پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,877
وێنە 104,261
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,718
ڤیدیۆ 1,232
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیش...
ئەنجامنامەی کۆبوونەوەی هەڵوێستی نەتەوەیی دژی داگیرکاریی تورکیا لە کوردستان
زانیارییەکانی کوردیپێدیا لە هەموو کات و شوێنێکەوەیە و بۆ هەموو کات و شوێنێکیشە!
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەنجامنامەی کۆبوونەوەی هەڵوێستی نەتەوەیی دژی داگیرکاریی تورکیا لە کوردستان

ئەنجامنامەی کۆبوونەوەی هەڵوێستی نەتەوەیی دژی داگیرکاریی تورکیا لە کوردستان
لەسەر بانگەوازی کۆمیتەی دیپلۆماسیی هاوبەشی پارت و ڕێکخراوە سیاسییە کوردستانییەکان (کە لەژێر چەتری ک ن ک دا لە 34 پارت و ڕێکخراو پێکدێت)، هەروەها نوێنەرانی دەیان پارت و ڕێکراوو ژمارەیەک کەسایەتی کوردستانیی، ڕۆژی 27.07.2019 لە برۆکسل کۆبوونەوەی هەڵوێستی نەتەوەیی لە دژی داگیرکاریی تورکیا لە کوردستان بەڕێوەچوو. ئەگەرچی کۆبوونەوە تایبەت بوو بە داگیرکاریی تورکیا لە کوردستان، بەڵام هەڵوەستە لەسەر داگیرکارییەکانی ئێرانیش کرا. لە ئەنجامی وتووێژەکاندا ئەم ئەنجامنامەیەی خوارەوە گەڵاڵە کرا.
کوردستانیانی هێژا
راستە کوردستان سەرەتا بە پەیمانی قەسری شیرین کرا بە دوو پارچە، دواتریش بە پەیمانی لۆزان کرا بە چوار پارچە. بەڵام خەڵکی کوردستان هیچ کاتێک و هیچ کام لەو پەیمانانەی بە ڕەوا نەزانیوە. لەبەرامبەر ئەوانەدا بەردەوام شۆڕش و ڕاپەرین کراوەو سەر بۆ داگیرکەران نەوی نەکراوە. بەو پەیمانانە نەک هەر تەنیا گەلی کورد بەڵکو گەلی ئاسوری – سریانی – کلدانی و هەموو پێکهاتەکانی تری کوردستان پارچە پارچە کران.
لە سی ساڵی ڕابردوودا دۆخێکی نوێ لە کوردستان هاتە ئاراوە. سەرەتا لە باشوور و دوای ئەویش لە ڕۆژاوا دوو بەڕێوەبەرایەتی خۆجێیی دامەزران. ئاشکرایە هیچ کام لە ئێران و تورکیا ئەوەیان پێ قبوڵ نەکرا. هەوڵیان دا بە هەموو شێوەیەک نەیهێڵن، ئەگەر ئەوەش نەکرا دەستی تێوەردەن و ئابڵوقەی سیاسی و ئابووری بخەنە سەر.
لەو پڕۆسەیەدا ئێران بە نهێنی و بە ئاشکرا هەندێک کێشەی درووست کرد. لە باشووری کوردستان چەندین جار بارەگای هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی بوردومان کردو چەندین کەسیشی تیرۆر کرد. لەم ڕۆژانەی دووییشدا تۆپبارانی چەند ناوچەیەکی باشووری کوردستانی کرد.
دەولەتی تورکیاش لە لایەکەوە لە ناو سنوورە فەرمیەکانی خۆیدا بە هەموو شێوەیەک پەلاماری خەڵکی باکوری کوردستان ئەدات بە داپڵۆسین و زیندانیکرد وەلامی داخوازییەکانی خەڵک ئەداتەوە
. لە لایەکی تریشەوە چاوی بڕیوەتە باشوور و ڕۆژاوای کوردستان. لە دوای 1990یشەوە تورکیا ئۆپەراسیۆنەکانی خۆی فراوان کردووە. لە بادینانەوە تا نزیکی موسڵ چەندین بنکەی سەربازی و سیخوڕیی دامەزراندووە. لە لایەکەوە ئەم هێزانەی خۆی دژی گەریلاکانی هەپەگە بەکار دێنێ و لە لایەکی تریشەوە ناوچەیەکی فراوانی ئەو هەرێمەی خستۆتە ژێر کۆنترۆڵی سەربازی و سیخوڕییەوە. داگیرکاریی تورکیا لە باشوور هەر سەربازیی نییە، بەڵکو ئابووری و کلتوری و کۆمەڵایەتیشە. دەستی خستۆتە زۆر شوێنی وەک کەرکووک و ناوچە دابڕاوەکان و لە هەوڵی گۆڕینی دیموگرافیای ئەو شوێنانەدایە. بە ئاشکرا لە ڕووی سیاسی و ئابووری و دیپلۆماسییەوە پشتگیریی نەیارەکانی کوردستان لەو ناوچانە ئەکات. بە تایبەتیش دوای ڕیفراندۆمی 2017، تورکیا و ئێران ڕۆڵی زۆریان لە داگیرکردنەوەی کەرکووک و ناوچەدابڕاوەکاندا بینی.
