پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,957
وێنە 104,275
پەرتووک PDF 18,883
فایلی پەیوەندیدار 94,729
ڤیدیۆ 1,232
شەهیدان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
قۆناغی منداڵی، گونجاوترین قۆناغە بۆ ئاشناکردنی منداڵ بەبنەماکانی پەروەردەی سێکسی
هاوکارانی کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤی نەتەوەییمان تۆماردەکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû1
English1
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
قۆناغی منداڵی، گونجاوترین قۆناغە بۆ ئاشناکردنی منداڵ بەبنەماکانی پەروەردەی سێکسی
کورتەباس

قۆناغی منداڵی، گونجاوترین قۆناغە بۆ ئاشناکردنی منداڵ بەبنەماکانی پەروەردەی سێکسی
کورتەباس

لەنێوان ڕێگاپێدراو پێچەوانەیەکەیدا، تاوەکو ئێستا دۆسییەی پەروەرده و ڕۆشنبیری سێکسی لای منداڵان بەیەکێک لەهەستیارترین دۆسییە کۆمەڵایەتییەکان هەژمار دەکرێت کەکۆمەڵگای کوردی بەهەڵواسراوی لەلێواری دوو جەمسەری جیاوازی دژە یەکتردا هێشتووتەوە، لەبەرامبەریشدا نەخێزان و نە دەزگا و لایەنە پەیوەندیدارەکان نەیانتوانیوە بەپێ پێویست کار لەسەر ناساندنی زانستیانەی بابەتەکە بکەن بەئاڕاستەی بەرهەمهێنانی کۆمەڵگایەکی کراوە بەڕووی حەزو پێداویستییە سێکسی وجەستەییەکانی منداڵان دا.
قۆناغی 8 بۆ 9 ساڵی، قۆناغێکی شیاوە بۆ ئەوەی منداڵان بەبنەماکانی پەروەردەی سێکسی و جەستەی ئاشنا بکرێن، ئاماژە بەوەشدەکات ئەرکی لایەنە پەیوەندیدارەکانە لەرێگای کەمپینی جۆراوجۆرەوە هۆشیاری تەواو بدەن، کۆمەڵگا لەمەترسییەکانی نەبوونی پەروەردەیەکی سێکسی تەندروست بپارێزن.
گرنگی قسەکردن لەسەر بابەتێکی لەمشێوەیە لەکوێدایە، لەکاتێکدا لەڕووی کۆمەڵایەتیەوە بەتایبەت هێشتا قسەکردن لەسەر بابەتە سێکسییەکان بەگشتی، بۆسەرجەم قۆناغەکانیش بابەتێکی هەستیاره و وابەستە کراوە بەلایەنەکانی ئادابی گشتی، نەریت وڕەوشتی تاکە کەسییەوە، بەدیاریکراویش لەنێو کۆمەڵگای کوردی دا ؟.
