🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست (# 240,151)
Kurmancî - Kurdîy Serû (# 55,972)
English (# 2,260)
کرمانجی - کوردیی سەروو (# 5,099)
هەورامی (# 61,719)
لەکی (# 17)
عربي (# 9,707)
Kurdîy Nawerast - Latînî (# 1,153)
فارسی (# 2,495)
Türkçe (# 762)
עברית (# 10)
Ελληνική (# 13)
Deutsch (# 378)
Française (# 193)
Nederlands (# 126)
Svenska (# 57)
Italiano (# 38)
Español (# 26)
日本人 (# 18)
Norsk (# 13)
Fins (# 11)
中国的 (# 11)
Հայերեն (# 10)
Pусский (# 749)
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📼 دانیشتنێک لە ئۆردوگای هەریر 1987
ڤیدیۆ: دانیشتنێکی کۆمەڵێک کەسایەتی دەڤەری باڵەکایەتی، کە بە زۆرەملێ ڕاگوێزرابوون، لە سەردەمی ڕژێمی بەعس بۆ ئۆردوگای هەریر.
ساڵ: 1987
کەسایەتیەکان: ئەحمەد خدر، عەبدوڵڵا و ڕەسوڵ حەلاق.[1]
📼 دانیشتنێک لە ئۆردوگای هەریر 1987
📕 خاکی جزیرە و بۆتان
ناونیشانی پەڕتووک: خاکی جزیرە و بۆتان
ناوی نووسەر: شاکر فەتاح
دەسنووسی خاکی جەزیرە و بۆتان
بابەتێکی کورتە سەبارەت بە خاکی جزیرە و بۆتان
بەغداد
1972
[1]
📕 خاکی جزیرە و بۆتان
📕 بەهلولی حەکیم
ناونیشانی پەڕتووک: بەهلولی حەکیم
ناوی نووسەر: هاودەنگ فەرهاد بابانی
شوێنی چاپ: هەولێر
چاپخانە: ڕەها
دەزگای پەخش: ناوەندی ڕەها
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم[1]
📕 بەهلولی حەکیم
📕 من ئەزانم لەبیرم چووەتەوە شاعیربم
ناونیشانی پەڕتووک: من ئەزانم لەبیرم چووەتەوە شاعیربم
ناوی نووسەر: ئارام فەتحی
چاپەخانە: یاد
شوێنی چاپ: سلێمانی
ساڵی چاپ: 2019
ژمارەی چاپ: یەکەم
لە بەڕێوەبەرێتی گشتی کتێبخانە گشتییەکان ژمارە سپ
📕 من ئەزانم لەبیرم چووەتەوە شاعیربم
👫 سلڤانا دڵشاد
ناو: سلڤانا
ناوی باوک: دڵشاد
شوێنی لەدایکبوون: شارۆچکەی کۆیە
ژیاننامە
خانمە مەیکەپ ئاڕتیستە، کوردی مەسیحییە، لە عەنکاوەی هەولێر دادەنیشێ.
[1]
👫 سلڤانا دڵشاد
📕 لوب دوب
ناونیشانی پەڕتووک: لوب دوب
ناوی نووسەر: د. هەڤین کەمال شا محەمەد
شوێنی چاپ: سلێمانی
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم[1]
📕 لوب دوب
👫 ئاسۆ عەبدوڵڵا محەمەد
ناو:ئاسۆ
ناوی باوک: عەبدوڵڵا محەمەد
ڕۆژ و مانگ و ساڵی لەدایکبوون : 03-11-1977
شوێنی لەدایکبووند گەڕەکی سابوونکەرانی شاری سلێمانی.
ژیاننامە
لەساڵی 1983 چووەتەوە، قوتابخانەی (ئامانج) لەگەڕەکی کارێ
👫 ئاسۆ عەبدوڵڵا محەمەد
👫 کاروان زاهیر سابیر
ناو: کاروان
ناوی باوک: زاهیر سابیر
مامۆستای زانکۆ - پسپۆری یاسایی
👫 کاروان زاهیر سابیر
📖 عێراق چ مەبەستێکی هەیە لە بە سیاسی کردنی بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵی سەبارەت بە نەوتی هەرێمی کوردستان؟
عێراق چ مەبەستێکی هەیە لە بە سیاسی کردنی بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵی سەبارەت بە نەوتی هەرێمی کوردستان؟
دکتۆر: کاروان زاهیر سابیر

دوا بەدوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە 9ی گوڵانی 2003 کورد وەکو کارەکتەرەکی
📖 عێراق چ مەبەستێکی هەیە لە بە سیاسی کردنی بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵی سەبارەت بە نەوتی هەرێمی کوردستان؟
📕 ڕێنماییەکانی تایبەت بە ئەزموونەکان
ناونیشانی پەڕتووک: ڕێنماییەکانی تایبەتبە ئەزمونەکان
ئامادەکرن و کۆکردنەوە: نازم دەهام جەمیل - باپیر بەکر باپیر
شوێنی چاپ: هەولێر
چاپخانە: وەزارەتی پەروەردە
ساڵی چاپ: 2017-2018
ژمارەی چاپ: دووەم
📕 ڕێنماییەکانی تایبەت بە ئەزموونەکان
👫 جەواد محمەد ساڵح ئیسماعیل
ناو:جەواد
ناوی باوک: محەمەد ساڵح ئیسماعیل
ژیاننامە
هاووڵاتییەکی باشووری کوردستانە، بە پێی نووسراوی ژمارە (115) لە ڕێکەوتی 06-07-2021 بە پێی ڕێنمایی ژمارە (4) ساڵی 2021 لەلایەن وەزارەتی کاروباری شەه
👫 جەواد محمەد ساڵح ئیسماعیل
👫 فەرهاد محەمەد ساڵح ئیسماعیل
ناو: فەرهاد
ناوی باوک: محەمەد ساڵح ئیسماعیل
ژیاننامە
هاووڵاتییەکی باشووری کوردستانە، بە پێی نووسراوی ژمارە (115) لە ڕێکەوتی 06-07-2021 بە پێی ڕێنمایی ژمارە (4) ساڵی 2021 لەلایەن وەزارەتی کاروباری ش
👫 فەرهاد محەمەد ساڵح ئیسماعیل
👫 سەڵاح محەمەد سلێمان
ناو: سەڵاح
ناوی باوک: محەمەد سلێمان
ژیاننامە
هاووڵاتییەکی باشووری کوردستانە، بە پێی نووسراوی ژمارە (115) لە ڕێکەوتی 06-07-2021 بە پێی ڕێنمایی ژمارە (4) ساڵی 2021 لەلایەن وەزارەتی کاروباری شەهیدان و
👫 سەڵاح محەمەد سلێمان
👫 ئەکبەر ڕەحمان عەلی
ناو: ئەکبەر
ناوی باوک: ڕەحمان عەلی
ژیاننامە
هاووڵاتییەکی باشووری کوردستانە، بە پێی نووسراوی ژمارە (115) لە ڕێکەوتی 06-07-2021 بە پێی ڕێنمایی ژمارە (4) ساڵی 2021 لەلایەن وەزارەتی کاروباری شەهیدان و
👫 ئەکبەر ڕەحمان عەلی
👫 محەمەد حەسەن ئەحمەد
ناو: محەمەد
ناوی باوک: حەسەن ئەحمەد
ژیاننامە
هاووڵاتییەکی باشووری کوردستانە، بە پێی نووسراوی ژمارە (115) لە ڕێکەوتی 06-07-2021 بە پێی ڕێنمایی ژمارە (4) ساڵی 2021 لەلایەن وەزارەتی کاروباری شەهیدان
