🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست (# 242,966)
Kurmancî - Kurdîy Serû (# 56,370)
English (# 2,487)
کرمانجی - کوردیی سەروو (# 5,177)
هەورامی (# 61,748)
لەکی (# 18)
Kurdîy Nawerast - Latînî (# 1,155)
عربي (# 10,645)
فارسی (# 2,503)
Türkçe (# 1,154)
עברית (# 10)
Ελληνική (# 13)
Française (# 230)
Deutsch (# 404)
Nederlands (# 126)
Svenska (# 57)
Español (# 26)
Italiano (# 38)
Pусский (# 768)
Fins (# 11)
Norsk (# 13)
日本人 (# 18)
中国的 (# 11)
Հայերեն (# 10)
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📖 سەرۆک و دایکی
سەرۆک و دایکی
فەڕۆخ نێعمەتپوور

لە لای سەرۆک ئەو ئێوارەیە یەکێک لە ئێوارە جوانەکانی دونیا بوو. پانتایی بەرفراوانی ئاسمان کە لە دووردەستەکاندا ون دەبوو، بەو رەنگە جۆربەجۆرانەوە وا جێگایان بۆ یەکتر چ
📖 سەرۆک و دایکی
📖 سەرۆک دەچێ بۆ ڕاوە ماسی
سەرۆک دەچێ بۆ ڕاوە ماسی
فەڕۆخ نێعمەتپوور

سەرۆک وەک هەر مرۆڤێکی تر، جاری وایە لە هەموو شتێکی ئەم دونیا ناڕەسەن و نەگبەت و بێ وەفایە جوان جوان بەتاڵ دەبێتەوە و، دەبێ بە قاڵبێکی پڕ لە \'هیچ\' ی. پووچ پ
📖 سەرۆک دەچێ بۆ ڕاوە ماسی
👫 عەبدوڵڵا فەرەج عەبدول ڕەحمان
ناو: عەبدوڵڵا
ناوی باوک: فەرەج
ساڵی لەدایکبوون: 1923
رۆژی کۆچی دوایی: 05-05-1990
شوێنی لەدایکبوون: سلێمانی
شوێنی کۆچی دوایی: سلێمانی
ژیاننامە
عەبدوڵڵا فەرەج عەبدول ڕەحمان لە ساڵی 1923 لە گەڕەک
👫 عەبدوڵڵا فەرەج عەبدول ڕەحمان
👫 مەهدی کاکەیی
ناو: مەهدی
نازناو: مەهدی کاکەیی
ناوی باوک: ساڵح محەمەد کاکەیی
رۆژی لەدایکبوون: 1951
شوێنی لەدایکبوون: خانەقین

ژیاننامە
ساڵی 1951ز، لە گوندی مێخاس شاری خانەقین باشووری کوردستان لەدايکبووە.
نو
👫 مەهدی کاکەیی
📼 بەرنامەی فۆلکلۆری کوردی کاری جۆڵایی هەشتاکانی سەدەی بیستەم
ڤیدیۆ: بەرنامەی فۆلکلۆر ناساندنی کاری جۆڵایی تەلەفیزیۆنی کەرکوک
پێشکەشکار: ئەسعەد عەدۆ
ساڵ: هەشتاکانی سەدەی بیستەم[1]
📼 بەرنامەی فۆلکلۆری کوردی کاری جۆڵایی هەشتاکانی سەدەی بیستەم
📖 کاری جۆڵایی - جۆرە - سەراجی
کاری جۆڵایی - جۆرە - سەراجی
لەکۆنەوە خەڵکی کوردستان بە کەسانی پیشەیی و دەست ڕەنگین ناسراون، هەر دەست ڕەنگینی و پیشەیەک بۆ سەردەمی خۆی، رۆژگارێک خەڵکێک لە پیاوان سەرقاڵ بوون بە کاری جۆڵایی، واتە دروست
📖 کاری جۆڵایی - جۆرە - سەراجی
📖 نان و خوی بۆ پەری تاوس
نان و خوی بۆ پەری تاوس
شاهۆ حەسەنپوور

کاتێ هاڕە هاڕ و گرمەگرمی فرۆکەکان برایەوە، منداڵەکە هەناسەیەکی ئاسودەی هەڵکێشا و وتی: باوکە بۆچی پەڕی تاوسەکەم هەتا ئێستا منداڵی نەبووە؟
باوکەکە کە تەقینەوە
📖 نان و خوی بۆ پەری تاوس
📼 حەمە درێژ لە تەلەفیزیۆنی کەرکوک 1988
ڤیدیۆ: بەرنامەی لە کەلەپوورەوە لە تەلەفیزیۆنی کەرکوک
پێشکەشکار: ئەسعەد عەدۆ
بە میوانداری: حەمە درێژ بە پیشکەشکردنی چەند مەقامێک و وە پێناسەی مەقام و جۆرەکانی مەقام
ساڵ: 1988
[1]
📼 حەمە درێژ لە تەلەفیزیۆنی کەرکوک 1988
📖 جوامێری
جوامێری
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: محەممەدئەمین مەجیدیان

شەوێکی مانگی جولای، لە \'ئوروکا\' چوار سوار لە ماڵە جووتیارێک دەرکەوتن و بە لای شاڕێیەکدا بەپەلە هاتن تا گەیشتنە سەر ڕێگای \'سان مارینۆ دو بێل
📖 جوامێری
📖 ئاربەبالەند
ئاربەبالەند
ڕزگار لوتفی

یەک ڕۆژی مابوو “ئاربەبالەند” دەرگاکانی بەڕووی گەشتیاراندا بکاتەوە کە فەرهاد بۆ چەندەمین جار وەک ملپێچێکی کورت باسکی ئاڵاندە ملی فرمێسک و، دەستی خزاندە سەر سینگی؛ ویستی ئەمج
📖 ئاربەبالەند
📖 پورە مەنیج
پورە مەنیج
فەڕۆخ نێعمەتپوور

پورە مەنیج کە هەموو خەڵکی بەم ناوە دەیناسن و بانگی لێدەکەن، بە تەمەنترین کەسی گەڕەکە. پورە مەنیج لانیکەم هەشتاد ساڵ تەمەنیەتی و لە خانوویەکی قوڕی ئەوەندە کۆندا دەژی کە
📖 پورە مەنیج
📖 به بەعسکردنی عێراق و تۆتالیتارییەتی سەدام حوسێن
به بەعسکردنی عێراق و تۆتالیتارییەتی سەدام حوسێن
شەماڵ بارەوانی

هەڵبەت ڕژێمە تۆتالیتارەکان یەجگار زۆرن، ئه و ڕژێمانەی کونجێک بۆ ئازادی و پانتاییەک بۆ هەناسەی جیاواز و دەنگی جیاواز و ڕەنگ و ئاراستە
📖 به بەعسکردنی عێراق و تۆتالیتارییەتی سەدام حوسێن
📜 بوونی من
بوونی من
بە دڵخۆشیە
چکۆلەکانم جار و بار،
پێشبینی بەرامبەر دەگۆڕم،
هەر چۆن لەبێ دەنگی دا
هەزاران وشەی نەوتراو هەیە،
کاتێک ئازارێک
ئەکەوێتە گیان و بەدەنم، ،
لێ ئەگەڕێم کات خۆی چارەسەرە
📜 بوونی من
📼 شاری سەیدسادق لە ساڵی 1991
لەم گرتە ڤیدۆیەدا شاری سەیدسادق ببینە لە ساڵی1991 لەگەڵ دەنگی هونەرمەند یەدوڵای محەمەدی
ئەوەی لەم گرتە ڤیدۆیەدا لە شاری سەیدسادق دەردەکەوێت خەڵکی شارەکانی کەرکوک، کەلار، کفری و خورماتوو..هتد کە لەبەر
📼 شاری سەیدسادق لە ساڵی 1991
📕 مرۆڤی خودا ڕەنگ
ناونیشانی پەڕتووک: مرۆڤی خودا ڕەنگ
ناوی نووسەر: سەلمان نادر
دەزگای پەخش: ئەندێشە

