برای بەڕێزم: میر حازم تەحسین بەگ-میری ئێزیدیان
بەبۆنەی هەڵبژاردنتان وەک میری ئێزیدیانی کوردستان و جیهان، بەناوی خۆم و هەڤاڵانم لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەم و هیواخوازم سەرکەوتوو بن و ڕۆڵی بەرچاو بگێڕن لەخزمەتکردنی خوشک و برا ئێزدییەکان.
کوردانی ئێزدی پێکهاتەی ڕەسەنی ئەم وڵاتەن و بەدرێژایی مێژوو بەشداری شۆڕشەکانی کوردتان کردووه و لەلایەن دوژمنانی کوردو دیکتاتۆران و تیرۆرستانەوە بەدڕندانەترین شێواز هەوڵی لەناوبردنتان دراوه و کۆڵتان نەداوه و وەک پێکهاتەیەکی گرنگی ئەم نیشتمانە ماونەتەوە.
بە ئەرکی سەرشانی خۆمانی دەزانین هاوکارو پشتیوانتان بین لە هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی کچان و ژنانی ئێزیدی ژێردەستی تیرۆرستان و هەموو لایەکیش بەیەکەوە هەوڵی جددی بدەین بۆ بەجینۆساید ناساندنی کۆمەڵکوژی دژی ئێزیدیان و دادگایی کردنی تاوانباران و بکەرانی ئەم تاوانە نامرۆڤانە.
جارێکی تر پیرۆزبایی هەڵبژاردنتان وەک میری ئێزیدیان لێ دەکەم و ئاواتەخوازم ڕۆڵی خۆتان بگێڕن لەگەڕاندنەوەی تەواوی کوردانی ئێزیدی بۆ سەر زێدی باب و باپیرانی خۆیان و ئاوەدانکردنەوەی ناوچە وێرانکراوەکانتان و ئێمەش لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان پاڵپشتتان دەبین.
کۆسرەت ڕەسول عەلی
جێگری سکرتێری گشتی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان