پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
شوێنەکان
یاخیان
16-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
16-04-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
سەعەد دەخیل تەعلۆ خدر
16-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
بارزان ئەکرەم
16-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
15-04-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
15-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
کورد لە ئەرمەنستان ساڵی 1947
15-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
گوندی ناوزەنگ ساڵی 1979
15-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 515,998
وێنە 105,145
پەرتووک PDF 19,081
فایلی پەیوەندیدار 95,580
ڤیدیۆ 1,260
ژیاننامە
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
تاراوگە
شەهیدان
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
هۆمەر پێنجوێنی کێ بوو؟
کوردیپێدیا، (مافی گەییشتن بە زانیاریی گشتی) بۆ هەموو تاکێکی کورد دەستەبەردەکات!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

هۆمەر پێنجوێنی کێ بوو؟

هۆمەر پێنجوێنی کێ بوو؟
ژیاننامەی هۆمەر پێنجوێنی

=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=367845&document=0001.PDF=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ خویندنەوەی ژیاننامەی هۆمەر پێنجوێنی=KTML_Link_External_End=

هۆمەرپێنجوێنی ناوی عومەر کوڕی حاجی محمدفرج کوڕی میرزا عبداللە کوڕی حاجی فتح اللە کوڕی محمد کوڕی بارامە. لە بنەماڵەیەکی ناوداری پێنجوێن لە ساڵی 1946لە شارۆچکەی پێنجوێن هاتۆتە دنیاوە(1). دایکی ناوی سۆیبەی کچی حاجی مەلا محمدامین عبدالرحمانە و لە پێنجوێن لەدایکبووە. بنەماڵەی دایکی لە بنەڕەتدا خەڵکی وولەژێرن لە ڕۆژهەڵاتی مەریوان. شەش براو خوشکێکی هەیە بە نێوی عەلی، جەلال، ئەنوەر، لەیلا، شێرکۆ، شۆڕش، هێرش. لە ساڵی 1952 چووەتە خوێندنگا و تا پۆلی شەشی سەرەتایی لە قوتابخانەی پێنجوێن خوێندووە. لە ساڵی 1963 وازی لە خوێندن هێناوە و دەستی کردووە بە کار و کاسبی و هاوکاری باوکی و مامی کردووە لە بەدەستهێنانی بژێوی بۆ خانەوادەکەیان. هەر لە هەمان ساڵدا کاتێک ئاوارەی دێی ئاسنەوەن، دایکی بە نە خۆشییەکی کتوپڕ کۆچی دوایی کردووە. کارەساتی مەرگی دایکی کاریگەرییەکی زۆری هەبووە لە ژیانی هۆمەر پێنجوێنی، بە تایبەتی کە ئەو تەنها تەمەنی 17 ساڵ بووە لەو کاتەدا و بەو جۆرە هەر لەو تەمەنەوە ناسۆری وتاڵی ژیان ڕووی تێدەکات.لێرەدا جێی خۆیەتی ئاماژە بدرێت بەوەی کە ماوەیەکی کەم دوای کۆچی دوایی دایکی، باوکی هاوسەرگیری دەکات لەگەڵ فاتمە ساڵح. هاتنی ئەم باجییە بۆ ناو خێزانەکەیان دەور و نەخشێکی گرنگی دەبێت لە ڕەوینەوە و کەم بوونەوەی پەژارە و ناخۆشی لە دەستدانی دایکیان. لە ساڵی 1965 دا لەگەڵ مریم حاجی عارف خێزانیان پێکهێناوە و لەگەڵ ماڵی باوکی هۆمەر لە گەڕەکی بەرکێو لە پێنجوێن ژیان بەسەر دەبەن تا ساڵی 1971 و پاشان دەگوێزنەوە خانووی خۆیان لە گەڕەکی بەرزان. لە ساڵی 1967 کچێکیان دەبێت کە ناوی دەنێن بەهار. لە ساڵی 1969 کچێکی تریان دەبێت کە ناوی دەنێن ڕووناک کە بەداخەوە لە ساڵی 1971 کۆچی دوایی دەکات. لە دێڕێک شیعردا هۆمەر دەڵێت:

کۆرپە ساواکە بۆچی کۆچت کرد هەتا پێ ئەگری تامڵت نەکرد

(1) لە ناو دەستنوسەکانیدا لە شوێنێکدا دەڵێت کە لە ڕۆژی مەولود 12 ڕبیع الاول ساڵی 1946 لەدایک بووم.
کە بگەڕێینەوە و حسابی ئەو ڕۆژه لە ساڵی 1946دا بکەین دەکاتە ڕێکەوتی ڕۆژی چوارشەممە 13-2-1946.
هەر لە ساڵی 1971 دا کچێکی تری لە دایک دەبێت و ناوی دەنێن نیگار. لە ساڵی 1973 کوڕێکی دەبێت ناوی دەنێن شێرزاد، لە ساڵی 1976 کوڕێکی تری لە دایک دەبێت بە ناوی ڕێبین کە بە داخەوە لە ساڵی 2002 بە کارەساتی ئۆتۆمۆبیل لەدانمارک کۆچی دوایی دەکات. لە ساڵی 1978 کوڕێکی دەبێت کە ناوی دەنێن ڕێبوار. لە ساڵی 1980 کوڕێکی تری لەدایک دەبێت بە ناوی شانۆ.

