کتېبخانە کتېبخانە
گېڵای

کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا


ھۊرچنۍ گېڵای





ورڎ گېڵای      کیبۆردە


گېڵای
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
ئامرازۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
زۋانۍ
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ھەژمارو من
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
گېڵای تۊمارکەرڎەی بابەتۍ ئامرازۍ زۋانۍ ھەژمارو من
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 چە بارەو ئېمە
 بابەتۍ ڕېکۆتییە!
 مەرجو بەکاربەرڎەی
 ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
 چنین دېیەی تۊ
 گلېرۆکریێ بەکاربەری
 کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
 چالاکیۍ - کوردیپێدیا
 یارڎی
تۊماری تازە
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
04-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خالید ڕەشید
19-03-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
جەمیل نۆسووڎی
06-03-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 519,474
ۋېنۍ 106,577
کتېبۍ PDF 19,270
فایلی پەیوەڼیدار 97,131
ڤیدیۆ 1,391
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
دامەزراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی
ھامکارۍ کوردیپێدیای، چە گرڎو بەشەکا کورڎەسانیۆ، زانیارییە گرنگەکا پەی ھامزۋاناما ئەرشیۋ کەرا.
پېڕە: کوڵەباس | زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ھامبەشیکەرڎەی
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ھۊرسەنگنای تۊماری
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دامەزراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی

دامەزراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی
وشەی کۆمەڵگای مەدەنی لە زمانی ئینگلیزی بە مانای civil Society و لە زمانی فەرەنسیش بە مانای Civil Societeەوە دێت. وشەی Civis لە زمانی لاتینیەوە هاتووەو لەسەردەمانی کۆندا وەک شوناسێکی سیاسی بۆ تەعبیرکردن لە کۆمەڵگەی هاوڵاتیان ەوە بە کار دەهات.
هەردوو چەمکی کۆمەڵگەی سیاسی و کۆمەڵگەی مەدەنی لە سەردەمی تازەدا وەک دوو فاکتەری بەرچاوو کاریگەر لە پێناسەکردنی شوناسی کۆمەڵگەدا ڕۆڵی سیاسی دەگێڕن.
ئەم دوو چەمکە هاوتەریب و لە پاڵ یەکتردا بەردەوام لە هەوڵی نواندنی ڕۆڵی کارای خۆیاندان بۆ گۆڕینی دۆخی سیاسی و دیاری کردنی ئاراستەی کارو چالاکی و بەرنامەکانی حکومەت و دەسەڵاتداران لە ڕووبەری کاری سیاسیاندا.
سەبارەت بە پەیوەندی نێوان کۆمەڵگەی سیاسی و کۆمەڵگەی مەدەنی دەتوانین بڵێین ئەم دوو چەمکە تەواوکەری یەکترن. بەو پێیەی دامەزراوە حکومی و ناحکومیەکان، پارتە سیاسیەکان، بزاڤە سیاسیەکان، جوڵانەوە کۆمەڵایەتیەکان، ڕێکخراوەکان، سەندیکاکان و دەستەو گرووپە چالاکەکانی کۆمەڵگە، لە کارلێکی بەردەوامدان بۆ دیاری کردنی ئاراستەی ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوری کۆمەڵگە. بۆیە دەتوانین بڵێین:
1-دامەزراوەو ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی خوازیاری گرتنە دەستی دەسەڵاتی سیاسی و حوکمڕانیەوە نین. بەڵکو هەوڵ دەدەن بۆ بەرژەوەندی هاوڵاتیان، کاریگەریان هەبێ بەسەر کارو سیاسەتەکانی حکومەتەوە. لە کاتێکا دامەزراوەو بزاڤە سیاسیەکان ئەوپەڕی هەوڵی خۆیان دەخەنە گەڕ بۆ گرتنەدەستی دەسەڵاتی سیاسی و حوکومڕانیەوە.
2- ڕێکخراوو دامەزراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی هەمیشە لە هەوڵی ئەوەدان دەنگی نارەزایەتی و گلەیی و گازندەی هاوڵاتیان بگەیەننە گوێی دەسەڵاتدارانەوەو کیشەکانیان بخەنە بەردەم حوکومەتەوە. لەکاتێکدا ڕێکخراوو بزوتنەوە سیاسیەکان ئەوپەڕی هەوڵ و تێکۆشانی خۆیان دەخەنە گەڕ بۆ گرتنە دەستی دەسەڵات و ئەمان زیاتر تینوی دەسەڵاتن.
3- ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان و وڵاتانی کۆمەک بەخش دەتوانن لە ڕێگەی یارمەتیە مادی و مەعنەویەکانی خۆیانەوە بۆ ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، بەرگری لە بەها مرۆییەکان و مافە دیموکراسی و بنەڕەتیەکانی هاوڵاتیانەوە بکەن. کەچی هەر ئەم ڕێکخراوە کۆمەک بەخشە نێودەوڵەتیانە ناتوانن ڕاستەوخۆ یارمەتی حوکومەت و دەسەڵاتی سیاسی بدەن، بەم پێیەی ئەم جۆرە یارمەتیانە دەچنە خانەی دەست تێوەردان لە کاروباری ناوەخۆی وڵاتان و پێشێلکردنی سەروەری و دیاری کردنی ڕێووشوێن و ئاراستەی کاری سیاسیانەوە.
کۆمەڵگەی مەدەنی ڕووبەرێکی سەربەخۆو بەرفراوانی ڕێکخراوە و لەپاڵ ڕێکخستنی ژیانی هاوڵاتیان و سنووردارکردنی دەست تێوەردانەکانی حوکومەت، حەڵقەیەکی پتەوی پەیوەندی نێوان دەوڵەت و هاوڵاتیانیشە. جڤاکی مەدەنی پانتایەکە لە دەرەوەی ڕووبەری بنەماڵە و دەوڵەت و خاوو خێزان و کاسبی و بازرگانی و کڕین و فرۆشتنی کاڵاوە.
ئەگەر بنەماڵە بە ڕووبەری ژیانی تایبەتی لە قەڵەم بدەین، دەتوانین حوکومەت بە ڕووبەرو بکەری جێ بە جێکاری یاساو دەسەڵاتداری و کەرتی بازاریش بە ڕووبەری ئابوری لە قەڵەم بدەین. لە نێوان ئەم ڕووبەرانەشدا بۆشاییەک دەمێنێتەوە، ناونراوە ڕووبەری مەدەنی، یا ڕووبەری گشتی یا کۆمەڵگەی مەدەنی.
بنەماکانی کۆمەڵگەی مەدەنی
کۆمەڵگەی مەدەنی لەسەر ئەم چەند بنەمایەی خوارەوە وێنا دەکرێ:
1- حزب و ڕێکخراوو بزاڤە سیاسیەکان
2- گروووپ و دەستە و سەنتەر و ڕێکخراوە کولتوریەکان، ئەدەبیەکان، هونەریەکان، زانستیەکان، ئایینیەکان.
- یەکێتیەکان، سەندیکاکان، ئەنجومەنەکان، دەستەکان، ڕێکخراوە پیشەیی و بازرگانیەکان.
4- ئەنجومەنەکانی سەربە گوندو شارو دامەزراوە کۆمەڵاتیەکان.
بەم پێیە کۆمەڵگەی مەدەنی پێکهاتووە لە کۆمەڵێک گرووپگەلی ئازادو سەربەخۆ و خۆبەخشەوە، بە مەبەستی بەرەو پێشەوە بردنی بەرژەوەندی و ویست و خواست و ئامانجەکانی ئەو چین و توێژانەی ئەم گرووپ و کۆمەڵانە نوێنەرایەتیان دەکەن.
ئەم گرووپانە دەتوانن لە چوارچێوی دەستە و سەندیکا و ڕێکخراو، یەکێتی، کلۆب، تیپ، ئەنجومەن، ڕێکخراوە ناحکومیەکان و دامەزراە سەربەخۆکانی ڕاگەیاندنی ئازاد(دەزگاکانی چاپ و بڵاوکردنەوە، ڕۆژنامە ئازادەکان، چاپەمەنیەکان و ڕادیۆو تەلەفزیۆنە سەربەخۆکان) کارو چالاکی بنوێنن و ڕۆڵێکی کارا لە بەرەو پێشەوە بردنی ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوری کۆمەڵگەوە بگێڕن و جێ دەستیان لە ئاراستەکردنی کۆمەڵگە لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندیە گشتیەکاندا هەبێ و ببن بە چاودێر بەسەر حوکومەت و دەسەڵاتدارانەوە.