ئەم کتێبە وەڵامی زۆر لەپرسیارەکانی مێشکی مرۆڤ ئەداتەوە، ئایا دین بابەتێکی دەرەکیە و لەکۆمەڵێک تێکستی سەرەکی پێک ها
📕 مرۆڤی خودا ڕەنگ
📕 فەلسەفە بۆ ئەوکەسەی دەیەوێت
ناونیشانی پەڕتووک: فەلسەفە بۆ ئەوکەسەی دەیەوێت
ناوی نووسەر: د. نەبیل عەبدولحەمید عەبدولجەبار
ناوی وەرگێڕ: هاوار محەمەد ڕەشید
وەرگێڕان لە زمانی: عەرەبی[1]
📕 فەلسەفە بۆ ئەوکەسەی دەیەوێت
📕 ئەفسانەی پێست سوورەکانی ئەمریکا
ناونیشانی پەڕتووک: ئەفسانەی پێست سوورەکانی ئەمریکا
ناوی نووسەر: ویلیام ترۆبریج لارند
ناوی وەرگێڕ: عەزیز گەردی[1]
📕 ئەفسانەی پێست سوورەکانی ئەمریکا
📕 ئەلفوبێی میکانیکی کوانتەم
ناونیشانی پەڕتووک: ئەلفوبێی میکانیکی کوانتەم
ناوی نووسەر: ڤ. ریدنیک
ناوی وەرگێڕ: د. بەیەزید حەسەن عەبدوڵڵا
دەزگای چاپ و پەخش: سەردەم[1]
📕 ئەلفوبێی میکانیکی کوانتەم
📕 بۆچی تووشی کۆلێرا بووین؟
ناونیشانی پەڕتووک: بۆچی تووشی کۆلێرا بووین؟
ناوی نووسەر: د. گۆڕان عەبدوڵڵا[1]
📕 بۆچی تووشی کۆلێرا بووین؟
📕 ئەردەڵان عەبدوڵڵا و من لە کازینۆی منداڵاندا
ناونیشانی پەڕتووک: ئەردەڵان عەبدوڵڵا و من لە کازینۆی منداڵاندا
ناوی نووسەر: کاروان عومەر کاکەسوور[1]
📕 ئەردەڵان عەبدوڵڵا و من لە کازینۆی منداڵاندا
📕 کوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوەی داعشدا
ناونیشانی پەڕتووک: کوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوەی داعشدا
ناوی نووسەر: بورهان یاسین
دەزگای پەخش: ئەندێشە[1]
📕 کوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوەی داعشدا
📕 ناپاکیی هاوسەری
ناونیشانی پەڕتووک: ناپاکیی هاوسەری (هۆکار و چارەسەر)
ناوی نووسەر: هاوژین حەسەن
دەزگای پەخش: گەشە[1]
📕 ناپاکیی هاوسەری
📕 زەویناسی و کۆمەڵ
ناونیشانی پەڕتووک: زەویناسی و کۆمەڵ
ناوی نووسەر: ئیبراهیم محەمەد جەزا محێدین
دەزگای پەخش: ئەندێشە[1]
📕 زەویناسی و کۆمەڵ
📕 داد یان بێدادی؟
ناونیشانی پەڕتووک: داد یان بێدادی؟
ناوی نووسەر: وشیار بەهرام چەنگایی
دەزگای پەخش: ئەندێشە[1]
📕 داد یان بێدادی؟
📕 مێسی
ناونیشانی پەڕتووک: مێسی
ناوی نووسەر: گایلۆم بالاگێ
ناوی وەرگێڕ: کۆیار شێرکۆ
دەزگای پەخش: ئەندێشە[1]
📕 مێسی
📌 کوردیپێدیا، پێویستی بە ئەرشیڤوانانە لە باکوور، رۆژهەڵات و رۆژاوای وڵات. تکایە سی ڤی-یەکانتان بۆ کوردیپێدیا بنێرن.
📌 Kurdîpediya bi arşîvvanan re hewceye ji bakur, rojhilat û rojavayê Kurdistanê ve. Ji kerema xwe CV ya xwe ji Kurdîpediya re bişînin.
📌 Kurdipedia hiring archivists from North, East and West Kurdistan. Please send your CV to Kurdipedia.
👫 کەسایەتییەکان
سەعید سدقی کابان - سەعید کابان
👫 کەسایەتییەکان
حەمە جەزا زەنگەنە
👫 کەسایەتییەکان
نەوزاد ڕەفعەت
📝 بەڵگەنامەکان
پارێزگاری کەرکووک لە بڕیارێ...
👫 کەسایەتییەکان
شوکریە حسێن رەشید
📖 فەلسەفە چییە؟ | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
5 دەنگ 4 ⭐
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🏁 وەرگێڕان
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂
فەلسەفە چییە؟
📖 کورتەباس

