ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) ناسنامەی چوار گەریلای بڵاوکردەوە، کە لە مانگی تەمموز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان شەهید بوون.
لە ڕاگەیەندراوەکە هاتووە، لە هەرێمی جوانڕۆ لە شاهۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستەیەک لە گەریلاکان لە کاتێک بە ئەنجامدانی ئەرکەکانیان دەکەونە بۆسەی هێزی کۆنترا و جاشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران.
یەرەکە ڕایگەیاند، بەپێی ڕاگەیاندنەکانی ڕژێمی ئێران لە شەڕەدا لە سەرەتای مانگی تەمموزدا بە لانیکەمەوە کۆنترا جاشێک کوژراوە و 2ی تریش بریندار بوون.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، دوای ئەم شەڕە ڕژیمی ئێران هاتوچۆی لەم هەرێمەکەدا قەدەغە کردووە و هێزی تایبەتی خۆی لە کرماشان بردووەتە ناوچە کە و دەستی بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی کردووە.
یەرەکە ڕایگەیاند، لەم ئۆپراسیۆنەدا 4 گەریلا بە ناوەکانی؛ ئەرسەلان حەسەنی بە نازناوی بۆتان سپیران، محەمەد موحەمەدی بە نازناوی فەرهاد زرێبار، ڕەهبەر ئودونگیت بە نازناوی مەمیان هەزرۆ و ئدریس شەریفی بە نازناوی ڕزگار زەڕنەیی قارەمانانە بەرخۆدانیان کرد و شەهید بوون.
لە ڕاگەیاندراوەکەی یەرەکەدا هاتووە دوژمن بە شێوەیەکی تایبەت بۆ ماوەچی چەندین ڕۆژ لەو ناوچەیی جوانڕۆ هەموو جۆرە هاتووچۆیەکی قەدەغە کرد، بۆ ئەوەش ئێمە لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکەوە ئەنجامێکی ڕوونمان لە بەردەستدا نییە. لەبەر ئەوەش سەرەتا داوای لێبوردن لە گەلی وڵاتپارێزمان، بنەماڵەی شەهیدان دەکەین و بەڵێن دەدەین تێکۆشانەکەیان بەرز ڕابگرین و تۆڵەی ئەو شەهیدانە بکەینەوە.[1]