هۆمەر پێنجوێنی هەر لە هەڕەتی لاوییەوە سەرسام دەبێت بە گەورە شاعیرانی کورد و فارس و نەتەوەکانی تری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. هەر زوو خۆی فێری زمانی فارسی دەکات بۆ دەستڕاگەیشتن بە کتێب و نوسراوەی گەورە نوسەرانی فارس وەک سعدی شیرازی و حافظی شیرازی و هتد. هەروەک زۆر سەرسام بووە بە کورتە چیرۆکەکانی عە زیز نەسین و ڕۆمانەکانی یەشار کەمال. لە نوسەرانی کوردیش کاریگەری قانعی شاعیر و سالم و نالی و شاعیران و نوسەرانی تر، بە نوسین و کاری ڕۆشنبیری هۆمەرەوە دیارە. زمانی فارسی باش زانیوە و زمانی عەرەبیشی زانیوە، بۆیە توانیویەتی کەڵک لە توانا زمانەوانییەکانی وەربگرێت بۆ خۆ ڕۆشنبیر کردنی زیاتر، کە وای کردووە ببێتە کەسێکی بە توانا و کاریگەر نەک هەر لە ئاستی بنەماڵەکەیان بەڵکوو بۆ زۆرێک لە هاوڕێ و دۆستەکانی و خەڵکی پێنجوێن. کۆڕ و دانیشتنی لە گەڵ ڕۆشنبیران و ئەدیبان و نوسەرانی ئەوکاتی پێنجوێن هەبووە و بەتایبەتی لەگەڵ باخەوانی شاعیر و هەروەها لەگەڵ دڵتەڕی شاعیریش، کە ئەکاتە خاڵیشی، ئاڵ و گۆڕی شیعریان کردووە.
لە بواری شانۆشدا لە ساڵی 1971 دا لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی ڕۆشنبیریدا لە پێنجوێن وەک لەتیف محمد ساڵح، حسین حاجی محمدئەمین، عبدالکریم محمد سعید، ئەحمەد شەماڵ، عوسمان ئەحمەد، ئەحمەد محمد ئەمین، جمال محمد سعید، قادر، هەڵسان بە دامەزراندنی تیپێکی شانۆ و چەند کارێکی شانۆییان ئەنجامدا. لەوانە ئەحمەد بەگی کۆماسی، پاشا و 3 پیاو، من دکتۆرم ئەو فەڕاشە، عەلە ورگەی شوتی دز. دامەزراندنی ئەم تیپە گرنگییەکی زۆری هەبووە بۆ ئەو کاتەی شاری پێنجوێن، ئەگەر چی شانۆ پێشتر پێشکەش کراوە بەڵام تا ئەو کاتە بەو شێوە ڕێک و پێکە تیپی شانۆ دانەمەزراوە، . کارێکی هونەری تر کە هۆمەر پێنجوێنی ئەنجامی داوە لە گەڵ هەندێک لە هاوڕێکانیدا، فیستڤاڵی دوانزە سوارەی مەریوان بووە، کە لە ڕۆژی نەورۆزدا جل و بەرگی کوردیان پۆشیوە بە شێوەیەکی هونەریانە دوانزەسوارەی مەریوانیان ساڵانە نمایش کردووە و ئاهەنگ و خۆشی نەورۆزیان بەو شێوەیە دەست پێکردووە.
شاعیرلە بواری ڕۆژنامەگەریشدا لە شارۆچکەی پێنجوێن کاری کردووە و وەک بەڕێز ئەحمەد حەمە بچکۆل پێنجوێنی لە بابەتێکی فەیسبوکدا بە نێوی سەرەتاتکێیەکلە جیهانی ڕۆژنامەگەری لە شاری پێنجوێنی ئەوسای ساڵی 1972ی زایینی وە دەرکردنی یەکەمین گۆڤاری شاری پێنجوێن بە ناویبەرهەمی باخ کە لە پەیجی ئەلبومی وێنەکانی پێنجوێن دا لە ڕۆژی 4-7-2018دا بڵاو کراوەتەوە. لەو گۆڤارەدا، کە بە شێوەی دەستنووس بڵاوکراوەتەوە و تەنها دوو ژمارەی لێ دەرچووە، عومەر محەمەد فەرەج بە ناوی هۆشمەند ئەندامی دەستەی نوسەران بووە لە گەڵ ئەحمەد حەمە بچکۆل وە حسین حاجی مەلا دڵتەڕ.
بارودۆخی سیاسی کە بەهۆی شەڕی کوردستان لەگەڵ ڕژێمی ئەوکاتی عێراق، پێنجوێنی کردبووە مەنزڵگا و سەنگەری دواوەی هێزی پێشمەرگە. ئەمەش بووە هۆی قین هەڵگرتنی ڕژێمی عێراق لەو شارە و پاشان سوتاندنی لە ڕۆژی 23/10/1962دا و ئاوارە بوونی دانیشتوانەکەی بۆ دێهاتەکانی ئێران و بە تایبەتی ئاسنەوە و بایەوە. ئەم بارودۆخە بووە هۆی ئەوەی کە زۆرێک لە قوتابیان و خوێندکارانی ئەو کاتە و لە نێویاندا نووسەر واز لە قوتابخانە بێنێت. بەڵام هەروەک ئاماژەی پێکرا پێشتر، شاعیر وازی نەهێنا لە خولیای خۆ ڕۆشنبیر کردن، بەڵکو بە هەر شێوەیەک بۆی گونجابێت هەوڵی خوێندنەوە و بەدەست خستنی هەرچی زیاتری زانیاری داوە لە ڕێی کتێب و گۆڤار و ڕۆژنامەی ئەو سەردەمەوە. کتێبخانەیەکی خنجیلانەی بە ئیمکانیاتێکی کەمەوە دروست کردووە و لە کاتی ئاوارەیی و لێقەوماندا لەگەڵ خۆی گواستویەتیەوە. چەندین کتێبی کوردی و فارسی و عەرەبی هەبووە لە کتێبخانەکەیدا. توانی کتێبخانەکەی تا ساڵی 1981 بپارێزێت، بەڵام بەهۆی شەڕی عێراق و ئێرانەوە کە بووە هۆی کۆچکردنی خەڵکی پێنجوێن وئاوارەبوونی بۆ ناوچەکانی دیکە بەتایبەتی شاری سلێمانی، شاعیر بە ناچاری کتێبەکانی لە ژێر گڵدا شاردەوە، بە نیازی ئەوەی کە زوو بگەڕێنەوە پێنجوێن و دەریان بێنێتەوە. بەڵام بەداخەوە شەڕی نەگریسی ئەم دوو ووڵاتە 8 ساڵی خایاند و خەڵکی پێنجوێن تا ڕاپەڕینی ساڵی 1991 نەیان توانی بچنەوە زێدی باو و باپیریان. کاتێک کە دوای ڕاپەڕین ئەو زەوییەی کە لە حەوشەی ماڵەکەیدا بوو هەڵدایەوە بۆ کتێبەکانی، بینی کە کتێبەکان بەداخەوە بە هۆی تەڕی و بەفر و بارانەوە کەڵکیان نەمابوو. هۆکاری شاردنەوەی کتێبەکانی و نەگواستنەوەی لە گەڵ خۆی، بێجگە لەوەی کە وائەزانرا زوو خەڵک دەتوانێت بگەڕێتەوە پێنجوێن، لە هەمان کاتیشدا چەندین کتێبی فارسی و کوردی تێدا بوو کە قەدەغە بوون لەو سەردەمەدا.