دوای ئەوەی خۆبەڕیوەبەرێتی ڕۆژاوای کوردستان دامەزرا، تورکیا ستراتیژی داگیرکاریی خۆی نوێکردەوە. بۆ ئەو مەبەستەش پلانە سەربازییەکانی داگیرکاریی ڕێکخستەوە و خستنیە بواری پراکتیکەوە. لە عەزاز و جەرابلوسەوە دەستی پێکردووە، دواتریش عەفرینی داگیرکرد. ئێستاش ئامادەکاریی بۆ داگیرکردنی کۆبانێ و گرێ سپی و جزیرە ئەکات. ئەم هەڵوێستە هێرشکاری و داگیرکارییەی دەوڵەتی تورکیا زۆر بە توندی بەردەوامە. دوای داگیریکردنی عەفرین تورکیا بە شێوەیەکی سیستیماتیک تاوانی دژی مرۆڤایەتی لەو شارە بەڕێوەئەبات. دیموگرافیای عەفرین ئەگۆڕێت و سامانی سەر زەوی و ژێر زەوی تاڵان ئەکات.
ئێستاش ئەو داگیرکارییە لە باشووری کوردستان سیماو ناوەرۆکێکی تری گرتووە. ئیدی بنکەی سەربازی و سیخوڕیی بەس نییە. ئەیەوێ زۆر ناوچەی فراوان و ستراتیژیک بە تەواوی داگیر بکات و تیایدا جێگیربێت. بۆ ئەو مەبەستەش سەرەتا لە شوێنی زۆر گرنگ و ستراتیژیک دەستی بە داگیرکاریی لە باشووری کوردستان کرد.
تورکیا ئێستا ناوچەی برادۆستی داگیرکردووە. بەردەوامیش هێرش بۆ شوێنی تر ئەکات و تیایدا جێگیر ئەبێت. ناوچەی برادۆست هاوسنووری باکور و ڕۆژهەڵاتی کوردستانە. داگیرکردنی ئەو ناوچە ستراتیژییە بۆ بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردستان لە باکور و ڕۆهەڵات، هەروەها بۆ هەرێمی باشووری کوردستانیش هەڕەشەو مەترسییەکی گەورەیە. ئێرانیش کە لەو پڕۆسەی داگیرکاریەدا پشتگیریی تورکیا ئەکات، لە ئێستادا بە هۆی ئابڵوقەی ئابووری ئەمریکاوە لەسەری، لەبەر بەرژەوەندیەکانی خۆی بێدەنگی هەڵبژاردووە.
حکومەتی عێراقیش لەبەرامبەر ئەم داگیرکارییەدا بێهەڵوێستە. ڕیفراندۆمیش دەرفەتێکی دا بە حکومەتی عێراق کە تا ئاستێک هاوکاری تورکیا بێت لە دژایەتیکردنی بزاڤی ئازادیخوازیی کوردستاندا. لەگەڵ ئەم ڕاستیانەشدا بەداخەوە دەسەلاتداریی باشووری کوردستان لەبەرامبەر ئەم داگیرکارییەدا بێدەنگ و بێهەڵوێستە. بەڵام لە لایەکی ترەوە هەندێک گروپی پەرلەمان، چەندین پارتی سیاسی و ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی، گەلی باشوور بە گشتیی، خاوەن هەڵوێستن و ئەم داگیرکارییە قبوڵ ناکەن. پێویستە حکومەت و هەموو هێزەکانی تریش گوێ لە دەنگی خەڵک بگرن و لەبەرامبەر داگیرکاریدا بێدەنگ نەبن و هەڵوێست بگرن.
تورکیا بە پلانی ستراتیژیک دەستی بە داگیرکارییەکانی کردووە. عەفرینی داگیرکرد هەتا ڕێگای دەریای سپی ناوەڕاست لە کوردان بگرێت. بە داگیرکردنی ئەو ناوچانەی باشووری کوردستانیش ئەیەوێت دەسەلات و هەژموونی خۆی بەسەر سێ پارچەی دی کوردستاندا بسەپێنێ.
دەستبەسەراگرتنی ناوجەی برادۆست و کێلەشین، هەتا ئەگاتە خواکورک و سیدەکان و دەوروبەری، کە سێکوچکەی باکورو باشورو ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، دەستکەوتێکی سەربازییە بۆ تورکیا. بەڵام بۆ سێ پارچەی کوردستان لاوازبوون و دبڕانێکی ترە. ئەمەش بە دڵی ئێرانە.