هەڤپەیڤینێک لەتەک کاوە جەلال مامۆستای فەلسەفە لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی رانیەرانیە دەربارەی فەلسەفە و فەلسەفاندن لە کوردستاندا، رۆژی 14/5/2008:
سازدانی: پێشڕەو محەمەد
پێشڕەو: زۆر باس لە فەلسەفە دەکرێت، ئایا فەلسەفە چییە؟
کاوە جەلال: من سەرەتا هەوڵ دەدەم بگەڕێمەوە بۆ دیاریکردنێکی ئێتیمۆلۆژیانەی فەلسەفە. لەم روانگەیەوە فەلسەفە لە دوو وشەی (Philein و Sofia) پێکدێت. فیلاین واتای خۆشویستن و سۆفییا واتای دانایی دەگەیەنێت. کەواتە فەلسەفە، ئەگەر لە سەرچاوەوە تەماشای بکەین، واتای خۆشەویستی بۆ دانایی دەگەیەنێت، لێرەشدا فەیلەسوف ئەو کەسەیە کە دانایی خۆشدەوێ. گەر لێرەدا واژەی دانایی روون بکەینەوە، ئەوە دەتوانین بڵێین: کەسێک لەو کارە هزرییەدا کە خۆی ئەنجامی دەدات، شادی لەو ئامانجە دەبینێ کە ئەو بە ئاراستەکەی کاردەکات، ئەو کەسە بناغە دادەڕێژێت، کێشە رواڵەتییەکان و گرنگیپێدانە جیاوازەکان دەبینێت، لێرەشدا نەبوونی تەماح مۆرکێکی سەرەکییە.
لە بنەڕەتدا فەلسەفە لە سەردەمی سۆکراتیشدا هەر لەم واتایەدا بەکار دەهێنرا. بەڵام بێگومان لێرەدا پرسیارێک دێتە پێشێ کە زۆر گرنگە: ئایا کەسێک بە چ ئامانجێکەوە دەفەلسەفێنێ؟ هەروەها بە چ مێتۆدێک ئەو کەسە دەفەلسەفێنێ؟ کاتێک من ئێستا واژەی فەلسەفاندنم بەکارهێنا، ئەوە من راستەوخۆ جیاوازییەکم کرد لە نێوان فەلسەفە و فەلسەفاندندا. فەلسەفە، وەک گۆتم، برێتییە لە خۆشەویستی بۆ دانایی، بەڵام فەلسەفاندن شتێکی دیکەیە. ئەوە لە کاتی کانتەوە چەسپیوە کە ئێمە فێری فەلسەفە نابین، ئاخر فەلسەفە ئەزموونێکی خۆییە، فەلسەفە ئەزموونێکە کە کەسی تاک لە پرسیارە قوڵەکانییەوە دەیکات، ئەو کەسە تاکە رادەمێنێ و رامانی دەچێتە دۆخی پرسیارەوە، لێرەشدا ئەو کەسە بەناچاری دەکەوێتە بەردەم پرسیاری مێتۆد، واتا بەردەم پرسیاری رێگەبڕینی هزرینی خۆیی.
شێوازەکانی فەلسەفاندن جیاوازن. بۆ نموونە سۆکرات لەتەک هاووڵاتییاندا گفتوگۆی دەکرد، ئەو مێتۆدەش کە ئەو بەگەڕی خست، ناوی نا هونەری مامانی. ئەو ئەم مێتۆدەی مامانیی وەک مێتۆد بەکارهێنا، ئەویش بە ئامانجێکەوە کە برێتی بوو لە گەیشتن بە بەشداریکردن لە زانیندا. ئەمە بە گشتی ناودەندرێت گفتوگۆی سۆکراتی.
بێگومان ئێمە دەبێت ئەو پرسیارەش بکەین، کە ئایا چۆن یان لە چ حاڵەتێکدا مرۆڤ دەکەوێتە فەلسەفاندن؟ وەک گۆتم، دەروازەی کێشەکە برێتییە لە رامان، لێرەشدا پرسیارێک دێتە ئاراوە: ئایا بێدرابوونەوەیەک بۆ ئەمە زەروورە یان فێرکارییەک دەتوانێ نزیکمان بخاتەوە لە کێشە فەلسەفییەکان؟ بێگومان دەبێ سەرەتا بڵێین، ئەگەر مرۆڤ لە جەوهەرییەوە پرسیاری کرۆکی نەکات، ئەو کەسە ناتوانێت بە فەلسەفە بگات.
هەمیشە بە فەلسەفاندنەوە گومان بەستراوەتەوە، بۆ نموونە ئێمە لە لای پلاتۆن گومانمان هەیە لەو جیهانەی کە دەوری ئێمەی داوە، ئێمە بە هەمان شێوە گومانمان لە لای دێکارت هەیە، بێگومان وەک گومانی مێتۆدی، کە لێرەدا بە مەبەستی رێگەبڕینێکی هزری بەگەڕ دەخرێت لە پێناوی گەیشتن بە زانینی جەخت. مێتۆدکان بەگشتی برێتین لە کۆششی جیاوازی هۆشەکییانە. مرۆڤ دەشێ لەم رەوتەدا بەدووی ئاڕاستە و ترادسیۆن و فێرگەکانی هزردا بگەڕێت، وەک گۆتم فەلسەفاندن هەمیشە هزرییە، هزریش برێتییە لە لێهزرین، برێتییە لە شیکاری، برێتییە لە سیستەماتیزەکردن. کەواتە من لە رەوتی فەلسەفاندندا لە کێشەکە دەهزرێم، کاتێکیش لێدەهزرێم، ئەوە من بە شرۆڤەکردن هەڵدەستم، لەم رەوتەشدا سیستەماتیزەکردنێک ئەنجام دەدەم.
گەر ئێمە لەم روانگەیەوە لە کێشەی فەلسەفاندن بڕوانین، ئەوە لە بنەڕەتدا دەبێ بڵێین، کە فەلسەفە لەگەڵ هەر فەلسەفێنەرێکدا هەمیشە لە سفرەوە سەرچاوە دەگرێتەوە. دەتوانین بڵێین پرسیارە کرۆکییەکانی فەلسەفە لە سەرەتاوە نزیکەی هەتا ئەمڕۆ وەک خۆیان ماونەتەوە، بەڵام ژمارەی وەڵامەکان بەقەدەر ژمارەی وەڵامی فەیلەسوفەکانە. هەر فەیلەسوفێک وەڵامێکی خۆیی ئەو پرسیارە کرۆکییانە دەداتەوە کە مرۆڤ دەیانکات. لێرەشدا هەر فەیلەسوفێک بە مێتۆد لە فەیلەسوفەکانی دی جیادەبێتەوە. لێرەدا بێگومان دۆخە مێژووییەکان رۆڵێک دەگێڕن، هەروەها بەپێی ئەو دۆخە مێژووییانەش، پرسیارە بنەماییەکان داوای فۆرمولەکردنی وەڵامی
نوێ دەکەن. ئەمەش مۆرکێکی زۆر تایبەتمەندی فەلسەفەیە. بۆ نموونە گەر لەتەک تاکە زانستەکاندا بەراوردی بکەین، ئەوە دەبینین کە تاکە زانستەکان زانین کۆدەکەنەوە و ئەو تاکە زانینانە یان شارەزاییانە دەبن بە زەینەی کارکردنی ئاییندەی زانستەکە، وەک بۆ نموونە ئەستێرەناسی. لە ئەستێرەناسیدا هەنگاو بە هەنگاو زانینەکان کۆدەکرێنەوە، ئەمە هەر لە سەرتاوە وابوو. سەرەتا بۆ نموونە لە ئەستێرەناسیی بابلییەکاندا گەردوون تەخت بوو، ناوەندی زەوی بابل بوو و لە سەنتەریدا بورجی بابل خۆی دەبینییەوە، ئینجا بە دەوریدا کایە ئاسمانییەکان دیاریکرابوون. پاشان گەردووندیدییەکی دیکە لە گریکستان سەریهەڵدا و گریکەکان زەمینی گۆئاسایان ئاشکرا کرد. لە چەرخی ناڤیندا گەردووندیدی گۆڕرا بۆ گەردووندیدییەکی جیۆسەنتری کە زەمینی بە ناوەندی گەردوون دەزانی، پاشان لە رێنیسانسدا ئەم تێڕوانینە تێکشکێندرا و بەئاگابوونێکی نوێ لە سەر گەردوونێکی بێدوایەکی سەریهەڵدا. ئەم نموونەیەم هێنایەوە تاکو پێشانی بدەم کە تاکە زانستەکان، بۆ نموونە ئەستێرەناسین زانین کۆدەکەنەوە، بەڵام بە پێچەوانەوە فەلسەفە یان فەلسەفێنەر لەتەک وەڵامە مێژووییەکاندا خەریک دەبێت، ئەو وەڵامە مێژووییانە کە لە مێژووی فەلسەفەدا دراونەتەوە، دەپەرچێنێت. بێگومان فەلسەفێنەر دەتوانێت هەروەها بە شێوەیەکی سیستەماتیکیش لەتەک پرسیارە بنەماییە فەلسەفییەکاندا خەریک ببێت، بۆ نمونە لە زماندا، لەتەک مۆڕاڵ (ئەخلاق)دا، لەتەک مرۆڤدا، لەتەک سیاسەتدا... هتد. بەڵام دەمەوێ لێرەدا جەخت لەولایەنە بکەم، کە فەلسەفە تەنها دەتوانێ لەتەک هەر کایەبابەتێکی خۆیدا تەنها رەخنەیی بێ. ئەمە لەکاتی کانتەوە مۆرکی هزرینی فەلسەفییە.
پێشڕەو: تۆ گوتت فەلسەفە واتا خۆشەویستی بۆ دانایی، ئایا مەرجە ئەو کەسەی دانایی خۆشبوێت فەیلەسوف بێت؟