لە دوای وازهێنانی لە قوتابخانە شاعیر دەستی کرد بە ئیش و یارمەتی باوکی و مامی دەدا لە بەڕێکردنی کاروباردا وزیاتر خەریکی کاری باربەری ووڵاغداری بوو. لەگەڵ ئەوەش دا کە کارێکی زۆر تاقەت پڕوکێن بووە، زۆرێک لە خێزان و گەنجانی پێنجوێن بە ناچاری بژێویان لەسەر ئەو کارە بوو، کە لە هەمان کاتدا ببووە سەرچاوەی بەدەستهێنانی زۆرێک لە پێداویستیەکانی خەڵکی شارۆچکەکە. لەبەرامبەر ئەم ووڵاغدارانەدا، کۆمەڵێک سەرمایەداری پێنجوێن بە حوکمی سەرمایەکانیان، خەریکی قۆرخکردنی ئەم ئیش و کارە بوون و ببوونە هەڕەشەیەک بۆ سەر بژێوی خەڵکێکی زۆری پێنجوێن. گەنجە ووڵاغدارەکان کەوتنە وەستانەوە بەڕووی چینی سەرمایەدارە بازرگانەکان و لە 1/9/1964دا ڕێکخراوی دەستەی یەکگرتویان پێکهێنا، کە سەرەتایەک بوو بۆ ڕزگار کردنی چینی زەحمەتکێش لە هەڕەشەی بێنان کردنیان لە لایەن سەرمایەدارەکانەوە. دوای دروست بوونی ئەو ڕێکخراوە کە پێشی وتراوە پەلی هەژار، چەندین تێکهەڵپژان و کێشمەکێش دروست بوو لە نیوان ئەو دوو بەرەیەدا کە زیاتر بە سەرکەوتنی ووڵاغدارەکان کۆتایی دەهات بەحوکمی یەکگرتوویی و پشتیوانی خەڵکەکە لێیان. بەداخەوە زانیاری زۆر کەمە لەسەر ئەو ڕواداوانەی ئەو سەردەمە. هەروەها ناشزانرێت کە داهاتوی ئەو ڕێکخراوە بە کوێ گەیشت و ئایا بارودۆخی سیاسی ناوچەکە و نەبوونی ستڕاتیژ و بەرنامەی پێویست بۆ درێژەدان بە خەباتی ڕێکخراوەکە، بوونە هۆی توانەوە و کزبوونی ئەو بزوتنەوە سنوردارە، یاخود هۆکاری بەرەوپێشچوون و گۆڕانی کۆمەڵگا و هۆکارەکانی گواستنەوە لە کۆتاییدا بوونە هۆی نەمانی ڕێکخراوەکە. ڕەنگە هەردوو هۆکارەکە بن(2).

(2) هەرچەندە هەیکەلی ڕێکخراوەیی دەستەی یەکگرتوو(پەلی هەژار) نەزانراوە، بەڵام هۆمەر لەگەڵهاوڕێکانی دەوری ڕێبەری بینیوە و پلانی کاریان بە یەکەوە داناوە.
ساڵانی شەستەکان بۆ شاعیر ساڵانێکی پڕ لە ڕودا و بەسەرهات بووە.
هەر لە شەڕی کوردستان لەگەڵ ڕژێمی ئەوکاتی عێراق و سووتانی پێنجوێن و ئاوارەبوونی دانیشتوانەکەی بۆ دیوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وشەڕی ناوخۆی مەکتەبی سیاسی پارتی و پارتی دیموکراتی کوردستان، کە بە جەلالی و مەلایی بەناوبانگ بوون. کە پێنجوێن لەو کاتەدا زیاتر لە ژێرهەژموونی باڵی مەکتەبی سیاسیدا بووە.
تاوەکوو کۆچکردنی کتوپڕی دایکی و بەرەو ڕوبونەوەی ناسۆری و سەختی ژیان ودەستپێکرنی بە کارو کاسپی و هاوڕێیەتی کردنی باوکی و مامی لە بەدەست هێنانی بژێوی ژیان بۆ بنەماڵەکەیان. هەروەها هاوسەرگیری و دامەزراندنی خێزان و بوون بە باوک و بەرپرسیارێتی باوکایەتی و خێزانی و بەردەوام بوونی لە ئیش وکاری سەختی ووڵاغداری. ئەم ڕوداو و گۆڕانکارییە ڕیشەییانە لە بارودۆخی گشتی و تایبەتی دا کاریگەری ڕاستەوخۆی هەبووە لە هزر و بیری هۆمەردا. لە دەیەی شەستەکاندا بە هۆی خوێندنەوەیەکی زۆری ڕۆژانە و پەیداکردنی سەرچاوەی ڕۆشنبیری بە زمانەکانی کوردی و فارسی و عەرەبی، هۆمەر گەشەی دا بە تواناییە شیعری و ڕوناکبیرییەکانی و یەکەمین بەرهەمەکانی دەرکەوتن کە ڕەنگدانەوەی بارودۆخە گشتی و تایبەتییەکەی پێوە دیاربووە.