رێکخراوو دامەزراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەبێ لە ژێر ڕۆشنایی یاساو ڕێنمایی دانپێنراوە باوەکان و سوود وەرگرتن لە فەزای سازگاری سیاسی و دوور لە فشارو چەواشەکاری سیاسیەوە دەستەبەری ئامانج و بەرژەوەندیە گشتیەکانی هاوڵاتیانەوە بکەن و بە هیچ شێوەیەک نەخزێنە پانتای ململانێ سیاسیەکانەوە.
بەدەرلەمەش، دامەزراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی وەک ئەرکێکی ئەخلاقی و یاسایی لەسەریانە دەست بە بنەماکانی ئەخلاقی مەدەنی و عورفی دیاریکراوی گشتیەوە بگرن و لە سەر بنەمای یاساورێسا باوەکانەوە، لە چوارچێوەی تۆڕی پەیوەندیەکان و پاراستنی شەفایەت، ڕاستگۆیی و بڕواو متمانە و دوورکەوتنەوە لە تووندوتیژی و ئاڵۆزی و نانەوەی پشێوی، کەشێکی لەباری پێکەوە ژیانی ئاشتیانە ی چین و توێژەکانی کۆمەڵگە و بەهێزکردنی هاوکاری نێوانیانەوە، درێژە بە ژیان و چالاکی مەدەنی خۆیانەوە بدەن.
رێکخراوەکانی جڤاکی مەدەنی لە پاڵ کارو چالاکیە مەدەنیەکانیانەوە گەرەکە دەست بە شوناسی یەکانگیری ڕێکخراوەیی و مەدەنیانەوە بگرن و لە دەستەگەری و تێخزانی سیاسەتی حوکمڕانان و لایەنداری ئەم و ئەوو فڵانە حزبی سیاسی و سەرکردە، دوورکەونەوەو بە ئاراستەیەکی ئاشتیخوازانە لە پێناو بەرژەوەندی و چاکەی گشتیدا چالاکی بنوێنن.
کۆمەڵگەی مەدەنی و بەشداری پێکردنی هاوڵاتیان
چەمکی هاوڵاتی بوون و کۆمەڵگەی مەدەنی دوو مەفهومی هاوتەریب و تەواوکەری یەکترن. زۆربەی ڕۆشنبیران پێیان وایە کۆمەڵگەی مۆدێڕن هەمان کۆمەڵگەی مەدەنیە. بەو پێیەی هەردوو چەمکی هاونیشتیمانی بوون و بەشداری مەدەنی تەواوکەری یەکترن و لەیەکتر جیا ناکرێنەوە. گەشە سەندنی ئەم دوو چەمکە لە فەزایەک یا سنوورێکی جوغرافی دیاریکراودا ڕوو دەدات کە بە شار ناودێر کراوە.
یەکێک لە ڕەگەزو بکەرە هەرە سەرەکیەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، هاوڵاتیە.
بەشداری کارای هاوڵاتی لە پرۆسەی بەرەوپێشەوە چوون و پێشکەوتن وگەشەی کۆمەڵگە، بە بەردی بناغەی کۆمەڵگەی مۆدێڕن و مافی بنەڕەتی دادەنرێ. هاوڵاتی هۆشیار لە کۆمەڵگەی مەدەنی ئەو هاوڵاتیەیە بەردەوام لە کارلێکی دوو لایەنە و چالاکی دایە لەگەڵ دامەزراوەکانی تری کۆمەڵگە و دەتوانێ بە خوێندنەوەی قوڵ و تێگەیشتن و لێکدانەوەو هەڵسەنگاندن و ئاگادار بوون لە ڕووداوەکانی هەناوی کۆمەڵگە، بیروبۆچوونەکانی لە پێناوی دەست نیشان کردنی کوموکورتی و ناتەواویەکانی جڤاک، گەڵاڵە بکات و بۆ سەرخستنیان هەوڵی بێوچان بدات لە پێناوی بەرژەوەندی و خێری گشتیدا.
هیچ کۆمەڵگەیەک ناکرێ بە کۆمەڵگەی مەدەنی پێناسەی بکرێ ئەگەر ئەندامەکانی لە چوارچێوەی ڕێکخراوو دامەزراوەو سەندیکا سەربۆخۆکانەوە خۆیان ڕێک نەخستبێ و هەوڵ بۆ بەشداری کارا لە کایەی سیاسی، ئابوری و کۆمەڵایەتیەکانی کۆمەڵگاوە نەدەن.
