📊 بابەت 374,093 | وێنە 58,944 | پەڕتووک PDF 10,970 | فایلی پەیوەندیدار 42,351 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,566
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|||💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 03-06 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆03-06-2020
📆02-06-2020
📆01-06-2020
📆31-05-2020
📆30-05-2020
📆29-05-2020
📆28-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅03 June
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
📅 01-06-2020
باکووری کوردستان
- لە گەڕەکێکی شارۆچکەی کایاپنار سەر بە پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان 55 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکران. لە روها و مێردینیش 8 باڵەخانە و ئاواییەک کەرەنتینکران.[3]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لقی یەکی دادگای ئینقلابی کرماشان، حوکمی 5 ساڵ زیندانیی تەعزیری بۆ رەسووڵ کەریمی، یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی 2019، بڕییەوە. لقی یەکی دادگای ئینقلابی کرماشان ئەو هاووڵاتییە کوردەی بە هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی تۆمەتبار کردبوو.[7]
- بەپێی ئەو ئامارانەی کە زانکۆ پ
✌️ عەقید سەربەست مەنتک
ناوی تەواوی (سەربەست جیهاد عەبدوڵڵا مەحموود)ە و نازناوی (سەربەست مەنتک)ە. لە ڕێکەوتی (10-10-1976) لە بناری چیای دێدەوان لە گوندی (بەلەبان)ی سەر بە شاری هەولێر لە دایکبووە. لە عەشیرەتی مەنتکە و سەر بە تیرەی (نەبیلەیە). لە خانەوادەیەکی نیشتیمانپەروەر و پڕ هەستی کوردایەتییەوە، بۆ پێشمەرگە و شۆڕش هەمیشە ماڵ و لانە و دیوەخانێکی پڕ هەڵوێست بوونە. خاوەنی چوار برا و سێ خوشکە، کە سێ برای پێشمەرگەن بە ناوەکانی: سەردار، هێرش و هێمن. باوکیشی پێشمەرگەی شۆڕش بووە، تا ساڵی 2001 کۆچی دوایی کرد. دوای نەمانی باوک
✌️ هەژار کەریمی
خەڵکی شاری مەهابادە، لە رۆژی 02-06-1983 لە شاری تەورێز گوللەبارانکرا.
👫 کەمال سابیر
لە ساڵی 1944 لە گەڕەکی مەڵکەندی لە سلێمانی چاوی بەدنیا هەڵهێناوه، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و خانەی مامۆستایانی هەر لە سلێمانی تەواوکردووه، هەر لە مناڵییەوە خەریکی کاری هونەری بووه، لە ناو هاوڕێکانی دا بەقسە خۆش و نوکتە چی ناسراوه، وە وهونەرمەند لە ساڵی 1970دا ژیانی هاوسەری پێکەوە ناوە خێزانێکی مام ناوەندی دروست کردووه، دوو کوڕ و دوو کچی لە پاش خۆی بەجێهێشتووە بەناوی هەردی، هەڤاڵ، هەڵاڵه و هەرێز وە لە چوارچێوەی خێزانەکەشی دا هەردەم وەک هاوڕێ رەفتاری لەگەڵدا کردوون.
مامۆستا کەمال هەرچۆن لە بوار
📖 کێ سالە شێتی کوشت؟ | 🏷️ پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

کێ سالە شێتی کوشت؟


نووسەر د. عەلی کەریم لە ساڵانی شەستەکانەوە لە یەکێتی سوڤیەت ژیاوە و خوێندنی تەواو کردووە. ساڵی 1933 لە گەرەکی حاجی حان لە سلێمانی لە دایک بووە. لە ساڵی 2017 کۆچی دوایی کردووە رۆمانی (کێ سالە شێتی کوشت) نووسیووە و نزیکەی 1500 لاپەڕەیە.
فەهد گردەوانیفەهد گردەوانی.
بۆ حەسانەوەی مێشک ئەو پەڕەگرافە بڵاودەکەینەوە پێشکەشە بە ئێوە و سوپاس بۆ کاکە [تەها باراوی] هونەرمەند و ناساندنی ئەو نووسەرە.