دەوڵەتی تورکیا بۆ ئەوەی خەڵک و ولاتانی جیهان چەواشە بکات، بە بیانووی شەڕ لەگەڵ پەکەکەو هیزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە- بانگەواز بۆ هێرش و داگیرکارییەکانی بۆسەر کوردستان ئەکات. ئەمەش خۆڵ کردنە چاوو ئاوەژووکردنی ڕاستییەکانە. هەربۆیە پێویستە ڕووی ڕاستەقینەی ئەم هێرش و داگیرکارییانە بۆ تەواوی خەڵکی کوردستان و جیهان ئاشکرا بکرێت. تورکیا ئەیەوێ جارێکی تر لە سەدسالەی درووستبوونی دەوڵەتی تورکیادا لە 2023 دا، میساقی میللی بخاتەوە بواری پراکتیک. میساقی میللی یان سوێندی نەتوەیی بریتییە لە فراوانکردنی سنووری تورکیا کە هەموو ولایەتی موسڵ و باکوری سوریا ئەگرێتەوە. ئیدی ئامانجی تورکیا بە ڕوونی دەستبەسەرا گرتنی هەموو ئەو هەرێمەو لەناوبردنی هەموو دەستکەوتەکانی خەڵکی کوردستانە.
لەبەر ئەم هۆکارانە، ئێمە وەک کۆمیتەی دیپلۆماسیی هاوبەشی پارت و ڕێکخراوە سیاسییە کوردستانییەکان و هەموو ئەو پارت و ڕێکخراوو کەسایەتیانەی بەشداری ئەم کۆبوونەیەن، ئەمانەوێ سەرنج ڕابکێشینە سەر ئەو ڕاستییە سیاسی و ستراتیژییە تاکو بتوانین ڕێگا لەبەردەم نەیاران بگرین و ئەو مەترسی و هەڕەشانە لە سەر خەڵکی کوردستان دوور بخەینەوە.
لەبەر ڕۆشنیایی ئەم ڕاستییانەدا ئێمە بە بەیاخەوە ئەم داخوازیانەی خوارەوە ئەخەینە بەردەم خەڵکی کوردستان و هەموو پارت و ڕێکخراو و بزاڤە مەدەنییەکان، هەروەها بەڕیوەبەرێتیی ڕۆژاوای کوردستان، بە تایبەتیش حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ناوچە داگیرکراوەکانی باشوور لە چوارچێوەی دەسەڵاتی فەرمی ئەودایە:
1. کۆبوونەوە زۆر بە تووندی داگیرکاریی تورکیاو ئێران لە کوردستان ڕیسواو شەرمەزار ئەکات و داوای بەهیزکردنی تێکۆشان دژی ئەو داگیرکارییانە ئەکات.
2. داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیا لە باشووری کوردستان، ڕێ لە بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردستان لە باکور و ڕۆهەڵات ئەگرێت. هەروەها ڕێگا لەبەردەم لاوازبوون و تێکچوونی هەرێمی باشووری کوردستان خۆش ئەکات. جارێکی تریش کوردان لەیەک داببڕێت و هێزە شۆڕشگێرەکانی لاواز بکات. لەبەرئەوە پێویستە هەموو لایەک ئەو ناوچە داگیرکراوانە وەک ناوجەرگەی کوردستان ببینن. لەبەرامبەر ئەو داگیرکارییە بوەستن و خەباتی لەدژی بەهێز بکەن.
3. هێرشی ئاسمانیی تورکیا هەر لە زاخۆوە هەتا قەندیل بەردەوامە. ئەو هێرشانە زەرەروزیانێکی زۆری گیانیی و ماڵیی بە خەڵکی خۆجێیی ئەو ناوچانە گەیاندووە. زۆر گوند چۆڵ کراون و سوپای تورکیایان تێدا جێگیر کراوە. سەربازگەی هەمیشەییان تێدا دامەزراوە. ئەمەش بە واتای داگیرکردنێکی هەمیشەیی دێت. هەربۆیە پێویستە هەموو کوردستانیان لەدژی ئەو داگیرکارییە هەمیشەییە، چالاکەنە ناڕەزایی دەربڕن و بە کردەوە هەڵوێستی خۆیان پیشان بدەن.