نووسەر نەک هەر لە ڕادەبەدەر خزمدۆست و کەسوکار خۆشەویست بووە، بگرە بۆ هاوڕێ و دۆستانی هەردەم پشت و پەنا بووە. هەمیشە ئامادەیی ئەوپەڕی لەخۆبردویی تێدا بووە بۆ یارمەتی و بەهاناوە چوونی خزم و هاوڕێیانی بە تایبەتی و هەروەها خەڵکی پێنجوێن بە گشتی. هەردەم خۆی بە خزمەتکاری خەڵکی دەست کورت و لێقەوماو زانیوە و باکی نەبووە لە هیچ کارێک لە پێناوی چینی هەژاران.لەو بارەوە تا ئێستاش زۆر کەس بەسەرهاتی لە خۆبردوویی و بەتەنگەوەهاتنی دەگێڕنەوە. زۆرجار تووشی کێشەو ناخۆشی بووە لە گەڵ دەسەڵاتداران بەهۆی داکۆکی کردنی لە قسەی حەق و ڕاست و بەرگری کردن لە خەڵکی بێبەش دا. بۆیە لە هەندێک لە نووسین و شیعرەکانی دا بوونی ئەم خەسڵەتە لە کەسایەتیەکەیدا بەدی دەکرێت و هەمیشە دەیووت خۆم باشم بۆ مەعلوم بووە، ئەم دنیایە چۆنی بگریت هەر تەواو دەبێت، مهم ڕاحەت بوونی ویژدانە نەک ڕاحەت بوونی لاشە.
نووسەرهەر لە تەمەنی هەرزەکارییەوە هەستی بە زوڵم و زۆر و ناعەدالەتی سیستەمی سیاسی و کۆمەڵایەتی کردووە. ئەوەی کە ڕاستەوخۆ بەچاوی خۆی بینویەتی لە سەختی ژیانی خەڵکی زەحمەتکێش و کاری تاقەت پڕوکێن لە ووڵاغدارییەوە تاوەکوو کاری بەردی ئاسن کوڵێن و هتد، کاریگەری زۆری لە هزر و بیریدا جێ هێشتووە. بۆیە لە نوسین و هەڵوێست و هۆنراوەکانیدا بە ئاشکرا دژایەتی سیستەمی ناعەدالەتی چینایەتی پێوە دیارە و بەو شێوەیە هەر لە سەرەتاوە بووەتە هەڵگری ڕێباز و بیری چەپ و لە هەر بۆنەیەک و ڕوداوێکدا ڕاشکاوانە دژایەتی خۆی بەرامبەر چینی سەرمایەدار و دەسەڵاتداران ڕاگەیاندووە.
ڕوداوەکانی ساڵانی شەستەکان هەر لەدەستپێکردنی بزوتنەوەی کوردەوە لە ئەیلولی 1961 ەوە و تاوەکو ڕوخانی حکومەتی عبدالکریم قاسم لە لایەن بەعسیەکان و پاشماوەی ضباط احرار بە کودەتای سەربازی لە ساڵی 1963 دا و هاتنە سەرکاری عبدالسلام عارف و دورخستنەوەی بەعسیەکان لە دەسەڵات. ناکۆکیەکانی ناو پارتی دیموکراتی کوردستان و دوو کەرت بوونی لە ساڵی 1964دا. دەسەڵات گرتنەدەستی بەعسییەکان جارێکی تر دوای کودەتایەکی سەربازی تر بەسەر حکومەتی عبدالرحمن عارف لە ساڵی 1968دا. ئەمانە و چەندین هۆکاری تر، بووە هۆی زیاتر کامڵ بوونی هۆشیاری سیاسی لای شاعیر. بۆیە لە سەرەتاوە وەک زۆرێک لە خەڵکی کوردستان ڕوو دەکاتە بزوتنەوەی سیاسی کوردستان و دەبێتە ئەندام لە پارتی دیموکراتی کوردستان. ئایا چی ساڵێک بووەتە ئەندام، زانیاری نییە لەبەردەستدا. لەگەڵ دەرکردنی بەیانی یانزەی ئازار وجاڕدانی ئۆتۆنۆمی و ڕێکەوتنی پارتی و حکومەتی ناوەند لە ئازاری ساڵی 1970دا کار و چالاکیە سیاسی و ڕێکخراوەییەکانی هۆمەر پێنجوێنی، وەک زۆر لە ئەندامانی ڕێکخراوەکانی پارتی، گەشە دەکات. یەکێک لە چالاکییەکانی نووسەر، ئەندام بوونە لە نەقابەی کرێکارانی پێنجوێن. ئەو لە ئەنجامی ناسراویی و شوناسی بەرگریکارانەی لە خەڵکی بەشمەینەت هەر زوو خۆشەویست دەبێت لە ناو کرێکاران دا. بۆیە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی نەقابەدا لەڕێکەوتی 24-2-1971دا کە ئەو و چەندکەسێکی تر کاندید بوون، هۆمەر هەڵدەبژێردرێت بە سەرۆکی نەقابە. دیسانەوە هەڵبژاردن دەکرێتەوە لە ڕۆژی #04-03-1971# دا و ئەمجارەش هۆمەر بە ڕێژەی 156 دەنگ بەرامبەر 84 دەنگ بۆ نزیکترین ڕکابەر، دەردەچێت و بە ڕەسمی دەبێتە سەرۆکی نەقابەی کرێکارانی پێنجوێن. لە ماوەی سەرۆکایەتییەکەیدا زۆرترین داکۆکی کردووە لە کرێکاران و زەحمەتکێشانی پێنجوێن.
لێرەداجێگەی باسە کە هەر لە سەرەتای سەندنی مافی ئۆتۆنۆمی کە ئەوکاتە بە دەستکەوتێکی زۆر مەزن تەماشا کراوە، کۆمەڵێک ئەندام و کەسایەتی ناو پارتی و دەرەوەی پارتی خەریکی دروست کردنی ڕێکخراوێکی چەپی نوێ بوون. ئەم کۆمەڵە خەڵکە زیاتر لە ژێرهەژمونی سەرکەوتنەکانی بزوتنەوە چەپە ماوییەکانی ئەو سەردەمەدا بوون. ئە م بابەتە و چۆنێتی شکڵگرتنی چەپی نوێی کوردستان زۆری لەسەر نوسراوە و ووتراوە، کە لێرەدا پێویست ناکات باسی بکەین، سەرچاوەیەکی زۆرهەیە کە خوێنەر دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆی. ئەم کەسایەتییانە ڕێکخراوێکیان دروست کردووە بە نێوی کۆمەڵەی مارکسی لینینی کوردستان، کە دواتر دەبێتە کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان. هۆمەر پێنجوێنی هەر لەسەرەتای دروست بونی کۆمەڵەی مارکسی لینینی، پەیوەست دەبێت پێیانەوە و چالاکانە کاری سیاسی نهێنی لەگەڵ کۆمەڵێک هاوڕێیدا دەست پێدەکات. سەرکردەی دیاری یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەڕێز بەکری حاجی سەفەر لە بەشی دووەمی چاوپێکەوتنێکی دا لە ڕۆژنامەی خەندان، کە لە لایەن خەڵەف غەفوورەوە ئامادە کراوە، ناوی عومەر محەمەد فەرەجی هێناوەبە یەکێک لە تێکۆشەرە دێرینەکان.