👫 محەمەد حەسەن ئەحمەد
👫 ئەدیبە کاکەڕەش سابر
ناو: ئەدیبە
ناوی باوک: کاکەڕەش سابر
ژیاننامە
هاووڵاتییەکی باشووری کوردستانە، بە پێی نووسراوی ژمارە (115) لە ڕێکەوتی 06-07-2021 بە پێی ڕێنمایی ژمارە (4) ساڵی 2021 لەلایەن وەزارەتی کاروباری شەهیدان و
👫 ئەدیبە کاکەڕەش سابر
👫 دەرواز فایەق ئەحمەد
ناو: دەرواز
ناوی باوک: فایەق ئەحمەد
ژیاننامە
هاووڵاتییەکی باشووری کوردستانە، بە پێی نووسراوی ژمارە (115) لە ڕێکەوتی 06-07-2021 بە پێی ڕێنمایی ژمارە (4) ساڵی 2021 لەلایەن وەزارەتی کاروباری شەهیدان
👫 دەرواز فایەق ئەحمەد
👫 نەسرین جومعە محەمەد
ناو: نەسرین
ناوی باوک: جومعە محەمەد
ژیاننامە
هاووڵاتییەکی باشووری کوردستانە، بە پێی نووسراوی ژمارە (115) لە ڕێکەوتی 06-07-2021 بە پێی ڕێنمایی ژمارە (4) ساڵی 2021 لەلایەن وەزارەتی کاروباری شەهیدان
👫 نەسرین جومعە محەمەد
👫 ئەحمەد محەمەد ئەحمەد
ناو: ئەحمەد
ناوی باوک: محەمەد ئەحمەد
ژیاننامە
هاووڵاتییەکی باشووری کوردستانە، بە پێی نووسراوی ژمارە (115) لە ڕێکەوتی 06-07-2021 بە پێی ڕێنمایی ژمارە (4) ساڵی 2021 لەلایەن وەزارەتی کاروباری شەهیدان
👫 ئەحمەد محەمەد ئەحمەد
👫 بەکر ئەمین سەعید
ناو: بەکر
ناوی باوک: ئەمین سەعید
ژیاننامە
هاووڵاتییەکی باشووری کوردستانە، بە پێی نووسراوی ژمارە (115) لە ڕێکەوتی 06-07-2021 بە پێی ڕێنمایی ژمارە (4) ساڵی 2021 لەلایەن وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئە
👫 بەکر ئەمین سەعید
👫 سەعدییە مەحمود ناسر
ناو: سەعدییە
ناوی باوک: مەحمود ناسر
ژیاننامە
هاووڵاتییەکی باشووری کوردستانە، بە پێی نووسراوی ژمارە (115) لە ڕێکەوتی 06-07-2021 بە پێی ڕێنمایی ژمارە (4) ساڵی 2021 لەلایەن وەزارەتی کاروباری شەهیدان و
👫 سەعدییە مەحمود ناسر
👫 بەرزان حسەین مەمەند
ناو: بەرزان
ناوی باوک: حسەین مەمەند
ژیاننامە
هاووڵاتییەکی باشووری کوردستانە، بە پێی نووسراوی ژمارە (115) لە ڕێکەوتی 06-07-2021 بە پێی ڕێنمایی ژمارە (4) ساڵی 2021 لەلایەن وەزارەتی کاروباری شەهیدان و
👫 بەرزان حسەین مەمەند
👫 کاروان جەبار قادر
ناو: کاروان
ناوی باوک: جەبار قادر
ژیاننامە
هاووڵاتییەکی باشووری کوردستانە، بە پێی نووسراوی ژمارە (115) لە ڕێکەوتی 06-07-2021 بە پێی ڕێنمایی ژمارە (4) ساڵی 2021 لەلایەن وەزارەتی کاروباری شەهیدان و
👫 کاروان جەبار قادر
👫 محەمەد والی سەعید
ناو: محەمەد
ناوی باوک: والی سەعید
ژیاننامە
هاووڵاتییەکی باشووری کوردستانە، بە پێی نووسراوی ژمارە (115) لە ڕێکەوتی 06-07-2021 بە پێی ڕێنمایی ژمارە (4) ساڵی 2021 لەلایەن وەزارەتی کاروباری شەهیدان و
👫 محەمەد والی سەعید
👫 هەژار ئەبوبەکر عەزیز
ناو: هەژار
ناوی باوک: ئەبوبەکر عەزیز
ژیاننامە
هاووڵاتییەکی باشووری کوردستانە، بە پێی نووسراوی ژمارە (115) لە ڕێکەوتی 06-07-2021 بە پێی ڕێنمایی ژمارە (4) ساڵی 2021 لەلایەن وەزارەتی کاروباری شەهیدان
👫 هەژار ئەبوبەکر عەزیز
📌 کوردیپێدیا، پێویستی بە ئەرشیڤوانانە لە باکوور، رۆژهەڵات و رۆژاوای وڵات. تکایە سی ڤی-یەکانتان بۆ کوردیپێدیا بنێرن.
📌 Kurdîpediya bi arşîvvanan re hewceye ji bakur, rojhilat û rojavayê Kurdistanê ve. Ji kerema xwe CV ya xwe ji Kurdîpediya re bişînin.
📌 Kurdipedia hiring archivists from North, East and West Kurdistan. Please send your CV to Kurdipedia.
👫 کەسایەتییەکان
یەدوڵڵا رەحمانی
👫 کەسایەتییەکان
رۆژە جەبار
👫 کەسایەتییەکان
عادل تۆفیق جەعفەر
👫 کەسایەتییەکان
سەحەر کەلهوڕی
👫 کەسایەتییەکان
سەحەر ئەدیب
📖 فەلسەفە چییە؟ | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
5 دەنگ 4 ⭐
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🏁 وەرگێڕان
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂
فەلسەفە چییە؟
📖 کورتەباس

هەڤپەیڤینێک لەتەک کاوە جەلال مامۆستای فەلسەفە لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی رانیەرانیە دەربارەی فەلسەفە و فەلسەفاندن لە کوردستاندا، رۆژی 14/5/2008:
سازدانی: پێشڕەو محەمەد
پێشڕەو: زۆر باس لە فەلسەفە دەکرێت، ئایا فەلسەفە چییە؟
کاوە جەلال: من سەرەتا هەوڵ دەدەم بگەڕێمەوە بۆ دیاریکردنێکی ئێتیمۆلۆژیانەی فەلسەفە. لەم روانگەیەوە فەلسەفە لە دوو وشەی (Philein و Sofia) پێکدێت. فیلاین واتای خۆشویستن و سۆفییا واتای دانایی دەگەیەنێت. کەواتە فەلسەفە، ئەگەر لە سەرچاوەوە تەماشای بکەین، واتای خۆشەویستی بۆ دانایی دەگەیەنێت، لێرەشدا فەیلەسوف ئەو کەسەیە کە دانایی خۆشدەوێ. گەر لێرەدا واژەی دانایی روون بکەینەوە، ئەوە دەتوانین بڵێین: کەسێک لەو کارە هزرییەدا کە خۆی ئەنجامی دەدات، شادی لەو ئامانجە دەبینێ کە ئەو بە ئاراستەکەی کاردەکات، ئەو کەسە بناغە دادەڕێژێت، کێشە رواڵەتییەکان و گرنگیپێدانە جیاوازەکان دەبینێت، لێرەشدا نەبوونی تەماح مۆرکێکی سەرەکییە.
