پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مریەم خان یەکەمین گۆرانی بێژی ژنی کورد کە بەرهەمەکانی لەسەر قەوان تۆمارکراوە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
وەسێتنامە گرنگەکەی پیرەمێرد
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
شارام نازری کوردێک لە لوتکەی گۆرانی و مۆسیقای ئێراندا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مارگرێت یەکەم پێشمەرگەی ژن لە شۆڕشی ئەیلولدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
لەیلا قاسم سمبولی خەباتی ژنان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
ئەحمەد کایا چریکەیەکی بەسۆز لە باکوورەوە بۆ هەموو کوردستان
17-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,211
وێنە 105,187
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,691
ڤیدیۆ 1,279
شوێنەکان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
دۆز و کێشەکانی فەلسەفە
بەداخین بۆ قەدەغەکردنی کوردیپێدیا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی وڵات لەلایەن داگیرکەرانی تورک و فارسەوە
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دۆز و کێشەکانی فەلسەفە

دۆز و کێشەکانی فەلسەفە
#کاوە جەلال#
(تێبینی: ئەم هەڤپەیڤینە لە ژمارەکانی 5, 6, 7, 8 ی ڕۆژنامەی کوردستان ڕاپۆرت و هەروەها جارێکی دی لە ژمارەکانی 1, 2, 3 ی گۆڤاری زناردا بڵاوکراوەتەوە)
پ/ زۆرێک دەڵێن فەلسەفە کۆتایی هاتووە و زانست جێگای تێڕامانی مرۆڤی گرتۆتەوە، یاخود قەیرانەکان دەگەڕێننەوە بۆ ئەم ئاماژانە کە تەکنەلۆژیا و پێشکەوتنی عەقڵ سایەدەکات. ئەمە بە لای تۆوە مانای چیە و ئێمە بەڕاستی لە کۆتایی ئاوابوونی فەلسەفەداین. ئەی فەلسەفە بە ڕای تۆ دەتوانێ چ ڕۆڵێک لە ژیانی مرۆڤدا بگێڕێ و ئێمە لە فەلسەفەوە چی فێردەبین؟
و/ ژمارەیەک پرسیارت لە یەک پرسیاردا کۆکردبۆوە، هەوڵ دەدەم هەتا بکرێ لەگەڵیاندا بکەوەمە خەریکبوون. پرسیارێکی ئاڵۆز ڕوو دەکاتە نەمانی سەردەمی فەلسەفە، بەڵام ئێمە دەبێ هاوکات بپرسین، لە پرسیارێکی بەم چەشنەدا مەبەستمان لە چ سەردەمێکە، چونکە سەردەم هەمیشە بەندە بە شوێنێکی تایبەتییەوە، یان بە ناوەندێکی مێژوویی کولتووری-کۆمەڵایەتی تایبەتییەوە.
گەر مەسەلەکە ڕووبکاتە خۆرئاوا، ئەوا من باوەڕ ناکەم پەیوەست بەم ناوەندەشەوە بتوانین ببێژین کە سەردەمی فەلسەفە بەسەرچووە و زانستەکان جێگەی تێڕامانی فەلسەفیان گرتۆتەوە. بەڵگەی ئەم تێڕوانینە ئەوەیە کە هەتا ئەمڕۆ مرۆڤ ناتوانێ دەستبەرداری پرسیارە بنەڕتیە فەلسەفیەکان بێ، پرسیارەکانی وەک: ئێمە لە کوێوە هاتووین و بۆ کوێ دەچین، ئایا کات و شوێن هەمیشە بەردەوام دەبن، ئایا ئێمە دەتوانین بە بڕیارێکی ڕەها بەسەر هەر بەرهەمێکی هونەریدا هەستین؟ و هتد، ئەمانە ژمارەیەک پرسیارن کە هەمیشە لە نوێوە سەر هەڵدەدەنەوە و ڕاستەوخۆ لەنێو کایەی فەلسەفەدان، ئێمە هەتا ئەمڕۆ لە هەر شوێنێکی ئەم جیهانەدا بین ئەم پرسیارانە دەکەینەوە.
باشترین کایە کە تێیدا بتوانرێ وەڵامی ئەم پرسیارانە بدرێتەوە کایەی فەلسەفەیە.
بەڵام ئێمە کاتێک کە لە کوردستان دەربارەی ئەم کێشەیە دەدوێین، ئەوا پرسیار ئەوەیە کە ئایا ئێمە دەتوانین لەنێو خودی ئەم وڵاتەدا، ئەم جۆرە پرسیارە بکەین؟
مۆدێرنەی ئەورپی بۆ نموونە زۆر خێرا و زەبرنوێن بوو، ئەمەش چ لە بەرهەمهێنان و چ لە پەیوەنیدییە نێومرۆڤییەکاندا، پاشان پرسیارێک لەنێو خودی مۆدێرنەوە سەری هەڵدا کە بریتی بوو لەوە کە ئاخۆ مۆدێرنە خاڵی نەبووبێتەوە و ئێستاش ئێمە نەچوبێتینە نێو سەردەمێکی دیکەوە، ئەوە بوو ئەو کەسانەی ئەو پرسیارانەیان دەکرد، بۆ یارمەتیدانی خۆیان تێگەیشتێکیان بەکار هێنا کە لێرەش زۆر بیستراوە، مەبەست لە تێگەیشتی (پۆست مۆدێرنە)یە، بەڵام گەر تەنانەت لەخودی بەرهەمەکانی ئەم جۆرە کەسانە بڕوانین، بۆ نمونە لە لای (ژۆ بودریا) یان لە ئەڵمانیا لەلای (ڤۆلڤگانگ ڤێلش)، ئەوا دەبینین هێشتا ئەوان دەسبەرداری پرسیارەکانی مۆدێرنە نەبوون.
بەناوبانگترین کتێبی (ڤێلش) ئەم ناونیشانەی هەیە: (مۆدێرنە پۆستمۆدێرنەکەمان)، هەروەها خودی بودریا لە چاوپێکەوتنێکدا دەبێژی کە ئەو نازانێ کە ئاخۆ دەبێ پۆستمۆدێرنە چی بێ جگە لە تەنها وشەیەک. ئەم نموونەیەم بۆیە هێنایەوە، هەتا ئاماژەیەک بۆ ئەو کێشانە بدەم کە فەلسەفە پێیانەوە خەریکە، ئەمەش لە سەردەمانی جیاوازدا، واتا ئێمە بەڕاستی دەبێ ئاگادار بین لەوەی کە سەردەمەکان و پرسیارە کرۆکییەکانیان بە یەک تێکەڵ نەکەین.
هێشتا بە بڕوای من ئەو سەردەمە بەسەر نەچووە، هۆکەیم لە سەرەوە باسکرد، بەڵام ئایا ئێمە دەتوانین لەم ساتەدا کە سەبارەت بە کێشەکانی فەلسەفە خەریکی گفتوگۆین، ببێژین سەردەمی فەلسەفە نەماوە؟ ئایا دەتوانین بپرسین زانست جێگەی تێڕامانی فەلسەفی گرتۆتەوە؟ ئایا لە کوردستاندا مەبەستمان لە چ سەردەمێکە، ئایا مەبەستمان لە چ زانستێکە کە هێندە ئاوەڵا و گشتگر بێت و جێگەی فەلسەفەی گرتبێتەوە؟
گەر بە گشتی بڕوانین، ئەوا هەمیشە کردنەوەی پرسیارە بنەڕەتیەکانی فەلسەفە خۆی لەخۆیدا ئاماژەیە بۆ ئەوە کە سەردەمی فەلسەفە هێشتا هەر ماوە، هەروا هێشتا فەیلەسوفان هەن خەریکی فەلسەفاندنن، ئەمەش ئاماژەیەکی دیکەیە بۆ ئەوە کە هزرمەندان لە زەرورەوە ناتوانن دەستبەرداری پرسیارە فەلسەفیەکان بن. پرسیارە فەلسەفەیە بابەتتێنراوەکان لە کتێب و گوتاردا هەر ماون، هەتا ئەمڕۆ گرنگترین پرسیارە فەلسەفیەکان هێشتا هەر لە شێوەی نووسیندا دەکرێنەوە، وەک چۆن چەند هەزار ساڵ لەمەو بەر پلاتۆن و ئەڕیستۆتێلیس پێی هەستاون.
گرینگترین ڕۆڵی فەلسەفە بەبڕوای من ئەوەیە کە ئەو توانای هەیە ڕێکخستنێک بە هزرینی ئێمە بدات. بۆ ئەوەی هۆشی ئێمە شێواو نەبێت، بۆ ئەوەی پرسیارەکانی ئێمە بە ناپوختی و ناجەختی نەیەنە دەربڕین، ئەوا باشترین کایە کە هانای بۆ بەرین لە ڕووی ئۆبژێکتیڤیەوە فەلسەفەیە، کە یارمەتیمان دەدەات بە ڕێکخستنی هزرینی خۆمان هەستین، فێرمان دەکات بە پوختی هەستی خۆمان بۆ هزرینی ئاقڵ وەربفۆرمێنین و لێرەشەوە دەربڕین دەربارەی ئەو کێشانە ئەنجام بدەین، کە لەنێو هەستەکانماندا وەک پرسیار سەریان هەڵداوە. ئێمە دەتوانین لەتەک ئەریستۆتێلیس ببێژین، کە فەلسەفە بە تێڕامان سەرچاوە دەگرێت. ئێمە لە حاڵەتی ئەم تێڕامانەدا هەستێکمان هەیە، ئێمە خۆمان لە دۆخی هەستێکدا دەبینینەوە، کە لە شێوەی پرسیاردا دێتە دەربڕین، وەک پێشتر گوتم: پرسیاری ئایا کات و شوێن هەتا ئەزەل بەردەوام دەبن؟ ئایا چی دەبێ گەر خوایەک هەبێ، ئایا چی دەبێ گەر خوایەک نەبێ؟ ئایا هەر بڕیارێکی ڕەها بەسەر هەر بەرهەمێکی هونەریدا دەشێ؟ ئایا دەتوانین بەڕاستی ببێژین (مۆزارت) گەورەترین بلیمەتی موزیکە؟ ئەمانە بریتین لەو پرسیارانەی کە زۆرجار لە هەستەوە سەرهەڵدەدەن و فەلسەفەش هەوڵدەدات لەنێو زەیندا، واتا بەهێزی عەقڵ، وەڵامیان بداتەوە. کەواتە لە هزرینی فەلسەفیدا هەمیشە پەڕینەوەیەک لە هەستەوە بۆ عەقڵ هەیە.
ئێمە دەتوانین هاوکات ببێژین، کە فەلسەفە دەتوانێ زەمینەیەکی پوخت بە سەرجەم بەشە زانستیەکان بدات. پرسیارێکی بەشە زانستیەکان، یان پرسیارەکانیان بەپێی بەشەکانی خۆیان، بە گریمانی جیاواز هەڵدەستن، بۆ نموونە مێژوونوسێک گریمانی ئەوە دەکات، کە هۆی شەڕی نێوخۆیی کوردی دەگەڕێتەوە بۆ سروشتی مرۆڤی کورد، یان فیزیکیەک گریمانە دەکات کە ئەستوو (ماتەری) لە مۆلێکیول پێک دێ و هتاد. زانستەکان بە گشتی بە هزرین دەربارەی جیهان هەڵدەستن، لێرەشدا فەلسەفە بە ڕوونی لێیان جیادەبێتەوە، چونکە فەلسەفە دەربارەی جیهان ناهزرێ، بەڵکو ئێمە لە فەلسەفەدا هزرینمان دەربارەی هزرین دەربارەی جیهان هەیە. واتا ئێمە لە فەلسەفەدا خودی ئەو گریمانانەی کە زانستەکانی دیکە دەربارەی جیهان دەیان کەن، دەخەینە ژێر پرسیارەوە، ئەمەش جارێکی دی ئەو واتایە دەگەیەنێ، کە فەلسەفە لێرەیە، کە فەلسەفە توانای ئەوەی هەیە، بە پرسیارە گشتگرەکانی، ئەو کایە یان ئەو بەشە جیاوازانەی لە زانکۆکاندا دەخوێندرێن، بخاتە سەر زەمینەیەکی پوخت. هەموویان دەتوانن بۆ پرسیارکردن دەربارەی خودی گریمانەکانیان، خودی دەربڕینە زانستییەکانیان ئاوڕێک لە فەلسەفە بدەنەوە و بە یاریدەی دەربڕینەکانیان بپشکنن.
بێگومان کێشەیەکی دیکەی فەلسەفە هەیە، ئەویش خەریک بوونە بە خودی خۆیەوە. لە فەلسەفەدا هەمیشە لەنوێوە ئەو پرسیارانەی کە فەیلەسوفە مەزنەکان کردوویانن، دەکرێنەوە، هەروەها ئێمە زۆرجار لەتەک خودی ئەو فەیلەسوفانەدا بە خوێندنەوەیەکی نوێی پلاتۆنێک، مارکسێک یان سارتەرێک هەڵدەستین.