بۆچی لەکوردەواریدا ئەڵێن: ”فەقێ گونت تەقێ ”؟

ئێوارەیەک کە دنیا لەتاریک بوندا بوو حەکەی حاجی فەرەجی لەگ لەگی رووی کردە ماڵی محەی حەبێ کەشکەک، بێ ئەوەی ئالان ئاگادار بکات. بەپرسیار ماڵەکەی دۆزیەوە.
ئەوەی لەهەموو شتێ زیاتر سەرنجی حەکەی راکێشا دەروازە تەختەکەی حەوشەی خانووەکە بوو. ئەو دەرگا پانە بەرزە بەئاسانی قەمەرەیەکی پیا ئەڕۆی. لەکۆنیدا تەختەکەی رەش بوو بوو:
”ئەم دەرگایە لەسلێمانی کۆنترە”.
لەدرزی دەرگاکەوە سەیرێکی ناو حەوشەکەی کرد هیچی نەدی. کە لەدەرگای دا دەنگی ئافرەتێکی هاتە گوێ کە وتی.
”دەرگاکە دانەخراوە پاڵێکی قایمی پێوەبنێ ”.
حەکە زانی کە ئەمە دەنگی ئەو نەنە تەیارەیەیە ئالان کاتی خۆی باسی کرد.
حەکە پاڵێکی نا بەتاکێکی دەرگاوە کە جیڕەیەکی بەهێزی لێهەستا، حەکە بەهێواشی چووە ناو حەوشەکەو قاپی دەرگاکەی جووت کردەوە.
پیرەژنێکی سەرسپی بەدی کرد لەهەیوانەکە لەسەر دۆشەکڵەیەک دانیشتبوو، ئاوێنەیەکی لەسەر ئەرزەکە دانابوو خۆی جوان ئەکرد. دوو پشیلەی سەر زل بەرامبەری دانیشتبوون سەیری ئەم دیمەنەیان ئەکرد.
پێرەژن سەرێکی بەرز کردەوە، سەیری حەکەی کردو کەوتەوە خۆ جوان کردن. پشیلەکان حەکەیان هەر بەپیاو نەزانی، ئاوڕیان لێنەدایەوە.
- چیت دەوێ، رۆڵە چیت دەوێ؟
- خاڵە محە لەماڵە؟ بەدەنگێکی زۆر نزم وتی.
- گوێم گرانە، وەرە پێشەوەو دەنگ هەڵبڕە.
- خاڵە محە لەماڵە؟
- لەماڵ نییە چووە بۆ سینەما؟
حەکە هیچی لێحاڵی نەبوو لەم وەڵامە سەیرە.
- نەنە گیان بیستومانە خاڵە محە زۆر نەخۆشە چۆن چووە بۆ سینەما؟
- ئەی کە ئەزانی زۆر نەخۆشە ئەو پرسیارە قۆڕەت بۆ کرد؟
- نەنە گیان ببوورە من...
- بەمن مەڵێ نەنە، من ناوم ”گوڵزارە” کچی شێخی ”تەپە چنە”م، پیسی بۆگەن تۆ ناوت چییە؟
- باجی گوڵزار من ناوم “فەقێ کەریمە”، خەڵکی گەڕەکی مەڵکەندیم.
- فەقێ کەریم خێرە وا بەم ئێوارەیە هاتوی بۆ لای من؟
- باجی گوڵزار هاتوم تا بزانم خاڵە محە چۆنە.
- فەقێ، محە زۆر نەخۆشە، سێ مانگ زیاترە چاوەڕوانی حەزرەتی عیزرائیل ئەکەین لەهیچ کونێکەوە دیار نییە تابێت رۆحی محە بکێشێ، دیارە ئەویش نەخۆش کەوتوە.
حەکە قەت چاوەڕێی وەڵامی واسەیر نەبوو لەم پیرەژنە سەرسپییە ویستی بیکات بەگاڵتەو سوعبەت، بەڵام هەڵوێستی ئەمڕۆ وای پێویست ئەکرد وەک فەقێیەک خۆی قورس و قەمەر رابگرێ.