لە بنەڕەتدا فەلسەفە لە سەردەمی سۆکراتیشدا هەر لەم واتایەدا بەکار دەهێنرا. بەڵام بێگومان لێرەدا پرسیارێک دێتە پێشێ کە زۆر گرنگە: ئایا کەسێک بە چ ئامانجێکەوە دەفەلسەفێنێ؟ هەروەها بە چ مێتۆدێک ئەو کەسە دەفەلسەفێنێ؟ کاتێک من ئێستا واژەی فەلسەفاندنم بەکارهێنا، ئەوە من راستەوخۆ جیاوازییەکم کرد لە نێوان فەلسەفە و فەلسەفاندندا. فەلسەفە، وەک گۆتم، برێتییە لە خۆشەویستی بۆ دانایی، بەڵام فەلسەفاندن شتێکی دیکەیە. ئەوە لە کاتی کانتەوە چەسپیوە کە ئێمە فێری فەلسەفە نابین، ئاخر فەلسەفە ئەزموونێکی خۆییە، فەلسەفە ئەزموونێکە کە کەسی تاک لە پرسیارە قوڵەکانییەوە دەیکات، ئەو کەسە تاکە رادەمێنێ و رامانی دەچێتە دۆخی پرسیارەوە، لێرەشدا ئەو کەسە بەناچاری دەکەوێتە بەردەم پرسیاری مێتۆد، واتا بەردەم پرسیاری رێگەبڕینی هزرینی خۆیی.
شێوازەکانی فەلسەفاندن جیاوازن. بۆ نموونە سۆکرات لەتەک هاووڵاتییاندا گفتوگۆی دەکرد، ئەو مێتۆدەش کە ئەو بەگەڕی خست، ناوی نا هونەری مامانی. ئەو ئەم مێتۆدەی مامانیی وەک مێتۆد بەکارهێنا، ئەویش بە ئامانجێکەوە کە برێتی بوو لە گەیشتن بە بەشداریکردن لە زانیندا. ئەمە بە گشتی ناودەندرێت گفتوگۆی سۆکراتی.
بێگومان ئێمە دەبێت ئەو پرسیارەش بکەین، کە ئایا چۆن یان لە چ حاڵەتێکدا مرۆڤ دەکەوێتە فەلسەفاندن؟ وەک گۆتم، دەروازەی کێشەکە برێتییە لە رامان، لێرەشدا پرسیارێک دێتە ئاراوە: ئایا بێدرابوونەوەیەک بۆ ئەمە زەروورە یان فێرکارییەک دەتوانێ نزیکمان بخاتەوە لە کێشە فەلسەفییەکان؟ بێگومان دەبێ سەرەتا بڵێین، ئەگەر مرۆڤ لە جەوهەرییەوە پرسیاری کرۆکی نەکات، ئەو کەسە ناتوانێت بە فەلسەفە بگات.
هەمیشە بە فەلسەفاندنەوە گومان بەستراوەتەوە، بۆ نموونە ئێمە لە لای پلاتۆن گومانمان هەیە لەو جیهانەی کە دەوری ئێمەی داوە، ئێمە بە هەمان شێوە گومانمان لە لای دێکارت هەیە، بێگومان وەک گومانی مێتۆدی، کە لێرەدا بە مەبەستی رێگەبڕینێکی هزری بەگەڕ دەخرێت لە پێناوی گەیشتن بە زانینی جەخت. مێتۆدکان بەگشتی برێتین لە کۆششی جیاوازی هۆشەکییانە. مرۆڤ دەشێ لەم رەوتەدا بەدووی ئاڕاستە و ترادسیۆن و فێرگەکانی هزردا بگەڕێت، وەک گۆتم فەلسەفاندن هەمیشە هزرییە، هزریش برێتییە لە لێهزرین، برێتییە لە شیکاری، برێتییە لە سیستەماتیزەکردن. کەواتە من لە رەوتی فەلسەفاندندا لە کێشەکە دەهزرێم، کاتێکیش لێدەهزرێم، ئەوە من بە شرۆڤەکردن هەڵدەستم، لەم رەوتەشدا سیستەماتیزەکردنێک ئەنجام دەدەم.
گەر ئێمە لەم روانگەیەوە لە کێشەی فەلسەفاندن بڕوانین، ئەوە لە بنەڕەتدا دەبێ بڵێین، کە فەلسەفە لەگەڵ هەر فەلسەفێنەرێکدا هەمیشە لە سفرەوە سەرچاوە دەگرێتەوە. دەتوانین بڵێین پرسیارە کرۆکییەکانی فەلسەفە لە سەرەتاوە نزیکەی هەتا ئەمڕۆ وەک خۆیان ماونەتەوە، بەڵام ژمارەی وەڵامەکان بەقەدەر ژمارەی وەڵامی فەیلەسوفەکانە. هەر فەیلەسوفێک وەڵامێکی خۆیی ئەو پرسیارە کرۆکییانە دەداتەوە کە مرۆڤ دەیانکات. لێرەشدا هەر فەیلەسوفێک بە مێتۆد لە فەیلەسوفەکانی دی جیادەبێتەوە. لێرەدا بێگومان دۆخە مێژووییەکان رۆڵێک دەگێڕن، هەروەها بەپێی ئەو دۆخە مێژووییانەش، پرسیارە بنەماییەکان داوای فۆرمولەکردنی وەڵامی
نوێ دەکەن. ئەمەش مۆرکێکی زۆر تایبەتمەندی فەلسەفەیە. بۆ نموونە گەر لەتەک تاکە زانستەکاندا بەراوردی بکەین، ئەوە دەبینین کە تاکە زانستەکان زانین کۆدەکەنەوە و ئەو تاکە زانینانە یان شارەزاییانە دەبن بە زەینەی کارکردنی ئاییندەی زانستەکە، وەک بۆ نموونە ئەستێرەناسی. لە ئەستێرەناسیدا هەنگاو بە هەنگاو زانینەکان کۆدەکرێنەوە، ئەمە هەر لە سەرتاوە وابوو. سەرەتا بۆ نموونە لە ئەستێرەناسیی بابلییەکاندا گەردوون تەخت بوو، ناوەندی زەوی بابل بوو و لە سەنتەریدا بورجی بابل خۆی دەبینییەوە، ئینجا بە دەوریدا کایە ئاسمانییەکان دیاریکرابوون. پاشان گەردووندیدییەکی دیکە لە گریکستان سەریهەڵدا و گریکەکان زەمینی گۆئاسایان ئاشکرا کرد. لە چەرخی ناڤیندا گەردووندیدی گۆڕرا بۆ گەردووندیدییەکی جیۆسەنتری کە زەمینی بە ناوەندی گەردوون دەزانی، پاشان لە رێنیسانسدا ئەم تێڕوانینە تێکشکێندرا و بەئاگابوونێکی نوێ لە سەر گەردوونێکی بێدوایەکی سەریهەڵدا. ئەم نموونەیەم هێنایەوە تاکو پێشانی بدەم کە تاکە زانستەکان، بۆ نموونە ئەستێرەناسین زانین کۆدەکەنەوە، بەڵام بە پێچەوانەوە فەلسەفە یان فەلسەفێنەر لەتەک وەڵامە مێژووییەکاندا خەریک دەبێت، ئەو وەڵامە مێژووییانە کە لە مێژووی فەلسەفەدا دراونەتەوە، دەپەرچێنێت. بێگومان فەلسەفێنەر دەتوانێت هەروەها بە شێوەیەکی سیستەماتیکیش لەتەک پرسیارە بنەماییە فەلسەفییەکاندا خەریک ببێت، بۆ نمونە لە زماندا، لەتەک مۆڕاڵ (ئەخلاق)دا، لەتەک مرۆڤدا، لەتەک سیاسەتدا... هتد. بەڵام دەمەوێ لێرەدا جەخت لەولایەنە بکەم، کە فەلسەفە تەنها دەتوانێ لەتەک هەر کایەبابەتێکی خۆیدا تەنها رەخنەیی بێ. ئەمە لەکاتی کانتەوە مۆرکی هزرینی فەلسەفییە.