4. هەبوونی بنکەو بارەگای گەریلاو پێشمەرگە لەو ناوچانە ڕاستییەکی مێژوویی و ڕەوایە. لە هەموو سەردەمەکاندا ئازادیخوازان و تێکۆشەرانی دۆزی کوردستان لەو شوێنانەدا بنکەو بارەگایان هەبووە. چونکە ئەوە ولاتی خۆیانەو مافی نەتەوەیی و نیشتمانیی خۆیانە. پێویستە هەموو بزاڤە کوردستانییەکان پڕۆپاگاندەی نەیاران سەبارەت بەوەی کە لەو ناوچانەوە هێرش ئەکرێتە سەر ولاتەکەیان، بەهەستی نەتەوەیی و نیشتمانیی پووچەڵ بکەنەوە. هیچ گومانی تێدا نییە کە هەر پارچەیەکی داگیرکراوی کوردستان تایبەتمەندیی خۆی هەیەو پێویستە لەبەرچاو بگیرێت. بەڵام ئەمە واتای ئەوە نییە کە ئازادیخوازانی کوردستان نەتوانن لەنزیک ئەو سنوورانە بمێنن کە داگیرکەران دایانناوە. لەبەرئەوەش پێویستە بەیەکدەنگی هێرش و داگیرکاریی ڕیسواو شەرمەزار بکرێت و هێزی داگیرکار بەتەوای لەو ناچانە بکرێنە دەرەوە.
5. هەروەها لەگەڵ تێکۆشان دژی داگیرکاریی لە باشووری کوردستان، پێویستە هەمانکات داگیرکاریی تورکیا لە ڕۆژاوی کوردستان، لە عەفرین، عەزاز، باب و جەرابلوسیش ڕیسواو شەرمەزار بکرێت. داوابکرێت بەزووترین کات تورکیا لەو ناوچانەش بچێتە دەرەوە.
6. پیویستە هێرشەکانی ئێرانیش فەرامۆش نەکرێن. پێویستە بە هەمان شێوە هەڵوێست لە بەرامبەر هێرش و داگیرکاریی ئێرانی بگیرێتە بەر. پێویستە ئێران بێ هیچ مەرجێک هێرشەکانی بۆسەر ئەو هەرێمە ڕابگرێت. لە کاتێکدا ئێران لەژێر ئابڵوقەی نێودەولەتیدایە، بژاردەی هەرە باش بۆ ئێران ئەوەیە لەگەڵ هێزو لایەنە کوردستانییەکان بکەوێتە دیالۆگ و کێشەکان بە ڕێگای ئاشتیی چارەسەر بکات.
7. لەو بارەیەوە بە گرنگی ئەزانین سەرنجی حکومەتی عێراقی فیدراڵ بۆ سەر ڕووداوەکان ڕابکێشین کە دەوڵەتی تورکیا سنووری فەرمیی دەوڵەتی عێراقی بەزاندووە. یاساو ڕێسای دراوسێیەتی و نێودەڵەتیی شکاندووە و دەسەڵاتداریی عیراقی خستۆتە ژێر پرسیارەوە. تورکیا بەردەوامە لە هێرشەکانی و خاکێکی فراوانی ئەو دەوڵەتەی داگیر کردووە. پێویستە حکومەتی عێراق وەک مافێکی یاسایی خۆی هەموو سنوورە فەرمییەکانی خۆی و هاوولاتیانی بپارێزێت. لەدژی دوژمنایەتی و داگیرکاریی تورکیا هەڵوێستی جددی هەبێت.
8. بۆئەوەی هەرچی زووتر ئامادەکاریی پێویست دژی ئەو داگیرکارییانە بکرێت، کۆبوونەوە داوا لە کۆما جڤاکێن کوردستان – کەجەکە- پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکێتی نیشتمانی کوردستان و هەموو هێزە کوردستانییەکان ئەکات، کۆبوونەوەو هەڵویستێکی هاوبەش لەو بارەیەوە پیشان بدەن.
9. کۆمیتەی دیپلۆماسیی هاوبەشی پارت و ڕێکخراوە سیاسییە کوردستانییەکان و هەموو ئەو پارت و ڕێکخراوو کەسایەتیانەی بەشداری ئەم کۆبوونەیەن، وەک هەموو جارێک داوا لە دنیای دیموکرات و دەولەت و دەزگا نێونەتەوەییەکان ئەکەن لە بەرامبەر داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیا لە کوردستان هەڵوێست بگرن. دەنگ هەڵبڕن و ناڕەزایەتی خۆیان پیشان بدەن.
کۆبوونەوەی هەلویستی نەتەوەیی دژی داگیرکاریی تورکیا لە کوردستان
27.07.2019 برۆکسل
ئەم بابەتە 2,437 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
پارت و ڕێکخراوەکان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 27-07-2019 (5 ساڵ)
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 92%
92%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( نالیا ئیبراهیم )ەوە لە: 20-08-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 21-08-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,437 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.135 KB 20-08-2019 نالیا ئیبراهیمن.ئـ.

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
25-03-2024
زریان سەرچناری
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
26-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,877
وێنە 104,261
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,718
ڤیدیۆ 1,232

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.109 چرکە!