پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,827
وێنە 104,278
پەرتووک PDF 18,888
فایلی پەیوەندیدار 94,730
ڤیدیۆ 1,232
شەهیدان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
ڕیشەی خراپیی هونەری گۆرانیی کوردی و چارەسەر
کوردیپێدیا، بووەتە کوردستانی گەورە! لە هەموو لایەک و شێوەزمانێکی کوردستان ئەرشیڤوان و هاوکاری هەیە.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕیشەی خراپیی هونەری گۆرانیی کوردی و چارەسەر

ڕیشەی خراپیی هونەری گۆرانیی کوردی و چارەسەر
$ڕووکەشی ئۆباڵ$
دە ساڵ پێش ئێستا ئۆباڵی خراپیی گۆرانیی کوردیمان دەخستە ملی عەزیز وەیسی. نەوەدەکان ئۆباڵەکە لە ملی عەلادین حەسەن و ئەمیر حەسەندا بوو. پێشتریش لە ملی برایانی زیزیدا بوو. ئێستا لە ملی هەندێک گەنجدایە.
ڕۆژانە خەڵکان دەبینم هێرش دەکەنە سەر ئەو گۆرانیبێژە گەنجانە؛ گوایە خراپن. کەسانی دیاری بواری موزیک و وێژە دەبینم باس لەوە دەکەن خەڵکانێکی خراپ بوون بە سەرپشکی گۆرانیی کوردی و ئۆباڵی خراپییەکە دەخەنە ئەستۆی ئەوان.
بۆئەوەی باشتر لە مەبەستەکانم تێبگەن؛ ئەوا پێویستە ئاماژە بە چەمکێکی گرنگ بدەم. ئەویش (باوباس)ە.
----
$باوباس (ترێند - trend).$
باوباس واتە باسی باو.لەوەتەی دنیا هەیە باوباس هەیە. تۆڕی کۆمەڵایەتی ئەم دیاردەیەی لە ئێستادا زیاتر زەقکردۆتەوە.
لەناکاو باسێک دەبێ بە باسی باو. دەزگا مێدیاییەکان و لاپەڕەکانی فەیسبووک خێرا دەکەونە ناو چەقی باوباسەکەوە. کێشمەکێشێک دروستدەکەن کە خەڵک دەکەوێتە لایەنگرتن و تەنانەت شەڕ و ئاژاوەش. زۆر کەس نابینن کە زۆربەی لاپەڕەکانی فەیسبووک لە وروژاندنی باوباسدا هیچ ئامانجێکی دیاریکراویان نییە. بەڵکو تەنها زیادکردنی ڕەواجی لاپەڕەکەیان و قەرەباڵغکردن و بەرزکردنەوەی چالاکیی و شوێنکەوتەی خۆیانیان مەبەستە. ئەگەر سەرنجیش بدەی: زۆربەیان تەکنیکی پرسیار بەکاردەهێنن. بۆ نموونە: ڕات چییە سەبارەت بە فڵان کەس، یان کامیان ڕاستتری وت؟. بە زۆر ڕاتدەکێشنە ناو باوباسەکەوە و واتلێدەکەن بەشدار بیت. ئەم لاپەڕانە ڕاوە لایک و کۆمێنت و چالاکی دەکەن. هەندێکیان بێ هۆ، هەندێکیان هۆدار. دەیانەوێ لاپەڕەیەکی قەرەباڵغ و چالاک دروستبکەن بە ئامانجی فرۆشتنەوەیان.
مرۆڤ بە سروشت خولیایەکی سەیری بۆ باوباس هەیە. هەر بڕوانە: بە نزیکی زۆربەی هەرەزۆری هەواڵەکان باوباسن. هەرگیز هەواڵەکان لە ئێستادا باسی شەڕێکی (سابوتای)ت بۆ ناکات کە سەدان ساڵ لەمەوبەر ڕوویداوە. بەڵکو هەمیشە بۆ باسکردنی ڕووداوە باوەکانی ئەم چەند ڕۆژە هەڵپەیانە. ئەگەر مرۆڤ بە سروشتی خولیای شوێنکەوتنی باوباسی نەبووایە؛ ئەوا لە جیهاندا ئەو هەموو کەناڵە هەواڵییانە دروستنەدەبوون. مرۆڤ بە سروشت حەزی لە هەواڵ و باوباسە. با خراپیش بن.
