کتێبی فیمینیزم و هاوڵاتیبوونی یەکسان,توێژینەوەیەکی هزری سیاسی کۆمەڵایەتییە دەربارەی فیمینیزم و هاوڵاتیبوون. ئەم کتێبە دەروازەیەکی زانستی گرنگە بۆ ناساندنی بزوتنەوەی فیمینیزم وەکو بزافێکی هزری, کە تێیدا بە وردی لە بنەماو گوتارە فیکرییەکانی ئەم بزاڤە دەکۆڵێتەوە، هاوکات قۆناغ و زەمینەی گەشەسەندنی شیدەکاتەوە و هەوڵەکانی بیریاران و تێز و گوتارەکانیان هەڵدەسەنگێنێت.
لە چوار بەشی سەرەکی پێکهاتووە:
بەشی یەکەم: چەمکی فیمینیزم و هاوڵاتیبوونی یەکسان.
بەشی دووەم: بنەما هزرییەکانی فیمینیزم و هاوڵاتیبوونی یەکسان.
بەشی سێیەم : گوتاری فیمینیزم دەربارەی هاوڵاتیبوونی یەکسان.
بەشی چوارەم: دەرئەنجام و پێشنیازی کۆتایی و لیستی سەرچاوەکان ئاماژەی بۆکراوە و پاشکۆی وێنەو ناوی کەسایەتییە دیارەکانی فیمینیزم خراوەتەڕوو.
لەم پەرتووکەدا نزیکەی(100) سەرچاوەی جیاوازی تێدا بەکارهاتووە، هاوکات لە کۆتایی هەر بەشێکدا پوختەی بەشەکە خراوەتەڕوو.
ئەم کتێبە لەلایەن(سازگار عبدول) نوسین و ئامادەکراوە و لەلایەن پرۆفیسۆری یاریدەدەر(د.ئومید ڕفیق فتاح سەرۆکی زانکۆی جیهان)، سەرپەرشتیاری زانستی بۆکراوە.
ناساندنی کتێب:
ناوی کتێب : فیمینیزم و هاوڵاتیبوونی یەکسان.
نووسین و ئامادەکردن : سازگار عبدول ساڵح.
سەرپەرشتی زانستی : پ.ی.د.ئومێد ڕفیق فتاح
دیزاینی بەرگ : پشتیوان ڕحمان احمد
نەخشەسازی ناوەوە: پشتیوان ڕحمان احمد
ساڵی چاپ : چاپی یەکەم 2019
تیراژ :500 دانە
کتێبەکە بەردەستە لە:
کتیبخانەی ئەندێشە، کتێبخانەی یادگار، کتێبخانەی غەزەلنوس، کتێبخانەی ڕەهەند، کتێبخانەی جەمال عیرفان, کتیبخانەی ئاوات، کتێبخانەی گشتی.