ناوەندی ڕاگەیاندی یەرەکە ناسنامەی گەریلایەکی خۆی ڕاگەیاند کە ڕۆژی 5 ئاب/14ی گەلاوێژ لە شاری مەریوان-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەشەڕ لە دژی چەکدارانی ڕژیمی ئێرادندا شەهید بووە.
ناوەندی ڕاگەیاندی یەرەکە ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، ڕۆژی5ی ئاب/14ی گەلاوێژ گرووپێ لە گەریلاکانیان ئەکەونە بۆسەی چەکدارانی ڕژێمی ئێرانەوە. لە ئەنجامدا شەڕ لەنێوان گەریلاکانی یەرەکە و هێزەکانی ڕژێمی ئێران دێتە ئاراوە، لەوشەڕەدا گەریلایەکمان بەناوی لەشکەر دڵبرین شەهید بووە.
لە ڕاگەیەنراوی یەرەکەدا هاتووە، ماوەیەکی درێژە کە دەوڵەتی فاشیستی ئێران هەوڵ دەدات بە پیلانگێڕی و بۆسەدانان لە ڕێگای جاش و کۆنتراکانیەوە گورز لە هێزەکانمان بدات. سەرەڕای ئەمەش هێزەکانمان لەچوارچێوەی پاراستنی ڕەوادا ڕووبەڕووی دژمن دەبنەوە.
ڕۆژی 5 ی ئاب/14ی گەلاوێژ لە دەرووبەری شاری مەریوان گرووپێ لە گەریلاکانی پژاک کاتێ لەسەر ئەرکی خۆیانەوە بوون ئەکەونە بۆسەی دوژمن و لەنێوان هێزەکانمان و هێزی دوژمنی داگیرکەر پێکدادان ڕوویداوە. لەم پێکدادانەدا هەڤاڵ لەشکەر دڵبرین تا دوایین فیشەکی خۆی بەقارەمانی شەڕ دەکات و شەهید دەکەوێت.
هەڤاڵ لەشکەر دڵبرین لە تەمەنی گەنجیدا بەشداری ڕیزەکانی گەریلا دەبێت و لە ماوەیەکی کوورت دا ئەبێتە گەریلایەکی پێشەنگ. بە بەشداربوون، فیداکاری، جدی بوون و ورەی خۆی لە سەردەمی گەریلای نوێدا پێش دەکەوێت. لە گەریلایەتی نوێ دا هەڤاڵ لەشکەر دڵبرین بە هەڵسوکەوت و ئیسراری خۆیەوە، بەتایبەت لە کاتێک دا کە دوژمن ئەیەوێ بە هەر شێوازێک نرخ و دەسکەوتەکانی گەلی کورد لە ناو ببات، بۆمان بوو بە نموونەی بەرخۆدان. ئێمە باش دەزانین کە گەلی وڵات پارێز، خاوەنداری لە شەهیدەکانیان دەکەن و گەنجانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ ئەوەیکە خوێنی شەهیدانی قارەمانمان لەسەر زەویدا نەمێنێ ڕێگایان بەردەوام دەکەن. سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان لە خانەوادەی شەهید لەشکەر دڵبرین و هەموو گەلی وڵات پارێز دەکەین و بەڵێنی تۆڵە سەندنەوە و بەرز کردنی تێکۆشان دەدەین.