باوباس ڕەواجی بابەتی بە شت و کەسانێک دەدات کە ڕەنگە دوێنێ کەس ئاوڕی لێیان نەدابێتەوە. مەرج نییە بەهایان نەبووبێ، چونکە بەها و ڕەواج جیاوازن. بۆ نموونە ئەرستۆ کەسێکی بەهادارە. بەڵام ئەمڕۆ لەناو باوباسدا ڕەواجی نییە. بەڵام ئەگەر ئێستا من بڵێم دوێنێ نووسراوێکی ونبووی ئەرستۆ دۆزراوەتەوە باسی کورد دەکات. یەکسەر ئەرستۆ لە باوباسدا ڕەواج پەیدادەکات. هێزی کێشکردنی ئەم ئارەزووەش وادەکات زۆر خەڵک لەسەری بدوێن. ئەو کەسانە بە باش و خراپیانەوە هەمووان لەناوەڕاستی بازنەی باوباسەکەدا دەخولێنەوە.
ڕەنگە کەسێک تا دوێنێ ڕۆژانە سەبارەت بە بابەتی جۆراوجۆر نووسیبێتی. بەڵام ئەمڕۆ لە باوباسدا بابەتێک دەنووسێ و سەرنجدەدەیت کە خەڵک زیاتر ئەو بابەتەی دەبینن وەک لە بابەتە دوور لە باوباسەکانی دوێنێی. ئەم کەسەش کە دەبینێ ئەو بابەتەی لە باوباسدا نووسیویەتی ڕەواجی زیاترە؛ بە ئاگایی بێ یان بێئاگایی ئەوا ئەو هێزی کێشکردنە وادەکات ئەم کەسە ناچاربکات بەردەوام لە باوباسدا بنووسێ. بۆچی نا؟ زۆرترین لایک و کۆمێنتی بۆدێت و ڕەواج بە بابەتەکانی دەدات. ڕەنگە دەرفەتی ناوبانگیشی بۆ بڕەخسێنێ.
واتە تێگەیشتن لە باوباس و باوێتی کڕۆکی باسەکەیە.
----
$زانین، نەزانین، شاتەشاتیزم$
تەنها بە کردنەوەی فەیسبووکەکەت دەبینی کە کەسانێکی زۆر درکیان بە خراپیی ئەو جۆرە گۆرانییە باوانەی ئێستا کردووە. تەنانەت وتاریشیان لەسەر نووسیوە. هەندێکیان پەڕتووکیان نووسیوە و ئەم باسانەیان لە پەڕتووکەکانیاندا باسکردووە. بەڵام دوو کێشە لە جۆرێتیی ئەم دەستنیشانکردن و ڕەخنانەدا هەن:
کێشەی یەکەم: زۆرێک لە ڕەخنەکان بە فەلسەفەی شاتەشاتیزم نووسراون و دەوترێن. شاتەشاتیزم واتە بە هاتوهاوار قسە لەسەر خراپی دەکرێ. گوایە ئەمە شتێکی باشە. بەڵام لە ڕاستیدا شاتەشات سەرچاوەکەی هەستوسۆز و دیاریکراوتریش؛ ئیگۆ و ڕقە. بەڵام زانست نە ئیگۆی تێدایە، نە ڕقیشی تێدایە. ڕق هەمیشە ئامانجی ڕووخاندنە نەک بونیادنان. ژیرانە بە مێژووی ژیانتدا دابگەڕێ و بیر لەو بڕیارانە بکەرەوە کە لە ڕق و تووڕەییدا داوتن. لە خۆت بپرسە ئایا تا چەنێک ئەو بڕیارانە تەندروست بوون؟
کێشەی دووەم: زۆرێک لەو بەڕێزانەی کە ڕەخنە دەگرن، پێشنیازی چارەسەر و جێگرەوە ناکەن. ئەمەش ئەوەندە زۆر بووە کە ئێستا زۆربەی خەڵک کەوتوونەتە ئەو خەیاڵەوە کە لەناو خراپیدا مەلە دەکەن. لەکاتێکدا ئەمە ڕاست نییە. باش هەن، ڕەنگە زۆر نەبن، بەڵام خۆ خۆشمان ئەوەندە زۆر نین. بە هەموومان لەم هەرێمەدا گوایە پێنج ملیۆن کەس دەبین.
هەڵە هەمیشە لە ئەنجامی نەزانینەوە ڕوودەدات. هیچ زانینێک دەرئەنجامی هەڵە ناهێنێت. بەڵکو هەر دەبێ نەزانینێک هەبووبێ تا دەرئەنجامێکی هەڵە ڕووبدات. کەواتە ئەگەر شتێک بە هەڵە دەزانین، دەبێ چاک بزانین کە نەزانینێک لە پشتییەوە هەیە.