بەڵام دیدگایەکی تر هەیە کە دەڵێ فەلسەفەی یۆنانی هەموو شتێکی گوتووە، بە تایبەتی ئەفڵاتون و سۆکرات، واتا هەموو ئەو شتانەی ئەمڕۆ بەناوی فەلسەفەوە دەگوترێن، هەمان قەوانی کۆنە، بەڵام بە بەرگێکی تازەوە و پێشتر ئەم مەسەلانە لە یۆنانی کۆن بڕاوەنەتەوە.
و/ ئەمە ڕاست نییە. لەو ڕوانگەیەوە کە بۆ نموونە پرسیارەکانی سەردەمی ڕۆشنگەری پەیوەست بوون بە سەردەمەکەی خۆیانەوە، ئەوا ئێمە فەلسەفاندنێکی نوێمان هەیە. بۆ نموونە لە سەردەمی ڕۆشنگەریدا زانیننومای مافی سروشت هاتبووە ئاراوە و مرۆڤ لەنێو دۆخێکی سروشتیدا دەهێنرایە پێش چاو، پاشان هزرێنەر دەکەوتە هزرین دەربارەی شیمانەکانی ئاوەڵابوونی کۆمەڵایەتییانەی ئەو مرۆڤە. لێرەدا فەیلەسوفان هەن کە قۆناغێکی سروشتی یەکایەتی دیاری دەکەن، بۆنمونە (هۆبس و لۆک)، یان فەیلەسوفی دیکە هەیە کە لە گۆڕان و ئاوەڵابوونی مرۆڤی کۆمەڵایەتیدا ڕێگەیەکی مێژوویی دەگرێتە بەر، بۆ نمونە (ڕوسۆ). بەڵام گەر ئەو کەسانەی بەو دەربڕینە هەڵدەستن مەبەستیان لەوە بێت، کە ئەو پرسیارانەی پلاتۆن و ئەریستۆتێلیس ئاوەڵایان کردوون، بە چەشنێکی هێندە کلاسیکی دایان ڕشتوون، کە ناچارمان دەکەن هەتا ئەمڕۆ پێیانەوە خەریک بین، ئەوا ئەمە دەربڕینێکی نەگونجاو نییە و لە ڕاستییەوە نزیکە.
هەروەها گەر لێرەدا مەبەست لەوە بێت، کە بەڕاستی تێگەیشتن لە پلاتۆن و ئەریستۆتێلیس، پرسیارە هزریەکانمان هێندە تۆکمە دەکاتەوە، کە بتوانین ئاسانتر لە فەیلەسوفانی دی تێبگەین، ئەوا بە بڕوای من ئەمەش ناڕاست نییە.
بەڵام گەر لە دووبارەکردنەوە بدوێین، یاخود گوایە فەلسەفە دوای ئەوان شتێکی زیادەیە، من ئەمە ناو دەنێم ناماقوڵی، ئەمەیش لەو ڕوانگەیەوە ناماقوڵیە، چونکە ئەوان خۆیان لە سەردەمی خۆیاندا پەیوەست بە شێوازی هزرینی گریکیەوە هزریون و لەم ڕوانگەیەشەوە هزری ئەوان سنورداربووە.
ئەمە بە نموونەیەک ڕوون بکەمەوە: دەروون لە لای گریکەکان شتێکی نەمر بووە، ئێمە هەمان نەمری دەروون چ لە لای پلاتۆن و چ لە لای ئەریستۆتێلیس دەبینین. بێگومان مەبەست لەو بەشەی دەروونە کە لە لای پلاتۆن کایەی داناییە و دەتوانێ لە جیهانی ئیدێکان تێبگات، یان ئەو بەشەی دەروون کە لە لای ئەریستۆتێلیس کایەی زەینی خاوێنە. ئەم کایانە بۆ ئەوان بەشە نەمرەکانی دەروونن.
بەڵام نەمریی دەروون بڕوای گشتیی گریکەکان بوو، ئینجا خودی پلاتۆن و ئەڕیستۆتێلیس وەک کوڕی سەردەمەکەیان لەنێو پرۆسەیەکی سۆسیالیزاسیۆنی تایبەتمەندی گریکیدا پێگەیشتوون. ئەوان درەنگتر هەر ڕێگەیەکیان گرتبێتە بەر، سەرەتا وەک کوڕی ئەو کولتوورە هزریون و ئێمە ئەم جۆرە هزرینەیان لەنێو فەلسەفەکەیاندا دەبینین.
بەڵام گەر لە هەمان کێشە بڕوانین، بۆ نموونە لە نەمریی دەروون، ئەوا ئەم پرسیارە لە ئەمپیریزمی (فەلسەفەی ئەزموونگەرایی) ئینگلیزیدا نامێنێ. ئێمە لێرە بە پرسیارێکی دیکە دەگەین، کە پلاتۆن و ئەریستۆتێلیس نەیان توانیوە بیکەن، واتا کە ئەوە ئەزموونە دەبێ بە گەیەنەری دەرککردنەکان بە مەودای هۆش. ڕاستە کە لە لای پلاتۆنیش لە ئەزموونی زێنزییەوە (حسسەکانەوە) بە کایەی ئێدێکان دەگەین، هەروەها ڕاستە کە ئێمە لە لای ئەڕیستۆتێلیس فەلسەفەیەکی ئەزموونگەراییمان هەیە و دەروون ناتوانێ بەبێ پێشبینییە زێنزییەکان بهزرێ، بەڵام کاتێک پلاتۆن سەرجەمی زانین بۆ تێگەیشتە لە ناخدا زایێنراوەکان دەگەڕێنێتەوە و پرۆسەی زانینیش وەک یادهێنانەوە دیاری دەکات، ئەوا ئەڕیستۆتێلیس زانینی شتە تاکەکان، کە لە فۆرم و کەرەسە پێکهاتوون، وەک زانینێکی پاسیڤ وەردەگرێ، کە پاشان بەرێی زەینی ئەکتیڤەوە (چالاکەوە) دەئەبستراکتێنری (تەجرید دەکرێ)، بەڵام ئەم زەینە چالاکە نەمرە و لە دەرەوە هاتۆتە نێو دەروونی مرۆڤەوە. بەڵام ئەم ئەبستراکتاندنە جیاوازە لەوەی لۆک. چونکە لە لای ئەڕیستۆتێلیس لەم پرۆسەیەدا بونیادی هۆشەکیی بوون دەناسرێتەوە، بەڵام ئەبستراکتاندن لە لای لۆک پرۆسەیەکی پسیکۆلۆژییە و تەنها ڕوو لە گۆڕانی پێشبینییەکان دەکات، هەر بۆیە تێگەیشت لە لای ئەم تەنها پێشبینییەکان کۆدەکاتەوە بەبێ ئەوەی ڕوو لە بونیادی بوون بکات.
جگە لەمە پلاتۆن و ئەڕیستۆتێلیس نەیان توانیوە ئەم جۆرە پرسیارانە بکەن، چونکە ئەوان لەنێو پۆڵیسدا (شارەدەوڵەت یان کۆمەڵی گشتگردا) پێگەیشتوون و ئینجا گەر ئێمە ئێستا گریکیانە بهزرێین، ئەوا دەبێت بڵێین ئەوان وەک مرۆڤ خۆیان برێتی بوون لە پۆلیس. کەواتە لەم ڕوانگەیەوە پۆڵیس تەنها ناوی شارەدەوڵەت نەبوو، بەڵکو مرۆڤ خۆی هاوکات سەرجەمێکی پوڵیس بوو، بۆیە ئەوان نەیان دەتوانی ببن بە (سەبژێکت)، واتا بە بکەرێک کە لە سەرەتای نوێکاتی ئەورپیدا سەرهەڵ ئەدات. ئەم پرسیارەی سەبژێکت ڕوو دەکاتە شیمانەکانی کردن، واتا کردنی زانست بۆ مەبەستی دەسەڵاتنواندن بەسەر سروشتدا. بەڵام فەلسەفە لە لای گریکەکان بۆ مەبەستی ڕوانین بوو لە هەقیقەت. واژەی ئیدێیا، کە لەی خۆمان بە ئینگلیزی وەک ئایدیا دەدرێتەوە، واتای لێڕوانین دەگەیەنێ. بەڵی، فەلسەفە لە لای گریکیەکان بریتی بوو لە ڕوانینی حەقیقەتەکان، بەڵام فەلسەفە لەتەک فرەنسیس بەیکن، یان لە بەیکن بەدواوە، دەکرێ بە زانستێکی گشتکر بۆ ئەوەی توانا بە مرۆڤ بدات (وەک دێکات دەبێژێ) ببێ بە خاوەن و سەروەری سروشت، واتا تەشەنە بە دەسەڵاتی مرۆڤ بەسەر جیهاندا بدات، بۆ ئەم مەبەستەش دەبوو مرۆڤ بە بیرکردنەوەی میتۆدی خۆی بکات بە سەبژێکتێک (بکەرێک)، تاکو لێرەوە بتوانێت ببێت بە درووستکەری ئۆبژێکتەکەی و دەسەڵاتی بەسەردا بنوێنێ. بەیکن دەبێژێ: زانین بریتیە لە دەسەڵات، کە جیهان لە جادوو پاک دەکاتەوە. هەمان پرسیار لە ڕۆشنگەریدا دەبێت بە پرۆگرام. ئامانج بریتییە لە نواندنی سەروەری بەسەر سرووشتدا یاخود بەسەر جیهاندا. کەواتە مەبەستە سەرەکیەکەی فەلسەفەی گریکی لە نوێکاتی ئەورپیدا واز لێدەهێنرێ، ئامانجێک دادەنرێ کە بریتییە لە تەشەنەی دەسەڵات بەسەر جیهاندا. بۆ نمونە لە لای دیکارت ڕێگای گومانی مێتۆدیمان هەیە، هزرێنەر بە دەسوێژی گومان، واتا بە هزرین، هێدی هێدی خۆی لە جیهان دەپچڕێنێ و تەنها لەنێو ناخی خۆیدا بۆ حەقیقەتێک دەگەڕێ، ئەویش بەوە کە سەرجەمی شتە ئەستویەکان و تەنانەت زێنزەکانی خۆی دەخاتە ژێر پرسیارەوە، و بەو پرسیارەش دەیەوێ دەرفەتێک بۆخۆی چێبکات، کە ڕەنگە بە شتێکی بگەیەنێ.
بۆ نمونە دیکارت دەبێژێ: (دەمەوێ بۆ نێو ناخی خۆم ڕۆ بچم، هەتا بە شتێکی مسۆگەر دەگەم، جا با تەنانەت مسۆگەریی نەبوونی هیچ مسۆگەرییەک بێ). بێگومان دیکارت ئەم ڕێگای گومانی مێتۆدیە دەگرێتە بەر، چونکە لە دەرەوەی خۆی هیچ ڕاستییەک نابینێ و ئێستاش دەیەوێ لەنێو ناخی خۆیدا پنتگەیەکی چەسپ وەک بوونێکی شیاوی لەسەر ڕاوەستان دابینبکان، ئەم پنتگەیەش برێتیە لە (من بیرکەرەوەم)، یان مۆدێرنتر ببێژین: (من دەهزرێم) ئەم منەش لە ڕوانگەی دێکارت شتێکە کە بۆ هزرین هیچ شتێکی دیکەی لە دەرەوەی خۆی گەرەک نییە.
مەبەستم لەم نمونەیە ئەوەیە، کە مرۆڤ دەبێ سەرەتا خۆی بکات بە سەبژێکتی زانست، ئەویش بە مێتۆد دەکرێت، واتا بە ڕێگەبڕینێک کە لە سفرەوە سەرچاوە دەگرێت. گریکەکان ئەم سفرەی مێتۆدیان نەدەناسی، بۆ نموونە زانین لە لای ئەڕیستۆتێلیس لە جێگەی تایبەتیی بوونەوە ئاراستە دەگرێ و لەبەر ئەم هۆیەش زانستەکەی لەتەک نوێکاتدا چیدی وەک زاست نابینرێ. بە کورتی، یەکێک تایبەتمەندیەکانی نوێکاتی ئەوروپی ئەوەیە، مەبەستە سەرەکیەکەی گریکەکان، کە بریتی بوو لە ڕوانین لە ڕاستیەکان، واز لێدەهێنرێ.