- حەزرەتی عیزرائیل، روحم بەقوربانی بێت بەپێی ئەوامری باری تەعەلا رۆحی بەنی ئادەم دەکێشێ، دیارە خاڵە محە رۆژی تەواو نەبووە، حەزرەتی عیزرائیل مەلائیکەتە نەخۆش ناکەوێ، دوێنێ لەگەڕەکی کانی ئاسکان رۆحی ”مەلا تەقلەباز”ی کێشا.
- کەواتە عیزرائیل لەم ناوەدایە؟
- نازانم لەسلێمانی ماوە یان رۆیشتوە.
نەنە تەیارە کەوتە چاوڕشتن بەکل و کلچێوک.
- فەقێ پرسیارێکت لێئەکەم، توو ئەو قورئانەی لەسنگتایە ئەگەر بەڕاستی جوابم نەدەیتەوە.
- فەرموو باجی گوڵزار حەدم چییە لەڕوی تۆدا درۆ بکەم.
- بۆچی لەکوردەواریدا ئەڵێن: ”فەقێ گونت تەقێ ”؟
- ئەوە بۆ وەزنی شیعرە.
- فەقێ تۆ هێشتا گونت نەتەقیوە؟
- نەخێر.
- وەرە پێشێ پیشانم بدە، فەقێ هەی گونت تەقێ.
حەکە لەژیانیا ئافرەتی وا بێ ئەدەبی نەدیبوو. خۆ کە نەنە تەیارە لەخۆ جوان کردن بۆوەو لەحەکەی پرسی:
- فەقێ عالم؟
حەکە وەڵامی بۆ نەدرایەوە، تەنها سەرێکی بۆ راوەشان.
- فەقێ گونت تەقێ، پرسیارێکی کەت لێئەکەم درۆم لەگەڵ مەکە.
- فەرموو، فەرموو.
- فەقێ گونت تەقێ، بۆچی فەقێ هەموو مێبازن؟
- وانییە...
- وایە، بەکچێنی ئەوەندەی نەمابوو فەقێیەک لەخشتەم بەرێ، خوا رەحمی پێکردم دایکم هات بەسەرمانا.
- دیارە ئەو فەقێیە زۆر بێ ئەخلاق بووە.
- هیچ بێ ئەخلاق نەبوو، ناهەقی ناگرم، منیش بوومایە لەجێگای فەقێ کیژۆڵەیەکی وا خڕوخرپنم دەستکەوتایە زرمەم لێهەڵئەساندو بۆ باوکیم ئاقڵ ئەکرد.
- ئەستەغفیرەڵڵا.
- فەقێ گونت تەقێ تۆ ئەو قورئانەی لەسنگتایە ئەگەر راست نەڕۆی، چەتیوێکی خڕوخرپنت دەستکەوێ زیڕەی لێهەڵناسێنێ؟
- بەحەڵاڵی زیڕە لەدایکیشی هەڵئەستێنم.
- ئافەرین فەقێ هەی گونت تەقێ، وەرە لەنزیکمەوە دانیشە با تۆزێ زاخاوی دەمم بدەمەوە، ئەوەتەی محە نەخۆش کەوتوە چوار قسەی حیزم نەکردوە، محە بەڕەحمەت بێت تاقەتی لەقسەی حیزی من نەئەچوو.
حەکە سەر کەوتە سەر هەیوانەکەو بەرامبەری نەنە تەیارە دانیشت.
- باجی گوڵزار بۆچی وتت: ”محە بەڕەحمەت بێت”؟
- ئەی بڵێم بەنەعلەت بێت؟
حەکە بۆی دەرکەوت کە دەرەقەتی دەمی نەنە تەیارە نایەت، خوا کردی نەنە تەیارە بنێشتەکەی لەدەمی خۆیا هێنایە دەرێ دای بەیەکێ لەپشیلەکان کە قۆزتیەوە چاوی پەڕییە پشتی سەری.
- باجی گوڵزار ئەمە یەکەمجارە لەژیانمدا کە بینیم پشیلە بنێشت بجوێ.
