بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لەچوار گوندی سنووری قەزای #پێنجوێن#، زیاتر لە هەزار دۆنم پوش و پاوان و دارستان سوتا.
ئیسماعیل ئیبراهیم، بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پێنجوێن لە #30-08-2019# ڕاگەیاند: بەداخەوە لەگوندەکانی (هاربڕ و دارۆخان) کە دەکەونە سنووری ناحیەی گەرمکی سەر بەقەزای پێنجوێن، لەکاتی سەرقاڵی چەند کەسێک بەمازوو کردنەوە، ئاگرێک کەوتووەتەوە و بەو هۆیەشەوە زیاتر لە هەزار دۆنم لەپوش و پاوان و دارستان سوتاون.
وتیشی: هاوکات لەهەردوو گوندی (ئەحمەد کلوان و کانی شابان)ی نزیک قەزای پێنجوێنیش، بەهۆی تەقینەوەی لوغم بەئاژەڵێکی کێویەوە ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە و نزیکەی 60 دۆنم زەوی پوش و پاوان سوتاوە[1]