ڕۆشنبیری سێکسی لای تاکی کورد بەداخەوە زۆر لاوازە.. بەندە وەکو پزیشکێکی پسپۆر زۆر جار لەرێگای ئه و نامانەی ئاڕاستەم دەکرێن گۆمانم لادروست دەبێت ئاخۆ چۆن دەبێت مرۆڤێکی ساڵی 2019 هێندە کەم زانیاری هەبێت لەبارەی بابەتێکی تەواو تایبەت بەجەسته و ژیانی خۆیەوە، بەڵام دواتر دەگەمە ئه و بڕوایەی کەئەوە واقعێکی تاڵە لەژیانی تاکی کورد، بەردەوام بوونی هەیە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی کەقسەکردن لەسەر ئه و بابەتە هاوشێوەی عەیبە، بێحورمەتی وهەروەها بەدڕەوشتی خوێندنەوەی بۆ کراوە لەلایەن کۆمەڵگاوە.. بەڕاستی ئەم جۆرە شیکردنەوانە لەبنەڕەتدا هەڵەیەکی گەورەن.. تاک هەر لەتەمەنی منداڵییەوە، بەتایبەتیش ئه و دەمەی دەچێتە قۆناغی هەرزەکاری ئیدی دەبێت ئاشنا کرابێت بەوەی چۆن مامەڵە لەگەڵ گۆرانکارییە هۆرمۆنییەکان و هەروەها حەزە سێکسییەکانی خۆیدا بکات.. بابەتی حەزو ئارەزووی سێکسی بابەتێکی تەواو سروشتییە و هاوشێوەی پێویستییەکانی جەستەیە بۆ خۆراک، بەڵام ئێمە بەشێوازێک کارمان لەسەر کردووە وەکو ئەوەی گوناهێکی گەورە بێت.. بۆیە تاوەکو ئه و بیرکردنەوانە نەشکێنرێن، دایکان و باوکان وهەروەها لایەنە پەیوەندیدارەکانیش لە#وەزارەتی ڕۆشنبیری#، پەروەردە و تەندروستیش لەرێگای پرۆژه و بەرنامەی هاوبەشەوە کار لەسەر هۆشیارکردنی تاک نەکەن دەشێت قسەکردن لەسەر ناوەرۆکی بابەتەکە هەر به و شێوەیە بێت کەوەکو بابەتێکی نامۆ و مەترسیدار سەیر بکرێت... لەوڵاتی دانیمارک ساڵانە یەک هەفتە تەرخان دەکرێت بۆ هۆشیارکردنەوەی سێکسی لەژێرناوی (هەفتەی شەشەم)، له و هەفتەیەشدا منداڵان هۆشیار دەکرێنەوە بەبابەتە سێکسییەکانی وەکو چۆنییەتی خۆپاراستن لە دووگیان بوون، زانیاری دەربارەی نەخۆشییە سێکسییەکان، بابەتی نەزۆکی و هەروەها کۆمەلێک لایەنی تریش، کەئەوەش دەرگا واڵا دەکات بۆ یارمەتیدانی دایکان وباوکان لەبارەی بەخشینی هۆشیاری زیاتر بەمنداڵەکانیان.. جا لێرەوە ئەرکی #وەزارەتی پەروەردە#یە وەکو یەکێک لەلایەنە پەیوەندیدارەکان هەستێت بەدانانی پرۆگرامێکی چڕ لەناو سیستەمی خوێندن و پەروەردەدا تایبەت بەبابەتی پەروەرده و ڕۆشنبیری سێکسی، بەتایبەتیش لەئێستادا کە کابینەی نۆیەمی حکومەت پێکهێنراوە و پێویستە لەبەرنامەی چوارساڵی داهاتووشدا ئەم بابەتە گرنگی زیاتری پێ بدرێت.. لەڕاستیدا پەردەپۆشکردنی بابەتە سێکسییەکان و شاردنەوەیان لەژێر ناونیشانی جۆراوجۆردا هۆکارێکە بۆئەوەی چیتر هەندێک له و ڕووداوانەی ڕۆژانە بەرۆک بەکچان و ژنانی کۆمەڵگا دەگرن لەتوانج وگێچەڵپێکردنی سێکسی و....هتد وەکو کۆمەڵە ڕووداوێکی ئاسایی ببینرێن، ئەمەش لەکاتێکدا لە وڵاتێکی وەکو دانیمارک ئه و جۆرە ڕووداوانە هاوشێوەی دەستدرێژی سێکسی سەیردەکرێن و بەتوندترین شێواز ڕێوشوێنی یاساییان لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر.
هیچ قۆناغێکی تەمەنی دیاریکراو هەیە کەبتوانرێت وەکو سەرەتایەک بۆ ئاشناکردنی منداڵ بەبابەتەکانی پەروەرده و ڕۆشنبیری سێکسی هەژمار بکرێت، بکرێتە بنەمایەک بۆ دروستبوونی تێگەیشتنی تەندروست لەبارەی سێکس و جەستەوە ؟.
