🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📷 خێزانێکی کورد لە شەقڵاوە 1966
خێزانێکی کورد لە شەقڵاوە 1966[1]
📷 خێزانێکی کورد لە شەقڵاوە 1966
📕 خەجێ و سیامەند
خەجێ و سیامەند
نوسین عەبدولباقی یوسف
وەرگێڕان عەلی ساڵح میران
📕 خەجێ و سیامەند
📕 نوێ کردنەوی بیری ئیسلامی؛ بەرگی 01
نووسینی: د. محسن عبدالحمید
وەرگێڕانی: ئیبراهیم میکە عەلی
1999[1]
📕 نوێ کردنەوی بیری ئیسلامی؛ بەرگی 01
📕 داستانی بیگ-بانگ
مارکۆس چۆون
وێنەکان: کریس مۆر
ئامادەکردن و وەرگێڕان
شێرکۆ رەشید قادر
2021
سلێمانی
لە بڵاوکراوەکانی هەفتەنامەی تاراوگە - هۆڵەندا[1]
📕 داستانی بیگ-بانگ
📕 هونەری ئەتەکێت 2
هونەری ئەتەکێت
وەرگێڕانی ئایندە محمد


ئەتەکێتی مامەڵەکردن لەگەڵ دایک و باوک
- دایک و باوک، ئەو دوو کەسەن کە ژیانیان بە ئێمە بەخشیوە و خۆشی و ئاسوودەیی و تەمەنی خۆیان کردۆتە قوربانی لەپێناو ئێمەد
📕 هونەری ئەتەکێت 2
📕 حەوت کۆڵەکە
کتێبی حەوت کۆڵەکە
هۆکاری ڕاستەقینەی نائارامییەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست چییە؟

بەرهەمی پەیمانگای ئینتەربرایسی ئەمریکی
AEI
ڕێکخستن و پێداچوونەوە
مایکڵ ڕۆبن و برایەن کەتوڵس

وەرگێڕانی شوان محەمەد
📕 حەوت کۆڵەکە
📕 رۆڵی نوێنەرانی کەرکوک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
رۆڵی نوێنەرانی کەرکوک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
سەردەمی پاشایەتی 1925 - 1958
وەرگێڕانی حەسەن جاف
📕 رۆڵی نوێنەرانی کەرکوک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
📕 ئایدا وەکو خوێن لە نێو دەمارەکانمدا
ئایدا وەکو خوێن لە نێو دەمارەکانمدا
نامه رۆمانسیەکانی
ئەحمەد شاملۆ بۆ ئایدا

لە وەرگێرانی: مقداد شاسواری
ناوەندی ئاشتی[1]
2021
📕 ئایدا وەکو خوێن لە نێو دەمارەکانمدا
📖 پێشنياری پرۆژە ياسای سنوردارکردنی هاوردەکردن و بەرهەم هێنانی پلاستیک
...[1]
📖 پێشنياری پرۆژە ياسای سنوردارکردنی هاوردەکردن و بەرهەم هێنانی پلاستیک
📕 ئەلەپەشە ناوێک لە مێژوودا
نووسینی: ئیبراهیم میکە عەلی [1]
📕 ئەلەپەشە ناوێک لە مێژوودا
📕 مۆزەخانەی کوڕەقژدرێژ
ڕۆمانی مۆزەخانەی کوڕەقژدرێژ
نووسینی کاروان کاکەسوورە