دوای ماوەیەک کە نازانرێت چی ساڵێکە، بەڵام بە دڵنیاییەوە دوای دروست بوونی ینک هۆمەر واز لە کاری ڕێکخراوەیی سیاسی دێنێت لە ڕیزەکانی ئەو حیزبەدا و بەشێوەی سەربەخۆ بەردەوام دەبێت لە خەباتی فکری و سیاسی خۆیدا.
ئەو نزیکایەتیەکی زۆر پەیدادەکات لەگەڵ ئەڵقە و کۆڕ و کۆمەڵە چەپەکانی ئەو کاتەدا بە تایبەتی لەڕێی براکەیەوە علی محمد فەرەج کەناسراوە بە موئەیەد ئەحمەد، کە کەسایەتییەکی چەپ و دەرکەوتوی ئەو کاتە دەبێت(3).
خەڵکی پێنجوێن ئازارێکی زۆریان چەشتبوو لە ژێر دەسەڵاتی شۆڤێنیستانەی ڕژێمی بەعس، بە تایبەتی دوای داگرتن و ڕاگواستنی دێهاتەکانی دەوری پێنجوێن و کردنی ناوچەیەکی فراوانی دەوروبەری پێنجوێن بە ناوچەی قەدەغە محرمە.

(3) ئێستا ڕێکخەری گشتی کۆمیتەی ناوەندی ڕێکخراوی ئەڵتەرناتیڤی کۆمۆنیسته لە عێراق.
لە بارودۆخێکی وا دا کە لە لایەک بزوتنەوەی چەکدارانەی پارتی دیموکرات تازە کۆتایی هاتبوو، هەروەک لە لایەکی دیکەوە بزوتنەوەی کورد بە سەرکردایەتی ینکتازە سەری هەڵدابووەوە و جم و جوڵی پێشمەرگە دەستی پێکردبوو، لە هەمان کاتیشدا شۆڕشی ئێران لە ئارادا بووە و ناوچەیەکی فراوانی کوردستانی ڕۆژهەڵات ئازاد بووە، گیانێکی شۆڕشگێڕانەی بێوێنە لەخەڵکی شارۆچکەی پێنجوێندا گەشەی سەندبوو. لە ڕۆژی 18-7-1980 دا شوانێکی زەحمەتکێش بە نێوی دێوانە مەجید بەدەستی جەلادەکانی سوپای عێراق بە شێوەیەکی دڕندانە لە دەشتی پێنجوێن شەهید دەکرێت. ئەم کارە دڕندانەیەی ڕژێمی بەعس توڕەبوونی خەڵکی شاری پێنجوێنی بە دوادا دێت و ڕۆژی دوایی ئاپۆڕای جەماوەری پێنجوێن بەشێوەیەکی حەماسییانە تەرمی دێوانە مەجیدی شوان بە خاک دەسپێرن. لە ئەنجامی توڕەیی خەڵک، تێکپژان و توندوتیژی لەگەڵ هێزەکانی دەوڵەت دروست دەبێت. شایەنی باسە کە بۆشەوێ لە ماڵی هۆمەر پێنجوێنیدا کۆبونەوەیەک دەکرێت و بڕیار دەدرێت کە بانگەوازی خەڵکی پێنجوێن بکرێت بۆ مانگرتن و بۆ ئەومەبەستەش کاسێتێک تۆمار دەکرێت. بۆ بەیانییەکەی زوو هۆمەر لە گەڵ تیمێکدا کاسێتەکە دەدەن بە مجەوەری یەکێک لە مزگەوتەکانی پێنجوێن. هەرچەندە مجەوەرەکە لە سەرەتاوە نایەوێت کارێکی لەو بابەتە بکات، بەڵام لە ژێر فشاری تیمەکەدا کاسێتەکە لە بڵندگۆی مزگەوتەکەوە لێدەدرێت و بەم جۆرە تەواوی دانیشتوانی شاری پێنجوێن بانگەواز دەکرێت بۆ مانگرتنی 3 ڕۆژ بە دژی ئەو کارە دڕندانەیەی ڕژێم. لەم خرۆشانەی شارۆچکەی پێنجوێن شاعیر بەشدارییەکی کارای کردووە و خەڵکی جۆشداوە و هانداوە کە بەشداری فراوان بکەن. ڕاپەڕینی پێنجوێن بە سەرەتای خەباتی مەدەنی ناوشارەکان دادەنرێت لە مێژووی هاوچەرخی کوردستاندا.
دوو مانگ ناخایەنێت شەڕی نەگریسی ئێران-عێراق دەست پێدەکات و شاری پێنجوێنیش بە حوکمی نزیکی لەسنووری نیوان ئەو دوو دەوڵەتە هەر لەسەرەتاوە دەبێتە مەیدانی جەنگ. خەڵکی شارەکەبەناچاری ئاوارە دەبن بۆ شارەکانی تری کوردستان بە تایبەتی سلێمانی.هۆمەر پێنجوێنیش خۆی و خێزانەکەی دەگوێزنەوە شاری سلێمانی و بە نیازی هەرچی زووتر گەڕانەوە بۆ پێنجوێن لەوێ نیشتەجێ دەبن. قۆناغی ژیانی ئاوارەیی و کرێچێتی وناکامی ئیش وکار بە هۆی جەنگەوە ژیانی زۆر لە خەڵکی پێنجوێنی ناڕەحەت کرد و هۆمەریش لەو ناخۆشییانە بێبەش نەبوو. بەڵام ئەو لە هەوڵ وکۆشش بۆ کەسابەت و ئیش و کارنەوەستا. چەندین پڕۆژەی ئیش و کاری خستەگەڕ. لە ساڵی 1981 دابە هاوڕێیەتی حاجی ئەحمەدحاجی عارف و عمرحسن سلێمان سەفەرێک دەکات بۆ کوەیت بە نیازی هاوردەکردنی 3 بارهەڵگری ئەلبی.
