هێزەکانی ڕزگاریی #عەفرین# ڕایگەیاند، لە چالاکیی هێزەکانیاندا لە دەورووبەری ناوچەی باب 8 چەتەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کوژران.
هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین لەبارەی چالاکیی هێزەکانیان لە دژی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی ئەو دەوڵەتە داگیرکەرە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین دا هاتووە هێزەکانمان لە دەورووبەری هەرێمی باب چالاکییەکی کاریگەریان لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی ئەنجامدا و چەندین چەتە کوژران و بریندار بوون.
هێزەکانمان دوێنێ 9ی ئابی 2019 / 18ی گەلاوێژ لە هەرێمی باب لە دەورووبەری گوندی توێس لە چالاکییەکی کاریگەر دا چوونە ناو سەنگەر و بارەگای گروپی چەتە تیرۆریستی جەبهەی شامی.
لە ئەنجامدا شەڕێکی قورس بۆ ماوەی 15 خولەک ڕوویدا و 2 ماتۆڕ سکیلی چەتەکان تێکشکێنران و 8 چەتە کوژران و 4 چەتەی تریش بریندار بوون.
هەروەها هێزەکانمان دەستیان بەسەر 3 چەکی جۆی ئەی کەی – 47 و چەکێکی قەناس و دوربینێکی لەیزەر و 11 مەخزەن و 2 ڕەخەت دا گرت.[1]