کاوە جەلال: بێگومان مەرج نییە ئەو کەسەی خۆشەویستی بۆ دانایی هەبێت فەیلەسوف بێت، بەڵکو دەشێ ئەوکەسە خۆشەویستی بۆ دانایی هەبێت و پاشان هەوڵ بدات لەم هەستەوە بپەڕێتەوە بۆ کایەی ئاوەز (ئەقڵ) و کارکردنی ئاوەزمەندانە لەو پرسیارانەدا کە لە نێو هەستەکاندا سەرەتا سەریانهەڵداوە. بێگومان دەبێ ئێمە ئاماژە بۆ ئەوەش بدەین کە دەرچۆ پنتی دیکە بۆ نێو فەلسەفە هەیە، بۆ نموونە ئەوە کە لە فەلسەفەی ئەکسیستێنسیالیزم (ڤێهەیەگەرایی)دا هەیە و ناو دەنرێ ئەزموونی ئەکسیستێنسی، لێرەشدا مەبەست لە رووداوێکی ئەکسیستێنسییە کە بەسەر کەسی تاکدا دێت و لەنێو لێرەبوونە ئاساییەکەی خۆیدا خودی بوونی ئەو دەخاتە ژێر پرسیارەوە، لێرەشەوە لە لای ئەو کەسە پرسیاری کرۆکی لەسەر مەغزای بوون سەرهەڵدەدەن. بەڵام ئەگەر بە گشتی بڕوانین، ئەم پرسیارانە بەس نین بۆ ئەوەی کەسی پرسیارکەر بکەن بە فەیلەسوف. من لێرەدا تەنها پنتێکی کرۆکیم وەرگرت، لێرەشدا بە رێی ئەم پنتەوە جەخت لەوە دەکەم کە زۆر زەحمەتە مرۆڤ لە فەلسەفەدا بتوانێت بەرێی کۆکردنەوەی زانینەوە بە فەلسەفە بگات، بەڵام بە پێچەوانەوە گەر لە قووڵایی ناخی ئەودا پرسیاری گشتی و مرۆڤی و جیهانی سەریانهەڵدابوو، دەشێ بە یاریدەی کۆکردنەوەی زانیاری، بۆ نموونە بە کتێب خوێندنەوە یان بە فێربوون لە زانکۆدا، پەرە بەم پرسیارە بنەماییانەی خۆی بدات و لێرەشەوە لە رەوتی لێهزرینی خۆییدا، لە رەوتی دیالۆگی کراوە و هەمەڵایەنیدا لەتەک هاوهزرڤانانی بوارەکەیدا، ئینجا لێرەشەوە لەتەک سیستەماتیزکردنی هزری خۆیدا، دەتوانێ خۆی رووەو فەیلەسوفێک پێبگەیەنێ.
پێشڕەو: ئایا جیاوازی چییە لە نێوان زمانی ئاخافتن و زمانی فەلسەفەدا؟
کاوە جەلال: ئەوە هەمیشە زمانی باوی گەلە کە لە لای کەسێکی تاک دەبێ بە هەناوی زمانی فەلسەفی، بەڵام سەرباری ئەمەش زمانەکان لە یەکتری جیاوازن. لە زمانی خەڵکدا زۆر جار دەربڕینی نالۆگیکی خۆی دەنوێنێ، خەڵکان بە رستەی ناتەواو و مەجازی و هتد دەدوێن، بەڵام زمانی فەلسەفە، هەر مێتۆدێک و رێبازێکی فەلسەفی، دەبێ رەچاوی لۆگیک بکات. بەڵام ئێمە دەتوانین بڵێین زمانی فەلسەفی دەتوانێ بە چەشنێک کاریگەری لەسەر زمانی ئاخافتنی رۆژانە بنوێنێ، کە کەسێک زۆر بەپوختی و لۆگیکی لەتەک هاومرۆڤانیدا بدوێ، جا گەرچی لە ژیانی رۆژانەشدا هیچ پێویست نەبێ بفەلسەفێنێ، ئاخر ئەوە بەراستی پێویست نییە، بەڵکو زۆر دەشێ ئەو کەسە خۆی زۆر ئاسایی دەرببڕێ. لێرەوە دەتوانین بڵێین کە زمانی فەلسەفە لە توانایدایە زمانی ئاخافتنی تاکەکەس پێبگەیەنێ، پوخت بکاتەوە، ئەمەش لە رەوتی خۆ پێگەیاندنی
کەسی تاکدا شکۆفە دەکات، کە ئەوسا زمانی کەسێکی تایبەتمەند دێتە گۆڕێ. بێگومان لێرەدا تەنها لەبارەی کاریگەرییەکەی زمانی فەلسەفە لەسەر زمانی ئاخافتن دەدوێم، ئەمەش ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە بەگشتی کتێب بۆ خۆپێگەیاندن دەخوێننەوە و بۆ ئەم خۆپێگەیاندنەش کتێبی بنەمایی و ئاسانی فەلسەفییان پێویست دەبێ. ئەم کاریگەرییە دەشێ هەروەها لەسەر سیاسەتمەدار و رۆژنامەنووسان خۆی بنوێنێ و لەڕێی ئەوانیشەوە دەربڕینە پوختەکان بە خەڵک بگەنەوە. لە یادمان نەچێت کەسی تاک لە نێو پەیوەندی کۆمەڵایەتیدایە، لە نێو کولتورێکی تایبەتیدا دەژی، ئەو زمانێکی دایکی هەیە کە دەشێ وەک زمانەکەی ئەمڕۆی کوردەکانی ئێراق تێکچووبێ، شێوێنرابی، بەڕبەڕیزەکرابێ. ئەو کەسەی خۆی بۆ ناسکێتییەکانی، وردێتییەکانی فەلسەفە شل دەکات، هەرگیز ناتوانێ وەک عەوام جگەرە و ئاو و حەب و بنێشت بخوات، چونکە دەزانێ تەنها کرداری نانوەرگرتن دەشێ خواردن بێ و لەبەر ئەوەی ئەو ناوبراوانەی دیکە شێوازی وەرگرتنی جیاوازن، ئەوا دەبێ واژەی تایبەتمەند بە خۆیان هەبێ، وەک کێشان، خواردنەوە، قووتدان، جوین. ئەو کەسە هەرگیز ناتوانێ بچێ بۆ سەر بەحرەکەی دوکان یان بۆ دەشتی کۆیەکۆیە، چونکە دەزانێ بڕی ئەو ئاوەی دوکان تەنها دەشێ دەریاچە بێ و هەورەها ناشێ ناوچە گردەڵانەکانی باشووری کۆیە دەشت بن.
پێشڕەو: ئایا تەنها زمانە زیندووەکان زمانی فەلسەفەن، یا ئایا زمانێکی نازیندوو ئەگەر زمانی فەلسەفە نەبێ، رووەو زمانێکی فەلسەفی ئاراستەدەکرێ؟ بۆ نمونە زمانی کوردی زیاد لەوەی زمانی فەلسەفە بێ زمانی کشتوکاڵییە. پرسیارەکە ئەوەیە ئایا زمانی کوردی رووەو زمانی فەلسەفە ئاراستە دەکرێ؟
کاوە جەلال: دەبێ پێش هەموو شتێک جەخت لەوە بکەین کە فەلسەفاندن بەبێ زمان نەشیاوە. زمان لە هزرین جیا نابێتەوە و بەمەیش زمان لایەنێکی جەوهەریی پرۆسەی زانین پێکدەهێنێ، لێرەشدا هیچ گومانی تێدا نییە کە زمانێکی هەمەلایەنی و فراوان زۆر ئاسانتر دەتوانێ گوزارشت لەو حاڵەتانە بکات کە کەسی هزرڤان بە هزرینی خۆیی دەرکیان پێدەکات و ئینجا دەیان گرێ. بۆ نموونە زمانی ئەڵمانی، کە زمانێکە بە بڕوای من دەتوانێت (با بە رەهاییش نەڵێیین، بەڵام نزیکەی) گوزارشت لە هەموو حاڵەتێکی هۆشەکییانە گیراو یان دەرکردنێکی سێنسی بکات. بەڵام زمانێکی دواکەوتوو بە پێچەوانەوە، وەک زمانی کوردی کە زمانێکی ناتورالیستییە یاک وەک بەڕێزتان دەبێژن زمانێکی کشتوکاڵییە، کەم پێی دەکرێ حاڵەتە ناخەکییە سەرهەڵداوەکان دیاری بکات. ئەمەش ئاستەنگێکە لە بەردەم هزرین و ئەمەش بە واتای لە بەردەم فەلسەفاندندا. بێگومان دەبێ ئەوەیش بڵێن کە ئێمە لە هزریندا دەستەوستان نین، هۆی ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە نەشیاوە مرۆڤ بتوانێ بە یەک تاکە زمانی پەتیی خۆماڵی بهزرێ. لەبەر ئەوەی فەلسەفە لە کەلتورە جیاوازەکانی مرۆڤایەتیدا بە مێژوویی گۆڕراوە و پرسیارە بناغەییەکان هەمیشە لەنوێوە بەپێی دۆخە مێژووییە جیاوازەکان کاریان تێدا دەکرێتەوە، ئەوە لە هەموو خەریکگەرییەکی نوێی فەلسەفییانەدا زەروورەی هزرین بە تێگە چەسپیوەکانی فەلسەفە سەرهەڵدەداتەوە و ئەو تێگانەش دەشێ گریکی، لاتینی، ئەڵمانی، فەڕەنسی یان ئینگلیزی و ئەرەبی بن. کەواتە ئەو کەسەی لە نێو فەلسەفەدا کار دەکات، پێویستی بە دیراسەی فەلسەفی هەیە، لێرەشدا هەمیشە ناچار دەبێ بە زمانێکی دیکە دیراسەکانی ئەنجام بدات. بەڵام بەڕاستی لەهزرینی فەلسەفیدا بە کوردی دەکەوینە بەردەم کێشەی زۆر تایبەتمەند، هۆی ئەمەش لە شێوێنراویی زمانەکەدایە لە لایەن ئەو کەسانەوە، کە بە ئەرەبی دەهزرین و بە کوردی لە هەستی نەتەوەییەوە هەندێک کاری هۆشەکییان ئەنجام دەدا، بەبێ ئەوەی پێشتر توانیبێتیان لە مەغزای واژە و دەستەواژەکان تێبگەن. چونکە هزرینی ئەوان عەرەبی بووە، بونیادی هزری ئەوان عەرەبی بووە، تەنانەت کاتێکیش بە کوردی دەیاننوسی، نووسینەکانییان عەرەبی بووە. ئەمە یەکەم بەڵگەیە بۆ دواکەوتوویی باوکانی زمانی کوردی. کێشەیەکی دیکەی ئەمڕۆ لەوەدایە کە نزیکەی کەسانی فرە لە خۆیانەوە، رەنگە لە بڕێک حەزیانەوە بۆ هزر، دەکەونە نووسین و وەرگێڕانی بابەتی فەلسەفی. بێگومان مەبەستم لە چالاکە لێهاتووەکان نییە، کە لە پرۆسەی کارکردنیاندا هەمیشە هەڵوێستێکی رەخنەییان بەرانبەر زمان لە رووی سەبژێکتیڤی_زمانییەوە وەرگرتووە، بەڵام ژمارەی ئەم جۆرە کەسانە زۆر دەگمەنە. ئەمڕۆ زمانی کوردی لە هەقیقەتدا وەک لاستیکی لێهاتووە، هەر یەکە و واژەی خۆی بەکاردەهێنێ. ژمارەی واژە فەلسەفییەکان کە واتایەکی نێوکۆییان وەرگرتووە زۆر کەمە. هزرینی فەلسەفی کە هەمیشە سەبژێکتیڤییە، بەبێ کارکردنی ورد لە خۆدا ئاوەڵا نابێ، لێرەشدا بە بڕوای من مەرجێکی زەرووری بۆ ئاوەڵابوونی ئەو هزرە ئەوەیە کە ئەو کەسە نەترسێ، یان بە زمانێکی گشتی ببێژم، ئەو کەسە سڵ نەکاتەوە لە بەکارهێنانی واژەی ئەوتۆی جیاواز کە بەگشتی خەڵکان لێی تێناگەن
