فستقی دیلۆک کە پێی دەڵێن زێڕی سەوز، ئەمساڵ بەرهەمەکە سێیەکی بەرهەمەکانی ساڵانی ڕابردووە، وەک سەرۆکی کۆمەڵەی پیشەوەرانی فستقی دیلۆک دەڵێت: بەرهەمهێنانی فستق ساڵێک پڕ بەرەکەتە و ساڵی دوای ئەو کەم بەرەکەت، ئەمساڵیش بۆ ئەوان ساڵێکی کەم بەرەکەتە، لەکاتێکدا کە چاوەڕێدەکرێ لەمساڵدا بەرهەمی فستق کەمتر بێت، بەڵام بەرزبوونەوەی نرخی فستق بەرهەمهێنەرانی دڵخۆشکردووە.
نەشئەت ئوچار، سەرۆکی کۆمەڵەی پیشەوەرانی فستقی دیلۆک دەڵێت: هەروەک هەمووان دەزانن بەرهەمی فستق لە عەنتاب ساڵێک پڕ بەرەکەتە و ساڵی دواتر کەم بەرەکەت. جا ئەمساڵ ساڵی کەم بەرەکەتیی بەرهەمەکەیە. پارساڵ بەرهەمەکەی پڕبەرەکەت بوو.
هەموو ساڵێک جووتیاران و بازرگانانی فستق ئەم هاوکێشەیە لەبەرچاو دەگرن و بەمپێیە کارەکانیان ئەنجامدەدەن.
لەکاتێکدا کە چاوەڕێدەکرێ لەمساڵدا بەرهەمی فستق کەمتر بێت، بەرزبوونەوەی نرخی فستق بەرهەمهێنەرانی دڵخۆشکردووە.
سەرۆکی کۆمەڵەی پیشەوەرانی فستقی دیلۆک دەشڵێت: بەپێی ئەو ئامارەی لە دەزگاکانی دەوڵەت وەرمانگرتووە، ساڵی 2018 بە تێکڕایی بڕی بەرهەم نزیکەی 200 بۆ 220 هەزار تۆن بووە. ئەمساڵیش چاوەڕێدەکرێ ئەو بڕە بۆ 70 هەزار تۆن داببەزێت. نرخی فستقیش بەراورد بە ساڵی ڕابردوو 25% بەرزبووەتەوە.
لە دۆخی ئاساییدا هەر دار فستقێک 30 کیلۆگرام بەرهەمی هەیە، بەڵام بەهۆی تایبەتمەندی بۆماوەیی هەر دار فستقێکی دیلۆک ساڵی دواتر 10 کیلۆگرام فستق بەرهەمی دەبێت.
بەهۆی باران بارینی زۆر لەم ساڵدا پێگەیشتنی بەرهەمی فستق 15 ڕۆژ دواکەوت کە ئەمەش کاریگەرییەکی دیکەی خراپی لەسەر بەرهەمەکە دروستکردووە.[1]