پ/ لە ئێستادا بیری پۆست مۆدێرنیزم برەوێکی زۆری هەیە و ڕووبەرێکی فراوانی ڕۆشنبیری داگیر کردووە، لەتەک ئەوەشدا تێزێکی تازەی فەیلەسوفی ئەمەریکی ئالڤین تۆفلەر کە باس لە شەپۆلی سێهەمی کۆمەڵگای مەدەنی دەکات، ئایا ئەمە گوازرشتە لە قەیرانی فەلسەفە و بیری تازە لە خۆرئاوا، یان گوزارشتە لە دۆخێکی تازەی فکر و پێویستی ئەم سەردەمە؟
و/ گەر ئەو کەسانەی خۆیان نوێنەری پۆست مۆدێرنەن و زۆر پێیان ئاڵۆز بێت وەڵامی ئەم پرسیارە بدەنەوە، ئەوا بۆ کەسێکی وەکو من هێندەی دی ئاڵۆز دەبێ. جگە لەمە بۆ من هزرین بە کوردی کێشە سەرچاوەییەکەیە و بۆیە بەتایبەتی ڕوو لە شێوازەکانی هزرین و دەربڕین لەم دەڤەرەدا دەکەم. من پەیوەست بەمەوە هێندە دەبێژم، ئەو کەسانەی بەو جۆرە کێشانەوە خەریکن، دەتوانن پرسیارەکان ئاوەڵا بکەن و ئەمەش کارێکی ناڕەوا نییە، چونکە ئێمە ناتوانین لە هزریندا هەمیشە ڕێگەی مێژوویی بگرینە بەر، لەو واتایەدا کە گوایە جارێ سەردەمی ئەم جۆرە پرسیارانە لە لای ئێمە نەهاتووە و دەبێ بە پرسیارە کۆنترە گونجاوەکانەوە خەریک بین.
هەروەها گەر بۆ کەسێک داهێنانی ئازادی بکەریانە بریتی بێ لە بڕیارە خۆییەکەی، ئەوا ئەو کەسە ڕێگەی خۆی هەڵبژاردووە و دەیگرێتە بەر. گەر کەسێکی دی لەو پرسیارانە تێبگات کە پۆست مۆدێرنە دەیانکات، ئەویش بڕیاری خۆی داوە. بۆ نمونە لە ئەدەبدا کولتووری باڵای ئێلیتییانەی (نوخبەیی) مۆدێرن و کولتووری نزم و جەماوەریی هەڕەمەکی، تێکەڵ دەکرێن و ئەمەش مۆرکی پۆستمۆدێرنەیە، چونکە نوێنەرانی ئەم جۆرە ئەدەبە وا باوەڕ دەکەن کە سەرجەمی هەڕمەکێتییەکان شیاوی دەبڕینن و گەرەکیشە لێرەدا ڕوو لە هەموو توێژەکانی کۆمەڵ بکرێ؛ یان لە تەلارسازیدا دەبێ سەرەتا زمانی تەلارسازیی پۆسمۆدێرن دیاری بکەین، زمانێک کە، وەک پۆستمۆدێرنە داوای دەکات، پێویستە هەموو یەکێک لەسەر جادەکان بتوانێ لێی تێبگات، ئەمەش بە پێچەوانەی مۆدێرنە کە ڕووی لە توێژێکی هەڵبژاردە دەکرد و مۆرکە سەرەکییەکەشی برێتی بوو لە ڕاسیۆنالێتی (ئەقڵانێتی) و فونکسۆنالێتی. با نموونەکانمان بە دیاریکردنی کێشەکە لە کایەی فەلسەفەدا کۆتایی پێبهێنین: زانینی مۆدێرن فۆرمی یەکایەتییەکی هەیە، کە بە گەڕانەوە بۆ سێ کێشەی کرۆکی دەهاتە ئاراوە: ڕزگاریی مرۆڤایەتی لە چەوساندنەوەی ئایینی و هۆشەکی و کۆمەڵایەتی، کە لە بزووتنەوەی ڕۆشناییدا هاتە ئاراوە، تێلیۆلۆژیای (هۆئەنجامیی) هۆش لە ئیدیالیزمدا، کە لە گەردوون و کۆمەڵگا و مرۆڤدا بزووتنێکی ئامانجداری، واتا تێلیۆلۆژیانەی ئەقڵی دەبینی، هەروەها زانستی تێگەیشتن لە مەغزاکان، کە هیستۆریزم (مێژووگەرایی) نوێنەرایەتی دەکرد و هەوڵی دەدا لە ڕوونکردنەوەی هەر مێژوویەکدا مەغزاکەشی ئاشکرا بکات. بەڵام زۆر درەنگتر سەردەمێک هات کە ئیتر ئەم جۆرە پرسیارانە زیادە بوون، با بڵێین باویان نەما، چونکە گەیشتبوونە ڕادەی تێربوون. پرسیاری سەرجەمێتی لە لایەن ژمارەیەک نووسەر و فەیلەسوف یان کۆمەڵناس واز لێهێنرا و دەرفەتیان بە بەرەڵاردنی کەرتەکانی سەرجەم دا. باشە! گەر کەسێکی ئەم دەڤەرە ئاڕاستەیەکی بەم چەشنە بگرێتە بەر، ئەوا ئەمە بڕیاری ئەو کەسە خۆیەتی. من بۆ نموونە بۆم نییە بە هیچ شێوەیەک بڕیاری کەسێک بگەڕێنمەوە، بەڵام دەبێ لێرەدا بە ڕاستی سەرباری ئەمەش مەرجێک بهێنینە نێوانەوە، مەرجەکەش ئەوەیە، ئەو جۆرە هزرینە کە بۆ نمونە لە نێوەندێکی کولتووری و کۆمەڵایەتی تایبەتیەوە بەگەڕ دەخرێت، دەبێ سەرەتا بۆمان ڕوون بکاتەوە هەتا چەند خۆی لەو ترادیسیۆنە کولتووری و کۆمەڵایەتییە تایبەتییە (بە کورتی سەرجەم شێوازی ڕەفتار و هزرینی کۆنی کوردی) ڕزگار کردووە، ئەمەش نەک بە بڕیارێک بەسەر ئەوەدا کە گوایە خۆی لێ ڕزگارکراوە، بەڵکو بە شیکارییەکی ورد پیشان بدرێ، کە هزرمەند خۆی، بەڕاستی، لە ترادسیۆن ڕزگار کردووە، ئەمەش تەنانەت لەنێو خودی شیکارییەکەیدا نیشان بدات، هەروەها بە زمانە جیاواز و ئازاکەی لە داڕشتندا، بۆ نموونە ڕەچاونەکردنی سەرجەم واژە بێبنج و بابەت نەپێکەرەکان، بە دەرکەوتنی خۆیەتییەکی ئازاد، بەڵام هەروەها، ئەمە بە ڕاستی زۆر گرنگە، بە ڕوونییەکی ئەوتۆی دەربڕین کە ئیتر دەرفەتی هیچ ئەمسەر و ئەوسەرێکی فێڵبازانەی خۆراگەیاندنی ڕواڵەتی نەهێڵرێتەوە. ئەو کەسە دەبێ ئەوەشمان بە داڕشتنی پوخت بۆ ساغبکاتەوە، کە بۆچی دیدی مۆدێرن کورتهێنە و گەرەکە ئاڕاستەیەکی ئەوتۆ وەربگیرێ کە نوێنەرانی جۆرە ئەدەب و هونەر و هزرینێکی پۆستمۆدێرن لە ئەوروپا و ئەمەریکا دیارییان کردووە. جگە لەمە ئێمە چ لە هزرینی مۆدێرن و چ لە ئەو شتەشدا کە بە ناجەختی ناوی پۆستمۆدێرنی لێدەنرێ ناتوانین ئازادی تاک وەلاوەبنێین. ئەم پرسیارە زۆر گرنگە. ئایا ئەنجامدانی کارێک لە ئازادییەوە هاتووە یان لە پابەندبوون بە ترادیسیۆنەوە؟ ئایا بابەتێک مۆدێرنە یان ترادیسیۆنییە؟ ئێمە لە حاڵەتی بەرهەمی هونەری و ئەدەبی و هزریدا چەند سەرچاوەی داڕێژراومان دەبێ و دەتوانین بییان خوێنینەوە، بەڵام ئەویش بە کوردیەکی هێندە تۆکمە داڕێژراو، کە هیچ گومانێک لەسەر مۆدێرنێتی داڕشتنەکە ناهێڵێتەوە، هەروا دەبێ ناوەڕۆکێکی ئەوتۆی هێنابێتە داڕشتن، کە ئیتر ئێمە بەڕاستی بکەوینە بەردەم پرسیاری نوێی ئاوەڵاکراو، ئینجا هەروەها، ئەمەش زۆر لە پرسیاری ناوەرۆک گرنگترە، فۆرمێکمان بۆ دابهێنێ، کە بتوانین سووک و ئاسان وەک مۆدێرن بیناسینەوە. جیابوونەوە لە ترادیسیۆن تەنها بە یەک تاکە دووری ئانجام نادرێ، بەڵکو چ بە کەسێتی، واتا ئەو کەسەی کە دەبێ سەرەتا ڕۆچووبێ بۆ نێو پرۆسەی خۆجیاکردنەوە لە شێوازی دەرکەوتن و ڕەفتار و پەیڤین و هتاد (کوڕەکەی گەڕەکی ئەقاری نابێ چوارباخیانە بهزرێ و ڕەفتار بنوێنێ!)، چ بە ئاوەڵابوونی پرسیاری نوێی هزری کە هەمیشە ناچارکەرن بۆ گەڕان بەدووی فۆرمی نوێدا. نوێبوونەوەی کەس بەبێ فۆرم نەشیاوە، فۆرمیش ناوەرۆکی ئەنگوتووە لە کەرەسەوە، نەک شێوە بێت. ئێمە هەڵە ناکەین گەر فۆرم سووک و ئاسان بۆ ناوەرۆک وەربگێڕین و بەرانبەری کەرەسە دابنێین. ئێمە لە بنەرەتدا دەتوانین ئەم جۆرە سەرچاوانە ببینینەوە، چ لە ئەدەب و هونەر و چ لە کایەی هزردا، هاوکات دەتوانین بە هزرێنەری جیدی بگەین. کەواتە ئێمە ناتوانین هەموو شتێک کوێرانە بگەڕێنینەوە. دەتوانین ئاماژە بۆ ژمارەیەک نووسەر و هونەرمەندی جدی و ڕەسەن بدەین. بەڵام با ئەم کارە نەکەین و ڕوو لە کێشەکەمان بکەینەوە. ئێمە دەبێ هاوکات لەپاڵ بەرهەمە جیدیەکاندا ئاماژە بەو هەموو نووسراوە یان داهێنراوە هونەرییە بەد و ناهونەرییانە بدەین، کە نێوەندی کولتوریی کوردییان بە گشتی داگیرکردووە. ئەمەش تەنانەت لەنێو خودی بەرهەمە بە مۆدێرن (یان پۆستمۆدێرن؟) ناونراوەکاندا. گەر هێشتا هەر لێڵییەک هەبێ، هێشتا هەر ڕێتۆریک بۆ نێو هزرینی پۆختی لۆژیکی ڕۆبچێت و تەنانەت بیخاتە ژێر ڕکێفی خۆیەوە، یان بەپێچەوانەوە مرۆڤ لە ڕێتۆریکەوە پرسیارەکان بکات، ئەوسا دەکەوینەوە بەردەم کێشەیەکی جەوهەری، چونکە گەر ناڕۆشنی لە داڕشتنێکدا هەبوو، ئەوا پرسیارەکانمان ئاڕاستەی ئەو هۆشە ناڕۆشنە دەبنەوە، هەروەها ئاڕاستەی ئەو ڕێگە پێچەوانەیە دەبنەوە کە لە ڕێتۆریکەوە بەگەڕ خراوە و ناوەرۆکی بە دیدی پسیکۆلۆژیانە تەنراوە.
پ/ قوتابخانەی فرانکفۆرت یان فەیلەسوفانی، سەردەمانێک تارمایی گەورەی هەبوو بەسەر فەلسەفە و ئەدەب و هونەر و تێکڕای بوارەکانی تر بەگشتی، بەڵام هەست ناکەیت ئێستا هەژموونی ڕەخنەیی ئەم مەدرەسەیە ڕوو لە کزییە، گەر وایە ئەمە بۆچی دەگەڕێتەوە؟
کاوە جەلال: قوتابخانەی فرانکفورت وەک ناوێک تۆزێک لەخشتەبەرە، لە زانکۆی فرانکفورت ئەنیستیتۆیەک هەبوو کە ناوی ئەنیستیتۆی توێژینەوەی کۆمەڵایەتی بوو و پاشان ناوی قوتابخانەی فرانکفۆرتی بەسەردا بڕا. بەڵام گەر مەبەستمان لە هزری یان فەلسەفەی ڕەخنەیی بێت، ئەوا تا ڕادەیەک لە وەڵامی پرسیارەکەوە نزیکین. تەنانەت خودی ئادۆڕنۆ وەک مۆدێرنێک دەیزانی (دەبێت ئەمەش هەر ئاوا بێت)، کە خودی بەرهەمەکەی مەرگی خۆی لەگەڵ خۆیدا هێناوە، چونکە مۆرکێکی سەرەکی مۆدێرنە ئەوەیە، کە لەتەک خۆیدا مەرگی خۆی دەهێنێ.