بە واتایەکی تر دامەزراندنی دەرزەنێک ڕێکخراوو دامەزراوەو گرووپ و دەستە لە هەر جڤاکێک بە بێ بەشداری ڕاستەوخۆی ئەندامانی و هەوڵدان بۆ کاریگەری کردن لە سەر بریارە سیاسیەکانەوە، ناچێتە خانەی کۆمەڵگەی مەدەنیەوەو تەنیا وەک ناوێکی زل و دییەکی وێران دکرێ وێنای بکرێ.
نەبوونی سەربەخۆیی ئەم جۆرە ڕێکخراوانە و مانەوەیان لە دۆخی چەقبەستوویی و مەنگی و چوارچێوەو سنوورێکی تەسکی جوغرافی و سیاسیدا و کەوتنە ژێر هەژمونی ئایدیۆلۆژیای حزبی و چاوچنۆکی و بەرژەوەندی پەرەستی و خۆبردنەوە پێشەوەو دەست خستنی پۆست و پلە وپایەی حکومی، جگە لە زیاتر ئاڵۆزکردنی دۆخی کۆمەڵگە و بڵاوکردنەوەی نائومێدی و دڕدۆنگی و نەهامەتی، هێج سوودێکی تریان بۆ کۆمەڵگە و گۆرین یا باشتر کردنی دۆخی کۆمەڵگەو هاوڵاتیانەوە نیە. بە پێچەوانەوە ئەم ڕێکخراوانە دواجار دەبن بە بارێکی گران بەسەر شانی هاوڵاتیان و مکیاجی جوان کردنی دەسەڵاتی سیاسی و وابەستەبوونیان بە یارمەتیە حوکومیەکان و سنووردارکردنی مەوادی کارو جالاکیەکانیانەوە.
جۆرەکانی کۆمەڵگەی مەدەن
(نەرتیگەرا و مۆدێڕن)
لەگشت کۆمەڵگا پیشەسازی و گەشە سەندووەکاندا تۆڕێک لە ڕێکخراوو کۆمەڵەی ناحکومی نارێکخراوو خێرخوازی پەرش و بڵاوی داکۆکیکار لە مافی هاوڵاتیان بوونیان هەیە کە دەکرێ ناویان بنێین ڕێکخراوە ناحکومیەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی نەریتگەرا.
رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی نەریتگەرا ئەو ڕێکخراوو کۆمەڵانەن، بە شێوەیەکی نافەرمی و لەسەر بنەمای کۆمەڵێک نەریت و عورف و سیمبولی کۆمەڵایەتی و نەریتی کۆن دامەزراون و لە ڕێگەی تۆڕێکی نافەرمیەوە لە پەیوەندی و کارلێکی بەردەوامدان لەگەڵ لایەنە دەسەڵاتدارە ڕەسمیەکانی کۆمەڵگەوە. ئەم کۆمەڵە و ڕێکخراوە نافەرمیانە خاوەنی پێکهاتە و سرووشت و ستراکتۆرێکی تایبەت بە خۆیانن و لەسەر بنەمای نەریت و تێگەیشتن و باوەرە کۆمەڵایەتی و ئایینی و جڤاکیە کۆنەکانەوە کار دەکەن و ئامانجیان خزمەتی گشتی و جڤاکی و خێرخوازیە. ئەم جۆرە کۆمەڵە و ڕێکخراوانە لە حاڵەتی بێهێزی و دەستەوەستان و پەککەوتەیی حکومەت و لایەنە سیاسیەکانەوە، چالاکی زیاتر بە خۆیانەوە دەبینن و ڕووبەری جوڵەو جالاکیەکانیان بەرفراوانتر دەکەن و دەکرێ بە سەرمایەی کۆمەڵایەتی لە قەڵەم بدرێن.
بە پێچەوانەی کۆمەڵگەی مەدەنی نەریتگەرا، کۆمەڵگەی مەدەنی مۆدێڕن لە لایەن بریارسازە سیاسیەکانی وڵاتە دیموکراسیەکانەوە (پەرلەمانی هەڵبژێردراو) یاساو ڕێووشوێنی کارکردنیان بۆ دیاری دەکرێ بەڵام بەهیچ شێویەک ئاستەنگ ناخرێتە بەردەم کارو چالاکیەکانیانیەوە.
