Վիճակագրություն | Հոդվածներ 454,581 | | Նկարներ 93,139 | | Գրքեր 16,708 | | Կից փաստաթղթեր 77,221 | | Տեսանյութ 806 | | 25 Ակտիվ այցելուները Kurdipedia! | | Այսօր 15,801 |
|
کوردیپێدیا لە ڕوانگەی هاوکار: زریان سەرچناری-یەوە խումբ: Հոդվածներ | Հոդվածներ լեզու: کوردیی ناوەڕاست
Կիսվել |
| Facebook | 0 |
| Twitter | 0 |
| Telegram | 0 |
| LinkedIn | 0 |
| WhatsApp | 0 |
| Viber | 0 |
| SMS | 0 |
| Facebook Messenger | 1 |
| E-Mail | 0 |
| Copy Link | 0 |
Աստիճան Հատ |
|
Գերազանց |
Շատ լավ |
Միջին |
Վատ |
Վատ |
| Kurmancî - Kurdîy Serû | 0 | English | 0 | عربي | 0 | فارسی | 0 | Türkçe | 0 | עברית | 0 | Deutsch | 0 | Español | 0 | Française | 0 | Italiano | 0 | Nederlands | 0 | Svenska | 0 | Ελληνική | 0 | Azərbaycanca | 0 | Fins | 0 | Norsk | 0 | Pусский | 0 | Հայերեն | 0 | 中国的 | 0 | 日本人 | 0 |
چۆن کوردیپێدیام ناسی؟
کوردی+پێدیا=کوردیپێدیا، ئەو ئەنجامە کە کوردیپێدیایە بە ڕێکەوت ناسیم، بەڵام چ ڕێکەوتێک؟ هەرکات پێویستم بە بابەتێک هەبوایە بە زمانی کوردی، لە نێت گەڕانم بۆ دەکرد ئەوا چەندین بابەت دەدۆزرایەوە کە زۆربەیان ئەگەر نەڵێم هەموویان لە تۆمارەکانی سایتی کوردیپێدیا بوون.
ئەمە وایکرد ئیتر زۆر خۆم ماندونەکەم، واتا کە پێویستم بە گەڕان هەبوایە ئەوا لە سایتی کوردیپێدیا بۆی دەگەڕام و نائومێد نەدەبووم واتا دڵخوازی خۆم تێدا دەستدەکەوت.
وە ئەگەر پێداویستیەکەشم دەست نەکەوتایە ئەوا بە ئیمەیڵ پەیوەندیم دەکرد بە بەڕێوەبەری یەکەمی سایتەکە کاک (هاوڕێ باخەوان)(هاوڕێ باخەوان).
دەمپرسی ئایا فڵان بابەت لەلای بەڕێزتان تۆمارە یان نا؟ چۆن گەڕانی بۆبکەم لە سایتەکەتان؟ چۆن هاوکاریم دەکەن بە دەستی بهێنم؟ ئەوانیش کاتی خۆیان دەداپێم وە هاوکاریان دەکردم.
تا کار گەیشتە ئەوەی هەر بابەتێک کە بمزانیایە لە کوردیپێدیادا تۆمارنییە بە ئیمەیڵ دەمنارد بوویان تا تۆماری کەن. یان جاری واهەیە ئەگەر هەڵەیەکم بەرچاوبکەوتایە لە کوردیپێدیا، وەک دەگوترێت بە دیاری پێشکەشم دەکردن و ئەوانیش بە سنگی فراوانەوە وەریان دەگرت و هەڵەکەیان چاکدەکرد.
پاش ماوەیەک واتا لە ساڵی 2017دا زانیاری تاکەکەسی خۆم نارد، ئەوانیش وەک کەسایەتی تۆماریان کرد لە کوردیپێدیا.
