نەخشەی پارێزگای سلێمانی بە قەڵەمی مامۆستا کەمال موکرجی لە ماوەی هەشت ساڵ کارکردندا بە نهێنی کێشراوە. وێنەی ماکی ئەم نەخشەیە 58سم بە 55سم دەبێ. مامۆستا کەمال هاوکاتی گەشتی کارەکەی بۆ دێ و شارۆچکەکانی سەر بە پارێزگای سلێمانی زانیاریی پێویستی نەخشەی جوگرافیی کۆکردۆتەوە و هێناونییەتییەوە بۆ ماڵەوە و لەسەر چەند ڕەشنووسێکی نەخشە تۆماریکردوون. ئەم نەخشەیە لە سەردەمی بەعسدا بووە و ناچار بووە بە نهێنی تێیدا کاربکات. چونکە ناوی زۆر لادێ و شوێنی کوردستانی پاراستووە کە ڕژێمی بەعس خاپووریکردوون و ناویانی سڕیوەتەوە.
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 2,008 անգամ