لە 6 مانگدا نزیکەی 800 کەس لەسەر ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون
بە تیرۆری سپی ناو دەبردرێ، بەڵام بە پێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان، تەنیا لە شەش مانگی ئەمساڵدا نزیکەی 800 کەس لە پارێزگاکانی
هەولێرهەولێر و
دهۆکدهۆک و
سلێمانیسلێمانی وەک بەکاربەر یان بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون، ئەمە لە کاتێکدایە بەپێی ئامارەکانی ساڵی ڕابردوو لە تەواوی ساڵەکە 1240 کەس لە هەر سێ پارێزگاکە دەستگیرکرابون.
سەرمەند بەرزنجی، کارگێری ڕێکخراوی ڕۆشنبیری هۆشیاری دژی ماددە هۆشبەرەکان ڕەخنەی ئەوە دەگرێت کە تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان نەخۆشخانەی تایبەت بە چارەسەری ئالوودەبووان نییە و ترس لە سزای بەندکردن وای لە ئالوودەبووان کردووە ئالوودەبوونیان بشارنەوە.
دەشڵێ: نەبوونی نەخۆشخانە یان سەنتەرێکی پزیشکی هۆکارە بۆ زیادبوونی ڕۆژانەی بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر، هۆکاری سەرەکی ئەمەش نەبوونی یاسایە.
لە بەرامبەر ئەمەدا د.محەمەد قادر گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایدەگەیەنێت: ئەو ئالوودەبووانەی لە نەخۆشخانەی دەروونی هەولێر چارەسەر دەکرێن، وەک نەخۆش تەماشا دەکرێن و هیچ سزایەکی یاسایی نایانگرێتەوە.
[1]