زۆر کەس ڕق بەرامبەر نەزانین نمایشدەکەن. بەڵام ئەمە هەڵەیەکی ترە. نەزانین بە ڕق چارەسەر ناکرێ. نەزانین تاوان نییە. بەڵکو پێداگریکردن و سووربوون لەسەر نەزانین تاوانە. بۆیە ناکرێ ڕقت لە کەسێک بێ تەنها لەبەرئەوەی نەیزانیوە.
من خودی خۆم باوەڕم بە خراپیی مرۆڤ نییە. مرۆڤ زۆربەیان چاکن. هەمیشەش ئەوە دەکەن کە پێیان وایە باشترینە. هەرگیز هیچ یەکێک لەو گۆرانیبێژانەی تۆ پێتوایە هونەری کوردییان شێواندووە؛ شەو بە خۆیان ناڵێن ئا با ئەمشەو زوو بنووین، چونکە بەیانی هونەری کوردی تێکدەدەین!
ئەو گۆرانیبێژانەی تۆ پێتوایە خراپن، زۆرێکیان دەناسم و هەندێکیان برادەری نزیکمن و هەندێکیشیان ئەگەر من ئەوان نەناسم، ئەوان من دەناسن، یان بە پێچەوانەوە. زۆربەیانم دوواندووە و سەداسەد لە ئامانجیان تێگەیشتووم کە ئەوان پێیانوایە خزمەت دەکەن. واتە ئەوان باشترین ئەوە دەکەن کە لە توانایاندایە. هیچیان هەرگیز بۆ چرکەیەک نییەتیان وانەبووە کە هونەر بشێوێنن.
کەواتە ئەگەر کارێکی هەڵەیان کردووە؛ ئەوا نەزانینێک لە پشتییەوە هەیە. ئەم نەزانینەش نابێ بە ڕق وەڵامبدرێتەوە.
زۆربەی هەرەزۆری هونەرکاران شایستەی ئەو هەموو سووکایەتی و ناشرینکردن و دزێواندنانە نین. چونکە هونەرکارانی کوردستان ئەگەر ئەو ناوبانگ و کارانەیان لە وڵاتێکی سەرمایەداریی وەکو وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەکاربهێنایە و بڵاوبکردایەتەوە زۆر زیاتر سامانیان دەستدەکەوت وەک لەوەی لێرە دەستیانکەوتووە. زۆربەی گۆرانیبێژە خراپە ئەمەریکییەکان خاوەنی ملیۆنان دۆلارن لەڕێی بەرهەمە خراپەکانیانەوە. چونکە تۆ لەناویاندا نەژیاویت و دوورن لێتەوە؛ پێتوایە ئەوەی ئەوان دەیکەن لای خۆیان کەلتوورییە. کە وانییە. بەڵکو باسوخواسی خراپیی ئەو هونەرانە لەوێش هەر هەیە.
دەوڵەمەندبوونی هونەرکاران پەیوەستە بە جێبەجێکردنی یاسای مافی خاوەندارێتییەوە کە ئەمە بۆ باسێکی تر هەڵدەگرین. بەڵام بە کورتی لێرە بە هۆی بەکارنەبوونی یاسای خاوەندارێتییەوە هونەرمەندان و هونەرکاران بەتەواوی پێشێلکراون. زۆربەی هەرەزۆریان نانەڕەقەیەکیش بە هونەرەکەیان پەیداناکەن. واتە هۆی هونەرکاریی ئەوان پاڵنەری دارایی نییە. زۆربەی جاریش ناوبانگەکەیان لێیان دەبێتە مۆتەکە. بۆیە ئەم کەسانە شایستەی ئەو هەموو ڕقە نین کە بەرامبەریان دەنوێنرێ. تەنانەت ئەم کەسانە کرۆکی کێشەکەش نین. بەڵکو بەرکاری کێشەکەن. ئێمە دەبێ کێشەکە لە کرۆکەوە چارە بکەین.
----
$گۆشەکانی گۆرانی$
گۆرانی پڕۆسەیەکی سێگۆشەییە. بەم شێوەیە:
گۆشەی یەکەم: گۆرانییەکەیە.
گۆشەی دووەم: گۆرانیبێژەکە و دەستەی پێکهێنانی گۆرانییەکەن.
گۆشەی سێیەم: گوێگرانن.
