پۆلیسی #سلێمانی# دەستگیرکردنی دوو هاککەری ئاشکراکرد کە کاریان هاککردنی فەیسبوکی هاوڵاتیان بووە و بۆ گەڕاندنەوەشی داوای پارەیان کردووە.
لە ڕاگەیاندراوێکدا پێنجشەممە 4ی تەموز پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد کە لە پاش تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی لەلایەن ژمارەیەک هاووڵاتیەوە کە فەیسبوکەکانیان لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە هاککراوه و لەبەرامبەر گەڕاندنەوەی داوای بڕە پارەیەکیان کردووە، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی #سەرچنار# لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردوو توانییان هاککەرەکە دەستگیر بکەن.
بەپێی ئه و ڕاگەیاندراوە هاککەرێکیان لەبەردەم دادوەردا دانی بەتاوانەکەیدا ناوه و ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە کەسێکی تری لەگەڵدا بووه و پێکەوە ئه و کارەیان کردووە.
ئه و دوو تۆمەتبارە بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 2 لەیاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیاندا بەردەوامە.[1]