بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی #کۆیە# ئاماری ڕووداوەکانی شەش مانگی ڕابردووی بڵاوکردەوە.
ڕۆژی #3-7-2019، # لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی کۆیە ئاماری ڕووداوەکانی شەش مانگی ڕابردووی خستەڕوو و ڕایگەیاند: لەماوەی شەش مانگی ڕابردووی ئەمساڵدا، 24 ڕووداوی لافاو و 270 ئاگر کەوتنەوە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی کۆیە تۆمارکراوە.
راشیگەیاند: سەرجەم ڕووداوەکان لە لایەن تیمەکانیانەوە خەمڵاندنی ماددیان بۆ کراوە و دووسەد و سی ملیۆن دینار زیان لە دانەویڵە و ڕەز و باخی هاوڵاتیان کەوتووە بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 4,018 times