دەوڵەتی تورک 20 کەسی سڤیلی لە عەفرین ڕفاند
دەوڵەتی تورک و گرووپە چەتەکانی کە عەفرینیان داگیر کردووە، لە ماوەی ئەم دوو ڕۆژەی دواییدا، 20 کەسی سڤیلی تریان ڕفاند. لەدوومانگی ڕابردوودا زیاتر لە 500 کەس ڕفێندراون.
نازانرێت ئەو سڤیلانەی ڕفێندراون بەرەو کوێیان بردوون و چارەنووسیان چییە. لە کاتی داگیرکردنی عەفرینەوە، چەتە داگیرکەرەکانی دەوڵەتی تورک خەڵکی سڤیل دەڕفێنن، لەبەرانبەر ئازاد کردنیشیان، داوای پارە لە کەسوکارەکانیان دەکەن.
سەرچاوەکان ناوی چەند کەسێکیان ئاشکرا کردووە کە ڕفێندراون، بریتین لە: عەلی حەسەن، خەلیل محەمەد، عەلی چەلقی، سەفوان عوسمان، نەچران حەیدۆ، ڕۆکان مستۆ، عەلی ئیبراهیم، عەدنان جەنجی و عوسمان ئیبراهیم.
لە دوو مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 500 کەس ڕفێندراون
لە 29-08- 2019 7ی خەرمانان-یش لە گوندی قەستەل خدریا-ی ناوچەی بلبلێ-ی عەفرین، 5 کەسی سڤیل ڕفێندرابوون. لەماوەی ئەم دوو مانگەدا لانی کەم 500 کەسی سڤیل لە عەفرین ڕفێندراون.