لە کۆیە 140 کەس بەهۆی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکرێن
📊 ئامار و راپرسیا
لە
کۆیەکۆیە نزیکەی 140 کەس بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیردەکرێن کە چەند کارمەندێکی هێزە ئەمنییەکانیان تێدایە.
عەمید کارزان محەمەد عەلی لێپرسراوی بەشی ماددە هۆشبەرەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژهەڵاتی
هەولێرهەولێر راگەیاند: لە ماوەی ئەمساڵدا 140 کەس لەناو کۆیە و بازگەکانی کۆیەدا دەستگیرکراون بەتۆمەتی بازرگانی کردن و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر.
عەمید کارزان محەمەد ئەوەشی گوت: لەو ژمارەیە نزیکەی 30 کەسیان خەڵکی کۆیە و ناوچەکانی دەوروبەین کە سیانیان بازرگانی ماددەی هۆشبەرن، ئەوانی دیکە خەڵکی شارەکانی دیکەن بەتایبەتی هەولێر. بازرگانێکی دیکەش خەڵکی
رانیەرانیەیە.
بە گوتەی لێپرسراوی بەشی ماددەهۆشبەرەکان لەنێو دەستگیرکراوەکاندا چەند کارمەندێکی پۆلیس و ئاسایش هەن، چەند کەسێکیش سەر بە هێزەکانی پێشمەرگە بوون و ئالوودەی ماددەی هۆشبەربوون.
[1] ⚠️ ئەڤ بابەت ب زمانا (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!