هێزەکانی ڕزگاری #عەفرین# لەڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد کە لەچالاکیی شەڕڤانانیان لە شارۆچکەی مارع-ی سەربە عەفرین، 2 چەتەی سەربە دەوڵەتی تورک کوژراون و 4 دیکەش برینداربوون.
لە ڕاگەیەندراوێکدا هێزەکانی ڕزگاری عەفریندا هاتووە، شەڕڤانانیان لە سنووری عەفرین چالاکییەکیان دژی سوپای تورک و چەتەکانی ئەنجامداوە و لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا دوو چەتە کوژراون.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ڕۆژی 4ی ئەم مانگە هێزەکانمان لە مارع دژی ئۆتۆمبێلێکی سەربازی کە ژمارەیەک چەتەی سەربە دەوڵەتی تورک تێدابوون چالاکییان ئەنجامدا، لە ئەنجامدا دوو چەتە کوژران و چواری دیکەش برینداربوون و ئۆتۆمبێلەکەش تێکشکێندرا.[1]