لە ئەنجامی چالاکی گەریلاکانی #هەپەگە# ویەژاستار لەدژی سوپای داگیرکەری #تورک# بەلانی کەم 14سەربازی سوپای تورک کوژران.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە دەربارەی چالاکی گەریلاکانی لەدژی سوپای داگیرکەری تورک زانیاری وردی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەداهاتووە:
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی شەهید باگەر و شەهید ڕوونیا هێزەکانمان لەڕۆژی 5ی تەمووز/14ی پووشپەڕلە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا چالاکییان ئەنجامدا.
هێزەکانمان لەکاتژمێر10:30خولەکدا لەدژی کاروانێکی زرێپۆشی سەربازی سوپای دوژمن کە لە ناوچەی چەلێ-ی جولەمێرگ بەروە گردی خەرگۆلێ دەچوون چالاکییان ئەنجامدا. چالاکییەکە لە3قۆڵەوە ئەنجامدرا و گورزی سەخت لە دوژمن درا لەو چالاکییەدا زرێپۆشێکی سوپای تورک تێکشکا و ئۆتۆمبیلێلی جۆری (رەو)زیانی بەرکەوت.لەو چالاکییەدا تا ئەوجێگەیەی کە پشتڕاس کراوەتەوە 9سەربازی سوپای تورک کوژران و3سەربازی تریش برینداربوون. دوای چالاکییەکە سوپای تورکیا لەڕێگەی زرێپۆشەوە کوژراو بریندارەکانی خۆی لەناوچەکە دوورخستەوە.
'گەریلاکانی یەژاستار چالاکییان ئەنجامدا'
گەریلاکانی یەژاستار کاتژمێر13:40خولەک لەدژی یەکینەیەکی دوژمن کە سەرقاڵی کاروباری ئەمنی بوون لە گردی شەهید سار-ی خواکورک-ی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، چالاکییان ئەمجامدا. لەوچالاکییەدا فەرماندەی یەکینەکە کوژرا. دوای ئەوچالاکییە سوپای داگیرکەری تورک لەڕێگەی هەلیکۆپتەروە ناوچەکەی کردەئامانج.
گەریلاکانمان لە کاتژمێر 14:00 لەسەر گردی بایەی چوارچەلا کە دەکەوێتەسەرهێڵی سنووری ناوچەی چەلێ-ی جولەمێرگ چالاکییان ئەنجامدا.لەوچالاکییەدا گورزی سەخت لە سەنگەر وحەشارگەکانی دوژمن درا. لەئەنجامی ئەو چالاکییەدا سەربازێک کوژرا و3سەربازی تریش برینداربوون.
لەگردی ڕادار لەدژی سوپای داگیرکەر چالاکیی ئەنجامدرا
ڕۆژی 5ی تەمووز/14ی پووشپەڕ لە کاتژمێر 20:00هێزەکانمان دژی سوپای تورک کە لە گردی ڕادار لەناوچەی قلەبانی #شێرناخ# بەجێی بوون، چالاکییان ئەنجامدا، لەچالاکییەکەدا ناوەندی ڕادار لەسەر گردەکە کرایە ئامانج و ڕووخێندرا، دوای چالاکییەکە سوپای تورک بە چەکی قورس ناوچەکەیان تۆپبارانکرد و سروشتی ناوچەکەیان سوتاند.
ئۆتۆمبێلێکی سەربازی کرایەئامانج
لە چوارچێوەی هەنگاوی تۆڵەکردنەوەی شەهید ڕزگار گەڤەر و شەهید مەدیا ماوا کە لە بۆتان بەردەوامە، ڕۆژی 5ی تەمووز/14ی پووشپەڕکاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ دژی ئۆتۆمبێلێکی سوپای تورک لە نێوان گوندەکانی ئاکر و ئۆسیان لە ناوچەی پەرواری سێرت چالاکییەکی سابۆتاژیان ئەنجامدا، لەچالاکییەکەدا ئۆتۆمبێلەکە تێکشکێندرا، سێ سەرباز کوژران و دووی دیکەش بریندار بوون.
سوپای تورک لە بەستا بۆسە دادەنێت
ڕۆژی 4ی تەمووز'13ی پووشپەڕ سوپای تورک کاتژمێر 05:00ی بەیانی ناوچەی چیای فلا و گوندکی مەلا لە هەرێمی بەستای شێرناخ ئۆپەراسیۆنێکی دەستپێکرد، سوپای تورک کە لە ناوچەی سەرکێ محەمەد ئۆسێ سەربازیان دابەزاندووە، بە چاوساغی کۆنتراکان لەناوچەکە دەگەڕان، سوپای تورک شەوەکەی بێ ئەوەی ئەنجامێک بەدەست بێنن پاشەکشێیان کرد و لە ناوچەکە بۆسەیان دانا.
هێرشی ئاسمان
ڕۆژی 5ی تەمووز/14ی پووشپەڕ لە کاتژمێر 20:00هێزەکانمان دژی سوپای تورک کە لە گردی ڕادار لەناوچەی قلەبانی شێرناخ بەجێی بوون، چالاکییان ئەنجامدا، لەچالاکییەکەدا ناوەندی ڕادار لەسەر گردەکە کرایە ئامانج و ڕووخێندرا، دوای چالاکییەکە سوپای تورک بە چەکی قورس ناوچەکەیان تۆپبارانکرد و سروشتی ناوچەکەیان سوتاند.