کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردستانیان لە ئەوروپا (کەجەدەکە ئەوروپا / KCDK-E) بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و جەژنی لە جیهانی ئیسلام پیرۆز کرد.
لە پەیامەکەدا هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کوردستان بەبیرهێنراوەتەوە و ڕاگەیاندراوە دەبێت لە دژی هەڕەشە داگیرکەرییەکان بۆ سەر هەموو پارچەکانی کوردستان یەکێتیی نەتەوەیمان لە هەموو کات زیاتر بەجێبهێنین.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ڕاشگەیاندراوە، سیاسەتی کۆمەڵکوژکردنی دەوڵەتی ئاکەپە لە جەژنی قوربان دا درێژەی هەیە و ئاماژە بەوەشکراوە ئەردۆغانی ساختەکار و حکومەتەکەی هەر وەک دوێنێ، ئەمڕۆش لەم بەرە جەژنانەدا بەردەوامن لە هێرشەکانیان لە دژی شەنگال، باشوور، ڕۆژئاوای کوردستان و هەموو کوردستان.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، ئەردۆغانی دیکتاتۆر و دەوڵەتی ئاکەپە لە بەرامبەر بەرخودانی گەل و هێزە دیموکراتیکەکان تێکدەشکێت و ئەوەش خراوەتەڕوو دەبێت بە بۆنەی جەژنەوە گەلەکەمان پشتیوانیی ماددی و مەعنەویی بەهێز بکات و لە پێش هەموانەوە گەلەکەمان لە شەهبا پێویستیی بە هاوکاریی گەلەکەمان هەیە و بۆ ئەوەش هاوکاری بکە و ڕۆحی یەکێتیی نەتەوەیی بەهێز بکە. لە دژی هەڕەشە داگیرکەرییەکانیش لە هەموو کات زیاتر دەبێت ئێمە یەکێتیی نەتەوەیی خۆمان بەجێبهێنین.[1]