چاپکراوی ناوەندی ئاشتی[1]
2021
📕 مۆزەخانەی کوڕەقژدرێژ
📕 خانمە کەرکووکییەکەی من
ئاسۆ بیارەیی [1]
📕 خانمە کەرکووکییەکەی من
👫 ئەحمەد ئاڵتان
ئەحمەد ئالتان
ساڵی 1950 لە ئانکارا لە دایک بووە.
ژمارەیەک ڕۆمانی نوسیوە، کە ئێستا بە پڕفرۆشترین کتێب لە تورکیا دادەندرێن.
چەندان خەڵاتی لە ناو تورکیا و دەرەوە وەرگرتووە.
ساڵانێکی زۆر، سەروتارنوس ب
👫 ئەحمەد ئاڵتان
📕 وتارێک لەسەر گوندی هەجیج و دانیشتوانی
وتارێک لەسەر گوندی هەجیج و دانیشتوانەکەی
نوسینی محەمەد ساڵح ئیبراهیمی
📕 وتارێک لەسەر گوندی هەجیج و دانیشتوانی
📕 وتارێک لەسەر د. محەمەد سدیق موفتی زادە
وتارێک لەسەر دکتۆر محەمەد سدیق موفتی زادە
محەمەد ساڵح ئیبراهیمی
📕 وتارێک لەسەر د. محەمەد سدیق موفتی زادە
📕 وتارێک لەسەر حەسەن کامکار
وتارێک لەسەر حەسەن کامکاران
محەمەد ساڵح ئیبراهیمی
📕 وتارێک لەسەر حەسەن کامکار
📖 ئەتا کورد
(ئەتاکورد)
نوسەر و ڕۆماننوس و ڕۆژنامەنوسی تورک
ئەحمەد ئالتان
وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە: سوهاد عەبدوڵڵا(سوهاد هەولێری)
چ دەبێت، ئەگەر مستەفا کەمال ئەتاتورک، ژەنەڕالێکی عوسمانی بووبایە، بەڵام لە شاری
📖 ئەتا کورد
📷 سلێمانی - شەقامی پیرەمێرد 1954
سلێمانی - شەقامی پیرەمێرد 1954

بەردەم ستودیو رفیق
خوالێخۆشبوو کامل محمود آفندی (مامۆستا کاملی ئەحیا)

ئەوەی سەرنج ڕاکێشە ئەویە کە جادەکە یەک سەیارەشی پيوە نییە تەنها عەرەبانەیەکی نەوت بە ناوەراس
📷 سلێمانی - شەقامی پیرەمێرد 1954
📷 وێنەی شەقامی سالم (سەهۆڵەکە)ی شاری سلێمانی ساڵی 1958
وێنەی شەقامی سالم (سەهۆڵەکە)ی شاری سلێمانی ساڵی 1958
📷 وێنەی شەقامی سالم (سەهۆڵەکە)ی شاری سلێمانی ساڵی 1958
📕 مێژووناسی و فەلسەفەی مێژوو
مێژووناسی و فەلسەفەی مێژوو
کۆمەلێک نووسەر
وەرگێران بێستون عەبدولکەریم
📕 مێژووناسی و فەلسەفەی مێژوو
📕 لەبارەی مێژوو و کولتووری کوردییەوە
ناوی کتێب: لەبارەی مێژوو و کولتووری کوردییەوە
نووسینی: د. زرار سدیق تۆفیق
بابەت: مێژوو

بەرهەمێکی ناوازە و پڕ لە زانیاری لەبارەی مێژوو و کلتووری کورد و ناوچە جیاواز و کەس و کەسایەتییە دیارەکانی کو
📕 لەبارەی مێژوو و کولتووری کوردییەوە
📕 چوارمێخە کێشانەوەی مەسیح
ناوی کتێب: چوارمێخە کێشانەوەی مەسیح... نیکۆس کازانتزاکیس
وەرگێڕانی : دلاوەر قەرەداغی

لە کاتێکدا یاناکۆس بەو جۆرە لەگەڵ خۆیدا دەدوا و بەڕێگەوە بوو، باوە گریگۆریس بە جبە ڕەنگ گوڵ گەزنەییەکەیەوە، پش
📕 چوارمێخە کێشانەوەی مەسیح
📕 مێژووی میدیا
ناوی کتێب: مێژووی میدیا
ن: دیاکۆنۆف ئیگەر میخایڵۆفیچ
وەرگێڕانی : د.پێشەوا خالید
پێدا چوونەوە لەلایەن : مامۆستا کەمال نووری مەعرووف
بەرهەمێکی مێژوویی ناوازە و پڕ زانیاری....
چاخی بەردین، بەرد و
📕 مێژووی میدیا
📕 ڕاپۆرت بۆ گریگۆ
ناوی کتێب: ڕاپۆرت بۆ گریگۆ
نووسینی: نیکۆس کازانتزاکیس
وەرگێڕانی : دلاوەر قەرەداغی