و پێویستیش نییە لێی تێبگەن، چونکە دەبێ هەمیشە بەرانبەر بە کوردە تەختیگەراکان ئەو پەنجە هەڕەشەیە ئاڕاستەی خەڵک کرابێ، کە هەموو کەس بۆی نییە خۆی لە فەلسەفە هەڵبقورتێنێ. ئاخر ئەمە بەڕاستی زۆر بڵاوە، کێشەکەش لەوەدایە کە خەڵکە سادەکان وا دەزانن دەبێ هەموو کەس بۆی هەبێ بە هەموو بوارێکی هزرییەوە خەریک ببێ. بێگومان ئەمە راست نییە. فەلسەفە کایەی تایبەتمەندی ئەو کەسەیە کە دەوێرێ گومان بکات، کە دەوێرێ و لە هەستی سادەی مرۆڤییەوە فێربووە هەموو دیاردە و پەیوەندییەکانی شوێنەوارەکەی بخاتە ژێر پرسیارەوە، لێرەشەوە فەلسەفاندن فۆرمێکی داخراو لەنێو هاوهزرڤانانی خۆ پەراوێزکردوودا وەردەگرێ. بەڵێ تەنانەت فێرخوازانی زانکۆیی فەلسەفەش بەبێ خۆدابڕین لە خەڵک و تێڕوانینەکانی خەڵک ناتوانن رێگەهزرینی خۆیی ئاوەڵا بکەن. بەڵام من ئەمە وەک پرۆسەیەکی درێژخایەن دەبینم، لێرەشدا مرۆڤ دەبێ خۆی بە راستی لە هەڵپە کردن بە دوور بگرێت، کە من وەک مۆرکێکی هزرین و کارکردنی کەلتوری لەم دەڤەرەدا دەیبینم. هەر لێرەشەوەیە بە بڕوای من سەرەنجامی خوازراو دەکەوێتەوە، بەڵام سەرەنجامێک کە مرۆڤ هەرگیز ناتوانێت داواکارییەکی رەها بۆ چوواندنی گشتیی بەرز بکاتەوە.
پێشڕەو: من باوەڕ ناکەم لە کوردستاندا دانوستاندنی فەلسەفی هەبێت، ئایا تۆ بڵێیت ئایین رۆڵێک لەمەدا بگێڕێت؟
کاوە جەلال: بە تێبینی من لەم دەڤەرەی کوردەکاندا دانوستاندن بۆیە نییە، چونکە کوردەکان کەلتوری دانوستاندنیان نییە، ئەمەش بەگشتی مۆرکێکی کولتووری ئیسلامی خۆرهەڵاتییە. پەیوەست بە کوردەکانە دەبێ جەخت لەوە بکەین کە هەتا ئەمڕۆ نەیان توانیوە تەنانەت بناغەکانی کولتوورێکی دانوستاندن دابڕێژن، هۆی ئەمەش لەوەدایە کە بەئاگابوونی رەخنەیی گەر نەشڵێن نییە، ئەوە بە سانایی دەتوانین بڵێین زۆر لاوازە. بەبێ هزرینی رەخنەیی نەشیاوەمرۆڤ بتوانێ پێش ئەوەی خۆی دەرببڕێ، هەڵوێستێکی رەخنەیی رووەو خودی خۆی و لێرەشەوە رووەو خۆدەربڕینەکەی وەربگرێ. ئاشکرایە پەروەردەی ئایینی لەم کێشەیەدا رۆڵی هەیە، چونکە هزرینی رەخنەیی یاساغ دەکات، بۆیە ئایین بەگشتی حەز بە فەلسەفە ناکات، هەروەها گەر پیاوانی ئایین کاریان لەم بوارەدا کردبێ، ئەوە پێش هەمووشتێک هەوڵیان داوە ئاوەز بخەنە ژێر رکێفی ئیمانەوە، بەڵام ئەم هەوڵە جێی گومانە، چونکە لێرەدا پرسیارێک بە کراوەیی دەمێنێتەوە، پرسیارەکەش ئەوەیە کە هەتا چەند شیمانەی پێکەوەگونجاندنێک لە نێوان هەست و ئاوەزدا شیاوە؟ سەرباری هەموو ئەم کێشانە من ئەمڕۆ دەبینم کە بەڕێی خوێندنەوەی گۆڤارە گرنگەکانەوە، هەروەها کاری وەرگێڕانەوە، ئیشکەرانی جدی هەن و کارەکانییان بە گشتی نە تەنها شایانی (لەوانەیە لێرەدا شایان وشەیەکی بێرێز بێت)، بەڵکو تەنانەت گەرەکی گرنگیپێدانن. چونکە ئێمە دەتوانین بەراستی لەو هەوڵە جدییانە کە دەدرێن، گفتوگۆ و دانوستاندن بهێنینە گۆڕێ. بەڵام لایەنێک لێرەدا بێ چەند و چوون بناغەییە: بەبێ خۆکردنەوە بۆ ئەدەبی کوردی زەحمەتە دانوستاندنی هزری بەگەڕ بخرێ، ئاخر ئەدەبی کوردی برێتییە لە گەنجە لەبڕنەهاتووەکەی هەڵهێنجان و پەرچاندنی هزری، هەر ئەمەیشە کە فێری دانوستاندنی بۆ نموونە فەلسەفیمان دەکات لە نێوەندی رۆشنبیریی کوردیدا. بەڵام گەر ئەمڕۆ بەگشتی بڕوانین، ئەوە دەبینین کە جۆرە هزرینێکی ترادیسیۆنی مامەڵەیەکی زۆر زۆر ترادیسۆنیانە (کۆنباو) لەتەک تێکستدا دەکات، مۆرکەکە سەرەکییەکەیشی برێتییە لە رێکخستنی تێکست. ئەمە هەتا ئەمڕۆ لە زانکۆدا سەروەرە. دەتوانم بڵێم، لێکۆڵینەوەی دکتۆرام خوێندۆتەوە کە هیچی دیکە نییە جگە لە ریزکردنی ئەو زانیارییانە کە کەسێک کۆی کردوونەتەوە، بێگومان ریزکردنێکی ئاقڵانە، بەڵام لە نێویدا بەدەگمەن بکەرێکی هزرڤان دەردەکەوێت. بە تێڕوانینی من، پەیوەست بە پرسیاری نەبوونی دانوستاندنەوە، یەکێک لە گەورەترین کێشەکانی مرۆڤی ئەم دەڤەرە ترسە لە پرسیار، ئەمەش ئاستەنگێکی خۆییە لە بەردەم ئاوەڵابوونی خودی کەسی تاکدا و لێرەشەوە لە بەردەم سەرهەڵدانی دانوستاندن.
پێشڕەو: ئایا گەر فەلسەفە بکرێتە پرۆگرامی خوێندن، دەتوانێ رۆڵ ببینێ لە چێکردنی پرسیاری جدی و رۆشنبیرکردنی کەسی تاکدا؟
کاوە جەلال: بێگومان دەتوانێ رۆڵێکی زۆر جەوهەری بگێڕێ، ئەویش بەوەدا کە هۆشی کاڵی گەنجەکان بە پرسیاری جدی بارگاوی دەکات، چونکە وەک گوتم پرسیار لە فەلسەفە جیا نابێتەوە، ئینجا ئەو کەسە کە جورئەتی پرسیارکردنی لا دروست دەبێ، دەتوانێ لە رەوتی پەیوەندییە نێوبکەرییەکانەوە هۆشی خۆی بە
پوختی پێبگەیەنێ. گرنگترین رۆڵ لێرەدا کە فەلسەفە دەیگێڕی ئەوەیە کە ئەو گەنجە لە زمانی گشتیی خەڵک دەهێنێتە دەرەوە، کە زمانێکی هەتا بڵێی سەقەتە. بۆ نمونە فێری دەربڕینی لۆجیکی دەبێ و لێرەشدا ئیتر ئەو کەسە چیدی بە دەربڕینە هەڵەکانی وەک دەشتی کۆیە و بەحرەکەی دوکان، جگەرە خواردن، حەب خواردن، بنێشت خواردن رەزامەند نابێ. ئەو تەنانەت پرسیار دەکات لەبارەی خودی ئەو وشە پەتییە بێ ناوەڕۆکانە کە قەدیمییەکان چەسپاندوویانن. ئەمە سەراپا پێشکارییەکە بۆ ئاوەڵابوونی زانستییانەی ئەو گەنجانە لە ئاییندەدا، کاتێک ئەوان لە فێرگەوە دەپەڕێنەوە بۆ زانکۆ. بەڵام ئێمە بە دەگمەن هەتا ئەمڕۆ ئەم پرسیارە کرۆکییەمان کردووە.
بێگومان راستە کە ئەم داواکارییە لە کوردستان پڕکێشەیە، چونکە قبوول مەرکەزی ئەو گەنجانەش رەوانەی خوێندنی فەلسەفە دەکات کە هەرگیز وشەی فەلسەفەیان نەبیستووە، ئەمەش کێشەیەکە کە ئاڕاستەی فێرکارانی (بم بەخشن کە وا کەمێک بێئەدانە دەدوێم) ئەم بوارە دەبێتەوە. بەڵام هەر چۆنێک بێ زۆرینەی ئەو خوێندکارانە کە من ناو ناون لێقەوماوەکان لە ئاییندەدا دەبن بە مامۆستای ناوەندی یان ئامادەیی و لە بەشی فەلسەفەیش بڕێکی گونجاو و زیاتر لە خوێندنی هەر بەشێکی دیکە زانستی توخمییان پێدەگەیەنرێ، کە نەک تەنها ژیانیان تا رادەیەک دەگۆڕێ، بەڵکو شێوازی کارکردنی وانەبێژانەیشیان. ئەو دەگمەنەیش کە بەچاکی پێدەکەن، دەشێ بە تەواوکردنی خوێندنی باڵا لە هەمان بەشی فەلسەفەدا وەک فێرکاری فەلسەفی ئەرکی جیاوازی بە خۆ گونجاویان لە ئەستۆ بگرن.
پێشڕەو: کێشەکە لەوەدایە کە فەلسەفە چۆن دەکرێتە پرۆگرامی خوێندن؟
کاوە جەلال: پێش هەموو شتێک پێویستە لە نێو کایەی سیاسەتەوە دەرک بەو زەروورەیە بکرێ، کە فەلسەفە دەتوانێ بە حوکمی گشتگیرییەکەی بنەمای گونجاو بە سەرجەم زانستەکان بدات. نەشیاوە یاساناسی شارەزا بەبێ لۆجیک پێبگەیەنرێ، نەشیاوە بەشێکی پزیشکی بەبێ ئێتیکی پزیشکی هەبێ، نەشیاوە بەشی مێژوو بە فەلسەفەی مێژوو و کۆلێژێکی زمان بەبێ فەلسەفەی زمان، کۆلێژی هونەرە جوانەکان بەبێ ئێستێتیک و زانستە رامیارییەکان بەبێ تیۆرییە رامیارییەکان یان فەلسەفەی رامیاری. بەڵام بۆ پاڵ ئەمە پێویستە مامۆستا بۆ وانەی فەلسەفە پێبگەیەنرێ، کەواتە پێویستە هاوکارییەک هەبێت لە نێوان کایەی دەسەڵات لە لایەک، هەروەها کارکردنی زانستی لە لایەکی دیکە.
