کۆچی هاوڕێ و برای خۆشەویست فەخرەدینی وەستا تاهیر
1955 2019/8/16
ئای مردن چەند غەداری
دوێنێ خەبەری مردنی پەشێو تێکیدام و هەتا گوێم لەدەنگی نەبوو ئیسراحەتم نەکرد، خەبەر درۆ دەرچوو لەجارانیش تەندروست تربوو.
دەوربەری سەعات حەوت قانیعی برای فەخرەدین تلفونی کرد و باسی بیرەوەری [سالم و سەلام]مان کرد. میوانم هات و تلفونم داخست بەهیوای درەنگتر قسان بکەین لەجیاتی میوانێک دووان ئامادەبوون. تلفون چەندجار لێیدا وەڵامم نەداوە خەریکی قسان بووین. پاشان کە وەڵامی قانعم داوە بووە 21:10 گووتی فەخرەدین ماڵئاوایی کرد نەمویست باوەڕبکەم کەچی ئەو پێی گووتم بۆ گاڵتەدەکەم، تاسام وای چ کارەساتە هاوڕێ یەکت بمری و جارەکی تر نەیبینیەوە.
لەگەڵ ڕامان و بەیان قسەم کرد خەبەر ڕاستە بەڵام چۆن باوەڕبکەم. ئەوەش ژیان یەکە یەکە یەکتر بەچی دەهێڵین.
فەخرەدین وەکی هاتە سوێد جارەکی تر دیتمەوە من بەرلەو لە سوید بووم. ئەو پەیوەندی یە هەتا چەندمانگ بەر لەسەفەری بۆ کوردستان لێرە یەکترمان دەبینی یان قسەمان دەکرد. وەکی لە هەولێریش بوو هەروا.
سەرەخۆشی و پرسەم بۆ خوشکەکان و بۆ قانیع و ئیدریس و بۆ هاوسەرەکەی بەیان و ڕامان.
روحت شاد و یادت زیندوو فەخرەدین
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 2,142 times
Write your comment about this item!