پێشڕەو: تۆ گوتت فەلسەفە واتا خۆشەویستی بۆ دانایی، ئایا مەرجە ئەو کەسەی دانایی خۆشبوێت فەیلەسوف بێت؟
کاوە جەلال: بێگومان مەرج نییە ئەو کەسەی خۆشەویستی بۆ دانایی هەبێت فەیلەسوف بێت، بەڵکو دەشێ ئەوکەسە خۆشەویستی بۆ دانایی هەبێت و پاشان هەوڵ بدات لەم هەستەوە بپەڕێتەوە بۆ کایەی ئاوەز (ئەقڵ) و کارکردنی ئاوەزمەندانە لەو پرسیارانەدا کە لە نێو هەستەکاندا سەرەتا سەریانهەڵداوە. بێگومان دەبێ ئێمە ئاماژە بۆ ئەوەش بدەین کە دەرچۆ پنتی دیکە بۆ نێو فەلسەفە هەیە، بۆ نموونە ئەوە کە لە فەلسەفەی ئەکسیستێنسیالیزم (ڤێهەیەگەرایی)دا هەیە و ناو دەنرێ ئەزموونی ئەکسیستێنسی، لێرەشدا مەبەست لە رووداوێکی ئەکسیستێنسییە کە بەسەر کەسی تاکدا دێت و لەنێو لێرەبوونە ئاساییەکەی خۆیدا خودی بوونی ئەو دەخاتە ژێر پرسیارەوە، لێرەشەوە لە لای ئەو کەسە پرسیاری کرۆکی لەسەر مەغزای بوون سەرهەڵدەدەن. بەڵام ئەگەر بە گشتی بڕوانین، ئەم پرسیارانە بەس نین بۆ ئەوەی کەسی پرسیارکەر بکەن بە فەیلەسوف. من لێرەدا تەنها پنتێکی کرۆکیم وەرگرت، لێرەشدا بە رێی ئەم پنتەوە جەخت لەوە دەکەم کە زۆر زەحمەتە مرۆڤ لە فەلسەفەدا بتوانێت بەرێی کۆکردنەوەی زانینەوە بە فەلسەفە بگات، بەڵام بە پێچەوانەوە گەر لە قووڵایی ناخی ئەودا پرسیاری گشتی و مرۆڤی و جیهانی سەریانهەڵدابوو، دەشێ بە یاریدەی کۆکردنەوەی زانیاری، بۆ نموونە بە کتێب خوێندنەوە یان بە فێربوون لە زانکۆدا، پەرە بەم پرسیارە بنەماییانەی خۆی بدات و لێرەشەوە لە رەوتی لێهزرینی خۆییدا، لە رەوتی دیالۆگی کراوە و هەمەڵایەنیدا لەتەک هاوهزرڤانانی بوارەکەیدا، ئینجا لێرەشەوە لەتەک سیستەماتیزکردنی هزری خۆیدا، دەتوانێ خۆی رووەو فەیلەسوفێک پێبگەیەنێ.
پێشڕەو: ئایا جیاوازی چییە لە نێوان زمانی ئاخافتن و زمانی فەلسەفەدا؟
کاوە جەلال: ئەوە هەمیشە زمانی باوی گەلە کە لە لای کەسێکی تاک دەبێ بە هەناوی زمانی فەلسەفی، بەڵام سەرباری ئەمەش زمانەکان لە یەکتری جیاوازن. لە زمانی خەڵکدا زۆر جار دەربڕینی نالۆگیکی خۆی دەنوێنێ، خەڵکان بە رستەی ناتەواو و مەجازی و هتد دەدوێن، بەڵام زمانی فەلسەفە، هەر مێتۆدێک و رێبازێکی فەلسەفی، دەبێ رەچاوی لۆگیک بکات. بەڵام ئێمە دەتوانین بڵێین زمانی فەلسەفی دەتوانێ بە چەشنێک کاریگەری لەسەر زمانی ئاخافتنی رۆژانە بنوێنێ، کە کەسێک زۆر بەپوختی و لۆگیکی لەتەک هاومرۆڤانیدا بدوێ، جا گەرچی لە ژیانی رۆژانەشدا هیچ پێویست نەبێ بفەلسەفێنێ، ئاخر ئەوە بەراستی پێویست نییە، بەڵکو زۆر دەشێ ئەو کەسە خۆی زۆر ئاسایی دەرببڕێ. لێرەوە دەتوانین بڵێین کە زمانی فەلسەفە لە توانایدایە زمانی ئاخافتنی تاکەکەس پێبگەیەنێ، پوخت بکاتەوە، ئەمەش لە رەوتی خۆ پێگەیاندنی
کەسی تاکدا شکۆفە دەکات، کە ئەوسا زمانی کەسێکی تایبەتمەند دێتە گۆڕێ. بێگومان لێرەدا تەنها لەبارەی کاریگەرییەکەی زمانی فەلسەفە لەسەر زمانی ئاخافتن دەدوێم، ئەمەش ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە بەگشتی کتێب بۆ خۆپێگەیاندن دەخوێننەوە و بۆ ئەم خۆپێگەیاندنەش کتێبی بنەمایی و ئاسانی فەلسەفییان پێویست دەبێ. ئەم کاریگەرییە دەشێ هەروەها لەسەر سیاسەتمەدار و رۆژنامەنووسان خۆی بنوێنێ و لەڕێی ئەوانیشەوە دەربڕینە پوختەکان بە خەڵک بگەنەوە. لە یادمان نەچێت کەسی تاک لە نێو پەیوەندی کۆمەڵایەتیدایە، لە نێو کولتورێکی تایبەتیدا دەژی، ئەو زمانێکی دایکی هەیە کە دەشێ وەک زمانەکەی ئەمڕۆی کوردەکانی ئێراق تێکچووبێ، شێوێنرابی، بەڕبەڕیزەکرابێ. ئەو کەسەی خۆی بۆ ناسکێتییەکانی، وردێتییەکانی فەلسەفە شل دەکات، هەرگیز ناتوانێ وەک عەوام جگەرە و ئاو و حەب و بنێشت بخوات، چونکە دەزانێ تەنها کرداری نانوەرگرتن دەشێ خواردن بێ و لەبەر ئەوەی ئەو ناوبراوانەی دیکە شێوازی وەرگرتنی جیاوازن، ئەوا دەبێ واژەی تایبەتمەند بە خۆیان هەبێ، وەک کێشان، خواردنەوە، قووتدان، جوین. ئەو کەسە هەرگیز ناتوانێ بچێ بۆ سەر بەحرەکەی دوکان یان بۆ دەشتی کۆیەکۆیە، چونکە دەزانێ بڕی ئەو ئاوەی دوکان تەنها دەشێ دەریاچە بێ و هەورەها ناشێ ناوچە گردەڵانەکانی باشووری کۆیە دەشت بن.