کاتێ تەمەنم بووە پێنج ساڵان، ژنەمامۆستایەکیان بۆ گرتم تا لەسەر تەختەڕە ش فێری کێشانی هێڵ و بازنەم بکات. ئه و کار
📕 ڕاپۆرت بۆ گریگۆ
👫 کەسایەتییەکان
نەجیبە محەمەد
👫 کەسایەتییەکان
قابیل عادل
✌️ شەهیدان
هۆشیار عەزیز رەسوڵ
👫 کەسایەتییەکان
سیروان عەبدولکەوەند
✌️ شەهیدان
یونس محەمەد عەلی؛ هاوار
👫 محەمەد قازی | پۆل: کەسایەتییەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

محەمەد قازی
وەرگێڕ
لە 03-08-191303-08-1913 لە دایک بووە.
لە14-01-199814-01-1998 لە تارانتاران کۆچی دوایی کردووە و لە شاری مەهابادمەهاباد بەخاکسپێردراوە. [1]
محەممەد قازی لە ناودارترین وەرگێڕەکانی ئێران بوو. 12ی گەلاوێژی ساڵی 1292ی کۆچی هەتاوی (1913ی زایینی) لە شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بوو. لە خزمەت مامۆستا گیوی موکریانیدا دارەدارەی زمانی فەڕەنسەی کرد. بۆ خوێندن ڕووی کردە تاران و زۆربەی ژیانی لەوێ بەسەر برد. ساڵی 1315 لە دارەلفۆنوون کە بەناوبانگ ترین خوێندنگەی تاران بوو خوێندنی بەر لە زانستگەی تەواو کرد و سێ ساڵ دواتر، لە 1318دا بڕوانامەی مافی لە زانستگەی تاران وەرگرت. ساڵی 1320 لە وەزارەتی دارایی دامەزرا. 1323 ژنی هێنا و دوو منداڵیان بوو، بە ناوەکانی مریەم و فەرهاد. ساڵی 1337 لە لایەن زانستگەی تارانەوە خەڵاتی باشترین وەرگێڕی درایە. ساڵی 1337 خێزانی کۆچی دوایی کرد. ساڵی 1349 ژنی هێنایەوە. ساڵی 1354 دوچاری شێرپەنجەی قوڕگ بوو و بۆ چارەسەری ڕووی لە وڵاتی ئاڵمان کرد. پاش گەڕانەوەی ئیتر بەبێ میکڕۆفۆنێکی سەر قوڕگ کەس دەنگی نەدەبیست. ساڵێک دواتر، لە 1355دا بەهۆی ئازاری نەخۆشیەکەیەوە داوای خانەنشین بوونی کرد و خانەنشین کرا. زۆربەی کارەکانی وی وەرگێڕان لە زمانی فەڕانسەوە بۆ زمانی فارسییە. یەکێک لە بەناوبانگترین بەرهەمەکانی وەرگێڕانی ڕۆمانی دۆن کیشۆتە کە خەڵاتی باشترین کاری وەرگێڕانی ساڵەکانی 1336 و 1337ی کۆچی هەتاوی بۆی بە دیاری هێنا. جگە لە وەرگێڕان، قازی بۆخۆی چەن بەرهەمیشی نووسیوە کە ئەوانیش هەر بە زمانی فارسین. بە هاوکاریی ئەحمەد قازی ڕۆمانی ژانی گەلی برایم ئەحمەدیشی لە