- کەر مەبە پشیلە چۆن بنێشت ئەجوێ یەکسەر قوتی ئەدا روی کردە یەکێ
لەپشیلەکان بلە، وەرە پێشێ، وەرە باوەشم.
پشیلە رەشەکە رایکردە باوەشی و نەنە کەوتە خوراندنی پشت و ملی.
- ئەو پشیلەیە ناوی بلەیە؟
- بەڵێ، محە بەناوی بلەی جاوەوە ناوی ناوە.
- ئەی ئەویتریان ناوی چییە؟
- ناوی وەسمانە، بەناوی کاک وەسمانی مەلا قادر، کاک وەسمان ئەناسی؟
- بەڵێ، کێ هەیە لەسلێمانی ئەو زاتە موبارەکە نەناسێ.
- ئەرێ فەقێ گونت تەقێ تۆ بۆ هاتویت بۆ ئێرە؟
- مەلا حەسەنی ئیمامی مزگەوتی حاجی حان ناردومی بۆ هەواڵ پرسینی تەندروستی خاڵە محێدین.
- مەلا گونسوتاو؟
- مەلا حەسەن.
- بەو گونسوتاوە بڵێ ئەم گەڕەکە مەلای خۆی هەیە، پێویستمان بەمەلای دەرەکی نییە، دیارە گونسوتاو بۆنی سەروەتەکەی محەی کردوە، بەناوی منەوە پێیبڵێ، محە هەموو سەروەتەکەی تەرخان کردوە بۆ شیوعییەکانی شاری سلێمانی، ئەگەر مەلا گونسوتاو شیوعییە، با پارچەیەک کاغەزمان بۆ بێنێ لەپۆلیسخانەوە تا بەشەکەی خۆی وەرگرێ.
- باجی گوڵزار، مەلا حەسەن وەک موسوڵمانێک تەنیا ویستی هەواڵێکی خاڵە محە بزانێ.
- وەک سەگ درۆ ئەکات، تا ئەمڕۆ جارێک نەهاتوە بۆ لای محە لەپڕ ئەم هەواڵپرسینەی لەچییە؟ ئەیتوانی هەواڵی محە لەکاک وەسمان یان لەحاجی حەڵواچی بپرسێ.
- ئەبوایە وای بکردایە.
- هەتیو تۆش درۆ ئەکەی، تۆ فەقێ نیت، فەقێ کەواو سەڵتە لەبەرئەکەن تۆ شەڕواڵ و مراخانیت لەبەردایە.
- فەقێ تا قورئان بەتەواوی حینجە نەکات مافی نییە کەواو سەڵتە لەبەرکات.
حەکە خۆشی نەیزانی چۆن ئەم وەڵامە رێکوپێکەی هات بەسەردەما.
- مافیشی نییە مێبازی بکات.
- باجی گوڵزار، خاڵە محە شیوعییە؟
- نەخێر من شیوعیم.
- تۆ لەم تەمەنەدا چۆن بووی بەشیوعی؟
- زاواکەم شیوعییە، کچەکەم شیوعییە، منیش خۆشم بێت و تاڵم بێت ئەبێ لەگەڵ ئەوانا بم.
- زاواکەت ئیش و کاری چییە؟
- لەبەندیخانەیە، شەش ساڵ حوکم دراوە، چوار ساڵی کە بەر ئەبێ، من ژنەکەی و دوو مناڵی بەکارەکەریی بۆ بەخێو ئەکەم.
- حیزبی شیوعی یارمەتیت نادات؟
- خوا هەڵناگرێ شەش مانگ یارمەتیان دام، لەپاشا وتیان ببوورە زاواکەت “ئینشیقاق”ی کردوە، لەحیزب دەرکراوە، وتم ”ئەی بۆ بەرینادەن؟” وتیان ”ئێمە نەمانگرتوە تا بەریبدەین”. محەو وەسمانی مام قادرو حاجی حەڵواچی نەبوویایە ئەبوایە لەبرسا سواڵمان بکرادیە.
ماوەیەکی تەواو بەجووت دانیشتن، نەنە تەیارە چی ئەزانی لەبابەت شیوعییەتەوە بۆ فەقێ کەریمی باس کرد.