پێشڕەو: ئایا تەنها زمانە زیندووەکان زمانی فەلسەفەن، یا ئایا زمانێکی نازیندوو ئەگەر زمانی فەلسەفە نەبێ، رووەو زمانێکی فەلسەفی ئاراستەدەکرێ؟ بۆ نمونە زمانی کوردی زیاد لەوەی زمانی فەلسەفە بێ زمانی کشتوکاڵییە. پرسیارەکە ئەوەیە ئایا زمانی کوردی رووەو زمانی فەلسەفە ئاراستە دەکرێ؟
کاوە جەلال: دەبێ پێش هەموو شتێک جەخت لەوە بکەین کە فەلسەفاندن بەبێ زمان نەشیاوە. زمان لە هزرین جیا نابێتەوە و بەمەیش زمان لایەنێکی جەوهەریی پرۆسەی زانین پێکدەهێنێ، لێرەشدا هیچ گومانی تێدا نییە کە زمانێکی هەمەلایەنی و فراوان زۆر ئاسانتر دەتوانێ گوزارشت لەو حاڵەتانە بکات کە کەسی هزرڤان بە هزرینی خۆیی دەرکیان پێدەکات و ئینجا دەیان گرێ. بۆ نموونە زمانی ئەڵمانی، کە زمانێکە بە بڕوای من دەتوانێت (با بە رەهاییش نەڵێیین، بەڵام نزیکەی) گوزارشت لە هەموو حاڵەتێکی هۆشەکییانە گیراو یان دەرکردنێکی سێنسی بکات. بەڵام زمانێکی دواکەوتوو بە پێچەوانەوە، وەک زمانی کوردی کە زمانێکی ناتورالیستییە یاک وەک بەڕێزتان دەبێژن زمانێکی کشتوکاڵییە، کەم پێی دەکرێ حاڵەتە ناخەکییە سەرهەڵداوەکان دیاری بکات. ئەمەش ئاستەنگێکە لە بەردەم هزرین و ئەمەش بە واتای لە بەردەم فەلسەفاندندا. بێگومان دەبێ ئەوەیش بڵێن کە ئێمە لە هزریندا دەستەوستان نین، هۆی ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە نەشیاوە مرۆڤ بتوانێ بە یەک تاکە زمانی پەتیی خۆماڵی بهزرێ. لەبەر ئەوەی فەلسەفە لە کەلتورە جیاوازەکانی مرۆڤایەتیدا بە مێژوویی گۆڕراوە و پرسیارە بناغەییەکان هەمیشە لەنوێوە بەپێی دۆخە مێژووییە جیاوازەکان کاریان تێدا دەکرێتەوە، ئەوە لە هەموو خەریکگەرییەکی نوێی فەلسەفییانەدا زەروورەی هزرین بە تێگە چەسپیوەکانی فەلسەفە سەرهەڵدەداتەوە و ئەو تێگانەش دەشێ گریکی، لاتینی، ئەڵمانی، فەڕەنسی یان ئینگلیزی و ئەرەبی بن. کەواتە ئەو کەسەی لە نێو فەلسەفەدا کار دەکات، پێویستی بە دیراسەی فەلسەفی هەیە، لێرەشدا هەمیشە ناچار دەبێ بە زمانێکی دیکە دیراسەکانی ئەنجام بدات. بەڵام بەڕاستی لەهزرینی فەلسەفیدا بە کوردی دەکەوینە بەردەم کێشەی زۆر تایبەتمەند، هۆی ئەمەش لە شێوێنراویی زمانەکەدایە لە لایەن ئەو کەسانەوە، کە بە ئەرەبی دەهزرین و بە کوردی لە هەستی نەتەوەییەوە هەندێک کاری هۆشەکییان ئەنجام دەدا، بەبێ ئەوەی پێشتر توانیبێتیان لە مەغزای واژە و دەستەواژەکان تێبگەن. چونکە هزرینی ئەوان عەرەبی بووە، بونیادی هزری ئەوان عەرەبی بووە، تەنانەت کاتێکیش بە کوردی دەیاننوسی، نووسینەکانییان عەرەبی بووە. ئەمە یەکەم بەڵگەیە بۆ دواکەوتوویی باوکانی زمانی کوردی. کێشەیەکی دیکەی ئەمڕۆ لەوەدایە کە نزیکەی کەسانی فرە لە خۆیانەوە، رەنگە لە بڕێک حەزیانەوە بۆ هزر، دەکەونە نووسین و وەرگێڕانی بابەتی فەلسەفی. بێگومان مەبەستم لە چالاکە لێهاتووەکان نییە، کە لە پرۆسەی کارکردنیاندا هەمیشە هەڵوێستێکی رەخنەییان بەرانبەر زمان لە رووی سەبژێکتیڤی_زمانییەوە وەرگرتووە، بەڵام ژمارەی ئەم جۆرە کەسانە زۆر دەگمەنە. ئەمڕۆ زمانی کوردی لە هەقیقەتدا وەک لاستیکی لێهاتووە، هەر یەکە و واژەی خۆی بەکاردەهێنێ. ژمارەی واژە فەلسەفییەکان کە واتایەکی نێوکۆییان وەرگرتووە زۆر کەمە. هزرینی فەلسەفی کە هەمیشە سەبژێکتیڤییە، بەبێ کارکردنی ورد لە خۆدا ئاوەڵا نابێ، لێرەشدا بە بڕوای من مەرجێکی زەرووری بۆ ئاوەڵابوونی ئەو هزرە ئەوەیە کە ئەو کەسە نەترسێ، یان بە زمانێکی گشتی ببێژم، ئەو کەسە سڵ نەکاتەوە لە بەکارهێنانی واژەی ئەوتۆی جیاواز کە بەگشتی خەڵکان لێی تێناگەن
و پێویستیش نییە لێی تێبگەن، چونکە دەبێ هەمیشە بەرانبەر بە کوردە تەختیگەراکان ئەو پەنجە هەڕەشەیە ئاڕاستەی خەڵک کرابێ، کە هەموو کەس بۆی نییە خۆی لە فەلسەفە هەڵبقورتێنێ. ئاخر ئەمە بەڕاستی زۆر بڵاوە، کێشەکەش لەوەدایە کە خەڵکە سادەکان وا دەزانن دەبێ هەموو کەس بۆی هەبێ بە هەموو بوارێکی هزرییەوە خەریک ببێ. بێگومان ئەمە راست نییە. فەلسەفە کایەی تایبەتمەندی ئەو کەسەیە کە دەوێرێ گومان بکات، کە دەوێرێ و لە هەستی سادەی مرۆڤییەوە فێربووە هەموو دیاردە و پەیوەندییەکانی شوێنەوارەکەی بخاتە ژێر پرسیارەوە، لێرەشەوە فەلسەفاندن فۆرمێکی داخراو لەنێو هاوهزرڤانانی خۆ پەراوێزکردوودا وەردەگرێ. بەڵێ تەنانەت فێرخوازانی زانکۆیی فەلسەفەش بەبێ خۆدابڕین لە خەڵک و تێڕوانینەکانی خەڵک ناتوانن رێگەهزرینی خۆیی ئاوەڵا بکەن. بەڵام من ئەمە وەک پرۆسەیەکی درێژخایەن دەبینم، لێرەشدا مرۆڤ دەبێ خۆی بە راستی لە هەڵپە کردن بە دوور بگرێت، کە من وەک مۆرکێکی هزرین و کارکردنی کەلتوری لەم دەڤەرەدا دەیبینم. هەر لێرەشەوەیە بە بڕوای من سەرەنجامی خوازراو دەکەوێتەوە، بەڵام سەرەنجامێک کە مرۆڤ هەرگیز ناتوانێت داواکارییەکی رەها بۆ چوواندنی گشتیی بەرز بکاتەوە.