کوردییەوە کردە فارسی. قازی بێجگە لە توانستی لە بواری وەرگێڕان دا، خاوەن بیروزەینێکی سەیر بوو و هەزاران شێعری لەبەر بوو. جگە لەوە بۆخۆشی شێعری دادەنان. ڕۆژی 24ی سەرماوەزی ساڵی 1376ی کۆچی هەتاوی (1998ی زایینی) لە تەمەنی 84 ساڵەییدا، لە نەخۆشخانەی ئێران مێهر لە تاران کۆچی دوایی کرد و هێنرایەوە مەهاباد و لە گۆڕستانی بوداغ سوڵتان لە پاڵ مامۆستا هێمن و هەژار و خاڵەمین و ماملێ و ناودارانی تری کوردەوە بە خاکی نیشتمان ئەسپێردرا.
ساڵی 1386 لە مەیدانێک بە ناوی خۆیەوە، پەردە لە سەر پەیکەرەی چوار میتریی محەممەد قازی لا درا، کە دەست ونەخشی هونەرمەندی سنەیی مامۆستا هادی زیائوددینییە.
لە مووزەی مامۆستا هێمن (بە فارسی: موزە مفاخر فرهنگی و هنری سرای هیمن) لە شاری مەهاباد دیوێک بە ناوی محەممەد قازییەوە کراوە و بێجگە لە بەرهەمە چاپ کراوەکانی، بەشێک لە یادگارەکانی ئەویشی تێدا پارێزراو و ڕانراوە.
بەرهەمە وەرگێڕدراوەکانی دەستی محەممەد قازی بۆ سەر زمانی فارسی:
بەم شێوەیە و بەپێی ساڵی یەکەم چاپ چنراون:
ناوی کتێب (بە فارسی)/ نووسەر (بە فارسی)/ ناوی کتێب (بە کوردی)/ نووسەر (بە کوردی)/ ساڵی یەکەم چاپ (کۆچی هەتاوی)
سناریوی دن کیشوت/میگل سروانتس/سناریۆی دۆن کیشۆت/ میگل سێرڤانتێس1319
کلود ولگرد/ویکتور هوگو/ کلۆدی بەڕەڵا / ویکتۆر هۆگۆ/ 1319
سپیددندان/ جک لندن/ دان چەرموو / جەک لەندەن/ 1331
جزیرە پنگوئن ها/ آناتول فرانس/ دوڕگەی پەنگۆئەنەکان / ئاناتۆل فڕانس/ 1332
در آغوش خانوادە/ هکتور مالو/ لە ئامێزی بنەماڵەدا / هێکتۆر مالۆ 1334
شاهزادە و گدا/ مارک توین/ شازادە و گەدا / مارک توەین 1334
آخرین روز یک محکوم/ ویکتور هوگو/ دوایین ڕۆژی مەحکوومێک/ ویکتۆر هۆگۆ1334
شازدە کوچولو/ آنتوان دو سنت اگزوپری/ شازادە چکۆلە/ ئانتوان دۆ سانت ئێگزوپێری1335
سادە دل/ولتر/سادەدڵ / ڤۆڵتێر 1335
نظری بە طبیعت و اسرار آن/ لئون برتون/ چاوخشاندنێک بەسەر سروشت و سوڕڕی¬دا / لێئۆن برێتۆن 1335
داستان کودکی من/ چارلی چاپلین/ چیرۆکی مناڵیم / چاڕلی چاپلین1335
تاریخ مردمی آمریکا/ هاروی واسرمن/ مێژووی نەتەوەی ئەمریکا / هاروی واسرمەن 1337