فەلسەفەی زانکۆیی زۆر چاک دەتوانێت دەرچۆپنتێک بێ بۆ چارەسەری کێشەی دەرخکردنی باو لە خوێندنگەکاندا (خوێندنگە نەک فێرگە!)، زبریی مامۆستا ناڕۆشنبیرەکان، کە لە بابەتە تەرخانکراوەکانی خوێندن زیاتر هیچی دیکە ناخوێننەوە. ئاخر شارەزای فەلسەفە دەتوانێ لەتەک گەنجاندا بە شێوەیەکی زۆر مرۆڤییانە لە نێو پەیوەندیی نێوبکەریدا کاربکات. لە بنەڕەتدا من بە چاکی دەزانم کە سەرجەم زانکۆکان، سەرۆکایەتی سەرجەم زانکۆکان، کۆلێژەکان، بەشە زانستییەکان، مەڵبەندەکانی پێگەیاندنی مامۆستایان، بەڕێوەبەرایەتییەکانی ناوەندی و ئامادەییەکان، بدرێنە دەست فەلسەفەکاران. بەڵام ئەمە تەنها تێڕوانینێکی تیۆرییانەیە کە من دەری دەبڕم و زۆر دەشێ لە ریالێتیدا بنج نەگرێ. بەڵام ئیدێکە بێواتا نییە، چونکە لێرەدا شارەزایانی فەلسەفە دەتوانن کۆمەڵێک رێگە چارە بە پوختی بدۆزنەوە، بەتایبەتی لەوەشدا کە کارکردنی مێتۆدی دەبێ بە جەوهەری کێشەی زانست و چارەسەرکردنی سەرجەم کێشە زانستییەکان.
پێشڕەو: بەڵام فەلسەفە پەیوەندی بە تاکە زانستە زانکۆییەکانەوە هەیە؟
کاوە جەلال: سەرەتا لایەنێک جەختە کە فەلسەفە بە هیچ شێوەیەک ناکەوێتە دانوستاندن لەتەک ئەو بەشە زانستییانەدا، وەک: کوردی، مێژوو، جوگرافیا، پزیشکی و هتد، چونکە ئەو زانستانە، گەر لە دیدێکی مۆدێرنەوە لە شێوازی کارکردنیان بڕوانین نەک خۆرهەڵاتییانە کە تێکستەکان دادەنرێن و بەزۆریی دەرخ دەکرێن، لە گریمانەکانی خۆیانەوە لەتەک کایە تایبەتمەندەکەی خۆیاندا خەریک دەبن. بەڵام فەلسەفە دەتوانێت بە هۆی گشتاندنی پرسیارەکانییەوە، بە رێی پرسیاری رێگەهزرینی سەبژێکتیڤییەوە، کێشەی چوواندنی گریمانە و هەروەها مێتۆدی کارکردنی زانستی بخاتە بەردەم هەر تاکە زانستێک، لێرەشەوە ناچاریان بکات کە ئاوڕێک لە دانوستاندنە فەلسەفییەکان بدەنەوە. بۆ نموونە دیسپلینێکی فەلسەفە برێتییە لە ئێتیک، ئێتیکیش زانستی کرداری مرۆڤە. لە بەشی پزیشکی دەشێ وانەیەکی وەک ئێتیکی پزیشکی تەرخان بکرێ (من
باوەڕناکەم لە کوردستاندا ئەم وانەیە هەبێت، نازانم، بەڵام باوەڕناکەم)، تاکو ئەو کەسە کە وەک پزیشکێکی ئاییندەیی پێدەگەیەنرێ، بەرەنگاری پرسیارە مرۆڤییەکان بکرێتەوە، لێرەشدا بخرێتە پرسیارەوە لەتەک خودی خۆیدا، ئینجا لەتەک کارکردن لە لەشی مرۆڤدا و ئێتیکی ئەو کارەی بۆ وردبکرێتەوە، بۆ نموونە کە پزیشکی خوێندنێک نییە لەبەر ئەوەی بڕوانامەکەی بەرزە و مرۆڤیش دەتوانێ چ پرێستیژ و چ پارەی چاک بەڕێیەوە پەیدا بکات، بەڵکو کارکردنی پزیشکی کارکردنێکی هیومانیستییە، ئەویش لەبەر ئەوەی ئەو کەسە وەک پزیشک لەتەک مرۆڤدا وەک نەخۆش کاردەکات. بە بڕوای من بڕێکی زۆری، بەڵێ تەنانەت زۆرینەی پزیشکەکانی ئەم وڵاتە کەمترین رێزی مرۆڤیان لا نییە و زۆر جار رووی داوە کە نەخۆش لە ئیهمالکردنەوە مردووە. بەڵام پزیشکێک کە بە خودی خۆی وەک مرۆڤ و مەزنی مرۆڤ وەک زیندەوەرێکی سروشتی ناسێندرابێ، پێدەچێ لە لای بڕوایەکی بنەمایی سەبارەت بەوە بێتە ئاراوە کە پزیشکی خزمەتکارییەکی مرۆڤە و ئەویش وەک پزیشک لەو خزمەتکارییەوە پێش هەموو شتێکی دی پرێستیژی کۆمەڵایەتی و هەستی خۆمەزنی بباتەوە، نەک وا باوەڕ بکات کە تەنها لەبەر ئەوەی بڕوانامەی کۆلێژی پزیشکیی هەیە ئیتر ئەو موهیمە. نوموونەیەکی دی یاساناسییە کە بەبێ لۆجیک رەنگە تەنها ماراییەکی سایکۆلۆژییانە یان ترادیسیۆنییانەی دەرخکاریی مادەکانی هەبێ. کەواتە بەم دوو نمونەیە دوو شتمان بۆ ساغ دەبنەوە، یەک: فەلسەفە بە پرسیارە گشتێنەرەکانی زەمینەیەک دەهێنێتە گۆڕێ تاوەکو تاکە زانستەکان گریمانەکانی خۆیان بپشکنن، دانوستاندنێک سەبارەت بەو گریمانانەی خۆیان لە رووی یەکلایەنێتی، یان کورتهێنی و زیادەرۆیی ئەو گریمانانە بهێننە گۆڕێ، هەروەها فەلسەفە دەتوانێ وەک بەشێکی زانکۆیی زانای فەلسەفی، فەلسەفێنەری جدی، بە چەشنێک پێبگەیەنێ کە لە سەرجەم بەشە زانستەکاندا وانەی تایبەتی بڵێنەوە، وەک لۆجیک، ئێتیکی پزیشکی، فەلسەفەی زمان، فەلسەفەی جوگرافیا، فەلسەفەی مێژوو و ئێستێتیک و هتد.
پێشڕەو: پەیوەندی نێوان فەلسەفە و سیاسەت چییە؟
کاوە جەلال: وەک گۆتم فەلسەفە لەتەک خۆیدا خەریک دەبێ، بەڵام بێگومان لە نێو دیسپلینەکانی فەلسەفەدا فەلسەفەی سیاسی هەیە و هۆکەشی دەگەڕێتەوە بۆ خودی فێنۆمێنی دەسەڵات کە فەیلەسوفەکانی ناچار کردووە پەرچان لەبارەی ئەنجام بدەن، لێرەشدا هزرین هەیە سەبارەت بە شیمانەکانی پێکەوە ژیانی کۆمەڵایەتی یان رەوایەتیدان بە دەسەڵاتی سیاسی. فەلسەفەی سیاسیی هەیە کە رەوایەتیی سیاسی تەنها لە دیموکراسیی ریشەیی جەماوەردا دەبینێ، وەک بۆ نمونە لای روسۆ، فەلسەفەی سیاسی هەیە کە مسۆگەرکردنی ئاشتی و ئاسایشی کۆمەڵایەتی لە دەسەڵاتداریی دەوڵەمەندە ئاقڵەکان و رۆڵییان بۆ سەرجەم کۆمەڵگا پێکەوە لەتەک سەربەخۆیی یاسادا دەبینێ، وەک لای (جۆن لۆک). بێگومان نموونەکان فرەن. بەڵام من پێم خۆشە لای فەلسەفەکانی مافی سروشت بمێنمەوە. لە مافی سروشتیدا دەسەڵاتدار بۆی هەیە هەموو شێوەیەکی ناڕەوا بۆ خۆدەوڵەمەندکردن، واتا بۆ پەرەدان بە دەسەڵاتەکەی بگرێتە بەر. ئێمە ئەم دیاردەیە تا رادەیەکی زۆر لە هەرێمی کوردستان دەبینین. لە بنەڕەتدا ئەوەی لەم هەرێمەدا لە پلەی یەکەمدا سەروەرە برێتییە لە مافی سروشت نەک دیموکراسییەکی دامەزراو لەسەر یاسا کە هەموو تاکەکان لە باڵاترین بەرپرسەوە هەتا هاووڵاتییەکی سادە لە بەردەمیدا یەکسان بن، واتا یاساکان بۆ هەمووان چوواندنیان هەبێ (ئاخر گەر ئەمە وا بووایە، دەبوو ئێستا بڕێکی زۆری سیاسەتمەدارەکان لە زینداندا بن). ئەمە نموونەیەکە لەسەر رەوایەتیدان بە دەسەڵات.
بێگومان گەر بەگشتی بڕوانین، سیاسەت خۆی کایەی کردارە، لە نێو ئەم کایەیەی کرداردا سیاسەتمەداران هەن کە لە بنەڕەتدا مەرج نییە پەیوەندی لەتەک فەلسەفەدا ببەستن، بەڵام رەنگە شتێکی باش بێ گەر ئەوان لە نێو کایەی سیاسەتەوە ئاوڕ لە فەلسەفە بدەنەوە، چونکە ئەوان وەک بکەرە چالاکەکانی نێو ئەم بوارە نەک تەنها دەتوانن بە رێی فەلسەفەوە رۆشنایی بە هۆشی خۆیان بدەن و فێری ئاخافتنی دروست و پوختی سیاسی ببن، بەڵکو ئەوانەیان کە بڕێک ویژدانیان هەیە و سیاسەت وەک دەسوێژ دەبینن نەک وەک مەبەست، دەتوانن هۆشی خۆیان بە چەشنێک ئاوەڵا بکەن، کە لە هەڵوێستی سیاسییاندا وەک مەحاڵتیی قبووڵکردنی گەندەڵی و دزی و تاوان و دەیان شتی دیکە بەرجەستە ببێ. ئاخر کێشەی تەماحی دەسەڵات و دادپەروەری لە کارکردنی سیاسییدا پرسیاری جەوهەرین.
#️ هەشتاگ
#رانیە | #کۆیە |