قۆناغی 8 بۆ 9 قۆناغێکی شیاوە بۆ ئەوەی منداڵ چ کوڕ بێت یاخوود کچ ئاشنا بکرێت بەبابەتەکانی سێکس و جەستە.. بۆ نموونە هەندێک لەکچان لەتەمەنی 10 11 ساڵی دەچنە قۆناغی سووڕی مانگانەوە.. لێرەدا دەبێت ئاشنا بکرێن بەوەی ئەگەر ڕوبەرووی دەستدرێژی سێکسی بوونەوە ئەوا ئەگەری زۆرە دووگیان بن.. هەڵبەتە نەگەیاندنی ئه و زانیارییانە بەمنداڵ له و قۆناغەی ئاماژەمپێکرد واتا دایکان وباوکان نەیانتوانیوە بەشێوازێکی دروست مامەڵە بکەن و پێکەوە کار لەسەر دروستبوونی ئه و تێگەیشتنانە بکەن لای منداڵەکان، بۆیە زۆر گرنگە قسەکردن لەسەر حەزو ئارەزووە سێکسیەکانی مرۆڤ لە پێش چوونە نێو قۆناغی باڵغ بوونەوە بێت، ئەم شیکردنەوەیەش بۆ کوڕان وکچان بەهەمان شێوەیە، هاوکات کارێکی تەواو سروشتیشە، چونکە متمانەیەک دەبەخشێت بەمنداڵەکە بەوەی ئەگەر تووشی ڕووداوێک بوو بتوانێت پەنا بۆ دایک وباوکی ببات.
وەکو پزیشکێکی پسپۆر لە بواری ژنان و منداڵبوون، ئەزموونی خۆت لەگەڵ ئه و کەسانەی ڕۆژانە پەیوەندی دەکەن و داوای ڕێنماییت لێدەکەن لەبارەی بابەتە سێکسییەکانەوە بەگشتی چۆن دەبینیت، وچین ئه و کێشه و گرفتانەی ڕووبەروویان دەبێتەوە؟
من لەئێستادا خاوەنی پەیجێکی پزیشکی تایبەتم لەتۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک بەناونیشانی Dr. Negin Jaafar، ڕۆژانە خەڵک لەناوخۆی کوردستانەوە پەیوەندی دەکەن وداوای ڕێنماییم لێدەکەن لەبارەی بابەتە سێکسییەکانەوە بەگشتی.. یەک له و کەیسانەی دێنە بەردەستم کەیسی دەستدرێژیکردنە سەر منداڵانە، کە زۆر لەکوردستاندا ڕوودەدات، بەڵام باس ناکرێت و بەشاراوەیی دەمێنێتەوە. بەشێکی تر لەوانەی پەیوەندیم پێوە دەکەن بریتین له و کچانەی لەتەمەنی منداڵیدا دەستدرێژییان کراوەتە سەر بەبێ حەزو ئارەزووی خۆیان، لەژێر ناوێکی نهێنی دا تەواوی ووردەکارییەکانی چۆنییەتی دەستدرێژی کردنە سەریان دەگێرنەوە.. بۆیە ئاشناکردنی منداڵ بەبابەتەکانی سێکس وجەستە لەتەمەنی منداڵییەوە کارێکی زۆر پێویستە بۆ خۆپاراستن لەقۆناغەکانی دواتری تەمەندا، تەنانەت وەکو پزیشکێکی پسپۆریش هەوڵم داوە منداڵەکەم به و ڕێنماییانەی ئاشنا بکەم و بەرکەوتنیشم نەبێت لەگەڵ ئەندامە هەستیارەکانی جەستەیدا بۆ ئەوەی بزانێت کەجەستەی موڵکی خۆیەتی ودەبێت پارێزگاری لێبکات، یاخوود ئه و دەمەی ڕوبەڕووی حالەتێکی گێچەل بوویەوە بتوانێت هاوار بکات و بەرگری لەجەستەی خۆی بکات.
