لەماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە 200 هەزار گەشتیار ڕوویان لەهەرێمی کوردستان کردوە.
نادر ڕۆستی وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند: لە ڕۆژی 8ی ئاب تا 12 ئاب کە دەگاتە دووەم ڕۆژی جەژنی قوربان، 208 هەزار گەشتیار ڕوویان لەشارەکانی هەرێمی کوردستان کردوە.
وتیشی: زۆربەی گەشتیاران لەخواروناوەڕاستی عیراقەوە هاتوون.
وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئه و ئامارە، ئاماری سەرەتایین، ئاماری کۆتایی لەدوای جەژن ڕایدەگەیەنین، چونکە هاتنی گەشتیاران بەردەوامه و ژمارەکە لە زیادبوون دایە.[1]