چیرۆکی کچە کوردێک.. شەوانە بێهۆشدەکرام و بەیانی بەبێ جل بەخەبەر دەهاتم.
نادیە ئەو کچە ئێزدییە کوردەیە کە لەچنگ #داعش# ڕزگاری بوو لەهێرشێکدا بۆ سەر #شنگال#، بەڵام لەداعش خراپتری پێکرا و ئێستاش پێوەی دەناڵێت.
نادیە لەگێڕانەوەی چیرۆکەکەیدا بۆ سی ئێن ئێن، دەڵێت: پیاوێکی ناسیوە پێیوتووە دەتبەمە #بەغدا# و بەپەرلەمانتارێکت دەناسێنم، لەڕێگەی ئەوەوە داوای پەنابەریی لەئەمریکا بکە.
نادیە بە هەنسکەوە بەردەوامە و دەڵێت ئەو پیاوە فێڵی لێکردم، شەوەن بێهۆشدەکرام و بەیانی کە بەخەبەر دەهاتم هیچم لەبەردا نەبوو، کۆمەڵێک شووشە مەی و قوتووی بیرە لەدەورم بوو، ئازارێکی زۆریشم هەبوو.
نادیە لەکۆتایی گێڕانەوەکەیدا داوای هاوکاری دەکات و دەڵێت: دەبێت مافم وەربگیرێتەوە، بەوتەی خۆی، ئەوەی داعش پێی نەکرد و ئەم لێی ڕایکرد، لەبەغدا و بازرگانەکانی مرۆڤایەتی بەسەریاندا هێنا.
کچێکی دیکە کە ناوی ئەحلامە، قوربانییەکی دیکەی بازرگانییە بەمرۆڤەوە و دەڵێت: برا گەورەکەی داعش بووە، شەوێک بەتەنیا هاتۆتە دەر، تاکسییەک هەڵیگرتووە و بردوێتییە ماڵێک، لەوێ بەدواوە هەموو شەوێک خەڵکی بۆ هێنراوە تا بەناچاری سێکس بکات لەگەڵیان.
ئەحلام دەڵێت: ئێستا ئەو کەسێکی بێزرا ووە، ناتوانێت خێزان پێکبێنێت، ناتوانێت ژیانی خۆی بگۆڕێت، لەبەرئەوەی تازە لەکەی (لەشفرۆش بەکەسایەتییەوە لکێنراوە و وەک خۆی دەڵێت: من دەستم تێیدا نییە.