ئامادەیی ئەم جۆرە کۆمەڵەورێکخراوە ناحکومیانە لە کۆمەڵگە دیموکراسیەکاندا لە خۆیدا دەبێتە هۆکاری سەرخستنی بەشداری ڕاستەوخۆی هاوڵاتیان لە پرۆسەی سیاسیدا و گێڕانی ڕۆڵی ڕاستەوخۆیان لە چۆنیەتی چارسەری ئەو پرسانەی پەیوەندی ڕاستەوخۆیان بە ژیان و گوزەران و داهاتووی هاونیشتیمانیان و وڵاتەوە هەیە.
رێکخراوە ناحکومیەکانی کۆمەڵگای مەدەنی، بە پێچەوانەی لایەنە سیاسیەکان و کۆمپانیا بازرگانیەکان بە دوای سوود وقازانجی تایبەتی و شەخسیەوە نین. سیاسیەکان بۆ گرتنە دەستی دەسەڵات و کۆمپانیاکانیش بۆ دابین کردنی زۆرترین سوود و قازانجی ئابوری و مادیەوە، لە جەمسەری بەرامبەر ڕێکخراوە ناحکومەیەکاندا هەمیشە لە کێبەرکێ و کارلێکی دوو لایەنەدان.
لە هەموو حوکومەتەکان دەستەبژێری سیاسی هەمیشە لە هەوڵی گرتنە دەستی حوکم و گرتنە دەستی دەسەڵاتدان و کارو چالاکیە سیاسیەکانیشیان هەر لەم چوارچێوەیەدا دەخولێتەوە.
دەسەڵاتدارانی وڵات لە ڕێگەی دەرکردنی یاساو ڕێساو ڕێنماییە گشتیەکانی تایبەت بە باج و دەرامەت و خەرجیە گشتیەکانی کۆمەڵگە، دەسەڵاتی خۆیان بەسەر کەرتی گشتیدا پیادە دەکەن و بەردەوام لەگەڵ یەکتر لە ململانێدان.
لە کاتێکدا ئاراستەی کارو چالاکیەکانی سەرمایەداران و بەرێوەبەرانی کەرتی تایبەت سوود وەرگرتنە لەو کەش و هەوا و زەمینە گونجاوەی حوکومەت بۆیان دەرەخسێنی بە مبەستی بەدەست خستنی زۆرترین سەرمایە و سوود و قازانجی دارایی و کەلەکەکردنی سەرمایەوە.
لە نێوان ئەم دوو جەمسەرەشدا ڕێکخراوو کۆمەڵە ناحکومی و سەندیکاکانی کۆمەڵگە دێن کەوا ئاراستەی کارو چالاکیەکانیان پاراستن و بەرگری و داکۆکی کردنە لە مافی کرێکارو کارمەند و کارگوزار و کارکەرانی کەرتەکانی گشتی و تایبەتەوە.
بەکورتی دەتوانین کاروئەرکی کۆمەڵەو ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لەم چەند خاڵەی خوارەوەدا کورت کەینەوە:
1-فشار هێنان بۆ سەر حکومەت و کەرتی تایبەت، لە پێناو وەڵامدانەوەی داواکاری و دابین کردنی مافە گشتیەکان داواکاری هاوڵاتیانەوە.
2- بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری هاوڵاتیان لە پێناوی بەشداری کردنی کاراوچالاک لە کاوروبارەکانی پەیوەست بە ژیان وگوزەرانیانەوە.
بەمجۆرە دامەزراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە وڵاتە دیموکراسیەکان ئەم ڕێکخراوو کۆمەڵانە لە خۆ دەگرێ:
رێکخراوەکانی پشتیوان و داکۆکیکار لە مافەکانی مرۆڤ، هاوپەیمانیە خۆجەییەکان، زانکۆکان، ئەنجومەنی یاسادانان (پارلەمان)، ڕێکخراوە ناحوکومیەکان، ڕێکخراوە خۆجەییەکان، یەکێتیەکانی تایبەت بە ئافرەتان، بزووتنەوە لۆکالیەکان، ڕێکخراوە ئایینیەکان، فدراسیۆنەکانی لاوان، یەکێتیەکانی تایبەت بە بازرگانی و بەکاربەر، دەزگاکانی ڕاگەیاندنی بیسراوو بینراوو نووسراوی سەربەخۆ، ژوورە بازرگانیەکان، دامەزراوەو سەنتەرەکانی توێژینەوەو لێکۆڵینەوە سەربەخۆکان، گرووپ و دەستە ئەدەبی و هونەریەکان و....هتد.
