شانەی ڕاگەياندنی ئەمنی (چوارشەممە 24ی تەمموزی 2019) ڕايگەياند: لە ئەنجامی ئۆپراسيۆنێکی ئەمنيدا لە زنجيرە چياکانی #شنگال#، پێنج چەکداری #داعش# کوژراون.
شانەی ڕاگەياندنی ئەمنی لە ڕاگەياندراوێکدا دەڵێت: لە ئەنجامی ئۆپراسيۆنێکی ئەمنی کە هێزێکی ليوای 92 لە فيرقەی پانزە و فەوجی 10ی فریاکەوتن ئەنجامياندا، پێنج چەکداری داعش کوژراون.
روونيشيکردووەتەوە: ئۆپراسيۆنەکە بەپێی زانياری وردی ئۆپراسيۆنەکانی نەينەوا بووە، لە زنجيرە چياکانی شنگال بەڕێوەچووە.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,198 جار هاتیە دیتن