سەرۆکایەتی شارەوانی #کفری#، لە سنوری ئیدارەی #گەرمیان#، ئەمڕۆ لە پارکی شەهید حسێن حەمە سمکە، لەهەڵمەتێکدا زیاتر لە500 نەمامی چاند.
لەبارەی هەڵمەتەکەوە، قادر فاتیح، سەرۆکی شارەوانی کفری وتی : لەهەڵمەتەکەدا چوار جۆر نەمام چێندران، کە بریتی بوون، لە ئەلبێزا، فڵچە بوتڵ، مۆرت و چنارهۆڵەندی، ئەم نەمامانە بە زوویی پێدەگەن و سیمایەکی جوان دەبەخشن.
سەرۆکی شارەوانی کفری ئاماژەی بۆئەوەشکرد، پارکی شەهید حسێن ساڵانێکە پشتگوێ خراوە و ئامانجیان ئەوەیە جارێکی دیکە پارکەکە زیندوو بکەنەوەو خەڵکی شارۆچکەکەش بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش ڕووی تێبکەن[1].
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 2,110