مەمیان هەزرۆ لە ساڵی 1993 لە نێو بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز لە ناوچەی هەزۆ لە #ئامەد# دایکبوو. لە تەمەنی گەنجیدا ڕێخستنی ناسی و بەشدای خەبات دەبێت. بە گرێدان و باوەڕی بێهاوتای خۆی بە سەرۆکایەتی و تێکۆشان لە ماوەیەکی کورت دا پێش کەوت و بوو بە گەریلایەکی نموونە. لە بەرامبەر کرداری دوژمنی داگیرکەر، هەڤاڵ مەمیان قین و نەفرەتێکی زۆری لە هەمبەر دوژمنان هەبوو، بۆیە هەموو کاتێک دەیخواست لە بەرە و هیڵی پێشەوە بەشداری کار و تێکۆشان و چالاکییەکان بێت. هەڤاڵ مەمیان هەزۆ لە ساڵی 2014 ڕوو لە ڕۆژهەڵات دەکات و ماوەیەکی درێژ کار و خەبات دەکات. هەڤاڵ مەمیان هەزۆ بە هەڵوێستی تۆڵهەڵدەری خۆی لە بەرانبەر دوژمنان بە سەربەرزی تێکۆشانی کرد و بەشداری کاروانی شەهیدانی نەمر بوو.