یەکێک له و دیاردانەی زۆر جار دەبێتە مایەی ترس و نیگەرانی بۆ دایکان و باوکان ئەوەیە کەمنداڵەکانیان لەرێگای کۆمەڵێک ئاماژەی پێشوەخت، پرسیار و تەنانەت هەندێک جاریش لەرێگای گەڕان بەنێو ماڵپەرو تۆرە کۆمەڵایەتییەکانەوە دەیانەوێت ووردەکاری زیاتر لەبارەی سێکس وجەستەوە بزانن.. وەکو پزیشکێکی پسپۆر چ ئامۆژگارییەکت هەیە له و ڕووەوە ؟
بێگومان هەموو ئه و حاڵەتانە بوونیان هەیە، بەڵام ئه و جۆرە کاردانەوانەی دایکان و باوکان وادەکات منداڵەکان لەڕووی دەروونییەوە بابەتەکە لەناخی خۆیان کپ بکەن، بەشاراوەیی بێهێڵنەوه و دەرەنجامەکانیشی بەدڵنییاییەوە لەقۆناغەکانی دواتر، لەکاتی چوونە نێو پرۆسەی هاوسەرگیرییەوە دەردەکەوێت کەتووشی کێشه و گرفتی زۆریان دەکاتەوە.. دەبێت ئێمە ئه و واقیعە قبوڵ بکەین سەردەمی ئێستا، سەردەمی گۆرانکاری خێراکانه و کۆمەلێک بواری زۆریش لەبەردەستدایە بۆ ئەوەی منداڵەکانمان بتوانن له و ڕێگایانەوە بگەن بەحەزە سێکسییەکانی خۆیان... بمانەوێت یاخود نا دنیای تەکنەلۆژیا، یوتیوب، گۆگڵ وهەروەها سەدان ماڵپەرو تۆری کۆمەڵایەتی هەن کەدەتوانرێت لەرێگایانەوە هەموو ئارەزووەکان بەشێوەیەکی ئاسان فەراهام بکرێن، خودی ئەم بابەتەش پەیوەندی بەوەوە نییە ئاخۆ کەسەکە لەخێزانێکی کراوەدا پەروەردە کراوە یاخوود داخراو، بەڵکو ئێستا ساڵی 2019یە، بابەتە سێکسییەکانیش وەکو زۆرێک لەبوارەکانی تر ئاوێتەی ژیانی یەک بەیەکی تاکەکان بوون.. و لەبەرامبەریشدا هیچ جۆرە پەروەردەیەکی دروست بوونی نییە چ لەلایەن خێزانەکانەوە وهەروەها لەناوەندەکانی خوێندن وتەنانەت لەرێگای میدیاکانیشەوە بۆ ئەوەی تێگەشتنێکی دروست بدات بەتاک دەربارەی بابەتەکانی جەسته و سێکس، هەموو ئەوانەش دەبنە هۆکاری دروستبوونی دەیان کێشەی دەروونی بۆ تاکەکان وهاوکات کێشەی خێزانی وکۆمەڵایەتی زۆر گەورەش... ئێمە وەکو چۆن بێ سانسۆر بواری تەکنەلۆژیامان خستۆتە بەردەستی کۆمەڵگا دەبێت بەهەمان شێوەش کۆمەلێک وەسیلە بۆ گەنجەکانمان فەراهام بکەین بۆ ئەوەی بزانن چۆن مامەڵە لەگەڵ ئه و بوارەدا بکەن.
ئاماژەت بەباڵادەستی تەکنەلۆژیا، گۆرانکارییە خێراکانی ژیانی سەردەمدا.. دەمەوێت بپرسم، ئێمە چۆن بتوانین پێداویستییە جەستەییەکانی خۆمان لەنێو ئه و هەموو گۆرانکارییانەدا بەدروستی بهێڵینەوە.. ئەم ئەرکە لەئەستۆی کێ دایە ؟.
