خەڵکی کوردستان بەتەحموول و پشوو درێژییەکی زۆرەوە چاوەروانیی کابینی نۆ و نۆیی کرد کە ڕێزدار مەسرور بارزانیی ڕێبەرایەتی دەکات. دواجار پاش چاوەروانیەکی زۆر کابینەکە دروستکرا و دەستبەکاربوو. پێشبینی ناکرێ تاچەند خەڵک و جەماوەر ئومێدییان بەو حکومەتە تازەیە بوو، زۆرترینیش کادیرانی خودی پارتی کە زۆرانێک بونەتە خۆڵەمێش و قوربانیی ئەو نادپەروەرییە خراپەی کە بەشێکی زۆر لە بەرپرسە نا بەرپرسەکانی پارتی هۆکاریینە، کە بە داخەوە جومگە گرنگەکانیشیان داگیر کردووە. ئومێدی خەڵک لەوە دابوو کابینەی نوێ و خودی بەرێز مەسرور بارزانیی، سنورێک بۆ ناعەدالەتی و نا یەکسانی ونەهامەتی خەڵک دانێ. بەڵام خەریکە هەنگاو و دەستپێکەکانی حکومەت وکابینەی تازە لە ئاستی ئومێدەکانی خەڵک نیە، بگرە خەریکە ئومێدەکانشیان دەکوژێت. پتریش
ئومێدی کادیرە دلسۆزەکانی پارتی کە جگە لە خەم خواردن هیچی تریان لەدەست نایەت و هەمیشەش مافخوراون.[1]
پشتیوان عەبدولڵا
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 2,143 car hatiye dîtin