کەنداڵ دەنیز ساڵی 1984 لە ناوچەی پرسووس-ی سەر بە شاری #ڕها# لەدایکبووە. لەنێو خانەوادەیەکی وەڵاتپارێز هاتووەتە دونیاوە و لە تەمەنی لاوییەوە دەرکی کردووە کە کوردستان داگیرکراوە و نکۆڵی لە گەلی کورد دەکرێت و زەختی داگیرکاری لێ دەکرێت. هاوڕێ کەنداڵ لەنێو کولتووری خاکی پیرۆزی خۆی گەورە بوو کە کولتوورێکە هەرگیز سەر بۆ زوڵم دانانەوێنێت. ساڵی 2005 ڕووی لە ڕیزەکانی گەریلا کرد و هاتە ئه و مەیدانانەی دژبە زوڵم تێکۆشانی ئازادی لێ دەکرێت. هاوڕێ کەنداڵ کە لە ساڵانی سەرەتای گەریلایەتییەوە لە چیاکانی زاگرۆس بوو، بە هەڵوێستی میلیتانی، فیداکاری و بوێری لەنێو هاوڕێیانیدا بوو بە گەریلایەکی نموونەیی. لە ماوەیەکی کورتدا لە هێڵی سەربازی و ئایدیۆلۆژیی ڕێبەر ئاپۆدا قاڵ بوویەوە. بوو بە فەرماندە و لە ڕیزەکانی گەریلادا کەوتە ژێر باری گران. هەمیشە هەوڵی دا ببێتە وەڵام بۆ ڕێبەرایەتی، شەهیدان و گەلەکەمان. لە زۆر هەرێمی بزووتنەوەکەمان ئەرکی خۆی بەشێوەیەکی دیسپلینی و فیداکاری جێبەجێ کرد و هێڵی سەرکەوتنی بۆ خۆی کردە بنەما. لە هەرێمی خواکورک دژی هەوڵە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیست بەرخۆدانێکی گەورەی کرد و بوو بە هێمای بوێری.[1]
ناسناو: کەنداڵ دەنیز
ناو و پاشناو: ئیبراهیم فورات
شوێنی لەدایکبوون: ڕها
ناوی دایک و باوک: دوورسوون - عوسمان
کات و شوێنی شەهیدبوون: 02-06-2019\12ی جۆزەردان - خواکورک