خێزان، وەزارەتی پەروەردە ڕۆڵێکی گەورە دەگێرن لەم ڕووەوە.. زۆر جار کە دەگەرێمەوە کوردستان پرسیار لەکەسانی دەوروبەری خۆم دەکەم ئاخۆ هیچ جۆرە زانیارییەکیان پێدەگات لەناوەندەکانی خوێندن و تەنانەت لەزانکۆکانیشەوە تایبەت بەلایەنەکانی پەروەردەی سێکسی، کۆئەندامی زاوزیێ، نەخۆشییە جنسییەکان و هەروەها حەزە سێکسی و مەترسییەکانی دووگیانی بوون لەناوەندەکانی خوێندندا، بەڵام بەداخەوە زۆرینەیان ئاماژە بەوە دەکەن بەشی زۆری مامۆستاکان ئه و بابەتانە تێدەپەرێنن، داوا لەخوێندکاران دەکەن خۆیان پێداچوونەوەی بۆ بکەن.. لەکاتێکدا بەندە کە لەپۆلی حەوت بووم مامۆستاکەم ئه و زانیارییانەی پێ دەگەیاندین لەرێگای هەفتەی شەشەمەوە وەکو هەفتەی زانیاری سێکسی لەناوەندەکانی خوێندن لەوڵاتی دانیمارک، کچان وکورانیش لەیەک پۆلدا بەتێکەڵاوی ڕادەهێنران لەسەر چۆنییەتی مامەڵەکردن و خۆپاراستن لەتووشبوون بەنەخۆشییەکانی زاوزیێ و هەروەها مەترسییەکانی دووگیانی بوون لەقۆناغەکانی دواتری تەمەندا.
هەر لەبواری تەکنەلۆژیا دەمێنمەوە، دەمەوێت جیاواز لەقۆناغی منداڵی وهەرزەکاری ئاماژە بەکاریگەرییەکانی ئه و جیهانەش بدەیت بۆ سەر سروشتی پەیوەندی سێکسی لەنێوان ژن ومێردی کورد بەتایبەتی.. لەکاتێکدا بابەتەکانی هۆشیاری ورۆشنبیری سێکسی دەشێت بەکۆمەڵە بابەتێکی گشتگیر سەیربکرێن بۆ هەموو قۆناغەکانی تەمەن؟
بێگومان بەدەر لەقۆناغی منداڵی، هەرزەکاری گرنگە ئێمە باس لەسروشتی پیکەوەبوونی ژن ومێردیش بکەین لەنێو کۆمەڵگای کوردیدا بەتایبەت.. نزیکەی 70% ئه و ژنانەی سەردانم دەکەن ئاماژە بەوە دەدەن کەهاوسەرەکانیان لەساتەوەختی جوتبوون داوایان لێدەکەن هاوشێوەی فیلمە پۆرنەکان پرۆسەی سێکسیان لەگەڵدا ئەنجام بدەن.. هەڵبەتە سەرچاوەی ئه و جۆرە تێروانینە بۆ جەستەی ژن لەلایەن بەشێک لەپیاوانەوە تێروانێکی تەواو هەڵەیە و لەڕوانگەی ئەکتەرەکانی نێو فیلمە پۆرنەکانەوە سەرچاوەی گرتووە. ئەوان ئاگادارنین لەوەی ئه و فیلمانە بەچەندەها شێواز ئامادەکاری پێشوەختیان بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی بەوروژێنەرترین شێواز بخرێتە پێش چاوی بینەر، ناکرێت بەهیچ شێوەیەک بخزێنرێنە نێو ژیان و سەرجێگای هاوبەشی ژن و مێرد لەکۆمەڵگای کوردیدا، چونکە هەموو ئه و دیمەنانە دروستکراون و دوورن لەڕاستییەوە.. بێگومان هۆکاری ئەم بیرکردنەوانەش هەر دیسان بۆئەوە دەگەڕێتەوە کەتاک لەتەمەنی منداڵیدا پڕچەک نەکراوە بەزانیاری پێشوەخت لەبارەی بابەتە سێکسی و جەستەییەکانەوە وەکو