نامەی دەست لەکارکێشانەوە هاوکارمان نالیا ئیبراهیم وەک دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی رێکخراوی کوردیپێ
📝 بەڵگەنامەکان
سڵاو هاوکارانی کوردیپێدیا
بە هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو هاوکاران، ببورن کە من دەبێت جێتان بێڵم لەو پۆستەی بە منتان بەخشی، سوپاس بۆ متمانەی هەموو ئەو هاوکارانە.
من وەک کەسێکی ڕێکخراوی داوای لێبوردن دەکەم لە ئێوەو هەموو خەڵک، بە پێی یاسای ڕێکخراوی من متمانەم پێنەبەخشراوە، بە مانایەکی تر دەبوو لایەنی کەم یەک لەسەر سێی ئەندامان دەنگ بدەن، دواتر
بڕی ئابونە یاخود پارەی ساڵانەی ئەندامێتی، دەبێت لە کۆنگرەدا بڕیار بدرێت، بۆیە ببورن هەڵەیەکە بەسەر منیش و ئێوەدا تێپەڕی.
بۆیە بەپێی پرنسیپی ڕێکخراوی شەرعییەتی نیە ئەو چەند بڕیارەی دراوە. بۆیە من دەبێت جێی بێڵێم. تا خاوەن پرنسیپ بم،
ببورن کە هەڵەیەک بوو بەسەرما تێپەڕی.
نالیا ئیبراهیمنالیا ئیبراهیم
22-02-201922-02-2019