بەڵام ئەو پرسیارانەی کە فەیلەسوفانی ئەنیستیتوی توێژینەوەی کۆمەڵایەتی کردوویانن، هەندێک پرسیارن کە بە بڕوای من هەتا مرۆڤایەتی مابێ سەرلەنوێ دەکرێنەوە، گرینگترین پرسیاریشیان بریتیە لە پەیوەندی مرۆڤ بە سروشتەوە، ئەمەش بە واتای بەخودی مرۆڤ خۆیەوە. لە لای ئادۆرنۆ مرۆڤ خۆی بەشێکە لە سروشت و لێی جیانابێتەوە. ڕەخنەی ئادۆرنۆ بۆ نموونە بەتایبەتی لە ئیدیالیزمی ئەڵمانی ئەوەیە کە ئەو ئایدیالیزمی ئەڵمانیە دەیەوێ، شیمانەکانی زانینی ئۆبژێکتیڤێتی (بابەتێنراوێکی دانراو لە لایەن سەبژێکتەوە) بگێڕێتەوە بۆ توانستە دروستکەرەکانی سەبژێکتی هزرێنەر، بەڵام ئادۆرنۆ دەڵێ تەنها کاتێک ئەمە شیاو دەبێ، گەر هزرێنەر خۆی بەیارمەتی مێتۆد لە سەبژێکتێکی گشتییەوە بە سەبژێکتێکی تراسێندتال بکات، واتا بە هزرینی ڕێگەبڕانە لە بوونێکی ڕەهاوە (بۆ نموونە پێزانینی ترانسێندێنتال لە لای کانت، هۆشی ڕەها لە لای هێگل، لۆجیکی خاوێن لە لای هوسەرل) سەرچاوە بگرێ و لێرەشەوە هۆشی خۆی لە ناوەرۆکە ماتەریالەکانی یان پسیکۆییەکانی خاوێنبکاتەوە، تاکو بتوانێ بابەتە دانراوەکەی وەک ئۆبژێکت دروست بکات. ئەمە لە ڕوانگەی ئادۆرنۆوە واتای پرۆسەی نامۆبوون لە سروشت دەگەیەنێ، واتا لە سروشتی ناوەوە و دەرەوە، لە خۆ و جیهان. ئەم پرسیارەی نامۆبوون کە فەیلەسوفانی قوتابخانەی فرانکفۆرت دوای مارکس تیژیان کردۆتەوە، پرسیارێکە کە ئێمە هەتا ئەمڕۆ پێوەی خەریک دەبین.
وەڵامی پرسیارێکی گرنگ، کە ئاخۆ ئەو کاریگەریانەی کە ئەو فەلسەفەیە لەسەر خودی هونەر و ئەدەب و نووسین هەیان بووە، کۆتایی هاتبێت، ئەوەیە کە من باوەڕناکەم ئاوها بێ، ئەویش لەو ڕوانگەیەوە باوەڕناکەم، لەبەر ئەوەی ئەدەبیات دەربارەی ئادۆرنۆ، بۆ نموونە ئەمڕۆ لە نێو خودی ئەڵمانیادا، هێندە پەرەی سەندوە کە ئیتر گەر کەسێک بیەوێ بچێتە نێو ئەو هزرەوە نزیکەی لەنێو سەرچاوەکاندا نوقم دەبێت. کێشەیەکی دیکە ئەوەیە، کاتێک ئێمە پرسیار سەبارەت بە فەلسەفە، لە ئاستی کاریگەریە جیهانیەکەیدا، دەکەین، ئەوا لێرەدا پەیوەست بە تیۆری ڕەخنییەوە بەوە دەگەین، کە ئێستا تیۆری ڕەخنەیی بەتایبەتی لە جیهانی دەرەوەی ڕۆژئاوادا، ئەکتوالێتییەکی (هەنوکەیەتیەکی) لەڕادەبەدەری هەیە، ئەمەش بە تایبەتی لە ئەمریکای لاتینی، هەروەها ئەمە لە جیهانی ئیسلامیشدا، بۆ نموونە لە میسر، بەدیدەکەین.
کەواتە: ئێمە ناتوانین هێندە ئاسان ببێژین کاریگەریەکە کۆتایی هات. کەسێک دەتوانێ ڕوانگەیەک بگۆڕێ و ئەمەش بە ڕای من شتێکی نابەجێ نییە، چونکە مرۆڤ پێویست نییە هەتا سەر بڵێ من وابەستەی ئەم یان ئەو ڕێبازەم! تەنانەت وابەستەبوون خۆی شتێکی نەگونجاوە. مرۆڤ دەتوانێ بە شێوەیەکی ڕەخنەیی لەتەک خودی هەر فەلسەفەیەکدا بکەوێتەوە خەریکگەری، بەڵام ئەم هەڵوێستە ئاماژەیەک بۆ ئەکتوالێتی ئەو فەلسەفەیە دەدات. من سەیرم لەوە لێهات کە کتوپڕ دوای یانزەی سێپتەمبەر لە ئەڵمانیا، لە دانیشتنە کولتووریەکانی نێو کەناڵەکانی تەلەڤیزیۆندا، دانوستاندنی ئادۆرنۆ سەرەتای گرتەوە، کتوپڕ ڕۆژنامەکان کەوتنەوە دانوستاندنی ئادۆرنۆ، ئەمەش بە گشتی پەیوەست بە پرسیارەکانی نامۆبوونی مەزنگەرایانەوە.
پرسیارێکی دیکە، کە بۆ نمونە لە ئێستێتیکی ئادۆرنۆدا کراوە و ئێمە هەتا ئەمڕۆ پێوەی خەریک دەبین، ئەو پرسیارەیە کە ئاخۆ هونەر دەرەقەتی هەموو کێشەیەک و کارەساتێکی مرۆڤیی بێت. بە نمونەیەکی کۆنکرێت ئەم پرسیارە ڕوونتر بکەمەوە: ئایا ئێمە بەڕاستی دەتوانین لە هونەردا مەرگێکی چەند چرکەیی کە بەسەر مرۆڤەکانی #هەڵەبجە#دا هات ساغ بکەینەوە؟ گەر لەتەک ئادۆرنۆدا وەڵامی ئەم پرسیارە بدەینەوە، دەبێت ببێژین: نەخێر هونەر ئەوەی پێ ناکرێت، هونەرمەندیش ئاقڵیتی دەکات گەر لەبریی دەنگهەڵبڕین بێدەنگ ببێ باشترین هەڵوێست لەم حاڵەتەدا برێتییە لە کپبوون.
ئادۆرنۆ خۆی پەیوەست بەم پرسیارەوە دەبێژێت: نوسینی هۆنراوە دوای (ئاوسشڤیتس)، کە لوتکەی قەتڵی کۆییە، کارێکی بەڕبەڕیانەیە. بێگومان مەبەستی ئادۆرنۆ بۆ نمونە ئەوە نییە کە ئیتر کەس هۆنراوە نەنووسێ. ئێمە دەتوانین لەو دەربڕینە ئاوها تێبگەین کە ناشێ هیچ هونەرێک لەم سەردەمەدا هەبێ، کە بەم تاوانە گەورەیە نەزانێ کە مرۆڤایەتی لە سەدەی بیستەمدا دایە پاڵ خۆی. ئێمە دەتوانین هەمان کێشە ئاڕاستەی هەڵەبجە بکەینەوە، بەڵام ئێمە گەر بێین ڕاستەوخۆ مردووەکانی هەڵەبجە بکەین بە بابەتی هونەری، ئەوا لە ڕوانگەی ئادۆرنۆوە کارێک دەکەین کە لەتەک جەوهەری هونەردا ناگونجێ، چونکە هونەر توانای بەسەریدا ناشکێتەوە، گەر ئەوەش بکرێت، بەڕاستی دەبێ بکەوینە گومانەوە لەو هونەرە و هونەرمەندەکانی. مرۆڤ گەرەکە لەم ڕوانگەیەوە لە حاڵەتی هەڵەبجە یان ئەنفالدا بچێتە دۆخی پرسەوە، بەڵام بە بێدەنگی، ئەمەش بە تایبەتی هونەرمەندان و هزرڤانان دەگرێتەوە، چونکە ئەوان سەرەتا دەربارەی بەهای کپبوون دەزانن نەک جەماوەرە خۆنوێنەکە یان سیاسییە کەللەپووچەکان کە لە هەموو شتێک وەک موناسەبە دەڕوانن. ئەمانە بەگشتی ئاماژەی ئەوە دەدەن کە پرسیارەکانی تیۆری ڕەخنەیی هێشتا هەر ئەکتوێلن، بەتایبەتی لە کولتوورەکانی ئێمەدا. یان نمونەیەکی دیکە دەهێنمەوە لەسەر کوردستانی خۆمان. ئێمە ڕۆژانە ژینگەی خۆمان کاول دەکەین، ئێمە ڕۆژانە نەک تەنها بە ئۆتۆمبێل و مولیدەی غازخەرەوە کاولی دەکەین و لێرەشەوە ژیانی خۆمان و منداڵەکانمان تێکدەشکێنین، بەڵکو هەروەها بەو خانوانەش کاولی دەکەین، کە ئێمە لە بلۆک و چیمەنتۆ دروستیان دەکەین، ئینجا لەناویاندا زستانان هەڵدەلەرزێین و هاوینان دەپڕوکێین. ئێمە کەوتوینەتە ژێر کاریگەری ڕواڵەتەکانەوە، ئێمە ئەوەمان دەوێت کە بریتییە لە فاساد، واتا لە ڕووپۆشێکی هەڵچنراو، بەڵام ئێمە ئەوەمان ناوێ کە بریتیە لە سروشتێتی خودی خۆمان. ئێمە تەنانەت لە کایەکانی دیکەشدا ئەو جۆرە هەڵپانە دەکەین: لە زۆرخۆریدا، لە حەشەریبوونماندا بۆ سەرجەم شتە ڕواڵەتیەکانی ژیان. ئەوەی ئێمە لێرەدا ڕەچاوی ناکەین ئەوەیە کە خۆشمان بەشێکین لە سروشت. ئەمە پرسیارێکی جەوهەری تیۆری ڕەخنەییە، کردنی ئەم پرسیارە بە کێشەیەکی هزری لەم دەڤەرەی ئێرەدا هەنگاوێکە بۆ هێنانی گەورەترین کێشەی خودی مرۆڤ بۆ ژێر پرسیار.
(پ/ بۆچی مۆدێرنە مەرگی خۆی لەگەڵ خۆیدا دەهێنێ، ئەو هۆکارانە چین..؟ ئایا مەبەستت ئەوەیە کە مۆدێرنە وەک چەمکێکی فەلسەفی و دەرهاویشتەی ڕۆشنگەری ئاوێزانی مەرگە)
وەڵام: بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە باشتر دەبێ سەرەتا ئاماژە بۆ بۆدلێر بدەین، چونکە ئەو بۆ یەکەم جار ساڵی 1849 ئەم واژەیەی بەکارهێنا، ئەمەش لە واتای کاتایەتی یان ساتایەتیدا و بەرانبەر ئەزەلییەت داینا. واتا ئێمە دەبێ جیاوازی لە نێوان ترادیسیۆن و مۆدێرنەدا بکەین، لە نێوان ئەزەلییەتی یان سەرکاتیی بەرهەمی هونەری و کاتایەتییەکەی یان ساتایەتیەکەیدا. مۆدێرنە لە ڕوانگەی ڤاڵتەر بێنیامین خۆی لە گۆشەی خۆکوشتندا دەبینێتەوە، بەڵام خۆکوشتنێکی پاڵەوانانە، چونکە هیچ هەڵوێستێکی دژ بە خۆی قەبوڵ ناکات. پاڵەوانەکانی بێنیامین ئەو فیگورانەن کە لە دژی ژیاریی دژ بە سروشت وەستاونەتەوە. هەروەها ئادۆرنۆ پێناسەی مۆدێرنە ئاوها دەکات، کە ژیانی بەرهەمە هونەرییەکان بە مەرگ دەژی و بە کۆمەڵگای بەرهەمهێنەری شمەکەوە بەندی دەکات. مۆدێرنە دەچرژێتە نێو کارەکتەری شمەکەوە، بێگومان ئەمە زۆر کەم لەو واتایەدا کە بەرهەمی هونەری خۆی شمەک بێت، (بێگومان هەر چۆنێک لە کێشەکە بڕوانین دەبینین کە هونەر بە تایبەتی لە وڵاتانی کەپیتالیستیدا کەوتۆتە ژێر ڕکێفی یاساکانی بازاڕەوە)، بەڵکو پتر لەو واتایەدا کە مۆدێرنە هەمیشە پاڵنەرێکە ڕووەو نوێیەتی نوێتر (ئەمە کاڵاکانیش دەگرێتەوە) و هونەرمەندیش گەرەکە نوێترین تەکنیک و دەسوێژەکان لە داهێنانەکەیدا بخاتە گەڕ، ئینجا خۆبەستوو بە ئۆتۆنۆمییەکەی هونەرەوە هەمیشە لێرەوە ناوەرۆکی نوێتر دێتە ئاراوە، واتا ئەوەی ئەمڕۆ وەک نوێ هەیە، زوو کۆن دەبێ و ئیتر بەسەر دەچێ.