ئامادەکارییەک بۆ قۆناغەکانی دواتر و بەتایبەتیش قۆناغی چوونە نێو پرۆسەی هاوسەرگیرییەوە.. بەراستی تەکنەلۆژیا بۆتە هۆکارێک بۆ بڵاوبوونەوەی دەیان گرێی دەروونی لەناخی ژنان وپیاوانیش لەکۆمەڵگای کوردیدا بەوەی کەهەر یەکیان لای خۆیەوە هەست بەوە بکات ناتوانێت حەزو ئارەزووە سێکسییەکانی لایەنەکەی تر تێربکات هاوشێوەی ئه و ڕووداوانەی لەنێو فیلمە پۆرنەکانەوە بڵاوەیان پێدەکرێت، کەجگە لەبازرگانی کردن بەجەستەی ژن وپیاو هیچ خوێندنەوەیەکی تر هەڵناگرێت.
وروژاندنی بابەتی ڕۆشنبیری و پەروەدرەی سێکسی لای بەشێک لەکۆمەڵگا تاوەکو ئێستاش بەشێوەیەک خوێندنەوەی بۆ دەکرێت کەدەروازەیەکە بۆ لێدان لەبنەما ڕەوشتییەکان وهاوکات هاندانیشە بۆ بڵاوکردنەوەی بەدڕەوشتی.. بەپێچەوانەشەوە، بەشێکی تر وای دەبینن ڕێگاچارەی خۆپاراستنە لەبڵاوبوونەوەی بەدڕەوشتی.. لەنێوان ئه و دوو بۆچوونەدا کامیان دروستە ؟
نەخێر، لادان نییە لەبنەما ڕەوشتییەکان، بەڵکو خۆپاراستن و ڕێگا چارەیە بۆ چۆنییەتی مامەڵەکردن.. ئێمە تاوەکو زیاتر قسە لەسەر ئه و بابەتە بکەین بەشێوەیەکی کراوە دەتوانم بلێم زیاتر پارێزگاری لەمنداڵەکانمان دەکەین.. بابەتی ڕۆشنبیری هەرگیز نابێتە هۆی بەدڕەوشتی جا لەهەر بوارێکدا بێت و بەتایبەتیش بواری سێکس و جەستە.. بەندە لەتەمەنی 10 ساڵییەوە لەخوێندنگاکانی دانیمارک دا فێری چۆنییەتی پەروەدرەی سێکسی کراوم، دایک و باوکیشم بەپێ پێویست ئەم بابەتەیان لەگەڵدا تاوتوێ نەکردووم.. ئەوان کەسانێکی داخراو نەبوون، ڕێنماییان کردووم، بەڵام بەشێوازێکی ورد شیکردنەوەیان بۆ نەدەکردم، بابەتی ڕۆشنبیری سێکسیش لای ئەوان بەمانای بەدڕەوشتی نەبوو تاوەکو ڕێگام پێنەدەن لەهەفتەی شەشەمدا کەتایبەت بوو بەرۆشنبیری سێکسی ڕوو لەخوێندنگا بکەم.. ئێمە دەمانزانی کە کۆمەڵێک لایەن هەیە دەبێت پارێزگاری لێبکەین تاوەکو ئه و ڕۆژەی دەچێتە نێو ژیانی هاوسەرگیرییەوە، بەڵام ئێستا شتەکان گۆڕاون.. بە بەڵگەوە ئاماژە بەوەدەکەم کەسێکس کردن لەپێش پرۆسەی هاوسەرگیرییەوە لەکوردستان زۆرە.. بۆیە گرنگە لەبابەتە سێکسییەکاندا کچان و کوڕانیش ئامۆژگاری بکرێن وهاوشێوەی یەکتریش حەزو ئارەزووەکانیان لەبەرچاوبگیرێت.. هەروەها مافی ژنانیشە لەوە ئاگاداربن کەخاوەنی جەستەیەکن و مافی ئەوەیان هەیە زانیاریان لەسەر هەبێت، چونکە قسەکردن لەسەر بابەتی مافی ژنان تەنها ئەوەنییە ژنێک بگەێنرێتە پۆستێکی باڵای سیاسی یاخود ئیداری، بەڵکو به و مانایە دێت چۆن بتوانرێت بەبنەما سەرەکییەکانی وجودی خۆی ئاشنا بکرێت.