تاریک ترین زندان/ ایوان اولبرخت/ نووتەکترین بەندیخانە / ئیڤان ئولبرەخت 1337
نیە توچکا/ فئودور داستایوسکی/ نیەتووچکا / فیئۆدۆر دستۆفسکی 1338
مادام بوواری/ گوستاو فلوبر/ مادام بۆڤاری / گوستاو فلۆبێر 1341
مهاتما گاندی/ رومن رولان/ مهاتما گاندی / ڕۆمەن ڕۆڵان 1343
دوریت کوچک/ چارلز دیکنز/ دوریتی بچکۆلە / چارلێز دیکێنز 1343
طلا/ بلز ساندرار/ ئاڵتوون / بلێز ساندرار 1343
مردە ریگ/ گی دو موپاسان/ میرات / گی دوو مۆپاسان 1345
نان و شراب/ اینیاتسیو سیلونە/ نان و شەڕاب / ئینیاتسیۆ سیلۆنە 1345
مادر/ پرل باک/ دایک / پرێل باک 1345
دکتر کنوک/ ژول رومن/ دوکتور کنۆک / ژوول روومەن 1345
تپلی/ گی دو موپاسان/ خەپەتۆڵە / گی دوو مۆپاسان 1346
آدم ها و خرچنگ ها/ خوزە دو کاسترو/ مرۆکان و قرژاڵەکان / خۆزە دوو کاسترۆ 1346
دربارە مفهوم انجیل ها/ کری ولف/ لە مەڕ مانای ئینجیلەکانەوە / کری ڤۆڵف 1347
آزادی یا مرگ/ نیکوس کازانتزاکیس/ ئازادی یا مەرگ / نیکۆس کازانتزاکیس 1348
ناپلئون/ یوجین تارلە/ ناپێلئۆن / یووجین تارلە 1349
مسیح باز مصلوب/ نیکوس کازانتزاکیس/ مەسیحی دیسان لە خاچ¬دراو / نیکۆس کازانتزاکیس 1349
ایالات نامتحد/ ولادیمیر پوزنر/ ویلایەتە یەک-نەگرتووەکان / ڤێلادیمیر پووزنر 1351
بردگان سیاە/ کایل آنستوت/ قولەڕەشە کۆیلەکان / کایل ئانستووت 1351
ماجرای یک پیشوای شهید /اینیاتسیو سیلونە/ سەربردەی پێشەوایەکی شەهید / ئینیاتسیۆ سیلۆنە 1352
سرمایەداری آمریکا/ ماریان دوبوزی/ سەرمایەداریی ئەمریکا / ماریان دوبووزی 1352
ماجراجوی جوان/ ژاک سروون/ گورێخی گەنج / ژاک سروون 1352
پولینا چشم و چراغ کوهپایە/آناماریا ماتوتە/ پولینا چاو و چرای پێدەشت / ئاناماریا ماتووتە 1353
فاجعە سرخپوستان آمریکا/دی براون/ کارەساتی سوورپێستەکانی ئەمریکا / دی بڕاون 1353
باخانمان/ هکتور مالو/ لەگەڵ¬خانمان / هێکتۆر مالۆ 1356
قربانی /کورتزیو مالاپارتە/ قوربانی / کورتزیوو مالاپارتە 1356
بیست کشور آمریکای لاتین/ مارسل نیدرگانگ/ بیست وڵاتی ئەمریکای لاتین / مارسل نیدرگانگ 1356
سگ کینەتوز/ آلبرتو واسکز فیگەرو/ سەگی قین¬لەزگ / ئالبێرتۆ واسکز ڤیگەرۆ 1356
