لە ڕاگەیەندراوێکدا، کۆنسەی سەرۆکایەتی کۆماجڤاکێن کوردستان- #کەجەکە#، شەهیدبوونی دیار غەریب ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی کەجەکە و دوو گەریلای لە #قەندیل# ڕاگەیاند.
لەراگەیەنراوەکەی کەجەکەدا هاتووە، لە 5ی تەموزدا لە هێرشێکی ئاسمانیدا بۆسەر قەندیل ئەو ئەندامەی کۆنسەی سەرۆکایەتی و لەگەڵ دوو گەریلاش بە ناوەکانی دەوران و شاهین شەهید بوون.
هاوکات کەجەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، دەوڵەتی #تورکیا# بە هاوکاری باشوری کوردستان بەشێوەیەکی پلان بۆدارێژراو هێرشەکەی ئەنجامداوە و شەهید بوونی ئەو سەرکردەیەش کراوەتە ئامانج.
لەلایەکی دیکەوە بەگوێرەی هەواڵی میدیا تورکییەکان ئەندامێکی کۆنسەی سەرۆکایەتی کەجەکە لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشی دەزگای هەواڵگری میت و هێزە چەکدارەکانی سوپای تورکیا لە پێچەکانی کورتەک لە قەندیل شەهیدکراوە.[1]