تەوەری سەرەکی ڕێکخراوو کۆمەڵە و دامەزراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە گشت ولاتە دیموکراسیەکاندا، خزمەتی هاوڵاتیانە نەک گیرفان و بەرژەوەندیە شەخسی و تایبەتیەکانەوە. هاوڵاتی و بەرژەوەندیە گشتیە ژیاریەکان، هەمیشە چەقی کارو چالاکی و گرینگی پێدان و بەرگری و داکۆکی کردنە لە مافە بنەڕەتی و گشتیەکانی و بە ئامانج گەیاندن و سەرخستنی چەمکی ڕاستەقینەی مافی هاوڵاتی بوونە، دوورلە بەرزکردنەوەی درووشمی قەبە و باق و بریقەدارو لە خشتەبردن و سەرگەرم کردن بە درووشمی وەهمی و سیاسەتبازیەوە.[1]
نووسینی : شۆڕس خالید ئاژگەیی
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 2,199 جارۍ ۋینیێنە
ھاشتاگ
سەرچەمۍ
[1] پەڕیانە | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئاوێنە - 21-07-2019
بابەتۍ پەیۋەڼدریێ: 1
ڕېکۆتۍ و ڕۇداۋۍ (کڕۆنۆلۆژیا)
پېڕە: کوڵەباس
زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ڕېکۆتو ۋەڵاکەرڎەی: 20-07-2019 (5 ساڵە)
جۊرو بەڵگەنامەی: زۋانی یەکەم
وڵات - هەرېم: پانیشتو کورڎەسانی
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
خاۋەنو ئی بابەتۍ مافو ۋەڵاکەرڎەیش بە کوردیپێدیای بەخشان! یان بابەتەکۍ کۊنە ھەنە، یان بابەتەکۍ بەشېۋەنە چە خاۋەنداریی گرڎینەیی.
چنینیی بابەتۍ: 99%
99%
ئی بابەتۍ جە لایەنو: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )یۆ جە: 21-07-2019 تۊمارەکریێنە
ئی بابەتۍ چە لایەنو: ( هاوڕێ باخەوان ) چە: 27-07-2019 پۊرەلۋای کریێنە و ئازاڎە کریێنە
ئی بابەتۍ پەی دمایین جاری جە لایەنو:( هاوڕێ باخەوان )یۆ جە:27-07-2019 خاستەرە کریێنە
لینکو بابەتۍ
ئی بابەتۍ بەپاو ستانداردۍو کوردیپێدیای ھەڵای ناتەمامە ھەنە و پەنەۋازییش بە پۊرەلۋای بابەتیی و زۋانەۋانیی فرەتەری ھەن!
ئی بابەتۍ 2,199 جارۍ ۋینیێنە
فایېلۍ پېۋەدریێ - ڤێرشن
جۊر ڤێرشن نامۊ تۊمارکەری
فایلو ۋېنەی 1.0.126 KB 21-07-2019 ڕێکخراوی کوردیپێدیاڕ.ک.
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کتېبخانە
مەولە
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
کوڵەباس
باسێوی کۊتا سەرو دیاردەو وېکوشتەی
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
کوڵەباس
دەسەواچۍ سیاسیۍ (4)
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کوڵەباس
ئەسغەر و مەحمووۮ
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
کوڵەباس
هۊرگېڵنی: هۆرامی-زازاکی
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
کوڵەباس
دەسەواچۍ سیاسیۍ (5)

تازەکی
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
04-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
حاجی عەباسی جەڕاح
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئەحمەدی خانی
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
محەمەدی مەلا کەریم
تۊماری تازە
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
04-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خالید ڕەشید
19-03-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
جەمیل نۆسووڎی
06-03-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 519,474
ۋېنۍ 106,577
کتېبۍ PDF 19,270
فایلی پەیوەڼیدار 97,131
ڤیدیۆ 1,391
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کتېبخانە
مەولە
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
کوڵەباس
باسێوی کۊتا سەرو دیاردەو وېکوشتەی
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
کوڵەباس
دەسەواچۍ سیاسیۍ (4)
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کوڵەباس
ئەسغەر و مەحمووۮ
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
کوڵەباس
هۊرگېڵنی: هۆرامی-زازاکی
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
کوڵەباس
دەسەواچۍ سیاسیۍ (5)

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پێۋەڼی | CSS3 | HTML5

| کاتو وەشکەرڎەی لاپەڕەی: 1.907 چرکە(چرکۍ)!