بە دوو گۆشەی یەکەم و دووەم گۆرانییەک پێکدێ، بەڵام هەرگیز بە بێ گۆشەی سێیەم ناچێتە مەیدانەوە.
----
$پەروەردەی موزیکی$
کە پەروەردەی تەندروستی موزیک نەما؛ ئەوا عەرەبانچێتیی هونەری دێتەکایەوە. وەک چۆن هەموو هەینییەک بەردەمی گۆڕستانەکان پڕدەبێ لە عەرەبانە. ئەو عەرەبانچییانە خۆ هەمیشە لای ئەو گۆڕستانانەوە نین. بەڵکو ڕۆژانی تر کاری تر دەکەن. بەڵام کە دەبینرێ لەوێدا و لەو کاتە دیاریکراوەدا بازاڕێکی باش هەیە؛ ئەوا بە وروژم لەوێدا کاردەکەن و بەرهەمەکانیان ساغدەکەنەوە.
گۆرانیبێژانیش هەمان سروشتی هەیە. خۆ زۆربەی هەرەزۆری ئەوانەی خەریکی گۆرانیبێژانن پەروەردەی موزیکییان نییە. بەڵکو زۆرێکیان خۆیان یان چواردەورەکەیان پێیانوایە بەهرەیەکی سروشتییان تێدایە. هەندێکیان بێ هیچ زانیارییەک تەنها حەزیان لە گۆرانیبێژانە. واتە پڕۆسەی بێپەروەردەییەکە هەردوو لای گرتۆتەوە. هەم خەڵک پەروەردەی سەرەتایی موزیکییان نییە، هەم گۆرانیبێژەکانیش.
باشە دەکرێ ئێمە هەمیشە سەرزەنشتی دوو گۆشەی یەکەمی گۆرانی بکەین و قسەیەک لەسەر گۆشەی سێیەم نەکەین کە گوێگرانن؟
گۆرانیبێژەکان بە زۆری وەک عەرەبانچییەکانی لای گۆڕستانەکان دەبینم. گوێگرانیش وەک سەردانکەرانی گۆڕستان دەبینم کە دەبنە کڕیار. پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە کە:
بەڕێزم؛ ئەو کەسە لەوێدا عەرەبانەیەکی داناوە و پیسایی دەفرۆشێ. تۆ بۆچی دەیکڕی؟
هەرچەندە قێزەونیش بێ؛ بەڵام من ناتوانم تەنها سەرزەنشتی کابرای پیساییفرۆش بکەم. دڵنیاتان دەکەم ئەگەر پیسایی خواستی لەسەر نەبێ هەرگیز ناچێتە بازاڕەوە. ئەو هاوڕێیانەم کە لە بواری ئابووریدا قاڵن دەتوانن ئەم بیردۆزە پشتڕاست بکەنەوە.
کەواتە پاڵنەرەکە باوێتی و خواستە. گۆرانیبێژێک یان بەندبێژێک گۆرانییەکی دەرکردووە شەش ملیۆن بینەری لە یوتیوب هەبووە. لە کاتێکدا گوایە خۆمان پێنج ملیۆنین. ناکرێ بەم کەسە بڵێی تۆ هونەری کوردیت شێواندووە. ئەو کەسە تەواو مافی خۆیەتی بپرسێ:
- ئەی بۆچی شەش ملیۆن کەس تەماشام دەکات؟
ناکرێ پێیبڵێی دەستبەرداری ئەو جۆرە هونەرە بێ کە خەریکییەتی. ئەو کەسە دیسان تەواو مافی خۆیەتی بپرسێ:
- ئەی چاو لە کێ بکەین؟
ئایا بەڕاست ئێوە ئەو پرسیارەتان لەخۆتان کردووە کە ئایا ئەوان چاو لە کێ بکەن؟ ئەو کەسانەی کە ئێوە پێتانوایە خەریکی هونەرێکی پاک و بێگەردن بینەریان زۆر دەگمەنە. زۆر بە دەگمەنیش دەبنە باوباس. ئێ ناکرێ کەسێک شەش ملیۆن بینەری هەبێ چاو لە کەسێک بکا کە سەد بینەری هەیە. با شەش ملیۆنەکە هەمووشیان هەڵە بن. ئەم کارە دژی یاسای خواست و ڕەواج و باوێتییە.