پ/ میلان کۆندێرای ڕۆمان نووس دەڵی: ئێمە دەبێت کێشە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان لە چوارچێوەی مرۆڤناسیدا لێک بدەینەوە، هەر ئەو لەو گفتۆگۆیەدا دەڵێ، ئەگەر ستالین یاخود هیتلە داوا لە مرۆڤێک بکەن میز چەند مەترێک بۆ ئاسمان هەڵدات، ئەو مرۆڤە ناتونێ، چونکە ئیرادە و توانای ئەم کارەی نییە، بەڵام چونکە توانای کوشتنی مرۆڤی هەیە، دەتوانێ. ئەم ڕوئیایەی کۆندێرا لە فەلسەفەدا چۆن لێک ئەدەیتەوە، پێتوایە مرۆڤناسی پەیوەند بە کێشەکان و گرێ مەعریفی و سیاسیەکان پێویست بێ؟
و/ بە بڕوای من ئێمە بەبێ گرتنی خودی مرۆڤ، ناتوانین وەڵامی زۆربەی هەرە زۆری پرسیارەکانمان بدەینەوە، هەروا هەتا چەند لە نێوەندێکی کولتووری مێژوویی تایبەتیدا مرۆڤیەتی کەس وەلاوە بنرێ، لەو نێوەندەشدا هێندە زۆرتر پێویستمان بە دەرکێشانی ئەو مرۆڤێتیەی کەس چ لە سەرجەمە کۆمەڵایەتی و ئاینیەکان و چ لەلایەنە کەسێتیەکانیشەوە هەیە. ئێمە خۆشبەختانە ژمارەیەک نووسەرمان هەن کە بەڕاستی ئەو کارەیان بەجدی وەرگرتووە و دەتوانین لەتەکیاندا دانوستان بکەین، بۆ نمونە ئەمڕۆ شێرزاد حەسەن ئەم کێشەیە زۆر بەجدی دانوستان ئەکات. بەڵام سەبارەت بەوەی کە مرۆڤ هەندێک شتی پێ ناکرێ بەڵام دیکتاتۆرێک دەتوانێ پێی بکات، بۆ نموونە مرۆڤکوژی، ئەوا ئەمە دەمانبات بۆ نێو ئەو دۆخە کۆمەڵایەتی و سیاسیانەی مرۆڤان تێیاندا دەژین و خودی ئەو سیستەمانەش لە نێو ئەو مرۆڤانەوە دێنە ئاراوە. من بۆ پتر ڕۆشناییدان بەم کێشەیە نمونەیەکی (میلگرام) دەهێنمەوە. میلگرام سایکۆلۆژێکی بەناوبانگی ئەمەریکی بوو و بە ئێکسپێریمێنتێک (تەجروبەیەکی زانستی) هەستا، کە بەناوی خۆیەوە ناوبانگی دەرکردووە، واتا ئێکسپێریمێنتی میلگرام. ئەو ویستی ئەوە تاقی بکاتە کە هەتا چەند مرۆڤ توانای ئەشکەنجەدانی مرۆڤی دیکەی هەیە. لە ڕۆژنامەیەکدا داواکارییەکی بڵاو کردەوە سەبارەت بەوە کە ئەنستیتووەکەی پێویستیی بە کەسانی جیاواز بۆ لێکۆڵینەوەی سایکۆلۆژی هەیە. لە ئەنجامدا کەسان هاتن، کە سەر بە توێژی جیاواز بوون. ئەو کەسانە داوایان لێکرا ببن بە مامۆستا و پرسیار لە کەسانی دی وەک شاگرد بکەن، ئینجا گەر وەڵامەکانیان هەڵە بوو، ئەوا بە دەزگایەکی کارەبایی کارەبایان لێبدەن، واتا ئەشکەنجەیان بدەن، بەڵام شاگردەکان هاوکاری میلگرام خۆی بوون، کەواتە ئەو کەسانەی کە هاتبوون نەیان دەزانی ئەوان لە ڕاستیدا ئەشکەنجە نادەن، بەڵکو ئەوە تەنها ئێکسپێریمێنتێکە. ئامرازەکە برێتی بوو لە جەنەڕاتۆرێکی کارەبایی بە سیی پلەوە، لە 15 ڤۆڵت هەتا 450 ڤۆڵت بڕی دەکرد. ئێکسپێریمێنتەکەش بە چەشنێک ڕێکخرابوو کە ڕابەری تاقیکردنەوەکە، واتا میلگرام خۆی، بە سەریانەوە فەرمانی پێ دەدان بۆ ئەوەی لە حاڵەتی هەر وەڵامێکی هەڵەدا ڕێژەی ڤۆڵتەکان بەرز بکەنەوە، لەو دیویشەوە هاواری ئەو کەسانە دەهات کە گوایە ئەشکەنجە دەدرێن. سەرەنجام میلگرام بە چی گەیشت؟ لە سەدا شەستوسێی مامۆستاکان هەتا بەرزترین پلەی ڤۆلتلێدان ڕۆیشتن، بەڵام گەر ئێکسپێریمێنتەکە ئاوها ڕێکبخرایە، کە مامۆستا گوێی لە هاواری شاگردەکە نەبووایە، ئەوا ڕێژەکەی سەردەکەوت بۆ لە سەدا شەستوپێنج، گەر مامۆستا شاگردەکەی لە پەنجەرەیەکەوە ببینیایە، ئەوا ڕێژەکەی دادەبەزی بۆ لە سەدا چل، گەر مامۆستا بەپاڵ شاگردەکەوە دابنیشتایە، ئەوا لە سەدا سیی مامۆستاکان هۆشرایەڵی فەرمانەکانی ڕابەری ئێکسپێریمێنتەکە دەبوون. میلگرام لە دەفتەری تۆمارەکانی خۆیدا هەندێک تێبینی نووسی: گەر کەسێک، کە تەنها ڕابەرێکی ئێکسپێریمێنتە، بتوانێ مرۆڤ بگەیەنەتە ڕادەیەکی ئەوتۆ کە ئەشکەنجەی مرۆڤی دیکە بدات، واتا دەسەڵاتی بەسەردا بنوێنێ، ئەوا دەبێت دەوڵەت چی پێبکرێت، کە هێز و دەسەڵاتێکی زۆر زۆر بەرزتری لە ئەو هەیە؟ ئەمە بە بڕوای من پرسیارێکی زۆر تۆقێنەرە و شیاوی سەرنجە، بەڵام من باوەڕ ناکەم بتوانین لە مرۆڤدا یەک تاکە توانستی سروشتی دیاری بکەین، بۆ نمونە ئەوە کە بەناوی تۆماس هۆبسەوە بڵاوبۆتەوە، واتا ڕستە بەناوبانگەکەی مرۆڤ گورگی مرۆڤە. هۆبس بە ڕاستی ئەم ڕستەیەی دەربڕیوە، بەڵام ڕاستەوخۆ بەدوویدا ئەم ڕستەیەی دێنێتە پاڵ: مرۆڤ هاوکات دەتوانێ خوایانە بێ. ڕاستە گەر ئێمە فەلسەفەی هۆبس بخوێنینەوە، ئەوا زۆرتر لە ئەنترۆپۆلۆژیەکەیدا گورگی مرۆڤ دەبینین، ئەمەش بە گشتی مۆرکی مرۆڤی سەردەمەکەی ئەو بوو وەک سەردەمی جەنگ. لە هەموو سەردەمانێکی جەنگدا ڕەمەکی گورگئاسای مرۆڤ پەرە دەسێنێ، ئەمڕۆش مرۆڤ لە کوردستان پتر گورگە وەک لەوەی زیندەوەرێکی کۆمەڵایەتی ئاشتیخواز بێ، ئەم گورگبوونەش تەنها واتای شەڕخوازێکی تێکشکێنەرانە ناگەیەنێ، بەڵکو هاوکات واتای ئامادەیی بۆ شەڕ و دەمەقاڵە دەگەیەنێ، یان واتای تێرکردنی حەشەریانەی ورگ، هاژووتنی ئۆتۆمبێلی حەشەریانە، سەرفکردنی ئاو و کارەبای بێویژدانانە، چونکە مرۆڤ هۆبس واتەنی ئەوەی دەوێ، کە بۆ خۆهێشتنەوەی پێویستی پێیەتی و ئەمەش هەتا ڕادەی بڕکردنی توانست و ویستی دەکات بەبێ ئەوەی دەڤەرەکەی خۆی وەک شوێنەوارێکی کۆمەڵایەتی بۆ هەمووان ببینێ. ئێمە دەتوانین ئەم پرسیارە خاو بکەینەوە و ببێژین، کە مرۆڤ بەپێی ئەو بارودۆخانەی تێیاندا دەژی توانای چ بۆ کاری باش و چ بۆ کاری خراپ هەیە، واتا مرۆڤ دەتوانێ هەم گورگ بێ و هەم مەڕ. گەر ئەو بەڕاستی شوێنەوارێکی مرۆڤپەروەرانەی هەبێ، ئەوا زۆرتر دەشێ شێوازێکی ئاشتیخوازانە بگرێتە بەر، بەڵام گەر بەڕاستی ناوەندێکی دڕندەی هەبێ، ئەوا لەبەر ئەوەی ئەو توانستەکەی هەیە، ئەوا ڕێگەیەکی گورگی دەگرێتە بەر.
پ/ لە چەند ساڵی ڕابردوودا هابەرماس لە ئەڵمانیا کەوتە کێشەیەکی قۆڵەوە لەگەڵ زانستخوازەکانی ئەوێدا پەیوەند بە کۆپیکردنی مرۆڤەوە، هاوکات ئەم دیسکورزەی هابەرماس بوو بووە سەردێڕی ڕۆژنامەکان و باسە فەلسەفیەکانی ئەوێ. بەو پێیەی کە خۆت دانیشتووی ئەڵمانیا بوویت، ئایا جەوهەری ئەم کێشەیەی نێوان زانست و فەلسەفە لەسەر چی بوو؟
و/ ناتوانم وەڵامی ئەم پرسیارە بدەمەوە، چونکە ئەو هەڵوێستەی هابەرماسم نەخوێندۆتەوە. بەڵام ڕەنگە بتوانم ئاماژەیەکی گشتی ڕووەو ئەم کێشەیە بدەم: لە وڵاتێکی وەک ئەڵمانیادا، هەروەها لە وڵاتانی دیکەدا، هەڵوێستێک لە ڕووی ئێتیکەوە وەرگیرا، بە گشتی کۆپیکردنی مرۆڤ وەک کارێکی ناڕەوا و نا ئێتیکی سەیر کرا، چونکە گوایە مرۆڤ دەتوانێ بەم کردارە لە سوودەکانی کۆپیکردنی ئۆرگانێک تێپەڕ بکات، بە چەشنێک کە سەرەنجامی بەدی بۆ سەرجەم مرۆڤایەتی لێبکەوێتەوە.
پ/ ئێستا دەنگێکی ڕۆشنبیری لە کوردستاندا پەیدا بووە، بە پێچەوانەی ئەو ڕۆشنبیریەی کە هەیە و زیاتر دەیویست مۆدێرنیزم وەک چەمکێکی فکری و ژیاری بهێنێتە ناو کایەکانی سیاسەت و ژیانی کۆمەڵایەتیەوە، هات گوتی: ڕۆشنگەری تاریکترین چرکەساتی بەشەریەتە، وە فەیلەسوف و ڕۆشنبیرانی ئەو ڕێبازەی بە باوکی بەڵاکان وەسف کرد. گەڕانەوە بۆ ترادیسیۆن گوتاری سەرەکی ئەم نوخبەیەی پێکهێناوە. ئەمە لە دیدی تۆوە هێمایە بۆ چ ڕۆژگارێک و ئەم گوتارە تازەیە بە ڕۆشنبیری کوردی دەتوانێ تەعبیر لە چ بار و دۆخێک بکات؟
و/ من هۆی ئەم کێشانە لەوەدا دەبینم کە لە کوردستان هەڵپەیەکی لە ڕادەبەدەر بۆ ئەو بەهایانە هەیە کە بەتایبەتی لە کولتووری ئەورپی و ڕۆژئاوادا هاتوونەتە ئاراوە. ئەم هەڵپانە نوێ نین، بەڵام دەبێت هاوکات ئەوەش بڵێین، خەریکبوونی جدیش لەتەک هزری ئەوروپیدا شتێکی نوێ نییە، ئێمە کەم یان زۆر لە مێژووی کولتووری کوردیدا لانی کەم لە عێراقدا خوێندنەوەی جدیمان هەیە و ئەوەش ئەرکی ڕەخنەیە کە ئەو بابەتانە بەجدی وەربگرێ و سەرلەنوێ بە شێوەیەکی ڕەخنەیی بیانخوێنێتەوە. بە بڕوای من ئێمە دەبێت خۆمان لە ناکۆکی ڕواڵەتی بپارێزین. کێشەیەک ئەوەیە، کە هەوڵی لوتکەگری کێشەیەکی زۆر تایبەتمەندی کوردییە و لەنێو جیهانە گچکەکەی کوردانەوە سەرهەڵدەدات، چونکە چواردەوریان بە کولتووری زەنگینتر گیراوە و بەزۆری پرسیارە هزریەکانی ئەورپا لەو کولتوورانەوە بۆ نێویان هورژم دەهێنن، ئینجا لەنێو جیهانە داخراوەکەی کوردستانیشدا کەسانی کردارنوێن هەن و دەبێ هەڵوێست بنوێنن، لێرەشدا هەڵپەی پسیکۆلۆژییانەی لوتکەگرتن دێتە ئاراوە، بە سەرەنجامێکی ستەمەوە، ئەویش ئەوەیە کە مرۆڤ زۆر جار کۆڵ دەدات و قێزی لە سەرجەم بێدادی و درۆزنییەکانی نێو سەردەم دەبێتەوە. من دەمەوێ ئەمە وەک یەکێک لە فاکتەرەکانی بەهێزبوونی فوندامێنتالیزم ببینم.
