بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم بڕیاریدا هەر شۆفێرێکی پاس و تەکسی نەفەری زیاد هەڵبگرێت و ڕێڕەوی هێڵەکان بگۆڕن بە بڕی 40 هەزار دینار سزا دەدرێت.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەرێم لە نوسراوێکیدا کە وێنەیەکی دەست دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی کەوتووە، ئاگاداری شۆفێرانی تاکسی و پاسەکان دەکەینەوە نابێت چیدیکە نەفەری زیاد هەڵبگرن یاخود ڕێڕەوی هێڵەکان بگۆڕن و بە پێچەوانەوە بە بڕی 40 هەزار دینار سزا دەدرێن.
ئەوەشی ڕاگەیاندووە، بڕیارەکەیان لەسەر بنەمای بەرژەوەندی گشتی بووە بۆ کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی هاتوچۆ ڕێکخستنەوەی هاتوچۆی ناوشار.[1]