هێزەکانی ڕزگاریی #عەفرین# ڕایگەیاند، #شەڕڤان#ێکیان بە ناوی حەقی قارەر دوێنێ بەهۆی بۆردومانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانییەوە شەهید بووە.
هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین بە ڕاگەیاندراوێک ناسنامەی شەڕڤانێکی شەهیدی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: هەڤاڵمان حەقی قارەر لە ئەنجامی تۆپبارانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بۆ سەر هەرێمی شەرا لە ڕۆژی 9ی ئابی 2019 / 18ی گەلاوێژ شەهید بوو.
هاوڕێ حەقی، لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز لە ناوچەیەکی شەرای سەر بە عەفرین لەدایکبووە. دوای داگیرکردنی عەفرین لەلایەن سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانییەوە، لەژێر کاریگەریی بەرخۆدان دا بەشداریی ڕیزەکانمان بوو. هاوڕێ حەقی، بە ڕق و توڕەییەکی گەورەوە سات بە ساتی داگیرکەریی تورکی بۆ سەر عەفرین بەئازارەوە لە ناخی خۆیدا دەحەواندەوە و تا دوا هەناسەی بەبوێرییەکی گەورەوە تێکۆشانی خۆی بەردەوام کرد. هاوڕێ حەقی، ئەو بەرپرسیارییەتییەی کە لە بەرخۆدان گرتبویە ئەستۆ بە ئیرادەیەکی بەهێزەوە جێبەجێ کرد. سەری ڕێز و نەوازش بۆ هاوڕێ حەقی دادەنەوێنن و سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی و گەلەکەمان دەکەین.[1]