ئەم وێنانە لە ڕێکەوتی 27-08-1979 لەلایەن فۆتۆگرافەری ئێرانی #جیهانگر ڕزمی# یەوە چرکاوە.
لە تۆمارەکەدا جیهانگر دەڵیت بەفەرمانی سادق خاڵخاڵی (صادق خلخالی) لەرێگەی دادوەر خەلیل بەهرامی (خلیل بهرامی) لەدوای تەنیا 30 چرکە لەدادگایی کردن بریاری گولەبارانی کردنیان سەپاند بەسەر 11 ڕۆڵەی بێتاوانی کوردا، بەتاوانی بازرگانی کردن بە چەک و پەیوەندی بە پارتە کوردێکانەوە لە 27-08-1979 برایارەکەیان جێبەجێ کرد.
جیهانگر ڕزمی بەهۆی بڵاوبوونەوەی وێنەکانی کۆمەڵکوژی فرۆکەخانەی شاری #سنە#وە لە ڕێکەوتی 14-04-1980 خەڵاتی پۆلیتزەر (Pulitzer) پێ بەخشرا، کەئەم خەڵاتە تایبەتە بەو وێنانەی کە خاوەنەکانیان نادیار و نهێنیە (Anonymous UPI Photographe) چونکە سەرجەم وێنەکان بە نهینی و بێ ئاماژەدان بەناوی فۆتۆگرافەر پۆستی وڵاتە یەکگرتۆکانی ئەمریکای کردبووە بەم کارەش مەترسی گەورەی لەسەر ژیانی خۆی دروستکرد.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 1,678 keer bekeken