رزگار زەرنایی لە ساڵی 1992 لە شاری #ئیلام# لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبووە. دوژمنی داگیرکەر لە #کرماشان# و ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان زۆرترین کردەوەی پیس و سیاسەتی تواندنەوە بەڕێوە دەبات. لە دژی گەنجانی کورد، بۆ ئەوەی خۆیان نەناسن و لە ناسنامەی خۆیان دوور بکەونەوە هەموو جۆرە کارێکی قێزەون ئەنجام دەدات. هەڤاڵ ڕزگار زەرنایی لە تەمەنی گەنجیی دا لە بەرامبەر ئەم کردەوانەی ڕژیم و سیاسەتەکانی دوژمن سەرهەڵدەدات و دەست بە لێکۆڵین و گەڕان دەکات. بە پاکی و دروستی لە دوای لێکۆڵینەوەکانی و بە کەسایەتی و هەڵوێستی سەرهەڵدێربوونی بە بێ دوودڵی بەشداری بزووتنەوەی ئازادی دەبێت. بۆ ئەوەی ببێتە یەکێک لە ملیتانان و جەنگاوەران و هەڤاڵانی ڕاستی سەرۆکایەتی بە دڵ و گیان بەشداری خەباتەکانی پارتی دەبێت. بە هۆی ڕووخۆشی و ڕووگەشیی خۆیەوە زۆر زوو لە دڵی هەڤاڵان جێگای دەبێتەوە و داخواز و پێداگریی هەڤال ڕزگار هەمووکاتێک ئەوە بوو، کە هەموو کاتێک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەمبەری دوژمنانی قڕ کەر شەڕ بکات، بۆیە لە ماوەیەکی کورتدا چوو بۆ ڕۆژهەڵات و تا دوایین ساتی ژیانی خۆی بە هەڵوێستی ئاپۆیی لە بەرامبەر دوژمنانی قڕکەر تێکۆشانی کرد و شەهید بوو.