پرسیاری ئێلیتێکی ئەوتۆی ڕۆشنبیری، کە دەسکەوتەکانی مۆدێرنە وەک گەندەڵ و گەڕانەوە بۆ ترادسیۆن وەک خوازراو دەبینێت، ئەمەش شتێکی نوێ نییە. لێرەدا ترس سەروەرە، ترس لە شێواوی، هەروەها لەکارکەوتنی قیەمە کۆنەکان، ئینجا ئەوە کوڕانی (هەروەها کیژانی) ئەو قیەمە کۆنانەن کە سەراپا دەکەونە بەردەم کێشەکان و لێرەشەوە هەڵوێستی جیاواز وەردەگرن: یەکێک دەنگزلێکی ڕواڵەتخوازە و فێڵزانانە جێگەی خۆی دەکاتەوە، چونکە نەهێشتنی هیچبوونەکەی خۆی لە لا گرنگە و وەک مەنکووبێک پێداویستیی دەرکەوتنی هەیە، بەڵام یەکێکی دی پرسیاری جیدی دەکات، بۆ نموونە تەنها ڕەخنە دەگرێ، یان ئاڕاستەیەک ڕووەو ئاییندە وەردەگرێ، هەروەها یەکێکی دی بە پێچەوانەوە بەرەو پاش دەزڤرێ. ئێمە دەتوانین ئەم کێشەیە بۆ نموونە لە چیرۆکی کوردیدا بیخوێنینەوە، دەتوانین بۆ نموونە شەڕی سەردەم و حسییەتی مرۆڤی سەردەم، نەمانی هاوڕێیەتی، هەستی بەخیلی، ترس لە یەکتری، لە لای کەسێکی وەک کاوس قەفتان، کە چیرۆکنووسێکی باش نییە، بخوێنینەوە. ئەم نووسەرە لە چیرۆکی تامپۆندا (بێگومان نەک تەنها لەم چیرۆکەدا) لە نەکبەتییەکانی سەردەمەوە هەوڵێکی پاشڤەڕانە دەدات. لەم چیرۆکەدا دوو مامۆستای نووسەر هەن، کە برادەری یەکترین و بوون بە دوژمنی یەکتری. یەکێکیان کتێبێکی بڵاوکردۆتەوە و بە دیاری بۆ هاوڕێ دوژمنەکەی هێناوە، ئەویش بەبێ ئەوەی سەیری بکات، فڕێی دەداتە نێو چەکمەجەی مێزەکەیەوە. ژیانی ناخیی ئەم دوو فیگورە کینێکی پەتییە، بارگاویبوونێکی ڕەهای زێنزییە (حسسیە)، هۆشیان نەماوە و هەر یەکە بیر لە مەزنێتیی خۆی دەکاتەوە. دوای ئەوەی دەکەونە شەڕە کەللە و هەردووکیان بەم شەڕە کەللەیە کاس دەبن، ئیتر هەر یەکەیان دەگەڕێتەوە ژوورەکەی خۆی و بڕیار دەدات کە هێزی داهێنانی تێدا نەماوە. بەڵام ئەوەی لەم چیرۆکەدا زۆر جێی سەرنجە ئەوەیە، کە شایەتی شەڕەکە دوو منداڵ نین کە بە تەوسەوە لچ لە مامۆستاکانیان هەڵبقورتێنن، بەڵکو ئەوە حاجیی فەڕاشە کە لە کاتی ئەم شەڕە بەدواوە واتایەک پەیدا دەکاتەوە. ئێمە لێرەدا هەنگاوێکی پاشڤەڕمان هەیە ڕووەو جیهانە بەناو ئارامەکەی مامەوڕەحمان و شەمسە خانم. بەبڕوای من مەحاڵە ئێمە بتوانین بە هەنگاوی پاشڤەر سەردەم بسرەوێنین، مەحاڵە ساکارییەکانی ڕابووردوو (کە لە ساویلکەیی و نەزانییەوە هەبوون نەک لە هۆشی ڕۆشنەوە) لە لای کەسان بێنەوە ئارا، چونکە هەر کەسێک بگرێن، مرۆڤێتییەکەی لەنێو خودی ترادیسیۆنەوە دەرپەڕیوە و لێرەشەوە شێواوییەکی هەڵوێست و هزرین و ڕەفتاری لە لا هاتۆتە ئاراوە، ئەمەش کات و کارکردنی دەوێ بۆ ئەوەی مەدەنییەتی پێبدرێ. هەروەها بەبڕوای من گەڕانەوە بۆ ترادیسیۆن ناتوانێت وەڵامی ئەو پرسیارانەمان بداتەوە کە پرسیاری یەکجار خەماوی سەردەمن و گرنگترینیان بەڕبەڕیزەبوونی مرۆڤە، ئەویش چونکە ترادسیۆن خۆی قڕچەڵۆک بووە، خۆی ئامرازی پوختی پێ نییە، هەروا مێتۆدی گونجاوی نییە بۆ خوێندنەوەی کێشەکانی سەردەم، چونکە ئامانجی ئێمە تێگەیشتنە لە سەردەم، ئامانجی ئێمە خەریک بوونە بە سەردەمەوە، واتا بەو کاتەوە کە هەر یەک لە ئێمە خۆمانی تێدا دەبینینەوە. ڕاستە ئێمە دەبێت جەختی لە لایەنێک بکەین: هەنگاوە پاشڤەرەکانیش ئامانجیان هەر سەردەمە، بەڵام هەنگاوە پاشڤەڕەکان باوەڕ دەکەن بتوانن لە نێو چاکەی ڕابردوودا سەردەم ڕزگاربکەن. ئێمە ئەم هەڵوێستە لەنێو فوندەمینتالیزمی ئاینیدا دەبینین، ئێمە لە هەندێک خوێندنەوە و هەوڵی ڕۆشنبیری ئەمڕۆدا دەبینین کە بەری چاو بەرەو داهاتوو ڕەش بووە. بەڵام کێشەیەک لێرەدا ڕوو دەکاتە ئەم پرسیارانەی خوارەوە: ئایا مرۆڤ بەڕاستی هەموو شتێکی پێدەکرێت؟ ئایا مرۆڤ دەتوانێت ئەمڕۆ بەڕاستی سەرجەمییانە بێت و هزرێکی سەرجەمیانەی هەبێت؟ ئایا مرۆڤ دەتوانێ خوازیاری سەرجەمێک بێت کە سەرجەمی مرۆڤانی نێوی بتوانن لەنێویدا بە ئاشتی پێکەوە بژین؟ واتا ئایا ئێمە گەرەکە و دەتوانین ڕزگارکەر بین؟ ئێمە ئەم جۆرە هەوڵانەمان لەنێو مێژوودا هەن، گەرچی زۆریشیان پاشڤەڕ نەبوون، بە پێچەوانەوە بەرەو پێش دەیانڕوانی و ئامڕازە هۆشییەکەیان بریتی بوو لە دیالێکتیکی مێژوو، بەڵام زۆربەی ئەم جۆرە هەڵوێستە هزری-کۆمەڵایەتییانە بە ڕژێمی تۆتالیتاریستی کۆتاییان هاتووە. بەڵام ئایا مەسەلەکە چۆن دەبێ، گەر مرۆڤ لەنێو کایەی تایبەتمەندەوە لە کێشەکان بڕوانێت؟ با نمونەیەک بهێنمەوە: ئەمڕۆ ڕیفۆرمی سیستەمی فێرکاری لە وڵاتی خۆماندا بووە بە پرسیارێکی گرنگ و تەنانەت لە میدیاکینیشدا دەخرێتە ژێر دانوستاندن. بەڵام گەر ڕێفۆرم لە واتای خودی ڕێفۆرمدا وەربگرین، ئەوا ئایا ئەمە دەشێ؟ ئایا ئەوسا پێویست نابێ زۆرینەی هەرە زۆری مامۆستایانی سەرەتای و ناوەندی و ئامادەیی ڕەوانەی ماڵەوە بکرێن، ئەویش چونکە خۆیان لەسەر بنەمای دەرخکردن پەروەردە کراون و ئەمڕۆش وەک مامۆستا تەنها دەتوانن فێرخوازەکانیان ناچاری دەرخکردنی بابەتەکانی وانە بکەن و تازە ناتوانن ڕێگەیەکی دیکە بگرنەبەر؟ ئەی چی لە هەموو ئەو فێرخوازانە دەکەیت کە بەبێ مامۆستا دەمێننەوە؟ ئەم کێشەیە تەنها ئەوە نییە لە بنەمایەکی ئیدیالیستیانەوە هەوڵ بدرێ بە کۆرسی تایبەتی مامۆستاکان بۆ بە مێتۆدی نوێی وانەوتنەوە ئاشنابکرێن (رەنگە ئەم کارە لە لای هەندێکی کەمینەیان سەرکەوتوو بێ)، بەڵکو کێشە جەوهەرییەکە ڕوودەکاتە سۆسیالیزانیۆنی کەس، واتا گەر کەسێک بە چەشنێک لە منداڵیەوە خۆشەکرابێ بۆ وەرگرتنی بەها و نۆرم و شێوازەکانی ڕەفتار و هزرین، کە ئیتر تەنها بتوانێ ئەوە بەهەمبهێنێتەوە کە لە کۆنەوە هەبووە، ئەوا بە کۆرسێک یان چەند کۆرسێک فێرنابێ ڕوانگەیەکی نوێ وەربگرێ. ئەی چی لە قەدسیەتخوازیەکەی دەکەیت؟ ئەی چی لە ئاستە ڕۆشنبیریەکەی دەکەیت؟ بە بڕوای من ئێمە ئەمڕۆ دەتوانین لە زانکۆدا فێرخوازان بە مێتۆدی نوێی وانەگەیاندن ئاشنا بکەین و ڕاهێنیان لەگەڵدا بکەین بۆ ئەوەی فێرببن خۆیان دەرببڕن، واتا بییان جوڵێنین بۆ ئەوەی واز لە دەرخکردن بهێن. بەڵام ئایا فێرخوازێکی زانکۆیی، کە لە یەکی سەرەتاییەوە دوانزە ساڵ لە ژێر زەبری دەرخپێکردندا بووە، ئەمەی پێبەدیدەهێنرێ؟ نەخێر هەرگیز ئەمەی پێناکرێ و مامۆستاکەشی زەبرێکی دیکەی لێدەکات، کە ناچاری بکات ڕوانگەکەی بگۆڕێ. کەواتە ناتوانین گۆڕانێکی سەراپایی بێنینە ئاراوە. ئێمە باش دەکەین گەر بە پوختی و ئۆبژێکتیڤی، بە ڕەچاوکردنی ئاستی وەرگرتنی فێرخوازان، ژمارەیەک مێتۆدی گونجاویان پێبناسێنین و ئەو زەروورەیە بخەینە بەرچاویان، کە بۆچی گەرەکە ئەوان ئەو ڕێگەیە لە فێرکاریدا نەگرنە بەر کە باوکان و دایکانی مامۆستایان گرتببویانە بەر و ئەمڕۆش گرتوویانەتە بەر. مەبەستم لەوەیە، هەوڵە قەبە و دەنگزلەکان شایانی گومانلێکردنن، زۆربەی جار بێسوودن و بۆ خودی کەسی دەنگزلیش مایەی سەرئێشە و هیلاکیە.
مەبەستم لەم نمونەیە چییە؟ ئێمە ناتوانین بەبڕیارێکی گشتگرانە چارەسەری زۆر کێشە بکەین، هەروەها ئەو بیرکردنەوانەی گشتگرن، نەک تەنها بۆخۆیان کێشەن، بەڵکو بەبڕوای من لە ڕووی کولتووریشەوە سەرەنجامی گونجاویان لێ ناکەوێتەوە.