لە ساڵی 1982دا بە ناچاری ڕوی کردە شاخ، دوای ئەوەی بانگی سەربازی کراو زیاتر لە ساڵێک لە گوندی چارخ لە شارباژێڕدا، کە ئەوکاتە ناوچەی ئازاد کراو بوو، ژیانی بردەسەر. هەر لەوێوە بە هاوڕێیەتی محمد حاجی عارف ڕۆشت بۆ سەردانی علی محمدفەرەجی برای کە ئەندازیار بوو و ئەوکاتە لە سەرکردایەتی لە بەشی تەکنیکی ڕادیۆدا کاری دەکرد و بە ڕێبواردەناسرا. لەوێ شەوی یەکی ئایار بە ئاهەنگ و خۆشی بە بۆنەی یەکی ئایارەوە بەسەر دەبەن و پاشان دەگەڕێنەوە چارخ. لەو گوندەدا لە پێشدا کەپرێک دروست دەکات و پاشان بۆ زستان خانویەک دروست دەکات. لەوێدا هەردەم دەرگای کراوە بووە بۆ خزمەت کردن و بە هاناوە چونی کەس و کار و هاوڕێیانی، بە تایبەتی کە ڕایان دەکرد و دەهاتنە شاخ.
لە ساڵی 1983دا لە سەربازی تەسریح دەبێت و ئەویش بە خاو و خێزانەوە دێتەوە شاری سلێمانی وخانویەک دەگرێت بە کرێ لە گەڕەکی مەجیدبەگ.
چەپەکان لە ساڵی 1981 ڕێکخراوێک بە نێوی یەکێتی تێکۆشانی کارگەران دروست دەکەن. هۆمەر پێنجوێنی لەگەڵ ئەوەشدا کە ئەندام نەبووە لەو ڕێکخراوەدا، بەڵام بە تەواوی هێز و توانایەوە پشتگیری لێکردوون. ئەو ڕێکخراوە دواتر تووشی کێشەی ناوخۆیی دەبێتەوە و لە ئەنجامدا چەندین ڕێکخراو و ئەڵقەی چەپی لێ دروست دەبێت، کە دیارترینیان ڕەوتی کۆمۆنیستە. شاعیربەردەوام دەبێت لە پشتگیری کردن و یارمەتی دانیان لە ڕوی ماڵ و مەسکەن بۆ خۆ شاردنەوە و مەخفی بوونی سەرکردە و کادرە کانیان کە لەڕێی موئەیەد ئەحمەدی برایەوە دەیناسین و تا کۆتایی ژیانی بە بەردەوامی پەوەندییەکی پتەو و دڵسۆزانەی لەگەڵیان دا هەبوو.شایانی باسە نەک هەر عومەر محەمەد فەرەج بەڵکوو تەوای خێزانەکەی خۆی و بنەماڵەکەیان و لە نێویاندا جەلال محمد فەرەج(4)، درێغییان نەکردووە لە پشتگیری و هاوپشتی کردنی ڕێکخراوو ڕەوت و ئەو هاوڕێیانەی کە کاریان تێدا دەکرد.

(4) جەلال محمد فەرەج شاعیر و ڕۆشنبیرە و چەندین کتێبی چاپکراوی هەیە. نازناوی شکۆ ی هەبووە لە سەرەتاوە، بەڵام لە ناوەڕاستی هەشتاکانەوە نازناوی بژار ی بۆ خۆی هەڵبژاردووە.
هەروەها مریم حاجی عارفی هاوسەری بە درێژایی ژیانی نووسەر هەمیشە پشتگیری و هاوپشتی کردووە لە هەموو کاتە ناخۆش و سەختەکاندا، لە بون و نەبونیدا لە شاخ و لە شاردا، هەمیشە یارمەتیدەر و هاوکاری هاوسەرەکەی بووە.
هۆمەر جگە لەوەی باوکێکی خەمخۆر و پڕ لە سۆز بوو بۆ منداڵەکانی، لە هەمان کاتیشدا لەزۆربەیبڕیارەکانیدا ڕای ئەوانی وەردەگرت، بە تایبەتی ڕای بەهاری کچە گەورەی کە هەمیشە هاندەر و پاڵپشتێکی بەهێزی باوکی بووە و لە کاتە سەختەکاندا بێ سڵەمینەوە هاوکاری باوکی کردووە.
ساڵانی هەشتاکان بۆ شاعیر ساڵانێکی پڕ لە ناخۆشی و نەخۆشی وڕەنجدیدەیی بوو. دوای ئەوەی کە بارودۆخی گوزەران و ئاوارەیی وسیاسی بەردەوام زۆری بۆ هێنا لە ساڵی 1986 داهەوڵیدا لە ڕێی ناوچە ئازادکراوەکانەوە خۆی بگەیەنێتە ئەوروپا وەکوو پەناهەندەی سیاسی. بۆ بەئەنجام گەیاندنی هەوڵەکەی، زۆرێک لە کەل و پەلی ناو ماڵەکەی فرۆشت و خۆی گەیاندە ناوچەی ئازاد لە گوندی چۆخماخ بۆماوەی مانگێک مایەوە. بە ڵام بە هۆی نەخۆشییەوە پلانەکەی هەڵوەشاندەوەو گەڕایەوە شار.
