ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی
ڕۆژی 2019/7/29 جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە ڕاگەیەندراوێکدا هێرشێکی ناڕەوای کردووەتە سەر دادگا و دەستەڵاتی دادوەری و تۆمەتی بێبنەما و ناڕاستی داوەتە پاڵمان بە مەبەستی چەواشەکردن و بەلاڕێدا بردنی ڕای گشتی..
بۆ هەموو هاووڵاتیانی بەڕێزی هەرێمی کوردستان ڕووندەکەینەوە کە دادگاکان بەپێی یاسا بەرکارەکان کاردەکەن و دوورن لە هەر کارێکی سیاسی و ململانێی نێوان لایەنە سیاسیەکان، وە هەمووان لەبەردەم یاسادا یەکسانن..
ئەو دۆسیەی کە لەبەیاننامەکەدا ئاماژەی پێکراوە فەرمانێکی دەستگیرکردنە بۆ (شاسوار عبدالواحد قادر) کە خاوەنی کۆمپانیای چاڤی گەشتیاری بووە، وەک هاووڵاتیەکی تۆمەتبار و بەبێ ڕەچاوکردنی پلەو پۆستە سیاسیەکەی، کە لەلایەن کۆمەڵێک لە خاوەن پشکەکانی چاڤیلاندەوە سکاڵای لەسەر کراوە و تۆمەتی فێڵ و هەڵخەڵەتاندن (احتیال)ی دراوەتە پاڵ بەپێی ماددەی (456) لەیاسای سزادانی عێراقی و کەیسەکەش لەقۆناغی لێکۆڵینەوەدایە.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 2,039