لە سەردەمی خەلافەتی خەلیفەی دوهەمی مسوڵمانانعومەری کوڕی خەتابدا مسوڵمانان پێشڕەوی زۆریانکرد و زۆر ناوچەیان لە ولاتان خستە ژێر ڕکێفی خۆیانەوە.
مێژووی ئیسلام باس لەو هێرش و غەنیمەت و کوشت و کوشتار و بەرگری و تالان و بڕۆیانە بە ئاشکرا دەکات.
لەسەردەمی عومەردا ئەم جەنگ و داگیرکاریانە ڕویداوە.
جەنگی پرد (الجسر): بە پاشەکشەی موسڵمانان کۆتایی هات.
جەنگی بوەیب: موسڵمانان سەرکەوتنێکی گەورەیان بەسەر فارسدا هێنا.
جەنگی قادسیە: سەرکەوتنێکی یەکلاکەرەوەی موسڵمانان بوو بەسەر فارسدا.
فەتحکردنی مەدائین: فەتحی پایتەختی فارس کرا.
فەتحکردنی جەلەولا وحەلوان.
فەتحکردنی ئەهواز.
جەنگی نەهاوەند: بەمە جەنگە موسڵمانان کۆتاییان بە دەسەڵاتی فارس (دەوڵەتی ساسانی) هێنا.
فەتحکردنی حەلەب ودیمەشق وحەفل.
جەنگی یەرموک: سەرکەوتنێکی گەورەی موسڵمانان بوو بەسەر بیزەنتیەکان.
فەتحی بەیتولمەقەدەس (شاری قودسی پیرۆز).
تەواوکردنی فەتحی هەموو شام.
فەتحی جەزیرەی فوراتی.
فەتحکردنی قەڵای بابلیۆن.
فەتحکردنی ئەسکەندەریە.
دەستگرتنی تەواو بەسەر میسردا.
لە جەنگی نەهاوەنددا، (پیرۆزی نەهاوەندی - کوردی لوڕ) کە بە باوکی مرواری، دواتر عەرەبەکان پێیان دەوت: أبو لؤلؤة المجوسي بە ناوبانگ بوو، فەرماندەیەکی جوامێری سوپا سالار ڕۆستەمی فەڕوخزاد بوو.
(ڕۆستەم) سوپا سالاری دەورانی شاهەنشاهی پوراندوخت و یەزیدگوردی سێهەمی پاشای ساسانیان بوو.
ساڵی 636 ی زاینیدا کاتێک ساسانیەکان بە دەستی سوپای مسوڵمانان لە کەنارەکانی ڕۆژئاوای ڕوباری فورات شکستیان خوارد و ڕۆستەم بە دەستی (هلال بن علفة التميمي) شەهید کرا.
ئیتر سوپای ساسانیان لە ئاست سوپای گەورەی عەرەبەکاندا شکستیان خوارد و شارستانیەتی ساسانی تێک و پێکدرا، ئاینی پیرۆزی زەردەشتی قەدەغەکرا، ئاگردانەکان خامۆشکران، ژنەکان بران بە کەنیزەک، پیاوەکان کوژران.
بەلام مغیره بن شعبه حاکم کوفه، (بابا شجاع الدين- پیرۆزی نەهاوەندی- کوردی لوڕ)ی ئەسیر کرد و کردی بە نۆکەری خۆی و ئیهانەتێکی زۆری پێکرد.
پاشان بردیە عەرەبستان، ئەویش پەنای بردە بەر عومەری کوڕی خەتاب ی خەلیفەی مسوڵمانان و لە بارەی بێدای و غەدری (مغیره بن شعبه) وە شکاتی کرد.
وەلێ ئەفسوس عومەر دادی نەپرسی...
ئیتر ڕۆژ بە ڕۆژ، ڕقی پیرۆزی(پیرۆزی نەهاوەندی) زیادی دەکرد و ئاگرێک لە دەرونیدا جۆشی دەخوارد، کە بە ئاوی تۆفانی نوح خامۆش نەدەبوو...
بۆیە لە تاریکی نوێژی بەیانی ڕۆژی چوار شەممەی 26 ذي الحجة ساڵی 23 کۆچی بەرامبەر 644 زاینی، بە خەنجەرێکی بە ژەهر ئاودراوی هەردوولا تیژ، لە کاتی نوێژی بەیانیدا، هەلدەکوتێتە سەر خەلیفەی مسوڵمانان و شەش خەنجەری لێدەدات، دواتر لە پەلاماردا سیازدە کەسی تر بریندار دەکات، کە شەش کەسیان دەکوژێت و بە عومەری کوڕی خەتابەوە حەوت کەسیان دەکوژێت، لە کۆتایدا عبدالرحمن ی کوڕی عۆف چاکەتەکەی خۆی دەدا بەسەریدا و بەیدەستی دەکات.
بۆیە (أبو لؤلؤة) پیرۆزی نەهاوەندی - چارێکی نامێنێت جگە لە خۆ کوشتن.
بۆیە هەرلەوێدا بە خەنجەرەکەی دەستی - خۆی شەهید دەکات.
پیرۆزی نەهاوەندی نەچوبوە سەر ماڵی کەس، غەدری لەکەس نەکردبوو، نیشتیمانی کەسی داگیر نەکردبوو، ئەو لە خاکی خۆی و ماڵی خۆی و قەڵەم ڕەوی خۆیدا هاتنەسەری و هێلانەکەیان لێ تێکدا و ژن و کچەکانیان بە ئەسیر و ماڵیان بەتالان بردن.
بۆیە بە پێی هەموو ئاین و یاساو ڕێساکان، شەهیدە.
بەداخەوە کورد ئەم قارەمانەی میلەتەکەی ناناسێت، بەلام ئێرانیەکان مەزارگایەکی شایستەیان لە فینی شاری کاشان بۆ دروست کردوەو تا ئیستاش زیارەتی دەکەن..!
دروود بۆ مەزاری پیرۆزی...
سەردار مەحمو