هۆمەر لە نیوەی دووەمی هەشتاکان زیاتر خەریکی کار و کاسپی بوو و لە هەمان کاتیشدا بەردەوام خەریکی خوێندنەوە و جار و باریش نووسین. شاکارێکی شیعری بە نێوی نەنەخورشی لەو کاتەدا نووسی، کە تێیدا لە ڕێی دواندنی نەنەخورشی کە خانمێکی بەتەمەنی پێنجوێن بووبەشێوەی هۆنراوەیەک باس لە حەسرەت و ئارەزوویەک دەکات کە لێقەوماوانی پێنجوێن هەیانە بۆ زێدی باو و باپیریان.لەو شیعرەدا گیانی بەرهەڵستکاری ئاوێتە بە بیرەوەری و خۆشەویستی بۆ شاری پێنجوێن و خەڵکە ئازیزەکەی بەرجەستەکراوە. لە خوێندنەوەی هۆنراوەکەدا و لە ناخی شاعیردا بوونی مرۆڤێکی شۆڕشگێڕ و ناڕازی لە بارودۆخی چینایەتی و شەڕی کۆنەپەرستانەی ئێران و عێراق بە جوانی هەست پێدەکرێت. ئە و هەمیشە لەخولیای ئازادی و ڕزگاربوونی خەڵکی بەشمەینەت دابوو. لەساڵی1991دا خەڵکی کوردستان بەدژی ڕژێمی فاشیستی بەعس ڕاپەڕین و زۆرێک لە ناوچەکانی کوردستان ئازاد کران. هۆمەر ئێجگار شادومان و دڵخۆش بوو بە ڕاپەڕین، چونکەبێجگە لەوەی کە ئازادی بەرقەراربوو فرسەتێکیش هاتەپێشەوە کە بیر لە گەڕانەوە و ئاوەدان کردنەوەی پێنجوێن بکاتەوە. بۆیە یەکەمین کەسانێک بوو کە ماڵ و حاڵی ئامادە کرد پێش هێرشی ڕژیم بۆ کوردستان و ئاوارە بوونی خەڵک، ئەوخۆی گەیاندە پێنجوێن بە نیازی ئاوەدان کردنەوەی زێدی باو و باپیران. بەڵام دوای چەند ڕۆژێک لە گواستنەوەی ماڵەکەی بۆ پێنجوێنبە لێشاو خەڵکئاوارەی پێنجوێن بوون. خەڵک لە حاڵێکی زۆرخراپ و نالەباردا ژیانیان دەبردە سەر. هۆمەرلێرەشدا دیسانەوە هەستی مرۆڤدۆستانە پاڵی پێوە ناکە زۆرترین هاوکاری خەڵک بکات و ئەوەی لە بەردەستیدا بوو نەیتوانی بە تەنها بیخوا بەڵکو بووە قەڵایەک و مەئوایەک بۆ زۆرێک لە ناسیاو ونەناسیاو.
لە هەمان کاتیشدا توانی فریای هاوڕێیانی ڕەوتی کۆمۆنیست بکەوێت لە ڕووی شوێن و پەناگاوە و لەو ڕۆژگارە سەختەدا بوونی ئەو بووە هۆی کۆبونەوەی ئەو هاوڕێیانە بە دەوری یەکتریدا. تائێستاش دەور و نەخشی هۆمەر پێنجوێنی لە و ئان و ساتە دەربەدەری و ناخۆشەداوێردی سەرزمانی ئەو هاوڕێیانەن. تەنانەت لە فریاکەوتنی خەڵکی دیکەدا هیچ درێغییەکی نەکرد و بە چەندین شێوە یارمەتی خەڵکی لێقەوماوی دا.
لەگەڵ دەستپێکردنی دانوستان و مفاوەزاتی بەرەی کوردستانی لەگەڵ ڕژێمی بەعس، هیوا و ئاواتێککە چەپەکان هەیانبوو ڕەویەوە و ڕۆژ دوای ڕۆژ دەسەڵاتی بەرەی کوردستانی زیاتر جێگیر دەبوو. شوراکان و چەپەکان لەو کێشمەکێشەدا پاشەکشەیان کرد و کەوتنەبەر هێرش و فشار و ڕاوەدوونانیهێزەکانی سەربە بەرەی کوردستانی. ئەمەش بووە هۆی کۆچکردنی زۆرێک لە ئەندامان و کەسایەتی ناسراوی چەپ بەرەو ئەوروپا. هەروەها لەو بارودۆخەدا خەڵکێکی زۆر لە جەماوەری کوردستان و لە نێویاندا هۆمەر ڕێیهەندەرانیان گرتەبەر. شاعیر لە ساڵی 1993دا بەرەوتورکیاکۆچی کرد و ساڵی 1995 بەتێکڕای خێزانەوە گەیشتە دانمارک ولەوێ نیشتەجێبوو.
ئەوهاتنی بۆ ئەوروپا تەنها لە پێناوی گەیشتن بە خۆشگوزەرانی خۆی وخێزانەکەی سەیرنەدەکرد، بەڵکوو خۆی تەرخان کرد بۆ هەرچی زیاتر پاڵپشت و کۆمەکی مادی و مەعنەوی بۆچەندین ناسیاو و هاوڕێ و تەنانەت خەڵکی کەمدەرامەتی نەناسراویش. ئەتوانین بڵێین خەباتێکی تری بە شێوەیەکی تر دەستپێکرد.