پێشڕەو: من باوەڕ ناکەم لە کوردستاندا دانوستاندنی فەلسەفی هەبێت، ئایا تۆ بڵێیت ئایین رۆڵێک لەمەدا بگێڕێت؟
کاوە جەلال: بە تێبینی من لەم دەڤەرەی کوردەکاندا دانوستاندن بۆیە نییە، چونکە کوردەکان کەلتوری دانوستاندنیان نییە، ئەمەش بەگشتی مۆرکێکی کولتووری ئیسلامی خۆرهەڵاتییە. پەیوەست بە کوردەکانە دەبێ جەخت لەوە بکەین کە هەتا ئەمڕۆ نەیان توانیوە تەنانەت بناغەکانی کولتوورێکی دانوستاندن دابڕێژن، هۆی ئەمەش لەوەدایە کە بەئاگابوونی رەخنەیی گەر نەشڵێن نییە، ئەوە بە سانایی دەتوانین بڵێین زۆر لاوازە. بەبێ هزرینی رەخنەیی نەشیاوەمرۆڤ بتوانێ پێش ئەوەی خۆی دەرببڕێ، هەڵوێستێکی رەخنەیی رووەو خودی خۆی و لێرەشەوە رووەو خۆدەربڕینەکەی وەربگرێ. ئاشکرایە پەروەردەی ئایینی لەم کێشەیەدا رۆڵی هەیە، چونکە هزرینی رەخنەیی یاساغ دەکات، بۆیە ئایین بەگشتی حەز بە فەلسەفە ناکات، هەروەها گەر پیاوانی ئایین کاریان لەم بوارەدا کردبێ، ئەوە پێش هەمووشتێک هەوڵیان داوە ئاوەز بخەنە ژێر رکێفی ئیمانەوە، بەڵام ئەم هەوڵە جێی گومانە، چونکە لێرەدا پرسیارێک بە کراوەیی دەمێنێتەوە، پرسیارەکەش ئەوەیە کە هەتا چەند شیمانەی پێکەوەگونجاندنێک لە نێوان هەست و ئاوەزدا شیاوە؟ سەرباری هەموو ئەم کێشانە من ئەمڕۆ دەبینم کە بەڕێی خوێندنەوەی گۆڤارە گرنگەکانەوە، هەروەها کاری وەرگێڕانەوە، ئیشکەرانی جدی هەن و کارەکانییان بە گشتی نە تەنها شایانی (لەوانەیە لێرەدا شایان وشەیەکی بێرێز بێت)، بەڵکو تەنانەت گەرەکی گرنگیپێدانن. چونکە ئێمە دەتوانین بەراستی لەو هەوڵە جدییانە کە دەدرێن، گفتوگۆ و دانوستاندن بهێنینە گۆڕێ. بەڵام لایەنێک لێرەدا بێ چەند و چوون بناغەییە: بەبێ خۆکردنەوە بۆ ئەدەبی کوردی زەحمەتە دانوستاندنی هزری بەگەڕ بخرێ، ئاخر ئەدەبی کوردی برێتییە لە گەنجە لەبڕنەهاتووەکەی هەڵهێنجان و پەرچاندنی هزری، هەر ئەمەیشە کە فێری دانوستاندنی بۆ نموونە فەلسەفیمان دەکات لە نێوەندی رۆشنبیریی کوردیدا. بەڵام گەر ئەمڕۆ بەگشتی بڕوانین، ئەوە دەبینین کە جۆرە هزرینێکی ترادیسیۆنی مامەڵەیەکی زۆر زۆر ترادیسۆنیانە (کۆنباو) لەتەک تێکستدا دەکات، مۆرکەکە سەرەکییەکەیشی برێتییە لە رێکخستنی تێکست. ئەمە هەتا ئەمڕۆ لە زانکۆدا سەروەرە. دەتوانم بڵێم، لێکۆڵینەوەی دکتۆرام خوێندۆتەوە کە هیچی دیکە نییە جگە لە ریزکردنی ئەو زانیارییانە کە کەسێک کۆی کردوونەتەوە، بێگومان ریزکردنێکی ئاقڵانە، بەڵام لە نێویدا بەدەگمەن بکەرێکی هزرڤان دەردەکەوێت. بە تێڕوانینی من، پەیوەست بە پرسیاری نەبوونی دانوستاندنەوە، یەکێک لە گەورەترین کێشەکانی مرۆڤی ئەم دەڤەرە ترسە لە پرسیار، ئەمەش ئاستەنگێکی خۆییە لە بەردەم ئاوەڵابوونی خودی کەسی تاکدا و لێرەشەوە لە بەردەم سەرهەڵدانی دانوستاندن.
پێشڕەو: ئایا گەر فەلسەفە بکرێتە پرۆگرامی خوێندن، دەتوانێ رۆڵ ببینێ لە چێکردنی پرسیاری جدی و رۆشنبیرکردنی کەسی تاکدا؟
کاوە جەلال: بێگومان دەتوانێ رۆڵێکی زۆر جەوهەری بگێڕێ، ئەویش بەوەدا کە هۆشی کاڵی گەنجەکان بە پرسیاری جدی بارگاوی دەکات، چونکە وەک گوتم پرسیار لە فەلسەفە جیا نابێتەوە، ئینجا ئەو کەسە کە جورئەتی پرسیارکردنی لا دروست دەبێ، دەتوانێ لە رەوتی پەیوەندییە نێوبکەرییەکانەوە هۆشی خۆی بە
پوختی پێبگەیەنێ. گرنگترین رۆڵ لێرەدا کە فەلسەفە دەیگێڕی ئەوەیە کە ئەو گەنجە لە زمانی گشتیی خەڵک دەهێنێتە دەرەوە، کە زمانێکی هەتا بڵێی سەقەتە. بۆ نمونە فێری دەربڕینی لۆجیکی دەبێ و لێرەشدا ئیتر ئەو کەسە چیدی بە دەربڕینە هەڵەکانی وەک دەشتی کۆیە و بەحرەکەی دوکان، جگەرە خواردن، حەب خواردن، بنێشت خواردن رەزامەند نابێ. ئەو تەنانەت پرسیار دەکات لەبارەی خودی ئەو وشە پەتییە بێ ناوەڕۆکانە کە قەدیمییەکان چەسپاندوویانن. ئەمە سەراپا پێشکارییەکە بۆ ئاوەڵابوونی زانستییانەی ئەو گەنجانە لە ئاییندەدا، کاتێک ئەوان لە فێرگەوە دەپەڕێنەوە بۆ زانکۆ. بەڵام ئێمە بە دەگمەن هەتا ئەمڕۆ ئەم پرسیارە کرۆکییەمان کردووە.
بێگومان راستە کە ئەم داواکارییە لە کوردستان پڕکێشەیە، چونکە قبوول مەرکەزی ئەو گەنجانەش رەوانەی خوێندنی فەلسەفە دەکات کە هەرگیز وشەی فەلسەفەیان نەبیستووە، ئەمەش کێشەیەکە کە ئاڕاستەی فێرکارانی (بم بەخشن کە وا کەمێک بێئەدانە دەدوێم) ئەم بوارە دەبێتەوە. بەڵام هەر چۆنێک بێ زۆرینەی ئەو خوێندکارانە کە من ناو ناون لێقەوماوەکان لە ئاییندەدا دەبن بە مامۆستای ناوەندی یان ئامادەیی و لە بەشی فەلسەفەیش بڕێکی گونجاو و زیاتر لە خوێندنی هەر بەشێکی دیکە زانستی توخمییان پێدەگەیەنرێ، کە نەک تەنها ژیانیان تا رادەیەک دەگۆڕێ، بەڵکو شێوازی کارکردنی وانەبێژانەیشیان. ئەو دەگمەنەیش کە بەچاکی پێدەکەن، دەشێ بە تەواوکردنی خوێندنی باڵا لە هەمان بەشی فەلسەفەدا وەک فێرکاری فەلسەفی ئەرکی جیاوازی بە خۆ گونجاویان لە ئەستۆ بگرن.
پێشڕەو: کێشەکە لەوەدایە کە فەلسەفە چۆن دەکرێتە پرۆگرامی خوێندن؟
کاوە جەلال: پێش هەموو شتێک پێویستە لە نێو کایەی سیاسەتەوە دەرک بەو زەروورەیە بکرێ، کە فەلسەفە دەتوانێ بە حوکمی گشتگیرییەکەی بنەمای گونجاو بە سەرجەم زانستەکان بدات. نەشیاوە یاساناسی شارەزا بەبێ لۆجیک پێبگەیەنرێ، نەشیاوە بەشێکی پزیشکی بەبێ ئێتیکی پزیشکی هەبێ، نەشیاوە بەشی مێژوو بە فەلسەفەی مێژوو و کۆلێژێکی زمان بەبێ فەلسەفەی زمان، کۆلێژی هونەرە جوانەکان بەبێ ئێستێتیک و زانستە رامیارییەکان بەبێ تیۆرییە رامیارییەکان یان فەلسەفەی رامیاری. بەڵام بۆ پاڵ ئەمە پێویستە مامۆستا بۆ وانەی فەلسەفە پێبگەیەنرێ، کەواتە پێویستە هاوکارییەک هەبێت لە نێوان کایەی دەسەڵات لە لایەک، هەروەها کارکردنی زانستی لە لایەکی دیکە.
