رەمەزان مەجید، کەسایەتی ئەنجومەنی دێی ئەنگیجە لەلێدوانێکدا : لەدوای ڕوداوەکانی ڕیفراندۆم و 16ی ئۆکتۆبەرەوە زیاتر لە 500 ماڵی کورد لەکۆی 1500 ماڵ لە گوندەکانی حەفتەغار و داراو مەنسور و عەلی، ناوچەکەیان جێهێشتووە بەهۆی مەترسی و خراپی دۆخی ئەمنییەوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، یەکشەممە 28ی تەموزی 2019 نوێنەرێکی #بەرهەم ساڵح# سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ جەمال شوکور، پەرلەمانتاری یەکێتی لە بەغدا لەگەڵیاندا کۆبونەتەوه و داواکارییەکانیان بۆ خستونەتەروو.
رەمەزان وتیشی داوامان لێ کردن پێشمەرگە بگەرێتەوە ناوچەکە، ئەگەر ناگەرێتەوە ڕاستیمان پێ بڵێن.
ئه و کەسایەتیە، جەختی لەوەشکردەوە ئەگەر خراپی دۆخی ئەمنی بەم شێوەیەی ئێستا بمێنێتەوە کوردی تێدا نامێنێت و هەمووی کۆچ دەکات بۆ #سلێمانی# گوندی کاکەییەکان هەیە لەکۆی 156 ماڵ تەنها شەش ماڵی تێدا ماوەتەوە و وا بروات کورد لەگوندەکاندا نامێنێتەوە.