یان با ڕووبکەینە قسەکردن یان توانجدان لە مۆدێرنە. پرسیارەکە ئەوەیە، ئایا ئێمە دەمانەوێت وەکو تەقلیدیەکانی کۆن بەڕاستی پاشپاککەرەوە بین، واتا دوای خوێندنەوەی هەندێک بابەت بچینە نێو بازاڕ و چایخانەکانەوە، ئینجا بمانەوێ بۆ هەموو کەسێکی نزیکمانی بسەلمێنین کە گوایە ئێمە شارەزاییمان لەم یان لەو بابەتەدا هەیە؟ ئایا ئەوە پسیکۆی مەنکووبی خەماوی نییە، کە دوای دەرچوون لە جیهانە هەژار و گچکەکەی ئەم دەڤەرەوە و دەرکەوتن لە هەر بوارێکدا، بە تایبەتی لە کایەکانی ئەدەب و هونەردا، یەکسەر دەیەوێ (هەرە مەزنێتییەکەی کەس) بە هەموان بسەلمێنێ؟ ئایا خەریکبوون بە مارکسێکەوە ئەو واتایە دەگەیەنێ کە ئێمە پیشانی بدەین، گوایە ئێمە مارکسیستین، یان بە ئادۆرنۆیەکەوە ئەو واتایە دەگەیەنێ ئێمە ئادۆرنۆیین، یان بەخوێندنەوەی فەلسەفەی ئەمەریکی (پراگماتیزم) یەکسەر بمانەوێ ببینە پراگماتیکی و بانگەشەی ئەوە بکەین؟ گەر ئێمە بەمە هەستین، ئەوا یەک هەنگاو لە ترادیسیۆن دوورنەکەوتوینەتەوە، چونکە ئێمە سەرلەنوێ هانا بۆ سەروێنەیەک دەبەینەوە، کە ئەوروپایە یان ڕۆئاوایە، لێرەشەوە بە ڕاستی لە لای خۆمان دروێنەیەک چێدەکەین، کە هیچی دیکە نییە جگە لە زیمولاسیۆن (دزێواندن). ئەوسا هەمان ئەو ناکۆکیە نێوبکەرێتیەی لێ دەکەوێتەوە کە لانی کەم لە حەفتاکان و هەشتاکاندا، بەڵام بێگومان پێشتریش، هەبووە. کەواتە لەتەک ئاڵۆزبوونی باروودۆخی کولتووری کۆمەڵایەتی کوردی و هەروەها تەنینەوەی مۆدەگەری نوێدا، کێشە نێوبکەریەکانیش تەنیونەتەوە و هەتا ئەمڕۆ بەردەوامن، ئێمە لێرەدا درێژە بەوە دەدەین کە هەبووە. بەڵام گەر خۆمان بکەین بە بکەرێکی ئازاد و هاوکات بتوانین لەتەک نێوەندە کولتووری و کۆمەڵایەتیەکەی خۆماندا بکەوینە خەریکبوون، هەروەها بتوانین پەیوەندیە نێومرۆڤیەکانمان شی بکەینەوە، جا با لەم ڕەوتەدا دەیان فەیلەسوفی ڕۆژئاوایی بخوێنینەوە و لە لای خۆمان دانوستاندنیان بکەین، ئەوسا ئێمە کارێکی گونجاومان ئەنجام داوە یاخود لەوەداین کارێکی گونجاو ئەنجام بدەین. بە بڕوای من، بەکورتی بیڵێم، وەڵامی ئەو کێشەیە دەکەوێتە نێوانی هزرینی ئازاد لەلایەک و درێژەدان بە ترادسیۆن، جا لە ژێر هەر ڕوپۆشێکدا بێت.
پ/هێربەرت مارکوزە لە گفتۆگۆیەکدا پێیوایە، ژەهراویبوونی ژینەگە، ناکۆکی سامانی کۆمەڵایەتی.. تاد، گوزارشت لە زیندویەتی مارکس دەکات، وە پێشی وایە سەرچاوەی هەموو ئەو کێشانە خودی سەرمایەداری لێی بەرپرسیارە. ئایا گەر ئەم کێشانە هەروا بەردەوامن، هەڵپەکردنی سەرمایە و نایەکسانی، کە بە گوتەی مارکوزە لە چوارچێوەی سەرمایەداریدایە، دەتوانین بە ڕوئیایەکی فەلسەفی چی وەڵامێکی بدەینەوە، ئایا ئەمە دەتوانێ چەمکی شۆڕش، کە لە لای مارکس سەنتەرە، بکاتە ئەلتەرناتیڤی ئەم بارودۆخە؟
و/ پێویستە ئێمە سەرەتا جەختی لە لایەنێک بکەین، پڕۆگنۆزەکەی مارکس، کە مرۆڤایەتی بە زەرورە لە ناکۆکیەکانی کەپیتالیزمەوە ڕووەو کۆمەڵگایەکی سۆسیالستی دەپەڕێتەوە، لە مێژوودا ئاوها نەکەوتەوە، بەڵام مارکس لێکۆڵینەوەیەکی پوختی نامۆبوونی ئەنجام دا، نامۆبوونی مرۆڤ لەخۆی و هاومرۆڤی و جیهان. پرسیارەکەی ماکوزە سەبارەت بەوەی کە سیستەمی سەرمایەداری سەرچاوەی ناکۆکیەکەیە، ئەو واتایە ناگەیەنێ کە مارکوزە هیچاندنی (نیگاسیۆن) سەرمایەداری وەک پرۆسەیەکی شیاو دەبینێ، ئەو بە ڕاشکاوی لە جێیەکدا دەبێژێت، کە شیمانەی شۆڕش بە تایبەتی لە جیهانی سێدا (ئەو دەمە ئەمە واژەی سەرەکی بوو بۆ سەرجەم وڵاتانی دەرەوەی جیهانی یەکەمی کەپیتالیستی و جیهانی دووەمی سۆسیالیزمی ڕیال) ماوە، بەڵام پێش ئەوەی ڕوو بکەمە وەڵامەکەی مارکوزە دەبێ ئاماژە بۆ ئەوە بدەم، کە ئەو شۆڕش لە واتای (ڕێڤۆلوسیۆندا) بەکار دەهێنێ و جیایە لەو وتایەی کوردەکان بەکاری دەهێنین، کە نەک تەنها بۆ بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی چەکدار بەکاری دەهێنن، بەڵکو بۆ یاخیبوونە چەتەگەرییەکانیش، بۆ نموونە ئەوانە کەم نین کە چەتەیەکی وەک سمایل خانی سمکۆ بە شۆڕگێڕ ناو دەبەن! شۆڕش لە لای مارکس یان مارکوزە واتای هەڵگەڕانەوەی ڕادیکالی پەیوەندییەکی هەبووی ترادیسیۆنی دەگەیەنێ. بەڵام مارکوزە بۆ ئەو شیمانەیەی شۆڕش، کە ئەو لە جیهانی سێدا دەیبینێ، هاوکات دەبێژێ، کە کاپیتالیزم توانای هەیە دای بمرکێنێتەوە، بیخنکێنێ. مارکوزە لە بنەڕەتدا زیاتر ڕوودەکاتە داهێنان لە کەناری کۆمەڵگای بۆرژوازیدا، بە تایبەتی ناوەندی هونەرمەندان، واتا ئەو ناوەندانە کە هونەرمەندان بە تایبەتی و لایەنگرەکانیان بە گشتی دەتوانن بەڕاستی هەتا ڕادەی شیان خۆیان بن و بە داهێنان هەستن، هاوکات ڕەخنە ئاڕاستەی ئەو سیستەمە دەکەن کە بە گشتگیریەکەی هەموو تاکێک دەپلیشێنێتەوە. لێرەدا یەکگرتنەوەیەکی هەردوو فەیلەسوفمان هەیە، هینی مارکس و ماکوزە، ئەویش ئەوەیە کە هەردووکیان دەنگ بە ڕەخنەی کاپیتالیزمدا دەنێن. بەڵام کاتێک لە سەردەمی مارکسدا شیمانەی ئەوە مابوو کە پێشبینی شۆڕش بکرێت، ئەوا لە سەردەمی مارکوزەدا ئەو شیمانەیە نامێنێت. ئێمە دەتوانین بڵێین کە مارکس هێشتا زیندووە، ئەویش لەو ڕوانگەیەوە زیندووە، کە ئەو کێشانەی کەپیتالیزم هێناونێتیە ئاراوە، هێشتا چارەسەر نەکراون: پیسکردنی ژینگە، پەرەسەندنی نامۆبوونی مرۆڤ لە خودی خۆی، هەروەها لە هاومرۆڤی و لە جیهانەکەی.
ئێمە شیمانەیەکی گونجاو لە بەردەممان دابێ ئەوەیە، کە بە ڕەخنەی بەردەوام، بە هەڵدانەوەی ڕەخنەیی ئەو کێشانە، بتوانین پرسیاری نوێ ئاوەڵابکەین. بەڵام دەبێ هاوکات ئەوەش بڵێین، کە سەردەمی ئیدیۆلۆژیەکان دەمێکە بەسەر چووە، هەروەها ئەوەش هەر ئیدۆلۆژیەکان بوون، کە بوو بوونەوە بە فاکتەری نامۆبوونی مرۆڤ. بۆ نمونە لەم حاڵەتەدا تاکە تروسکەی کۆمەڵگایەکی یەکسان بە بەرچاوی مرۆڤەوە دەدرەوشێتەوە و چاوەکانی هەموو شتێک لە دەرەوەی ئەو تروسکاییە وەک تاریک دەبینێ. بەڵام مەرج نییە هەر شتێک کە لە دەرەوەی مەودای هزرینی کەسدایە تاریک بێت. گەر ئێمە بەبێ ئیدیۆلۆژی، بە هزرینێکی ئازاد لەتەک خودی مارکسدا بکەوینە دانووستاندن، ئەوا دەتوانین ئازادانە دەرفەتی ئەوتۆ بهێنینە ئاراوە، کە ئەو پرسیارانەمان پوختر ئاوەڵا بکات. ئێمە ئەمڕۆ دەتوانین پرسیار بکەین، لە ژیانی تاکدا کاری ڕۆشنگەری ئەنجام بدەین، بەڵام هەرگیز ناتوانین کۆمەڵ ڕزگار بکەین.
پ/ تا ئێستا لە کوردستان فەلسەفە بە شێوەیەکی ئەکادیمی ئەنجام نەدراوە، بەڵام بە شێوەیەکی کەم هەوڵی بچوک بچوک هەیە بۆ ئەم کارە، چ لە ڕێگەی وەرگێڕان یاخود کۆڕی تایبەت بۆ ئەم مەبەستە. لە ئەزمونی ئەم چەند ساڵەی دوای گەڕانەوەت و بوون بە مامۆستا لە کۆلێژێکی تایبەت بە فەلسەفە، چەند تۆ دڵخۆشی بەو ڕێگایە و پێتوایە گرنگی خوێندنی فەلسەفە لە ئێستادا بۆ خوێنکاری کوردی گرنگە و ئایا کاریگەری بەسەر دۆزی سیاسی و کۆمەڵایەتی ئێمەوە چەندە؟
و/ بە بڕوای من گەر ئێمە پرسیاری فەلسەفی بکەین، ئەوا پرسیارەکە سەرەتا بۆ خاتری خودی فەلسەفە دەکەین. بە ڕاستی گەر پرسیارەکەمان جدی بێ، ئەوا لە هەر پرۆژەیەکدا، کە بۆ ئەم بوارە بیخەینە گەڕ، سەرەتا شیمانەکانی ئەنجامدانی ئەم کارەمان بە بەرچاوەوە دەبێ.
