۆکەکانی ئیسرائیل بۆردوومانی
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبیی لە
داقوقداقوق کرد.
[4]
- شەوی ڕابردوو فڕۆکەکانی ئیسرائیل بۆردوومانی هێزەکانی ئێرانی لە دەوروبەری شام لە سووریا کرد.
[4]