....هێزەکانی ڕزگاری #عەفرین# دەربارەی چالاکی هێزەکانی لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر وچەتەکانی ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەنراوی هێزەکانی ڕزگاری عەفریندا هاتووە، هێزەکانی ئێمە بە بڕیاردارییەوە چالاکییەکانی خۆیان لە دژی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە هەرێمی داگیرکراوی عەفرین و دەورووبەری بەردەوام دەکەن و گورزی سەخت لە داگیرکەران دەوەشێنن.
لە ڕؤژی 18ی ئاب/27ی گەلاوێژ هێزەکانی ئێمە لەچالاکییەکەدا چەتەکانی سەربە دەوڵەتی تورکیا داگیرکەریان لە دەورووبەری گوندی کەفەرخاشر-ی هەرێمی عەزاز کردووەتە ئامانج. لە ئەنجامی ئەوچالاکییەدا چەتەیەک کوژرا.
لەهەمان ڕۆژدا هێزەکانی ئێمە بەوردی جمووجوڵەکانی چەتەکانیان لە گوندی کەفەرخاشر خستەژێرچاودێری خۆیان و دواترچالاکییەکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامدا شەڕێکی کورت لە نێوان #شەڕڤان#انی ئێمە و چەتەکاندا هاتە ئاراوە. لەئەنجامی ئەوشەڕەدا 2چەتە کوژران و چەند چەتەی تریش برینداربوون.[1]
#21-08-2019#