لە یەکێک لە نامەکانیدا بۆ هاوڕێیەکی ئاوای نوسیوەڕاستی ڕاستی ئەوە بە تەواوی تەعمی ناخۆشی دووری ئێوەومانانی ئازیزم چەشت. هەمیشەلە یادتانام، بیرتان دەکەم، بە ئاواتەوەم کە هەرچی زووتر چاوە کزەکانم بە بینینی ڕووخساری پڕ لە صەفات ڕۆشن بکەمەوە و دیسان بە زیارەتت بگەمەوە.......برام ئێمە قەت بڕواناکەم یەکمان لە بیر بچێتەوە. ئێمە لە مناڵییەوە دەستە ڕەفیق بووین، ژیانێکی زۆر و تولانیمان بردۆتە سەر. ژیان چەندسەخت و قورس بووبێت، چەند هیلاککونەندە و مەئساوی بووبێت، چەند ناڕەحەتی و مشەقەت بووبێت، چەند برسیەتی و تینوێتی بووبێت، چەند هەژاری و نەداری بووبێت، هەر بە پێکەنین و محبەت و احترامەوە ڕامان گوزەراندووە. هەمیشە و هەمیشە بەلەنگەر و لە سەنگەردا بووین دژی هەر جۆرە چەوت و چەوێڵییەک، دژی هەر جۆرە زوڵم و ستەمێک، دژی هەر جۆرە ناعەدالەتی و نامساواتێک، دژی هەر کەشخەچی وساختەچییەک. وە لایزال من لەو عەقیدەیەدام کە هەر استمرارین هەر استمراریش دەبین لەسەر ئەو ڕێچکەیەی گرتوومانە. ئیتر هەرچەند جار بە جارێ بەزەرەری مادی شکاوەتەوە بەسەرماندا، بەڵام لە لایەکی ترەوە هەر پڕ بە دنیایەک سامان و قازانج بوو بۆ استراحەتی ویژدان و دەرونمان، بۆ تهدیەی ئەعصابمان، بۆسمعەی جەماهیریمان. سەد شکور کە هەمیشە و هەمیشە سەربەرزین لە ئاستی محاسەبەی وویژداندا و سەرشۆڕ و ملشۆڕ نیین. ئێمە تەمەنمان وا لە پەنجا لائەکاتەوە، تاقە ثەروەتێ بۆمان مابێتەوە چاکە و مواقفی پیرۆزمانە بۆ خەڵکی ستەمدیدە و زەحمەتکێش و مظلومین و دژ بە زاڵم و سەرکەشان و لەخۆ بایی بوان. خۆشا بە حاڵمان، خۆزگەمان بەخۆمانکە بە کەماڵی مەیل و وویژدان ئاسوودەین. دەی کەوابوو چی لەوە باشترە خەرمانی چاکە و خزمەتگوزاری مەردومی بێ نەوا و مظلوم و زەحمەتکێش زیاتر پڕلە پیت و بەرەکەت بکەین و چەند بتوانین کۆی خەرمانمان کەین بە کێو
لە سەرەتای هاتنی بۆ دانمارک هۆمەر ووردە ووردە نەخۆشی سەری لێهەڵدا و لە ساڵی 1997 دا نەخۆشی شیرپەنجە دەگرێت. ئەو شەهامەت و جورئەتی تەنها لە ئاستی کۆمەڵایەتی و سیاسیدا نەبوو، بگرە بەرامبەر دەرکەوتنی ئەو نەخۆشییە ترسناکە، کە دکتۆرەکان هەر لە سەرەتاوە بە خۆیان ڕاگەیاند، ئەوپەڕی نەترسانە و بە وورەیەکی بەرزەوە بەرەو ڕووی بویەوە. تەنانەت خۆی هەمیشەهەوڵی دڵخۆشی کردنی ئەندامانی خێزانەکەی بوو. هۆمەر لە کاتی کەوتنی لە خەستەخانە بە شێوەیەکی بەردەوام داوای کتێبی دەکرد. چەند کتێبی فارسی لەو ماوەیەدا خوێندەوە. کاتێککە دەستی توانای گرتنی کتێبی نەبوو، بە شیوەی کاسێت ونەوار گوێی دەگرت لە خوێندنەوەی کتێب. زۆرێک لە کتێبی کتێبخانەکانی دانمارک ئەو کاتە نەواریشی لەگەڵدا بوو بۆ کەسێککە نەتوانێت کتێب بە دەستەوە بگرێت. ئەو کە لە سەرەتای شەستەکانەوە ڕۆژژمێری دەنووسییەوە، لە کاتی نەخۆشییەکەشیدا بەردەوام بوو لە نوسینەوەی ڕۆژژمێرەکەی تا ئەو کاتەی دەستی قەڵەمی دەگرت بەردەوام بوو. ڕۆژی #06-08-1997# کۆتاڕۆژ بوو کە توانی ڕۆژژمێر بنوسێتەوە. دوای دوو هەفتە و لە ڕێکەوتی 21-8-1997 بۆ دواجار چاوی لێکنا وکۆچی دوایی کرد و دوای خۆی خەرمانێک چیرۆکی لە هەڵوێست و ئاگایی و جەسارەت جێهێشت.
ئەم بابەتە 2,618 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆڕی کۆمەڵایەتی | کوردیی ناوەڕاست | Sherzad Omar
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 6
پەرتووکخانە
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
شوێنی نیشتەنی: کوردستان
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 10-08-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 11-08-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 02-09-2020 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 2,618 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
بە بۆنەی چلەی کاک تایەرەوە: کاربەدەستانی هونەر و هەندێ لە خەڵکیش لە تایەر تۆفیق نەگەیشتن
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
کورتەباس
چەند نمونەیەک لە بیروباوەڕی فۆلکلۆری کوردەواری
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
کورتەباس
سێ گفتی کۆنی کوردی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
مەلا حەوێزەفەندی قۆچاغا
کورتەباس
شەوێکی باراناوی
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
پەرتووکخانە
چیرۆکی من
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
ژیاننامە
عەونی یوسف
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
قابیل عادل
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
شاپور عەبدولقادر
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
تاراوگە
02-06-2018
هاوڕێ باخەوان
تاراوگە
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
شوێنەکان
یاخیان
16-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
16-04-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
سەعەد دەخیل تەعلۆ خدر
16-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
بارزان ئەکرەم
16-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
15-04-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
15-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
کورد لە ئەرمەنستان ساڵی 1947
15-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
گوندی ناوزەنگ ساڵی 1979
15-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 515,998
وێنە 105,145
پەرتووک PDF 19,081
فایلی پەیوەندیدار 95,580
ڤیدیۆ 1,260
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
بە بۆنەی چلەی کاک تایەرەوە: کاربەدەستانی هونەر و هەندێ لە خەڵکیش لە تایەر تۆفیق نەگەیشتن
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
کورتەباس
چەند نمونەیەک لە بیروباوەڕی فۆلکلۆری کوردەواری
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
کورتەباس
سێ گفتی کۆنی کوردی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
مەلا حەوێزەفەندی قۆچاغا
کورتەباس
شەوێکی باراناوی
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
پەرتووکخانە
چیرۆکی من
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
ژیاننامە
عەونی یوسف
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.031 چرکە!