----
$ئۆباڵی ڕاستەقینە$
کەواتە ئۆباڵی ڕاستەقینە لە ملی خەڵک و گوێگراندایە. با خواست لەسەر ئەو جۆرە گۆرانییە خراپانە نەبێ؛ بزانم یەک کەس دەبینی بیانبێژێ؟ تەنانەت گرەویش دەکەم لەسەر ئەوە. بەشدارێکی تری ئۆباڵەکەش ئەوانەن کە بازاڕکردن بۆ ئەو جۆرە گۆرانییانە دەکەن. وەک هەندێ مێدیا و لاپەڕەی فەیسبووک و ڕادیۆ.
----
$چارەسەر$
کە ئێستا شوێنی برینەکەمان دەستنیشانکرد؛ ئەوا پێویستە بیر لە چارەسەر بکەینەوە. چارەسەریش هەمیشە و هەمیشە و هەمیشە پەروەردە و ئاراستەکردنە. دەبێ پەروەردەی ڕاستەقینەی موزیک بخرێتە قۆناغی فێرکردنەوە. لە یەکەم قۆناغی خوێندنەوە بخوێنرێ. نابێ ئەم ئەرکە بە مامۆستایانی (سروود و گۆرانی) بسپرێررێ. بەڵکو دەبێ میتۆدێکی زانستی و شیاو و دڵگیر دابڕێژرێ و پاشان مامۆستایان بە وتنەوەیان ڕابهێنرێن. ئەم میتۆدە دەبێ ڕاستەوخۆش لە لایەن وەزارەتی پەروەردەوە چاودێریبکرێ.
واتە حکومەت دەبێ لەوە تێبگا کە هونەر ئامانجی هەیە و دەبێ ئاراستەی بکات. ئێمە لەسەر ئەم پارچە زەوییە نیازمان وایە وڵاتێک دروستبکەین تاهەتایە بمێنێتەوە و سەربەرز بێ. بۆیە دەبێ بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ یەکە پێکهێنەرەکانیدا بکەین.
ڕەنگە ئێستا بپرسیت: ئەی نیمانە؟ وەڵامیش ئەوەیە کە بەڵێ هەمانە. بەڵام هەڵەیەکی ستراتیژی تێدایە. ئەوەندەی خەڵک گوێ لە گۆرانی و موزیک دەگرن؛ هەرگیز ئەوەندە خەریکی ئەندازە و جەبر نابن. کەچی موزیک فەرامۆشکراوە و جەبر و ئەندازە پێشترخراوە. خودی تێڕوانینی حکومەتیش بۆ موزیک هەڵەیە. لە نیگای حکومەتدا موزیک واتە سروود. ئەمە کاتی خۆی حیزبی بەعس ئەم تێڕوانینەی دروستکرد تا مناڵ لە مناڵییەوە بکات بە سەربازی عێڕاق و (وەتەنولمەددا عەلەل ئوفوقی جەناحەن)یان پێلەبەربکات و بۆ جەنگ ئامادەیان بکات. ئێمەش ئەم میتۆدەمان بۆ کوردی وەرگێڕاوە و مناڵ تەنها فێری سروود دەکەین. کە ئەگەر ئێمەش فێریان نەکەین خۆیان هەر فێردەبن. دەبێ سەرلەبەری میتۆدی موزیک بەو تێڕوانینە کۆنەی لاببرێ و بە شێوەی زانستی مناڵ فێربکرێ. چاودێریش بکرێ و چالاکیش بکرێ. هاوکات حکومەت زیرەک بێت و هونەر ئاراستە بکات. بەڵام نەک بۆ ماڵی خۆیان؛ بەڵکو بۆ بونیادنانی وڵاتێک.
نەوە کۆنەکەش با بۆخۆیان خەریکی پیساییکڕین بن. کێشە نییە، سبەینێ دەمرن.
----
سوپاس بۆ خوێندنەوەت. سوپاس بۆ گرنگیپێدانت. سوپاس بۆ کاتت.
نەوا موکرجی.
ئەم بابەتە 1,836 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆڕی کۆمەڵایەتی | کوردیی ناوەڕاست | نه‌وا موكرجی
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 16-08-2019 (5 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: هونەری
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: ئێڕاق
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( نالیا ئیبراهیم )ەوە لە: 03-09-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 03-09-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 03-09-2019 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,836 جار بینراوە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
ژیاننامە
ژیان عەلادین
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
ژیاننامە
مەیان خاتوون
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
29-05-2022
شەنە ئەحمەد
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,827
وێنە 104,278
پەرتووک PDF 18,888
فایلی پەیوەندیدار 94,730
ڤیدیۆ 1,232
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
ژیاننامە
ژیان عەلادین
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
ژیاننامە
مەیان خاتوون
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.235 چرکە!