فەلسەفەی زانکۆیی زۆر چاک دەتوانێت دەرچۆپنتێک بێ بۆ چارەسەری کێشەی دەرخکردنی باو لە خوێندنگەکاندا (خوێندنگە نەک فێرگە!)، زبریی مامۆستا ناڕۆشنبیرەکان، کە لە بابەتە تەرخانکراوەکانی خوێندن زیاتر هیچی دیکە ناخوێننەوە. ئاخر شارەزای فەلسەفە دەتوانێ لەتەک گەنجاندا بە شێوەیەکی زۆر مرۆڤییانە لە نێو پەیوەندیی نێوبکەریدا کاربکات. لە بنەڕەتدا من بە چاکی دەزانم کە سەرجەم زانکۆکان، سەرۆکایەتی سەرجەم زانکۆکان، کۆلێژەکان، بەشە زانستییەکان، مەڵبەندەکانی پێگەیاندنی مامۆستایان، بەڕێوەبەرایەتییەکانی ناوەندی و ئامادەییەکان، بدرێنە دەست فەلسەفەکاران. بەڵام ئەمە تەنها تێڕوانینێکی تیۆرییانەیە کە من دەری دەبڕم و زۆر دەشێ لە ریالێتیدا بنج نەگرێ. بەڵام ئیدێکە بێواتا نییە، چونکە لێرەدا شارەزایانی فەلسەفە دەتوانن کۆمەڵێک رێگە چارە بە پوختی بدۆزنەوە، بەتایبەتی لەوەشدا کە کارکردنی مێتۆدی دەبێ بە جەوهەری کێشەی زانست و چارەسەرکردنی سەرجەم کێشە زانستییەکان.
پێشڕەو: بەڵام فەلسەفە پەیوەندی بە تاکە زانستە زانکۆییەکانەوە هەیە؟
کاوە جەلال: سەرەتا لایەنێک جەختە کە فەلسەفە بە هیچ شێوەیەک ناکەوێتە دانوستاندن لەتەک ئەو بەشە زانستییانەدا، وەک: کوردی، مێژوو، جوگرافیا، پزیشکی و هتد، چونکە ئەو زانستانە، گەر لە دیدێکی مۆدێرنەوە لە شێوازی کارکردنیان بڕوانین نەک خۆرهەڵاتییانە کە تێکستەکان دادەنرێن و بەزۆریی دەرخ دەکرێن، لە گریمانەکانی خۆیانەوە لەتەک کایە تایبەتمەندەکەی خۆیاندا خەریک دەبن. بەڵام فەلسەفە دەتوانێت بە هۆی گشتاندنی پرسیارەکانییەوە، بە رێی پرسیاری رێگەهزرینی سەبژێکتیڤییەوە، کێشەی چوواندنی گریمانە و هەروەها مێتۆدی کارکردنی زانستی بخاتە بەردەم هەر تاکە زانستێک، لێرەشەوە ناچاریان بکات کە ئاوڕێک لە دانوستاندنە فەلسەفییەکان بدەنەوە. بۆ نموونە دیسپلینێکی فەلسەفە برێتییە لە ئێتیک، ئێتیکیش زانستی کرداری مرۆڤە. لە بەشی پزیشکی دەشێ وانەیەکی وەک ئێتیکی پزیشکی تەرخان بکرێ (من
باوەڕناکەم لە کوردستاندا ئەم وانەیە هەبێت، نازانم، بەڵام باوەڕناکەم)، تاکو ئەو کەسە کە وەک پزیشکێکی ئاییندەیی پێدەگەیەنرێ، بەرەنگاری پرسیارە مرۆڤییەکان بکرێتەوە، لێرەشدا بخرێتە پرسیارەوە لەتەک خودی خۆیدا، ئینجا لەتەک کارکردن لە لەشی مرۆڤدا و ئێتیکی ئەو کارەی بۆ وردبکرێتەوە، بۆ نموونە کە پزیشکی خوێندنێک نییە لەبەر ئەوەی بڕوانامەکەی بەرزە و مرۆڤیش دەتوانێ چ پرێستیژ و چ پارەی چاک بەڕێیەوە پەیدا بکات، بەڵکو کارکردنی پزیشکی کارکردنێکی هیومانیستییە، ئەویش لەبەر ئەوەی ئەو کەسە وەک پزیشک لەتەک مرۆڤدا وەک نەخۆش کاردەکات. بە بڕوای من بڕێکی زۆری، بەڵێ تەنانەت زۆرینەی پزیشکەکانی ئەم وڵاتە کەمترین رێزی مرۆڤیان لا نییە و زۆر جار رووی داوە کە نەخۆش لە ئیهمالکردنەوە مردووە. بەڵام پزیشکێک کە بە خودی خۆی وەک مرۆڤ و مەزنی مرۆڤ وەک زیندەوەرێکی سروشتی ناسێندرابێ، پێدەچێ لە لای بڕوایەکی بنەمایی سەبارەت بەوە بێتە ئاراوە کە پزیشکی خزمەتکارییەکی مرۆڤە و ئەویش وەک پزیشک لەو خزمەتکارییەوە پێش هەموو شتێکی دی پرێستیژی کۆمەڵایەتی و هەستی خۆمەزنی بباتەوە، نەک وا باوەڕ بکات کە تەنها لەبەر ئەوەی بڕوانامەی کۆلێژی پزیشکیی هەیە ئیتر ئەو موهیمە. نوموونەیەکی دی یاساناسییە کە بەبێ لۆجیک رەنگە تەنها ماراییەکی سایکۆلۆژییانە یان ترادیسیۆنییانەی دەرخکاریی مادەکانی هەبێ. کەواتە بەم دوو نمونەیە دوو شتمان بۆ ساغ دەبنەوە، یەک: فەلسەفە بە پرسیارە گشتێنەرەکانی زەمینەیەک دەهێنێتە گۆڕێ تاوەکو تاکە زانستەکان گریمانەکانی خۆیان بپشکنن، دانوستاندنێک سەبارەت بەو گریمانانەی خۆیان لە رووی یەکلایەنێتی، یان کورتهێنی و زیادەرۆیی ئەو گریمانانە بهێننە گۆڕێ، هەروەها فەلسەفە دەتوانێ وەک بەشێکی زانکۆیی زانای فەلسەفی، فەلسەفێنەری جدی، بە چەشنێک پێبگەیەنێ کە لە سەرجەم بەشە زانستەکاندا وانەی تایبەتی بڵێنەوە، وەک لۆجیک، ئێتیکی پزیشکی، فەلسەفەی زمان، فەلسەفەی جوگرافیا، فەلسەفەی مێژوو و ئێستێتیک و هتد.
