ناوی تەواوی عاسی حوسێن مەحموود.
لە دایک بووی ساڵی 14-04-1968 شاری کەرکووکە.
لە ساڵی 1982 لە لایەن ڕژێمی بەعسەوە بەهۆی کاری سیاسیەوە زیندانی کراوە، هەر لە ساڵی 1982بە لێبوردنی گشتی ئازاد کراوە، دوای ئازادبونی لە زیندان چۆتە شاخ بووە بە پێشمەرگە لە تیپی 21ی کەرکووک، ئەندامی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان بووە.
لە 16-08-1988 هاوسەرگیری کردووە، لە دوای ئەنفالەکان چووەتە وڵاتی ئێران، 2ساڵ ماڵی لە شاری سەقز بووە.
باوکی 5 منداڵە و ئێستا لە شاری کەرکووک نیشتەجێیە.
سێ بەرگی بیرەوەریەکانی چاپ و بڵاو کردۆتەوە،
1. بیرەوەری پێشمەرگەیەک 329 لاپەرە.
2. ڕستێک میرووم بەرگی 2، 204 لاپەرەیە
3. گوڵەکانی ژێر بەفر، بیرەوەری بەرگی 3 [1]