🗄 سەرچاوەکان
[1] 🇰 تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | كاوه‌ جه‌لال قادر
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️14-05-2008
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️کاوە جەلال قادر
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 14-05-2008
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 🤔 فەلسەفە / هزر
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 📄 وتار و دیمانە
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ رانیە (راپەڕین)
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 97% ✔️
97%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
97%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: Sep 2 2019 11:22PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 2 2019 11:40PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 2 2019 11:40PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 3,468 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  📖 مرۆڤ پەروەردە دەکرێ لە...
  📖 بارزان و مێژووی بزووتن...
  📖 دڵڕەقیی و بێماڵیی
  📖 ژیاننامەی لیۆنێل مێسی
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 06-07-2022
  🗓️ 05-07-2022
  🗓️ 04-07-2022
  🗓️ 03-07-2022
  🗓️ 02-07-2022
  🗓️ 01-07-2022
  🗓️ 30-06-2022


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
سەعید سدقی کابان - سەعید کابان
مامۆستا سەعید سدقی کابان کەسایەتییەکی گەورەی پەروەردەیی کوردستانە و زیاتر لەنیو سەدە خزمەتی بەرەوتی خوێندن و پەروەردە و رێزمانی کوردی کرد.
مامۆستا سەعید لەبنەماڵەی کابانە، ئەو بنەماڵە دیارەی شاری سلێمانی کەزیاتر لەیەک سەدەیە لەخزمەتی کۆمەڵی کوردەواریدان و دەیان کەسایەتی سیاسی و روناکبیری و هونەری و پەروەردەیی و کۆمەڵایەتیان تێدا هەڵکەوتووە و لەکایە و رشتە جیا جیاکاندا خزمەتیان بەگەل و نیشتمانەکەیان کردووە.
سەعید کابان بەسەرقافڵەی ئەو بنەماڵە هێژایە دادەنرێ‌ کە لەمەیدانی زمان و پەروەردەدا خزمەت
سەعید سدقی کابان - سەعید کابان
حەمە جەزا زەنگەنە
ساڵی 1956 لە گەڕەکی مەڵکەندی سلێمانی لەدایکبووە. گۆرانیبێژی میللی بوو. رۆژی 06-07-2018 بەهۆی جەڵتەی دڵەوە لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
حەمە جەزا زەنگەنە
نەوزاد ڕەفعەت
ناو: نەوزاد
ناوی باوک: ڕەفعەت
ڕۆژی کۆچی دوایی: 04-07-2022
شوێنی لەدایکبوون: هەولێر
شوێنی کۆچی دوایی: هەولێر