پێشڕەو: پەیوەندی نێوان فەلسەفە و سیاسەت چییە؟
کاوە جەلال: وەک گۆتم فەلسەفە لەتەک خۆیدا خەریک دەبێ، بەڵام بێگومان لە نێو دیسپلینەکانی فەلسەفەدا فەلسەفەی سیاسی هەیە و هۆکەشی دەگەڕێتەوە بۆ خودی فێنۆمێنی دەسەڵات کە فەیلەسوفەکانی ناچار کردووە پەرچان لەبارەی ئەنجام بدەن، لێرەشدا هزرین هەیە سەبارەت بە شیمانەکانی پێکەوە ژیانی کۆمەڵایەتی یان رەوایەتیدان بە دەسەڵاتی سیاسی. فەلسەفەی سیاسیی هەیە کە رەوایەتیی سیاسی تەنها لە دیموکراسیی ریشەیی جەماوەردا دەبینێ، وەک بۆ نمونە لای روسۆ، فەلسەفەی سیاسی هەیە کە مسۆگەرکردنی ئاشتی و ئاسایشی کۆمەڵایەتی لە دەسەڵاتداریی دەوڵەمەندە ئاقڵەکان و رۆڵییان بۆ سەرجەم کۆمەڵگا پێکەوە لەتەک سەربەخۆیی یاسادا دەبینێ، وەک لای (جۆن لۆک). بێگومان نموونەکان فرەن. بەڵام من پێم خۆشە لای فەلسەفەکانی مافی سروشت بمێنمەوە. لە مافی سروشتیدا دەسەڵاتدار بۆی هەیە هەموو شێوەیەکی ناڕەوا بۆ خۆدەوڵەمەندکردن، واتا بۆ پەرەدان بە دەسەڵاتەکەی بگرێتە بەر. ئێمە ئەم دیاردەیە تا رادەیەکی زۆر لە هەرێمی کوردستان دەبینین. لە بنەڕەتدا ئەوەی لەم هەرێمەدا لە پلەی یەکەمدا سەروەرە برێتییە لە مافی سروشت نەک دیموکراسییەکی دامەزراو لەسەر یاسا کە هەموو تاکەکان لە باڵاترین بەرپرسەوە هەتا هاووڵاتییەکی سادە لە بەردەمیدا یەکسان بن، واتا یاساکان بۆ هەمووان چوواندنیان هەبێ (ئاخر گەر ئەمە وا بووایە، دەبوو ئێستا بڕێکی زۆری سیاسەتمەدارەکان لە زینداندا بن). ئەمە نموونەیەکە لەسەر رەوایەتیدان بە دەسەڵات.
بێگومان گەر بەگشتی بڕوانین، سیاسەت خۆی کایەی کردارە، لە نێو ئەم کایەیەی کرداردا سیاسەتمەداران هەن کە لە بنەڕەتدا مەرج نییە پەیوەندی لەتەک فەلسەفەدا ببەستن، بەڵام رەنگە شتێکی باش بێ گەر ئەوان لە نێو کایەی سیاسەتەوە ئاوڕ لە فەلسەفە بدەنەوە، چونکە ئەوان وەک بکەرە چالاکەکانی نێو ئەم بوارە نەک تەنها دەتوانن بە رێی فەلسەفەوە رۆشنایی بە هۆشی خۆیان بدەن و فێری ئاخافتنی دروست و پوختی سیاسی ببن، بەڵکو ئەوانەیان کە بڕێک ویژدانیان هەیە و سیاسەت وەک دەسوێژ دەبینن نەک وەک مەبەست، دەتوانن هۆشی خۆیان بە چەشنێک ئاوەڵا بکەن، کە لە هەڵوێستی سیاسییاندا وەک مەحاڵتیی قبووڵکردنی گەندەڵی و دزی و تاوان و دەیان شتی دیکە بەرجەستە ببێ. ئاخر کێشەی تەماحی دەسەڵات و دادپەروەری لە کارکردنی سیاسییدا پرسیاری جەوهەرین.
#️ هەشتاگ
#رانیە | #کۆیە |


🗄 سەرچاوەکان
[1] 🇰 تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | كاوه‌ جه‌لال قادر
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️14-05-2008
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️کاوە جەلال قادر
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 14-05-2008
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 🤔 فەلسەفە / هزر
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 📄 وتار و دیمانە
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ رانیە (راپەڕین)
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 97% ✔️
97%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
97%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: Sep 2 2019 11:22PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 2 2019 11:40PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 2 2019 11:40PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 3,329 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  📖 خاکی جزیرە و بۆتان
  📖 ڕێنماییەکانی تایبەت بە...
  📖 شێرپەنجەی گەدە
  📖 حەزرەتی غەوس شێخ عەبدو...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 28-05-2022
  🗓️ 27-05-2022
  🗓️ 26-05-2022
  🗓️ 25-05-2022
  🗓️ 24-05-2022
  🗓️ 23-05-2022
  🗓️ 22-05-2022


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
یەدوڵڵا رەحمانی
ساڵی 1940 لە شارستانی سەرپێڵی زەهاو لە دایک بوو. ساڵی 1960 لە ناوەندی رادیۆ و تەلەفیزیۆنی کرماشان وەکوو گۆرانیبێژ، ئاوازدانەر و شاعیر کار و چالاکی هونەریی خۆی دەست پێکرد.
دواتر لە ساڵی 1973 وەکوو ئامادەکاری هەواڵ و راپۆرت لەو ناوەندە پەرەی بە کار و چالاکییەکانی خۆیدا.
یەدوڵڵا رەحمانی هەر لە رۆژانی سەرەتایی چالاکی هونەریی خۆیدا هۆگر و تامەزرۆی چڕینی مەقام و ئاوازە رەسەنەکانی کوردی بوو. بە هۆی ئەوەی کە سۆز و میلۆدییەکان و نەغمە و گۆرانییەکانی ناوچەی کرماشانی زۆر بە باشی دەناسی، لەو ساڵانەی دوایی
یەدوڵڵا رەحمانی
رۆژە جەبار
دەرهێنەری چەندین کلیپ و گۆرانییە، رۆژی 28-05-2016 لە ئاوی دوکاندا خنکا.
نێوبراو خوشکی هونەرمەند لەنجە عەلی بوو.
رۆژە جەبار
عادل تۆفیق جەعفەر
ساڵی 1972 لە شاری بەغداد لە دایکبووە. ساڵی 1982 خێزانەکەی گەڕاونەتەوە بۆ کوردستان. لە شاری هەڵەبجە خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی تەواوکردووە. دواناوەندی پیشەیی لە شاری سلێمانی تەواوکردووە.
حەز و خولیای بۆ وەرزش، هۆکاربوون بۆ یاریکردن بۆ یانەی سلێمانی و هەڵەبجە، لە یانەکانی شنروێ، ئاوێسەر، چوارباخ و ئاشتی.
یاریزانی گۆڕەپان و مەیدانی یانەی چوارباخ بووە. یەکەم یاریزان بووە دوای راپەڕینی ساڵی 1991 ئاگری نەورۆزی داگیرساندووە دوای بردنەوە و بەدەستهێنانی پلەی یەکەم لە ڕاکردنی 10کم دا لە تاسڵوجەوە بۆ سلێ
عادل تۆفیق جەعفەر
سەحەر کەلهوڕی
ناو: سەحەر
نازناو: سەحەر کەلهوڕی
شوێنی لەدایکبوون: شاری سنە
ژیاننامە
خانمە پێشکەشکاری دیاری کەناڵی کوردساتە، پێشکەشکاری ڕۆژێکی نوێیە، خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و لە سلێمانی نیشتەجێیە.
[1]
سەحەر کەلهوڕی
سەحەر ئەدیب
ناو: سەحەر
ناوی باوک: ئەدیب
شوێنی لەدایکبوون: شارۆچکەی زاخۆ
ژیاننامە
یەک لە خانمە دیارەکانی کەناڵی ڕووداو بوو، بەرنامەی ڕوداوی تۆ و هەواڵی هونەری و چەندین پڕۆگرامی تری پێشکەش دەکرد.
لە ئێستادا 2022 لە کەناڵی دیجلە بێژەری هەواڵی سیاسییە. [1]
سەحەر ئەدیب


Kurdipedia.org (2008 - 2022) version: 14.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.703 چرکە!
009647701579153 | 009647503268282
| 0031654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2022)