یاریکردن بەئەندامە هەستیارەکانی جەستە بۆ هەردوو ڕەگەز، دیاردەیەکی شاراوەیی نێو هەرزەکارانە بەتایبەت، تاڕادیەکی زۆریش بوونی هەیە... زانستی پزیشکی چی له و بارەیەوە دەلێت؟
دیاردەیەکی تەواو سروشتییە.. منداڵ چ کوڕ بێت یاخوود کچ لەتەمەنی 12 ساڵییەوە ڕوبەڕووی کۆمەلێک گۆرانکاری هۆرمۆنی دەبێتەوە، ئەوەش وادەکات حەزیان بۆگەشتن بەحاڵەتی ئۆرگانیزم زیاتر ببێت.. لەڕووی زانستی پزیشکییەوە ئەوە هاوشێوەی حاڵەتێکی ئاسایی جەستە خوێندنەوەی بۆ دەکرێت، هەروەکو چۆن جەستە پێویستی بەخۆراک، ئاو هەیە بەهەمان شیوەش پێویستی به و حاڵەتانە دەبێت، ناکرێت وەکو مەترسییەک سەیر بکرێت.. لێرەدا ڕۆڵی دایک و باوک دەبێت ڕۆلێکی هێورکەرەوه و ئاسایی بێت، چونکە ئەم حاڵەتە لەبنەڕەتدا ماوەیەک دەخایەنێت و نابێتە عادەت یاخوود خویەک لەجەسته و دەروونی منداڵەکە، بەڵکو ئەوەی زۆر گرنگە لێرەدا کاری لەسەر بکرێت ئەوەیە چۆن بتوانیت کچەکەت ڕابهێنیت کەدووگیان نەبێت.. یاخوود کوڕەکەت ڕوبەڕووی پرۆسەی جوتبوون نەبێتەوە لەدەرەوەی ماڵەکەتدا، لەگەڵ کەسێکی تر.. هەموو مرۆڤێک حەزی سێکسی هەیە ئەوە بابەتێکی تەواو زانستییە، بەڵام تیشک نەخستنەسەر ئه و بابەتانە بەشێوازە دروستەکەی ئەم کۆمەڵگایەی بەرهەم هێناوە کەئێستا دەیبینین.
ئەم بابەتە 3,402 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | چاوی خەڵک بۆ پرسەکانی ژنان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 29-07-2019 (5 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: پزیشکی - تەندروستی
پۆلێنی ناوەڕۆک: زانست
پۆلێنی ناوەڕۆک: منداڵان
پۆلێنی ناوەڕۆک: پەروەردە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 29-07-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 29-07-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 29-07-2019 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 3,402 جار بینراوە
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ژیاننامە
ژیان عەلادین
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
ژیاننامە
مەیان خاتوون
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
29-05-2022
شەنە ئەحمەد
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,957
وێنە 104,275
پەرتووک PDF 18,883
فایلی پەیوەندیدار 94,729
ڤیدیۆ 1,232
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ژیاننامە
ژیان عەلادین
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
ژیاننامە
مەیان خاتوون
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.203 چرکە!