بڕیار، کوڕی شەهید ئاسۆ جەلال محەمەد دەلۆ-یە کە لەشەوی #31-07-2019# لە هێرشێکی چەکدارانی داعش بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش لە گەرمیان لە ناحیەی کۆکس-ی دەڤەری گەرمیان شەهیدبوو. دوای شەهیدبوونی باوکی بڕیار، باری تەندروستی تێکچووە و لە نەخۆشخانەیی (شار) لە #سلێمانی# لەژێر چاودێری تەندروستی باری تەندورستی ناجێگیربوو. بڕیار زۆر هۆگری باوکی بووە و لە ڕۆژی شەهیدبوونی باوکییەوە هیچی نەخوارد و باوەڕی نەدەکرد کە باوکی لە ژیاندا نەماوە.[1] بڕیار ئاسۆ دوایی دووڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی شار لە ئیوارەی #25-08-2019# کۆچی دوایی کرد.
وەک ئەڵین کەس لە دوای کەس نامرێت بەڵام بریار ئەو شەهیدە بچکۆلەیە لەدوای شەهیدبوونی باوکی بەرگەی نەگرت و مرد.