نەنە تەیارە فەقێ کەریمی چوو بەدڵا کە بەباشی گوێی لێگرتبوو.
- بەکچێنی فەقێیەکی وەکو تۆم دەستبکەوتایە یەک و دووم لێنەئەکردو خۆم هەڵئەدایە ژێری.
حەکە داوای لەنەنە تەیارە کرد تۆزێ باسی نەخۆشییەکەی خاڵە محەی بۆ بکات تا لەکاتی نوێژکردندا دوعای بۆ بکات.
- محە زۆر نەخۆشە، بەڵام کە برسی ئەبێ زیندوو ئەبێتەوە، رۆژە نارۆژێ هەڵئەستێ پیاسەیەک بەناو حەوشەکەدا ئەکات، یاری لەگەڵ پشیلەکان ئەکات، جاری واش هەیە دوو رۆژ لەو ژوورە نایەتە دەرێ.
- ئەی قسە لەگەڵ تۆ ئەکات؟
- جار جار زمانی بەرئەبێت و ئەکەوێتە قسەی حیز!
نەنە تەیارە لەفەقێ کەریمی گەیاند، کە ئەبێ بڕواتەوە بۆ ماڵێ، نان و خواردن بەرێ بۆ مناڵی کچەکەی.
نەنە هەستاو چووە ژوورەکەی محە. حەکە ئەمەی بەفرسەت زانی دوای کەوت. لەدەرگای ژوورەکەی محەوە. سەیری کرد محە لەسەر ئەرزەکە لەسەر دۆشەکێ راکشاوە، جاجمێکی سوری پیادراوە، لەلای سەرییەوە دۆلکەیەک ئاو و جامێک دانراوە، لەپشت سەرییەوە چرایەکی فانۆسی نەوت و هیچی تر. ژوورێکی رەق و تەق.
نەنە تەیارە لەتاقێکدا قاپێ چێشتی داگرت و لای دەستی محەوە دای نا، لەتاقێکی کەدا میوەیەکی زۆری داگرت و لای قاچی محەوە دای نا. چرا فانۆسەکەی داگیرساندو خستیە یەکێ لەتاقەکانەوە، ناوچەوانی محەی ماچ کردو هاتە دەرێ.
- فەقێ با بڕۆین.
هەردووکیان چوونە کۆڵان: نەنە تەیارە قاپی حەوشەکەی داخست و کلیلەکەی خستە ژێر قاپی دەرگاکەوە.
- باجی گوڵزار ئەو کلیلە بۆ لەگەڵ خۆت نابەیت؟
- شەوێ لەوانەیە کاک وەسمان و حاجی حەڵواچی بێن بۆ سەردانی محە، خۆیان دەرگاکە ئەکەنەوە، دوایی کەڕۆشتن دایئەخەنەوە.
لەبەر دەرگا نەنە تەیارە چارەک سەعاتێ باسی پیاوەتی کاک وەسمان و حاجی حەڵواچی کرد، باسی ناپیاوەتی بلەی جاوی کرد.
- ئەو بلە شێتە تا ئەمڕۆ جارێک نەهاتوە بۆ لای محە.
- وەکو من بیستومە ئەو کابرایە شێت نییە، فەیلەسوفە.
- تەڕەماشە، شێتێکی پەتییەو بۆی لواوە، ئەزانی وتویەتی چی؟
- نەخێر نازانم.
- ناچم بۆ لای محە، بەئیزنی خوا، بەمزووانە لەجەهەنەم یەکتری ئەبینین.
- ئەستەغفیرەڵڵا.
🗄 سەرچاوەکان
[1] 👪 تۆڕی کۆمەڵایەتی | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | Fahad Gardawan

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 13-01-2019
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 📖 رانانی پەڕتووک
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: 🇸🇪 سوید

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Aug 26 2019 9:32PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 26 2019 9:51PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Aug 27 2019 10:02AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 262 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

کێ سالە شێتی کوشت؟

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
📕 پەڕتووکخانە
1.👁️کێ‌ سالە شێتی کوشت
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️تەها باراوی
2.👁️فەهد گردەوانی
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,514 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574