بی ریشە/ چند نویسندە / بێ¬ڕیشە / چەند نووسەرێک 1356
زن نانوا/ مارسل پانیول/ ژنی نانکەر / مارسل پانیول 1356
قلعە مالویل/ روبر مرل/ قەڵای مالویێل / ڕۆبێر مرێل 1356
زوربای یونانی/ نیکوس کازانتزاکیس/ زۆربای یۆنانی / نیکۆس کازانتزاکیس 1357
پنج قصە / هانس کریستیان آندرسن/ پێنج چیرۆک/ هانس کریستیەن ئاندرسێن 1358
درد ملت/ ابراهیم احمد/ ژانی گەل / ئیبڕاهیم ئەحمەد 1358
کمون پاریس /ن. لوکین /کۆمۆنەی پاریس /ن. لووکین 1359
در نبردی مشکوک/ جان استاین بک/ لە شەڕێکی گوماناویدا / جان شتاینبەک 1360
مادر/ ماکسیم گورکی/ دایک / مەکسیم گوورکی 1361
زمین و زمان/ آولکوف/ زەمین و زەمان / ئاولکووف 1361
کلیم سامگین/ ماکسیم گورکی/ کەلیمی سامگین / مەکسیم گوورکی 1361
در زیر یوغ/ ایوان وازوف/ لە ژێر نیرە / ئیڤان وازۆف 1362
عروج/ جرزی کوزینسکی/ هەڵکشان / جرزی کووزینسکی 1363
حلقە سوم/ کوستاس تاکتیس/ گەوی سێهەم / کوستاس تاکتیس 1363
کرد و کردستان/ واسیلی نیکیتین/ کورد و کوردستان / ڤاسیلی نیکیتین 1365
دکامرون/ بوکاچیو/ دێکامروون / بووکاچیۆ 1365
تاریخ ارمنستان/هراند پاسدرماجیان/ مێژووی ئەرمەنستان /هراند پاسدرماجیان 1366
پسرک روزنامە فروش/ هانس دومینیک/ کوڕیژگەی ڕۆژنامەنووس / هانس دۆمێنیک 1366
آلاخون والاخون/ ایوان وازوف/ ماڵ بە کۆڵ/ ئیڤان وازۆف 1368
سقوط پاریس /ایلیا ارنبورگ/ هەرەسی پاریس / ئیلیا ئێرێنبۆڕگ 1369
صلاح الدین ایوبی /آلبر شاندور/ سەلاحەدینی ئەییووبی / ئالبێر شاندۆر 1369
غروب فرشتگان/ پاسکال چاکماکیان/ ئاوابوونی فریشتەکان / پاسکاڵ چاکماکیان 1371
کوروش کبیر /آلبر شاندور/ کۆرشی مەزن / ئالبێر شاندۆر 1371
چهل روز موسی داغ/ فرانتس ورفل/ چل ڕۆژی مووساداغ / فرانس ڤۆرفل 1373
سمرقند /امین معلوف /سەمەرقەند /ئەمین مەعلووف 1373
سەرجەم نووسراوەکانی دەستی محەممەد قازی (بە زمانی فارسی):
زارا، عشق چوپان / بە کوردی دەبێتە: زارا، ئەوینی شوان 1319
خاطرات یک مترجم / بە کوردی دەبێتە: بیرەوەرییەکانی وەرگێڕێک 1371
سرگذشت ترجمەهای من /بە کوردی دەبێتە: سەربردەی وەرگێڕانەکانی من 1373 [2]