بۆ نمونە کێشەیەکی جەوهەری کە ئێمە دەکەوینە بەردەمی بریتییە لە زمانێکی شێواو یان ڕاستر ببێژم زمانێکی شێوێنراو کە لە شەستەکانەوە لە ڕەوتی پاکژی زمانی کوردیدا لە لایەن باوکانی زمانی کوردیەوە خرایە گەڕ. ئێمە لە زۆر ڕووەوە نابێ لۆمەیان بکەین، ئەوان هەتا ڕادەیەک کاری باشیان ئەنجام داوە، بەڵام هاوکات دەبێ ئەوەش بڵێین، ئەوە ئاستی ئەقڵیەتی ئەوان بوو. ئەوان هەر ئەوەندە توانایان بەسەر شتەکاندا دەشکایەوە، ئەوانیش کوڕانی سەردەمەکەیان و باوکانی خۆیان بوون. بۆ نمونە ئەوان نەیان دەتوانی بەکوردی لە کێشە جەوهەریە فەلسەفیەکان بکۆڵنەوە، ئەوان زۆرجار بە عەرەبی هەندێک کێشەی فەلسەفییان بە یەکلایەنی، بە تایبەتی لە مارکسیزمەوە، دەخوێندەوە، ئینجا، وەک کوڕی سەردەمەکەیان و پابەندی کولتووری دواکەوتووی ئەرەبی، لەبەر ئەوەی نیازباش بوون، ئەوا لەو نیازباشیەی خۆیانەوە هەندێک کاریان ئەنجام دەدا کە زۆرجار بە چەوتی دەکەوتنەوە، بە تایبەتی لە کایەی زماندا. ئەوان وشەیان دادەتاشی بەبێ ئەوەی ئەو واژانە ناوەڕۆکی حاڵەتەکە یان بابەتەکە بپێکن، چونکە نەیان دەتوانی بە کوردی بهزرێن و لە ڕەوتی هزرینەوە بەکوردی واژەکە هەڵبهێنجن. ئەوان نەیان دەزانی کە بۆچی لە (فهم) ی ئەرەبییەوە (مەفهوم)ی لێ کەوتۆتەوە، گەر بییان زانیایە، واتا بەکوردی بیریان لە کێشەکە بکردایەتەوە و چۆنیەتیەکانی تێگەیشتنیان لە کێشە و حاڵەت و بابەتە دانراوەکان وەربگرتایە، ئەوسا بە ئاسانی دەیانزانی کە دەشێ واژە لێ هەڵێنجراوەکەی تەنها (تێگەیشت) بێ نەک لە چمکی کراسی ژنانەوە چەمک وەربگرن، کە نەک تەنها هیچ ناوەرۆکێکی نییە، بەڵکو هەڵەبەرە و زۆر جار بەکارهێنەر نازانێ بۆ چی و لە کوێدا بە تەواوی بەکاری بهێنێ. یان ئەوان نەیان دەزانی (بیرکاری) هەموو کارێکی بیرکردنەوە دەگرێتەوە، جا ئەمە خەیاڵ بێ، یان بیرکردنەوەی فیزیکی و کیمیایی، ماتماتیکی و فەلسەفی بێت، بەڵکو هاتن لە دەرەوە بۆ ماتماتیک وەک واژە دایان نا. ئێمە دەتوانین درێژە بە لیستی واژە شێوێنراو و شێوێنەرەکان بدەین، کە زۆربەی هەرە زۆریان ناوەڕۆک پێکەر نین. ئەوەش پاساوێکی زۆر نازانستییە گەر بۆ ئەم بەدکاریانە ئاماژە بۆ تیۆریی کۆنڤەنسیۆنی (ئیتیفاق) زمان بدرێ و بگوترێ، خۆ هیچ نەبێ خەڵکان لێیان تێدەگەن. بەڵێ بەکاریان دەهێنن، بەڵام ئەوان چەوت دەدوێن و زمانەکەیان پوخت نییە، زۆر جار بە لای بابەت و حاڵەتەکاندا ڕەت دەبن و ئەمەش شێوێنەری هۆشی کەسی کۆمەڵایەتی و کولتووریە. ئەمە کێشەیەکی کرۆکییە کە هزرینی فەلسەفی بە کوردی دەکەوێتە بەردەمی و هەر لەم ڕەتی هزرینەشدا چارەسەرەکان خۆیان بە دەستەوە دەدەن.
کێشەی زمانی کوردی، وەک لە سەرەوە ئاماژەم بۆ دا، بە پوخترین شێوە لە بواری فەلسەفەدا دەهێنرێتە ژێر دانووستاندن. پرسیارێک ئەوەیە، کە ئایا ئێمە چی بکەین لەم هەموو زاراوە ناتوڕالیستیە؟ وشەکانی سەرکەوتن، دەستپێکردن، ململانێ، گۆڕەپان، سەرەتا، یان وشە بەڕبەڕییەکانی وەک دەم و چاو (بۆ ڕوخسار بەکاریدەهێنن!) ئاو و هەوا، ناوبانگ، سەرئاو یان ئاودەستخانە، زگپڕ...و هتد؟ ئێمە دەبێ ئەم کێشەیە بە پرۆسەی هزرینی کەسەوە بلکێنین. گەر کەس کوڕی باوانی خۆی بێت و هزرێکی شێواوی هەبێ، ئەوا لەسەر دەستووری باوی کۆمەڵ دەڕوات، ئینجا ئەوە ئەنجام دەدات کە کۆنزەرڤاتیڤەکان خۆبەستوو بە تیۆریی کۆنڤەنسیۆنی زمانەوە بەرگری لێدەکەن. هەروەها گەر کەس هۆشێکی شێواوی هەبێ، ئەوا جێگەکانی خاڵبەندیش لە ڕستەدا بۆی دیارنادەن، چونکە دانانی کۆما و نوقتە ناسینەوەیەکی هزریی پێزانانەیە. ئەم کێشەیە بە تایبەتی لە فەلسەفەدا دەخرێتە ژێر دانوستاندن. بێگومان ڕاستە، کە مامۆستایەکی پسپۆری زمانەوان دەتوانێ دەستوورێکی خاڵبەندی پێشنیار بکات، هەروەها دەشێت لە کایەی دەسەڵاتەوە ئەم کێشەیە بەجدی وەربگرێت و ئینجا گەر ئاوەڵابوونی هۆشەکی کەسان، بە تایبەتی منداڵان وەک ئاتاجێکی کولتووری ببینرێ، ئەوا بڕیار بۆ جۆرێک لە خاڵبەندی و بەگشتی ڕێزمان بدرێت و پاشان (بە نامیلکەیەکی بچووک!) بەسەر سەرجەمی چاپخانەکان و تایپیستی فەرمانگەکاندا بسەپێنرێ، کە ئیتر کەسیان بۆیان نەبێ لەم جۆرە دەستورە لابدەن. بەڵام دانانی واژە بەراستی ئەرکی فەیلەسوفەکان یان فەلسەفەکارانە، هەروەها وەڵامی ناخی کێشەکە سەرەتا لەنێو فەلسەفەدایە، چونکە کێشەی خاڵبەندی بۆ نموونە سەرەتا ڕوودەکاتە پرۆسەی هزرینی کەس. فەلسەفە دەتوانێ ئەم کێشەیەی شێواوی لە دەربڕین و نووسیندا بهێنێتە نێو ڕای گشتییەوە، چونکە پێی دەکرێ کێشە توخمیەکانی ئەم دیاردەیە ڕۆشن بکاتەوە.
کێشەیەکی دیکەی فەلسەفە کە ئێمە لە کوردستان ڕووبەڕومان دەبێتەوە، کەمیی سەرچاوەیە. سەرچاوەی باشی فەلسەفی یەکجار کەمن. چەند ساڵێکە هەوڵدان هەیە بۆ وەرگێڕان لە فارسیی و عەرەبییەوە بۆ کوردی (هەتا ڕادەیەکیش لە زمانە ئەوروپیەکانەوە)، کە خۆیان یان زۆربەیان لە بنەڕەتدا وەرگێڕانن لە ئینگلیزی یان فەرەنسی یان ئەڵمانیەوە. من بەش بەحاڵی خۆم ئەو ڕایەم هەیە کە خوێندنەوەی ئەو جۆرە بابەتانە زیانبەخشە نەک سودبەخش، بە تایبەتی بۆ ئەو جۆرە کەسانەی کە دەیانەوێت ببن بە پسپۆر لە بوارێکدا، چونکە بابەتێک کە بۆ نموونە هزرمەندێکی فەڕەنسی بۆ خوێنەری فەڕەنسی دەینووسێت، لە نێوەندێکی کولتووری تایبەتیدایە، بەڵام ئەو کەسەی بۆ فارسی وەریدەگێڕێ، بۆ خوێنەری فارس فارسیزەی دەکات، پاشان وەرگێڕی کورد ئەو بابەتە فارسیزەکراوە بۆ کوردی وەردەگێڕێتەوە و بۆ خوێنەری کورد کوردیزەی دەکات. ئەم بابەتە زۆر دوورە لە سەرچاوە ئۆریجیناڵەکە. ئێمە بەڵام لە دامەزراوێکی فەلسەفیدا دەکەوینە بەردەم کێشەی وەرگێڕان لە زمانە ئۆرجیناڵەکانەوە، چونکە ئێمە دەبێ دانوستاندنی فەلسەفەکان بکەین و تێگەیشتی چەسپیوی زمانەکە و پاشان تایبەتمەندی هەر فەیلەسوفێک لێتێبگەین. بەڵام هەندێک جار دەتوانین کلاسیکەکان بە زمانێکی ئەوروپی بخوێنینەوە، چونکە لەنێو یەک کایەی کولتووریدان و زمانەکان لە یەکتریەوە نزیکن، هەروەها سەرچاوەی سەرەکیی هەموویان لە سەرجەم زانستەکاندا برێتین لە گریکی کۆن و لاتینی. ئێمە دەتوانین بۆ نموونە پێش ئەوەی بکەوێتە دانوستاندنی فەیلەسوفێکی وەک ئەڕیستۆتێلیس، لایەنی کەم هەندێک بەرهەمی سەرەکیی ئەو لە زمانێکی ئەوروپیەوە بۆ کوردی وەربگێڕین. بێگومان هەندێک فەیلەسوف هەن کە تەنها دەتوانین بە زمانی خۆیان لێیان تێ بگەین، بە تایبەتی (هێگڵ و هایدێگەر). کەواتە ئەو دامەزراوە کارێکی گونجاو و چاک دەکات گەر ئەو سەرچاوە ڕەسەنانە بۆ کوردی وەربگێڕێ.
سودمەندی کارکردنی فەلسەفی ئەوەیە کە ئەو پێداویستیەی لەلای کەس هاتۆتە ئاراوە بەرەو پێش دەچێ. فەلسەفە برێتییە لە پێداویستی. من نازانم هەتا چەند گەرەکە سیاسییەک بەرهەمی پلاتۆن یان ئەڕیستۆتێلیس، هایدێگەر و ئادۆرنۆ یان فوکۆ بخوێنێتەوە. ئەوەش کێشەی ئەو خۆیەتی، کە ئاخۆ ئەو وەک سیاسیەک بچێ لە کۆڕێکی فەلسەفیدا بەشداری بکات. بەڵام گەر ئەو بەڕاستی گرنگی بە فەلسەفە نەدات، ئەوا بوونی لەوێ زیادەیە. فەلسەفە بەتایبەتی بابەتی ئەو کەسەیە، کە پرسیارە فەلسەفیەکان دەکات. بەڵام لە لایەکی دیکەوە نەشیاو نییە، گەر کاری تۆکمەی فەلسەفی بێنە ئاراوە، بەشە زانستیەکانی دیکە سودی لێوەربگرن، وەک لەسەرەوە لە حاڵەتی زمانی کوردیدا ئاماژەم بۆ دا. ئەم ڕووەی کاری فەلسەفی زۆر گرنگە. بۆ نموونە: هزرمەندێکی فەلسەفی دەربارەی فەلسەفەی زمان دەنووسێ. لەو لێکۆڵینەوەیەدا بۆ مامۆستایانی زمانی کوردی ژمارەیەک پرسیار دێنە پێشەوە، ئەوان دەتوانن لەتەک ئەو کایەی ئەودا لە ڕووی لینگویستیەوە بکەوەنە خەریکگەری. یان لێکۆڵینەوەیەکی دیکە دەربارەی فەلسەفەی مێژوو یان چەند فەلسەفەیەکی مێژوو دەنووسرێ. بەشی مێژوو لە زانکۆدا دەتوانێ سودی لێ وەربگرێ، بە تایبەتی لە ڕووی پرسیاری مێتۆدەوە. مەبەستم لەوەیە گەر ئەم جۆرە کارانە بەگەڕ بخرێن، دەشێ لە شێوە ئۆبژێکتیڤیە کراوەکەیاندا، واتا لەو فۆڕمەدا کە وەک لێکۆڵینەوەیەک خراونەتە بەردەست، جا ئەمە لە گۆڤاردا بێت یاخود لە کتێبدا، سەرلەنوێ ببنەوە بە بابەتی خەریکبوون لە لایەن ئەو کەسانەی کە دەخوازن زانای بوارێکی تایبەتی بن، چونکە فەلسەفە ڕوو لە سەرجەم بوارەکانی خوێندنی زانکۆیی دەکات بە ئەندازە و پزیشکیشەوە[1].
ئەم بابەتە 2,158 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | کوردیی ناوەڕاست | كاوه‌ جه‌لال
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: فەلسەفە / هزر
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( نالیا ئیبراهیم )ەوە لە: 03-09-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 04-09-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 04-09-2019 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,158 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
عەونی یوسف
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
ژیاننامە
شەرمین وەلی
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
چیرۆکی من
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
خانەقین
23-07-2009
هاوڕێ باخەوان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مریەم خان یەکەمین گۆرانی بێژی ژنی کورد کە بەرهەمەکانی لەسەر قەوان تۆمارکراوە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
وەسێتنامە گرنگەکەی پیرەمێرد
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
شارام نازری کوردێک لە لوتکەی گۆرانی و مۆسیقای ئێراندا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مارگرێت یەکەم پێشمەرگەی ژن لە شۆڕشی ئەیلولدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
لەیلا قاسم سمبولی خەباتی ژنان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
ئەحمەد کایا چریکەیەکی بەسۆز لە باکوورەوە بۆ هەموو کوردستان
17-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,211
وێنە 105,187
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,691
ڤیدیۆ 1,279
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
عەونی یوسف
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
ژیاننامە
شەرمین وەلی
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
چیرۆکی من
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.39 چرکە!