وە لە ناوەڕاستی 2018 داوامکرد بمکەن بە هاوکاری خۆیان، ئەوانیش داواکاریەکەیان قبوڵکردم و ئەوشەرەفەم پێبڕا لە 25-05-201825-05-2018بوم بە هاوکاری ڕێکخراوی کوردیپێدیا.
کوردیپێدیا چیی پێ بەخشیوم؟
هەستێکی تایبەت، متمانەیەکی زۆر کە لەیەکەم ڕۆژەوە بووم بە هاوکاری کوردیپێدیا وەک هاوکارانی تر تەماشاکراوم و خۆم بە نامۆ نەزانیوە لەناویاندا، پێشنیار و داواکاریەکانیشم بۆ هەندێک باشکردن و گۆڕانکاری بەهێند وەرگیراون. لە پێدانی زانیاری و ڕێنماییەکانیشدا بەهەمان شێوە، بواری بۆ ڕەخساندووم کە خزمەت بە زمانی کوردی و تاکی کورد و خاکی کوردستان بکەم لەڕێی تۆمارکردنی زانیارییەکانەوە.
کوردیپێدیا چیی بە بەکارهێنانی بەخشیوە؟
بەکارهێنەرانی کوردیپێدیا کە خۆم یەکێکم لەوان، لە زۆر بواردا سودمەندبوون لێی واتا بووە بەسەرچاوەیەکی دەوڵەمەندی باوەڕپێکراو، بۆ خۆێنەران و لێکۆڵەرەوان.
کوردیپێدیا بەرەو کوێ دەڕوات ؟
من پێموایە کوردیپێدیا داهاتویەکی گەش و ڕۆشنی دەبێت، واتا دەچێتە ئاستێک کە هیچکام لە سایتە هاوشێوەکانی (حکومی و ناحکومی)ناتوانن بگەنە ئاستی.
کێشەکانی کوردیپێدیا؟
هیچ کارێک بێ کێشە و تەنگوچەڵەمە نابێت، بەڵام گرنگی لەوەدایە کێشەکان دەستنیشان بکرێن و چارەسەری بنەڕەتیان بۆ بدۆزرێتەوە.
گەورەترین کێشەی ڕێکخراوی کوردیپێدیا ئەوەیە کە خەڵک وەکخۆی لێێ تێنەگەیشتووە و نایناسێت لە دوو ڕووەوە، یەکەم تۆمار و زانیاریەکانی ناخەمڵێنرێت و وەک سایتیکی ئاسایی تواشادەکرێت. دووەم بەچاوێکی تەسکەوە دەبینرێت و هەربەزۆر دەیانەوێت مۆرکی لایەنێک یان بیروبۆچونێکی پێوە بلکێنرێت.
کاری پێکەوەییی هاوکارانی کوردیپێدیا چۆنە و دەبێت چۆن بێت؟
کاری پێکەوەیی هونەرە، واتا هەموکەس ناتوانێت ئەنجامی بدات، کوردیپێدیا چونکە هەندێک یاساوڕێسای تایبەت بە خۆی هەیە توانیوێتی زەمینەیەک سازبکات بۆ هاوکارانی لەکاری پێکەوەیدا، هەرچەند دەگوترێت کاری پێکەوەیی واتا توانەوەی تاکەکانی گروپێک لەوگروپەدا، بەڵام توانا کەسیەکانیش لەبەرچاوبگیرین کارێکی باشە و سودوەرگرتن لە لێهاتوویەکانی یەکدی من بە پێویستی دەزانم. شتێکیشم لە یاد نەبوبێت باسی بکەم، دواتر بۆی زیاد دەکەم. وەک گوتراوە دەستم لە هەورە هەر ئەوەندەم لە بیرە. [1]
زریان سەرچناریزریان سەرچناری
01-09-201901-09-2019 Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը  բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی  بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە! Այս տարրը արդեն դիտվել 5,114 անգամ ՀեշԹեգ կապված նյութեր: 5 Նյութերի գույք Technical Metadata |
|