🗄 سەرچاوەکان
[1] 👪 تۆڕی کۆمەڵایەتی | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | Farogh Farhad
[2] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | wikipedia.org
📚 فایلی پەیوەندیدار: 1
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 10
📕 پەڕتووکخانە
1.👁️خاطرات یک مترجم
2.👁️زارا
3.👁️زارا عەشقی شوان
4.👁️گنجینە گرانبهای ادبیات کرد
5.👁️محەمەد قازی کیێە و چیی کردووە؟
6.👁️محەمەدی قازی و پەیامی وەرگێڕ
7.👁️محەمەدی قازی کێیه و چی کردووە؟
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️03-08-1913
2.👁️14-01-1998
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️محمد قاضی
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی لەدایکبوون: 03-08-1913
📅 رۆژی کۆچی دوایی: 14-01-1998 (85 ساڵ)
👫 جۆری کەس: 🔄 وەرگێڕ
⚤ رەگەزی کەس: 👨 نێر
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ مەهاباد
🏙 شار و شارۆچکەکان (کۆچی دوایی): 🇮🇷 تاران
👥 نەتەوە: ☀️ کورد
⚰️ هۆکاری گیان لەدەستدان: 💊 مەرگی سروشتی و نەخۆشی
🗺 وڵات - هەرێم: ➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Aug 18 2019 9:49AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 19 2019 7:18PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Jan 15 2020 7:05PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 2,085 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.131 KB Aug 18 2019 9:50AMزریان سەرچناری
📚 پەڕتووکخانە
  📖 خەجێ و سیامەند
  📖 داستانی بیگ-بانگ
  📖 ئەلەپەشە ناوێک لە مێژوودا
  📖 وتارێک لەسەر گوندی هەج...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 18-04-2021
  🗓️ 17-04-2021
  🗓️ 16-04-2021
  🗓️ 15-04-2021
  🗓️ 14-04-2021
  🗓️ 13-04-2021
  🗓️ 12-04-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
نەجیبە محەمەد
رۆژی 18-04-2011 لە گەڕەکی راپەرینی قەزای رانیە ژنێک بەناوی نەجیبە محەمەد، 30 ساڵ، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا. دوای 9 رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا، لە دوای خۆی سێ منداڵی بە ناوەکانی (شاهۆ و شانۆ و شاهین) بەجێهێشت. نەجیبە پێشتر لەنێو بازاڕی رانیە کاری بەرگدرووی دەکرد.
نەجیبە محەمەد
قابیل عادل
چالاکێکی چەپ بوو، ئەندامی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری بوو. رۆژی 18-04-1998 لەگەڵ شاپور عەبدولقادری هاوڕێی تیرۆرکران.
قابیل عادل
هۆشیار عەزیز رەسوڵ
لەشارۆچکەی‌ تەکیەی‌ کاکەمەند لەدایکبووە، لە چەمچەماڵ، لەساڵی‌ 2004 بووەتە پێشمەرگە، دوا شوێنی‌ پێشمەرگایەتی‌ فەوجی‌ 3ی‌ لیوای‌ 116 بووە، لەنزیک گووندی‌ بان شاخ-ی‌ لە رۆژی 18-04-2015 سەر بەقەزای‌ داقوق شەهیدبوو.
هۆشیار عەزیز رەسوڵ
سیروان عەبدولکەوەند
ساڵی1959 لە شاری سنە لە دایک بوو، ساڵی 57 و پاش راپەڕینی گەلانی ئێران بە دژی رژیمی پاشایەتی لە گەڵ کۆمەڵە ئاشنا بوو، سەردانی بنکەکانی کۆمەڵەی لە شاری سنە دەکرد و وەک کەسێکی هەڵسووڕاو و تێکۆشەر کاری دەکرد و یارمەتیدەری هاوڕێیانی کۆمەڵە بوو.
ساڵی 1371 هاتە ناو ریزەکانی پڕ لە شانازی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە و لە مەیدانی پێشمەرگایەتیشدا کەسێکی تێکۆشەر و خۆشەویستی ناو دڵی هاوڕێیانی پێشمەرگە بوو.
ساڵی 76 بە هۆی چالاکبوونی لە ئەرک و کارە پێسپێردراوەکانی وەک ئەندامی کۆمەڵە وەرگیرا.
پاش هاتنەدەری کۆمەڵە
سیروان عەبدولکەوەند
یونس محەمەد عەلی؛ هاوار
شەهید یونس محەمەد عەلی ناسراو بە شەهید هاوار
یونس محەمەد عەلی سان ئەحمەد لە گوندی تەپی سەفا لە ساڵی 1945 لە بنەماڵەیەکی خانەدان و کوردپەروەر چاوی بەدنیا هەڵهێناوە. هێشتا یونس تەمەنی یەک ساڵ دەبێت ماڵی باوکی لە تەپی سەفاوە بار دەکات بۆ شەکرالی بۆ سەر زەوییەکانی حەسەن بەگی جاف.
لەتەمەنی 7 ساڵیدا دەینێرنە بەر خوێندن، قۆناغی سەرەتایی تەواو دەکات، پاشان دەبێتە یاریدەدەری باوکی بۆ ئیشوکاری کشتوکاڵ و ماڵداری و حساب و کتابی زەوییەکانی حەسەن بەگ، چونکە زیاتر لە پێنج سەد دۆنم زەوی ناوبراو لەژێر چاودێری
یونس محەمەد عەلی؛ هاوار

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,312 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)