ژیاننامە
نەوزاد ڕەفعەت لەدایکبووی ساڵی 1951ی شاری هەولێرە.
له ساڵی 1975 بەشی کورديی له کۆلێژی ئەدەبياتی زانکۆی بەغدا تەواوکردووە.
لە سەرەتای ساڵانی حەفتاکانی سەدەی بیستەمەوە تا 2019 حەوت دیوانی بەچاپ گەیاندووە و زۆربەی دیوانەکانی نۆرەی دووەم و سێیەم چاپکراونەتەوە.
له شیعر نووسين بەردەوام بووە. یەکێک بووە لە شاعيرانی نوێخوازی کوردی دەڤەری هەولێر. کە بەرهەمەکانی جێی سەرنج و با
نەوزاد ڕەفعەت
پارێزگاری کەرکووک لە بڕیارێکی نوێدا دژی کورد لە کەرکووک
لە بڕیارێکی نوێدا دژی کورد لە کەرکووک، پارێزگاری کەرکووک بڕیاریداوە، ئەوانەی نیشتەجێی کەرکووک نین و فۆڕمی خۆراکی کەرکووکیان هەیە فۆڕمەکەیان لێوەر بگیرێتەوە.
بەگوێرەی نووسراوێک راکان جبووری، پارێزگاری سەپێنراوی کەرکووک، داوا لە هێزە ئەمنییەکان و فەرمانگە حکومییەکانی کەرکووک کردووە، ئەو کەسانەی خەڵکی کەرکووکن و لە دەرەوەی شارەکە نیشتەجێن پشتگیری نیشتەجێبوون و فۆڕمی خۆراکیان لێوەربگیرێتەوە.
ئەو بڕیارە مەترسیدارەو وەک بڕیارەکانی دیکەی ئەو پارێزگارە دژی هاووڵاتیانی کوردە، چونکە هەزاران خێزانی کورد
پارێزگاری کەرکووک لە بڕیارێکی نوێدا دژی کورد لە کەرکووک
شوکریە حسێن رەشید
ناو: شوکریە
ناوی باوک: حسێن رەشید
ساڵی لەدایکبوون: 1949
شوێنی لەدایکبوون: سلێمانی

ژیاننامە
لە ساڵی 1949 لەدایکبووە، دەرچووی کۆلێژی زانستە بەشی فیزیا، لە وەزیفەدا سەرپەرشتیاری پسپۆری فیزیا بووە و ئێستا خانەنشینە، ئەو ژنە باس لەوە دەکات کە لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر و کوردپەروەدا گەورە بووە و لە سلێمانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی و زانکۆی تەواو کردووە، هاوسەری کەمال شاڵی-یە.

هەستی کوردایەتی
شوکریە حسێن دەڵێت: یەکەم کچ بووم لە خوێندنگەی کوڕان وەک مامۆستا وانە بڵێمەوە بەهۆی ئ
شوکریە حسێن رەشید


Kurdipedia.org (2008 - 2022) version: 14.07
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.641 چرکە!
009647701579153 | 009647503268282
| 0031654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2022)