بۆتان سپیران لە ساڵی 1982 لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز لە #ورمێ# لە دایکبووە. لە تەمەنی گەنجیدا بەشداری تێکۆشانی ئازادی بووە و لە زۆر ناوچەدا بەشداری ئەرک و تێکۆشان بووە. بە دڵ و گیان و فیداکاری بەشداری خەباتەکانی ڕێخستن بوو. هەڤاڵ بۆتان سپیران لە هەر جێگایەک پارتیمان ئەرکداری کردبێت بە بێ دوو دڵی و بە فیداکاری چووەتە سەر ئەرکی خۆی و بە سەرکەوتووییەوە ئەرکەکەی ئەنجام داوە. هەڤاڵ بۆتان سپیران لە خنێرە هەتا حەفتانین، لە #مەریوان# هەتا #جوانڕۆ# لە زۆر لە گۆڕپانی تێکۆشاندا بەشدار بووە. سەرەڕای ئەوەی کە هەڤاڵ بۆتان لە ئاستی بەڕێوەبەری ئەیالەت دایە بۆ خەباتێکی ڕێکخستنی چووە بۆ جوانڕۆ. هەڤاڵ بۆتان سپیران تا ڕۆژی شەهادەتی خۆی بە قارەمانی تێکۆشانی کرد و گەیشتە ئاستی شەهادەت.
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 1,941 անգամ