ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی #هەپەگە# ناسنامەی 3 گەریلای بڵاوکردەوە، کە لە ئاکامی شەڕ لە دژی هێزی پاسدارانی ئێران لە ڕۆژی 2ی تەمموزی 2019 / 11ی پووشپەڕ لە ناوچەی چاڵدێران لە #ماکۆ# لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان شەهید بوون.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و تیایدا هاتووە، ڕۆژی 2ی تەمموزی 2019 / 11ی پووشپەڕ لە ناوچەی چاڵدێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە نێوان هێزی هەپەگە و پاسدارانی ڕژیمی ئێران شەڕ ڕوویداو و لە ئەنجامدا 3 گەریلا بە ناوەکانی ئەحمەد یادسەر (جەنگ عەلەم هولی)، محێدین تەکەل (رۆژدی #ئامەد#) و فرات ئاکماز (وڵات زیلان) شەهید بوون.
لە ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگەدا ئەوەش هاتووە: ڕۆژی 23ی حوزەیرانی 2019 / 2ی پووشپەڕ پاسدارانی ئێران ئۆپەراسیۆنێکیان کردە سەر ناوچەی دامبات لە هەرێمی سەرحەد. ئەرتەشی ئێران ناوچەی کەڤری سپیی دابووە بەر تۆپ و هاوەن و لە ئەنجام دا لە نێوان هێزەکانمان و ئەرتەشی ئێران شەڕ ڕوویدابوو. لەم شەڕەدا هەڤاڵێکمان شەهید بوو و هەڤاڵێکی دیکەمان بە برینداری دیلکرا.
جموجوڵی ئەمدواییەی هێزەکانی ئەرتەشی ئێران بۆ سەر هێزەکانمان و بەکارهێنانی یەکینەی شاراوە و بۆسەدانان و بە کارە سەرنجڕاکێشەکانیانەوە لە داوی هێرشەکەی سەر شەهیدان، ئیمە چاودێریی ئەو جموجوڵانەی ئەرتەشی ئێران دەکەین.
لە داهاتوودا زانیاری لە سەر ناسنامەی ئەو هەڤاڵانەمان، کە لەو ئۆپەراسیۆنەدا شەهید بوون و دیلکراون بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیەنین.
رۆژی 2 تەمموز شەڕ ڕوویدا
رۆژی 2 تەمموزی 2019 / 11ی پووشپەڕ لە ناوچەی چاڵدێران لە ماکۆ لە ڕۆژهەڵاتی کردستان لە نێوان هێزەکانمان و پاسدارانی ئێران شەڕ ڕوویدا. لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا هەڤاڵانمان جەنگ، ڕۆژدی و وەڵات شەهید بوون.